گێڕانه‌وه‌ی حوکمی خوا (الحاکمیة) كه ده‌ڵێین حوكمكردن، مه‌به‌ستمان گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوایه بۆ دونیا. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: أَلا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ [الأعراف: ٥٤] وه‌ك چۆن خوای په‌روه‌دگار غه‌یری خۆی هێناوه‌ته بوون، هه‌ر ئه‌ویش شیاوی حوكمگێڕان و هه‌ڵسووڕاندنی كاره‌كانه. كه‌سێك له‌ملاوه‌ڕا بێت و بڵێت من حاكم و كارهه‌ڵسووڕێنه‌ری ئێوه‌م، ئه‌وا درۆی كردووه له‌گه‌ڵ خوا، بگره هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیاڕ داوه. بۆیه ده‌بینین ململانێی كوفر و ئیمان له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه خوا دونیای خه‌لق كردووه ململانێ بووه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوا. چونكه به‌شێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه له شایه‌تمانی ( لا إله الاّ الله محمد رسول الله) به‌دیار ده‌كه‌وێت بریتی بووه له حاكمییه‌تی خوا...بۆیه هێندێ له زانایان یه‌كخواناسی له به‌ندایه‌تی خوا ( التوحيد في الألوهية ) به حاكمیه‌تی خوا ته‌فسیر ئه‌كه‌ن.. بۆیه ئه‌مه‌ش به واجب له‌سه‌ر به‌نده‌كان حسێب ئه‌كرێت كه هه‌وڵی بۆ بده‌ن و بیگێڕنه‌وه.. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ الذريات:56 واته: ئێمه جنۆكه‌و ئینسانمان بۆ هیچ درووست نه‌كردووه بۆ به‌ندایه‌تی من نه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باسه‌شمان ئاماژه‌یه‌كه بۆ یه‌ك له‌دیارده ده‌ركی یه‌كانی دڵی ساغ.. بۆیه لێره‌وه باسه‌كه‌مان له‌چوار چێوه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو: حاكمیه‌تی خوا مانای چی یه؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: إِنِ الْحُكْمُ إِلاّ للهِ أَمـَرَ أَلاّ تَعْبُدُوا إِلاّ إِيـَّاهُ یوسف 40 واته: حوكم گێڕان ته‌نها مافی خوایه، فه‌رمانی كردووه كه هیچ شتێك نه‌په‌رستن خۆی نه‌بێ. هه‌روه‌ك: (سيد قطب) رِةحمةتى خواى لێ بێ ده‌فه‌رمووێ: تایبه‌تمه‌ندترین تایبه‌تمه‌ندی خوایه‌تی بریتی یه له حاكمیه‌تی خوا. واته: خوا ئاده‌میزادی بۆ ئه‌وه دروست كردووه تاوه‌كو ته‌نها خوا بپه‌رستـێ، خواش به چاكی ناپه‌رسترێ ته‌نها له جوغزی حاكمیه‌تی خواوه نه‌بێ.كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ به‌چاكی خوا بپه‌رستێ با هه‌وڵی ئه‌وه بدات له هه‌موو لایه‌كی ژیانی یه‌ه‌وه حوكم به ئایینی خوا بكات. كه‌واته: هه‌ركه‌سێك له‌حوكم و ئادابی ئیسلامی ده‌ربچێت و پێ‌ی ڕازی نه‌بێ به‌بێ چه‌ندو چۆن له ئایینی خوا ده‌رده‌چێ و كافر ده‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی حوكم به‌ئایینی خوا ناكاو به‌شه‌ریعه‌تی خوا هه‌ڵناسێ ئه‌وه ئیمان دار نی‌یه، وه ئه‌وه‌ی به‌حوكمی خوا ڕازی نه‌بێ ئه‌وه مسوڵمان نی‌یه ئه‌گه‌ر چی درووشمی به‌ندایه‌تیشی به ڕواڵه‌ت به‌رز كردبێته‌وه... به‌ڵگه له قوڕئانی پیرۆز خوای په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێ: · فَلاَ ورَبِّكَ لايُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ النسا‌ء 65. واته: سوێند به‌خوای تۆ (ئه‌ى موحه‌ممه‌د) بڕوای نی یه ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆ نه‌كات به دادوه‌ر (حاكم)] له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له نێوانیان دا دروست ده‌بێت. · ألآ لـَـهُ الخَلْقُ والأَمْرُ الاعراف 54. واته: مافی وه‌دی هێنان و حوكم كردن ته‌نها بۆ خواوه‌یه. · وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولـئِكَ هُمُ الْكَافِرُون المائدة 44. واته: هه‌ركه‌سێك حوكم به‌وه نه‌كات كه خوا دایبه‌زاندووه ئه‌وانه كافرن. به‌ڵگه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: عن أبی أمامة قال قال رسول الله صلی الله علیه وسلم ثم لتنتقضن عری الإسلام عروة عروة فكلما انتقضت عروة تشبث الناس بالتی تلیها فأولهن نقضا الحكم وآ‌خرهن الصلاة ( 6715 الطبراني ) واته: له ( أبي أمامة) ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ئه‌م ئیسلامه گرێ به دوای گرێ لێك هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه، هه‌ر كاتێك گرێ‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه خه‌ڵكی خۆیان به گرێ‌یه‌كه‌ی دوای ئه‌و ئه‌گرنه‌وه ، یه‌كه‌م گرێ كه هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه حاكمیه‌تی خوایه، دوا گرێش كه هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه نوێژ كردنه. ڕای زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلامی زانایان زۆر قسه‌یان ده‌رباره‌ی حاكمیه‌تی خوا كردووه له‌وانه: ( 1) ( ابن تيمية) به‌ڕه‌حمه‌ت بێ ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك نه‌زه‌رێك حه‌لاَل بكات ئه‌وا به‌گوته‌ی تێكڕای زانایان كافر ده‌بێت، هه‌روه‌ك له‌ته نانێك حه‌رام بكات دیسان به گوته‌ی تێكڕای زانایان كافر ده‌بێت. ( 2 ) ( سيد قطب ) به‌ڕه‌حمه‌ت بێ ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایینه بچوێنین به دراوێك ئه‌وا ده‌بینین له ڕووی یه‌كه‌می نووسراوه ( لا اله الا الله) و ڕووی دووه‌م لێ ی نووسراوه (حاكميةتى خوا) ، كه‌واته: خوا به‌یه‌ك زانین و حاكمیه‌تی خوا دووڕووی یه‌ك هه‌قیقه‌تن. (3 ) شه‌هید ( د.عبدالله عزام ) به‌ڕه‌حمه‌ت بێ ده‌ڵێ: ( لا اله الا الله ) واته حوكم كردن به قورئان، هه‌ركه‌سێك حوكم به قورئان نه‌كات واته: خوایه‌تی خوای ڕه‌ت كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی له ژیانی‌دا به‌رده‌وام ئاره‌قی‌خواردبێته‌وه ئه‌وه كافر نابێ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ته‌نها جارێك بڵێ ( ئارةق خواردنةوة) دروسته، ئه‌گه‌ر له‌ژیانیشی دا ئاره‌قیشی نه‌خواردبێته‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێ و ته‌لاَقیشی ده‌كه‌وێ، ئه‌ویش به‌مه‌رجێ ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه و ته‌وبه‌ی له‌دوا نه‌كات.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نی‌یه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).