|
ده‌سته‌سڕ! (هۆنراوه)
ده‌سته‌سڕم نه‌هێنا
له‌ماڵه‌وه به‌جێما
ئه‌خوا چۆن لوتم بسڕم
بسڕم به‌سه‌ر داوێنا؟
به‌سه‌ر قۆڵی خاوێنا؟
نا! ئه‌وه پیشه‌ی چاپه‌ڵه
پیشه‌ی گێل و ته‌مه‌ڵه
من که مناڵێکی خاوێنم
چۆن شه‌رمی خۆم ده‌شکێنم
ناچارم هه‌ر ئێستا
داواکه‌م له مامۆستا
ڕێم بدا بچمه ده‌رێ
ئه‌م داخه ده‌رکه‌م له دڵ
|