پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: فتح المجید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٤٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

بانگه‌واز‌بۆ لای خوا له‌ سه‌ربه‌ر چاو ڕۆشنی ‌و بناغه‌ڕوونی (الدعوة إلى الله على بصيرة).
هه‌روه‌ها لێره‌دا پێویسته‌ هه‌ڵویسته‌یه‌كی كورت بكه‌ین له‌ به‌رده‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌: عَلَى بَصِيرَةٍ یه‌كێك له‌ پێویستیه‌كانی به‌رچاوڕۆشنی ‌‌و بناغه‌ڕوونی له‌ بانگه‌وازدا بریتیه‌ له‌ علم‌و زانست، وه‌ بانگه‌واز ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر زانست ‌و شاره‌زایی نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بناغه‌یه‌كی پته‌وی نابێت و له‌ سه‌ر به‌رچاو ڕۆشنی نابێ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زانست‌و زانیاری نیه‌ چاوڕۆشنیش نیه‌ له‌ كاره‌كانیداو له‌ سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕوون بانگه‌واز ناكات.

هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ بوونی زانست‌‌و زانیاریشدا فیقهو وردبونه‌وه‌ی ده‌عوه‌و بانگه‌واز پێویسته‌و بێ ئه‌وه‌ هیچ ناكرێت، واته‌ ورد بونه‌وه‌ له‌ سروشت و هه‌ڵس و كه‌وت و بیرو بۆچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگیان ده‌كه‌یت بۆ ئیسلام، به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ چۆنیه‌تی بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكی ده‌زانین، چۆنیه‌تی قسه ‌له ‌گه‌ڵ كردن‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت له‌ گه‌ڵیاندا، كه‌ ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ئه‌چنه‌ ژێر به‌رچاو}ۆشنی له‌ بانگه‌وازدا.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان جوانترین نموونه‌یان پیشان داوین له‌ هه‌ڵس‌و كه‌وت‌‌و چۆنیه‌تی بانگه‌وازو قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، باوه‌ڕ هێنانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكان گه‌واهیده‌رو شایه‌تن له‌ سه‌ر جوانی هه‌ڵس‌و كه‌وتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم)، دوای ئه‌و هه‌موو موجاده‌له‌و بگره‌و بێنه‌ و عینادی و مل نه‌دانه‌ له‌ گه‌ڵیدا كافرو بێ باوه‌ڕ‌ه‌كانی قورِه‌یش باوه‌ڕیان پێ هێنا.

كه‌سێك دێت بۆ لای كه‌ هیچ شتێكی له‌ ئاینی خوا نه‌زانیوه‌، هیچ ئاگاداریه‌ك‌و وردبینیه‌كی نیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی خوا، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و په‌ڕی جوانیه‌وه‌ نه‌رمو نیانی له‌ گه‌ڵدا ئه‌نوێنێت ‌و بۆی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و ده‌شته‌كه‌یه‌دا كردی كه‌ میزی كرد له‌ مزگه‌وتا، هه‌روه‌ها‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ گه‌ل معاوية بن الحكم السلمي كردی كاتێك كه‌ له‌ نوێژه‌كه‌یدا قسه‌ی كرد، وه‌ نموونه‌ی تریش له‌م باره‌یه‌و زۆرن.

هه‌ر كه‌سێك ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی(صلى الله عليه وسلم) بینیبێت خۆشه‌ویستی چۆته‌ دڵیه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی جوانی هه‌ڵسوكه‌وت‌و چاوڕۆشنیه‌وه‌ بووه‌، هه‌ر كه‌سێك هاوه‌ڵه‌ بهڕێزه‌كانیشی بینبێ دوای خۆی خۆشی ویستوون، چۆن خۆشیان ناوون له‌ كاتێكا ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ن (صلى الله عليه وسلم)، ئیمانی هێناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان ئیمانیان پێ هێناوه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕایی‌و سه‌رلێشێواوی له‌ سه‌ر نوسیبن، ئه‌نان كه‌سێك نیه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆش بوێت و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان و قوتابیه‌ به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆش نه‌وێت.
جا ئه‌وان‌ له‌ سه‌رڕۆشنایی‌و حیكمه‌ت‌و دانایی‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی باشه‌وه‌ بانگه‌وازیان ئه‌كرد بۆ لای خوا، بۆیه‌ خه‌ڵكیش به‌و شێوه‌یه‌ خۆشی ئه‌ویستن‌و باوه‌ڕی پێ ئه‌كردن‌‌و ئیمانی ئه‌هێنان.

ئینجا ئه‌فه‌رموێت: أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي ئه‌مه‌ ئاگاداریه‌ك‌‌و وریابونه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ی شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم)، به‌ ڕاستی پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ بین كه‌ ئه‌وان بوون، وه‌ پێویسته‌ كه‌ ئیشوكارو ڕێگه‌و ڕێره‌ومان ته‌نها بانگه‌واز بێت بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ كاره‌كانمان په‌ك بخه‌ینو هیچی تر نه‌كه‌ین له‌ ژیانی دنیاماندا، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێمه‌ ئه‌بێت له‌و كاره‌ی كه‌ تیایه‌تی‌‌و له‌و شوێنه‌ی كه‌ هه‌یه‌ بانگه‌واز بكات بۆ خوا، شوێنی كارو پیشه‌كه‌ی بكاته‌ پێگه‌یه‌كی به‌ سوود بۆ بانگه‌وازی ئیسلام.

بازرگان بانگه‌واز‌ ئه‌كات بۆ لای خوا له‌ بازرگانیه‌كه‌یدا، جوتیار له‌ جوتیاری‌و كشتوكاڵه‌كه‌یدا، قوتابی عیلم به‌ عیلم وزانسته‌كه‌ی، موچه‌خۆر له‌ شوێنی موچه‌كه‌یدا، هه‌موو كه‌سێك ئه‌بێته‌ بانگخواز بۆ لای خوای گه‌وره‌، به‌و شێوه‌یه‌ ڕێره‌وو ڕێگاێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گرێته‌ به‌رو ئایه‌ته‌كه‌ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي له‌ خۆیدا به‌ جێ دێنێ.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠