پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: فتح المجید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٦٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

11. مانای ئه‌وه‌ كه‌ عیسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و نێراوی خوایه‌.

لێكوَڵه‌ر-الشارح- ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌ی: ( وأن عيسى عبد الله ورسوله) [المؤمنون:91] واته‌ {باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه‌ عیسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و نێرراوی خوایه‌} ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌سرانیه‌كان كه‌ ده‌ڵێن: عیسا خوایه‌، یان كوڕی خوایه‌، یان سێیه‌می سێیه‌مانه‌-تعالی الله عما یقولون علوا كبیرا- خوای متعال‌ ده‌‌فه‌رموێت: مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ [المؤمنون:91]. { هه‌رگیز خوا كه‌سی نه‌كردووه‌ به‌ ڕۆڵه‌ی خۆی‌و هیچ خوایه‌كی له‌ گه‌ڵدا نیه‌}.

كه‌واته‌ هه‌ر ده‌بێ شایه‌تی‌و گه‌واهی بده‌یت كه‌ عیسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، زانیاری‌و دڵنیایی ته‌واوت هه‌بێت كه‌ به‌نده‌ی خوایه‌و ئه‌و زاته‌ له‌ مێیه‌ك به‌ بێ نێر دروستی كردووه‌، وه‌ك خوای گه‌وه‌ره‌ ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ [آل عمران:59] { به‌ ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌ لایه‌ن خواوه‌ ؛ وه‌ك نموونه‌ی ئاده‌م وایه‌ كه‌ له‌ خاك دروستی كردوو له‌وه‌ودوا فه‌رمانی پێ داو پێی وت: ببه‌ (به‌ ئینسان) ئه‌ویش بو } عیساسه‌لامی لێبێ نه‌ خوایه‌-اله-‌‌ وه‌ نه‌ په‌روه‌ردگار-رب-ه‌-سبحان الله عما یشركون!- به‌ڵكو به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، خوای متعال سه‌باره‌ت به‌ له‌ دایك بونی ده‌فه‌رموێت: فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيّاً * قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيّاً [مريم:29-30]. (مه‌ریه‌م) ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری كرد واته‌ له‌و بپرسن)، هه‌موو (به‌ سه‌رسامیه‌وه‌) وتیان: چۆن قسه‌ له‌ گه‌ڵ منداڵی ناوبێشكه‌دا ده‌كرێت. * ( ئینجا منداڵی ساوا هاته‌ گفت‌و به‌ ده‌نگه‌ ناسكه‌كه‌ی) وتی: به‌ ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، كتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم‌و كردوومی به‌ پێغه‌مبه‌ر}.

هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: لَنْ يَسْتَنْكِفَ الْمَسِيحُ أَنْ يَكُونَ عَبْداً لِلَّهِ وَلا الْمَلائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ وَمَنْ يَسْتَنْكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعاً [النساء:172] { هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه‌ نیه‌ كه‌ به‌نده‌ی خوا بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌ نزیكه‌كانیش، جا ئه‌وه‌ی لاری‌و سه‌رپێچی بكات له‌ په‌رستنی خواو خۆی به‌ زل بزانێت، ئه‌وه‌ ( با دڵنیا بێت هه‌مووان له‌ ئاینده‌دا لای ئه‌و زاته‌ ده‌بێت كۆ ببنه‌وه‌ (بۆ لێپرسینه‌وه‌). وه‌ ئیمانداران شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌ نادروستی‌و ناڕێكی ئه‌و درۆو بوختانه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ جووله‌كه‌ –به‌ر نه‌فره‌تی خوا كه‌ون- بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: عیسا- سه‌لامی لێبێ كوڕی زینایه‌.

كه‌واته‌ ئیسلامه‌تی هیچ كه‌سێك دانامه‌زرێت‌و جێگیر نابێت، تاكو بێ به‌ری نه‌بێت له‌و قسه‌و بوختانانه‌ی كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان به‌ درۆ بۆ عیسایان هه‌ڵبه‌ستووه‌، وه‌ باوه‌ڕی ته‌واوی دانه‌مه‌زرێ‌و دڵنیایی ته‌واوی نه‌بێ به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ سبحانه‌وتعالی ده‌رباره‌ی عیسا فه‌رموویه‌تی و هه‌موو باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه‌: به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه (عبد الله ورسوله )‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠