پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: فتح المجید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٥٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/١٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

هۆی هه‌ڵبژاردنی معاذ خوالێی‌ڕازیبێ جگه‌ له‌ كه‌سانی دیكه‌ (سبب اختيار معاذ دون غيره).
یه‌كه‌م: معاذ خوا لێی ڕازیبێ هه‌ڵگری چه‌ند سیفاتێك بوو كه‌ ئاماده‌ییان پێ به‌خشیبوو بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئاینه‌و‌ بانگه‌واز كردن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌شته‌كیه‌ك له‌ نه‌وه‌ی ته‌میم له‌وانه‌ی تازه‌ موسڵمان ببوون بهاتایه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی نه‌ئه‌گوت: بڕۆ بۆ یه‌مه‌ن‌و خه‌ڵكی بانگ بكه‌ بۆ ئیسلام، چونكه‌ كه‌سێكی وا تازه‌ مسڵمان بووه‌و جارێ خۆی پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ شاره‌زا ببێت‌و له‌ دین تێ بگات.

هه‌روه‌ها: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی وه‌ك خالدی كوڕی وه‌لید یان عه‌مری كوڕی عاصیشی هه‌ڵنه‌بژارد، یان كه‌سانی تر كه‌ پێشه‌وای سوپابوون‌و له‌ بواری شه‌ڕو جه‌نگدا شاره‌زاییان هه‌بوو كه‌ شه‌وورِۆژ له‌ مه‌یدانی جیهادا بوون‌و په‌رژینه‌كانی كوفریان ئه‌ڕوخاند، هیچ كام له‌مانه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد بیاننێرێ بۆ یه‌مه‌ن بۆ؟ چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی جیهادو شمشێر نیه‌، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه‌ عیلم وشاره‌زایی و ورد بونه‌وه‌یه‌له‌ دیندا، شاره‌زایی له‌ حه‌لاَڵ‌و حه‌رام، گومانی تیا نیه‌ كه‌ له‌ كارێكی ئاوادا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی وه‌ك معاذ هه‌ڵئه‌بژێرێ، چونكه‌ معاذ‌ شاره‌زاترین كه‌س بوو به‌ حه‌لاَڵ‌و حه‌رام، وه‌ له‌ هاوه‌ڵه‌ شاره‌زاو تێگه‌یشتووه‌كان بوو، ‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وه‌ره‌ كردیه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی ئیجگار زۆر له‌ یه‌مه‌ن سوود له‌ زانیاریه‌كه‌ی وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها كاتێك كه‌ گه‌ڕاشه‌وه‌ بۆ شام له‌وێش بووه‌ چاوگه‌ی زانیاری‌و شاره‌زایی كه‌ هه‌ر له‌وێش وه‌فاتی كرد.

پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: {يا معاذ ! اني أحبك} أبو داود (1522)، ابن حبان (2020)، النسائي في الكبرى (6/32) عن معاذ بن جبل. { ئه‌ی معاذ به‌ ڕاستی من تۆم خۆش ئه‌وێت}، به‌ راستی ئه‌م دنیایه‌، وه‌ هه‌رچی تێیدایه‌ له‌ خه‌ڵكی‌و شتانی تر هیچێك ناهێنن به‌رامبه‌ر به‌ فه‌رمووده‌ی خوشه‌ویست‌و هه‌ڵبژێراوی خوا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌ فه‌رمووی به‌ معاذ {ئه‌ی معاذ به‌ ڕاستی من تۆم خۆش ئه‌وێت}، ئه‌م وشه‌یه‌ گه‌وره‌ترین دیاری و خه‌ڵات بوو، گه‌وره‌ترین ڕێزو شه‌ره‌ف بوو ، به‌سه‌ به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشی بوێیت، مرۆڤیش له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ خوشی ئه‌وێت، جا ئه‌م وته‌یه‌ ته‌زكیه‌و پاڵفتگه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو(صلى الله عليه وسلم) بۆی، هه‌روه‌ها ناردنیشی بۆ یه‌مه‌ن ته‌زكیه‌یه‌كی دیكه‌ بوو بۆی، ئنجا ڕاسپێری ئه‌كات به‌ چه‌ند خاڵێكی زۆر گرنگ و به‌ سوود كه‌ باسیان ده‌كه‌ین.

له‌ كۆی چیرۆك‌و فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌زانین كه‌ ڕاسپێریه‌كه‌ له‌ دوو خاڵدا خۆی گرتۆته‌وه‌:

یه‌كه‌م: ڕاسپێریه‌ك‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم)‌ بۆ خودی معاذ خۆی.

دووه‌م: ڕاسپێرییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ په‌یڕه‌وو مه‌نهه‌جی بانگه‌وازو بانگ كردنی خه‌ڵكیه‌وه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠