پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٤٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

گومانی قه‌ده‌ریه‌ ئیبلیسیه‌كان.


جۆری دووه‌م له‌ جۆره‌كانی به‌ره‌هه‌ڵستكاری و ملنه‌دان بۆ قه‌ده‌ری خوا، ئه‌وانه‌ن كه‌ پێیان ئه‌وترێت -قه‌ده‌ریه‌ ئیبلیسیه‌كان- كه‌ پاڵدراونه‌ته‌ لای شه‌یتان- كه‌ له‌ واقعی ئه‌مرِۆماندا بونیان هه‌یه‌- واته‌ چۆن شه‌یتان ویستی به‌ قه‌ده‌ری خوا پاساوی له‌ خشته‌بردنی به‌نده‌كانی خوا بداته‌وه‌و بیكاته‌ هۆكارێكی بێ باوه‌رِی خۆی و شوێنكه‌وتوانی، كاتێ كه‌ به‌ هۆی سه‌رپێچیكردن و خۆ به‌گه‌وره‌ زانینیه‌وه‌ فه‌رمانی خوای شكاندو كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد، ئیتر له‌ به‌هه‌شت ده‌ركراو به‌ر نه‌فره‌تی خوا كه‌وت، ئیتر كه‌وته‌ پلان گێڕان بۆ له‌ خشته‌بردنی نه‌وه‌كانی ئاده‌م و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرت، هه‌ڵوێستی دوژمنایه‌تی و گومڕاكردنی نه‌وه‌كانی ئاده‌م تا ڕۆژی دوایی، به‌ڵام ئایا شه‌یتان سوێندی به‌ چی خوارد كه‌ خه‌ڵكی بێ باوه‌ڕ بكات، ئایا سوێندی به‌ كوفرو خۆ به‌گه‌وره‌زانین و بێ باوه‌ڕی خۆی خوارد؟ نه‌خێر، به‌ڵكو سوێندی به‌ گومڕابونی خۆی خوارد كه‌ ئه‌بێ هه‌موو به‌نده‌كانی خوا له‌ خشته‌ به‌رێت قال رب بما أغويتني لأزينن لهم في الأرض و لأغوينهم أجمعين {ئیبلیس (به‌ بوغزو كینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه‌)وتی: په‌روه‌ردگارم ماده‌م به‌ هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه‌ (واته‌ ئاده‌م) منت سه‌رلێشێواو كرد، شه‌رت بێت له‌ زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێكیان لا جوان وشیرین بكه‌م و هه‌ر هه‌مویان سه‌رلێشێواوو سه‌رگه‌ردان بكه‌م}.

ئیبلیس وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ماده‌م تۆ منت وا لێ كردو له‌ به‌هه‌شت ده‌رت كردم و به‌ر نه‌فره‌تی خۆتت خستم، ئه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌بم له‌ لادانی به‌نده‌كانت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵ ناده‌م و رِێی چه‌وت بێ باوه‌ڕیان لا جوان ئه‌كه‌م.

ئه‌م جۆره‌ له‌ لادان و گومان و گومڕاییه‌ له‌ ژیانی خه‌ڵكانێكی ئه‌مرِۆدا به‌رچاو ئه‌كه‌وێت، كاتێك به‌ یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌ڵێیت: ئه‌رێ ئه‌وه‌ بۆ نوێژه‌كانت ناكه‌یت، ئه‌لێت: خوا بۆی نه‌نوسیوم و نه‌یویستووه‌ كه‌ من نوێژ بكه‌م، هه‌ر كات خوا ویستی له‌ سه‌ر بوو نوێژ ئه‌كه‌م، ئیتر به‌م گومانه‌ شه‌یتانیه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ سه‌رپێچی كردن و بێ باوه‌رِی، ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه‌ من نوێژم ئه‌كرد، ما ده‌م ئیسته‌ من نوێژ ناكه‌م كه‌واته‌ نه‌ینوسیوه‌ له‌ سه‌رم و ویستی له‌ سه‌ر نیه‌، به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ سه‌ر بێ گوێیی وسه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌و دور ئه‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ خواناسی، خۆی تاوانه‌كان ئه‌كات و سه‌رپێچی په‌روه‌ردگار ئه‌كات و ئه‌یداته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌و گوێڕایه‌ڵی بوایه‌، ده‌سبه‌جێ په‌شیمان ئه‌بۆوه‌و ده‌ستی ئه‌كرده‌ نوێژه‌كانی، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی مه‌به‌ستی نیه‌و شه‌یتان هیلانه‌ی گومانی له‌ ده‌رونیدا دروست كردووه‌، پاساو بۆ كاره‌كه‌ی ئه‌هێنێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: ما ده‌م خوا منی گومڕاكردووه‌ و سه‌ری لێ شێواندووم، ئه‌وه‌ ئیتر به‌رده‌وام ئه‌بم له‌ ڕۆچوون و گومڕایی و كاری نابه‌جێدا، ئه‌ڵێ: خوایه‌ ماده‌م منت به‌ره‌و رێگه‌ی خراپ بردووه‌، مه‌رج بێت ئیتر منیش نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌و به‌رده‌وام بم له‌سه‌ری، كه‌ ئه‌م گومان و گومڕابونه‌، هه‌مان گومڕابونه‌كه‌ی ئیبلیسه‌ كه‌ له‌وه‌و پێش‌ باسمان كرد، كه‌ به‌ ڕاستی له‌ خه‌ڵكانێكی ئه‌مڕۆدا به‌رچاو ئه‌كه‌ون، به‌ كه‌سێك ئه‌لێیت: واز بێنه‌ له‌ خراپه‌كردن و كوفرو بێ باوه‌ڕی و بگه‌ڕێره‌وه‌، ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌ خوا له‌ چاره‌ی نوسیوم و بۆی برِیومه‌ته‌وه‌، شه‌رت بێت ماده‌م ئه‌وه‌ حاڵمه‌و به‌و شێوه‌یه‌م، به‌رده‌وام بم له‌ سه‌ری و ته‌وبه‌ نه‌كه‌م و نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م گومانانه‌ هه‌موی له‌شه‌یتانه‌وه‌ دروست ئه‌بن و بنچینه‌یه‌كی ڕوخاوو بێ به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لای خوای گه‌وره‌ سوود به‌ خاوه‌نه‌كی ناگه‌یه‌نن و له‌ سزای خوا ده‌ربازی ناكه‌ن.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠