|
سه‌ره‌تا
:: ته‌وه‌ر و گفتوگۆ
:: هزری و سیاسی
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : شێركۆ جه‌مال |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٥٧ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٢١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
ڕۆژئاوا چی له جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟!
مافی هه‌موو موسڵمانێکه که ڕووداوێکی وا گه‌وره ده‌بینێت و بێڕێزی ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لێ بێت) له ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی ئه‌و پرسیاره له خۆی بکات پاشان له‌خه‌ڵکی: ڕۆژئاوا چی له‌جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟
کاتێك خوای گه‌وره مرۆڤی له ژینگه‌دا جیا کرده‌وه له زینده‌وه‌رانی تر به بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌ك که ژیرییه؛ ئه‌م ژیرییه‌ش مرۆڤ ده‌کاته هه‌ستیارێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هزر و ڕووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ری. له جیهانی ئیسلامی‌دا مرۆڤ وێڕای ئه‌م ژیرییه‌ش فه‌رمانی پێ دراوه به هه‌ڵگرتنی په‌یامێك بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی؛ ئه‌م په‌یامه‌ش ژیریی مرۆڤ زیاتر ده‌کات و هه‌ستی هه‌ستیاری مسوڵمانان به‌هێزتر ده‌کات. که‌واته هیچ ڕووداوێک نییه له جیهاندا که مرۆڤی موسوڵمان به تێڕوانینێکی ئیسلامی هه‌ڵینه‌سه‌نگێنێت.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری بدوێین، ئه‌و ڕووداوه‌یه که له وڵاتی دانیمارك ڕووی دا به بێڕێزیکردن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان. ئه‌ویش به‌کێشانی چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی که‌سایه‌تیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد) (صلى الله عليه وسلم). شته‌کان وا باسیان لێوه ده‌کرێت که ئه‌م ڕووداوه شتێکی لاوه‌کییه و شێوازێکی دێمۆکراتییه و ئازادیی بیروڕاده‌ربڕینه و هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر بچووك بکرێته‌وه له چوارچێوه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کدا؛ گوایه ئه‌م ڕووداوه حه‌زێکی شێتانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێکه و جۆرێکه له‌ئازادی یان له‌چوارچێوه‌ی میدیا و ڕاگه‌یاندندا به فرسه‌تی ده‌رکه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسێک له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت (سبق صحفي).
به‌ڵام تاکی موسڵمان وه‌ك مرۆڤێکی هه‌ستیار و خاوه‌ن هزرێکی ڕه‌سه‌ن و دروست، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه لای به زیاتر تێڕوانین و وردبوونه‌وه ده‌بێت له وردودرشتی ده‌سته‌کانی پشتی شانۆ.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره (ڕۆژئاوا چی له‌جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟) وا به باش ده‌زانم وه‌ڵامێکی دووربینانه و چڕ‌وپڕ و له ئاست گه‌وره‌ییی ڕووداوه‌که‌دا بێت؛ دوور بێت له کاری سه‌رپێیی و هه‌ڵچوون و ستایش و پێشبڕکێی دروشم و ناونیشان. ئه‌م ڕووداوه ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکی هه‌ستیار زیاتر ده‌کات به خوێندنه‌وه‌ی زیاتری مێژوو و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی مێژوو بۆ دواوه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خاڵی لێکچووی مێژووی دوێنێ و ئه‌مڕۆ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له چه‌ند خاڵێکدا وه‌ڵامه‌که کۆ ده‌که‌ینه‌وه بۆ کورتکردنه‌وه‌ی ڕێگا.
له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌کی زایین و سه‌رده‌می جیهانگیریی ڕاگه‌یه‌ندن و تاکجه‌مسه‌ریی جیهان، بڕوا ناکه‌م هیچ که‌سێکی ژیر هه‌بێت باوه‌ڕ بکات یاخود بتوانێت باوه‌ڕ به خه‌ڵکی بهێنێت که ڕووداو و گۆڕانکارییه‌کان بێبه‌رنامه بن. به‌تایبه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه له دانیمارك و خه‌ڵکی وا تێبگيه‌نرێت که ئه‌مه به‌شێکه له گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م و پێویستی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه بۆ بازدان به‌سه‌ر ئایین و به‌ها به‌رزه‌کان. له‌کاتێکدا هه‌ر له سایه‌ی ئه‌م جیهانگیرییه‌دا ده‌بینین له ڕۆژئاوا ئه‌و پارتانه‌ی که پابه‌ندن به ئایینه‌وه به‌ره‌و پێش ده‌چن و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست.
وه‌ك ده‌زانین دنیای ڕۆژنامه‌وانی (چاوی سێیه‌م) سانسۆر کراوه به‌هه‌ندێ یاسا وه‌ك هه‌موو شتێکی تری ئه‌م جیهانه به‌تایبه‌ت دوای باڵاده‌ستبوونی تاکجه‌مسه‌ری له جیهاندا به‌تایبه‌تیش دوای ڕووداوی ئه‌یلوول. به‌ڵام دیاره ئه‌م سانسۆر و کۆتانه زیاتر ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که‌مل ناده‌ن بۆ ئه‌م تاکجه‌مسه‌رییه و ناچنه ژێر چه‌تری ڕۆژئاوا. ئه‌وه‌ی وه‌ك عورفوعاده‌ت له ڕوژئاواوه به
جیهانی ئیسلامی دراوه که هه‌مو شتێک ده‌بێت له ژێر یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا کۆ بکرێته‌وه. به‌پێی ئه‌م یاسایانه‌ش سنوور هه‌یه بۆ ڕاگه‌یاندن له هه‌مان کاتیش‌دا سنوور هه‌یه بۆ بێڕێزیکردن به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئایینه‌کان وه‌ك سامێتی و مه‌سیحێتی و هتد ...
له‌م ڕووداوه و ڕووداوه‌کانی پێشتریش وا به‌دیار ده‌که‌وێت که جیهانی ئیسلامی ده‌بێت هه‌موو شتێك قبووڵ بکات گه‌ر ژه‌هریش بێت، به‌ڵام هیچی لێ وه‌رناگیرێت گه‌ر هه‌نگوینیش بێت.
له دنیای هۆ و هۆکاردا (عالم الأسباب والمسببات) ده‌بێت وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بێت بۆ هه‌ڵوێست و گۆڕانکارییه‌کان به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌رامبه‌ر ئوممه‌تێك بێت وه‌ك ئوممه‌تی ئیسلامی و کار بکاته سه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو.
که‌واته با به‌یه‌که‌وه به‌دوای هۆ و هۆکاری ئه‌م ڕووداوه‌دا بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا له ئامانجی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه تێبگه‌ین.
ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێکن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م وه‌ڵامه:
١- به‌عه‌لمانیکردنی جیهانی ئیسلامی
ڕۆژئاوا دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی و کوده‌تا کردن به‌سه‌رئاین وکه‌نیسه خۆی له‌دنیایه‌کی تردا دییه‌وه ناوی لێ‌نرا عه‌لمانیه‌ت، وه‌عه‌لمانیه‌ت بوه دروشم‌و ئامانجی ڕۆژئاوا، یه‌کێک له‌به‌رهه‌موو چالاکیه‌کانی ئه‌م عه‌لمانیه‌ته‌ی ڕۆژئاوا ئه‌و په‌لامارو ده‌ست درێژیانه‌بو
که کرانه سه‌ر جیهانی ئیسلامی به‌ناوی (ئیستعمار)ه وه، دیاره ئه‌و شۆڕشه ئیستعماریه به‌ر په‌رچ درایه‌وه کاتێک ئامانجی شۆرشه‌که‌ڕون بۆوه ، که‌ده‌رکه‌وت مه‌به‌ستی ئه‌م شۆرشه به‌ناو ئیستعماریه داگیرکاری و شێواندنی ئاین و دزینی سه‌روه‌تو سامانی جیهانی ئیسلامیه، ئه‌نجام شکست خواردن بو بۆ ڕۆژئاوا چونکه تێشو قوتی به‌رهه‌ڵستکارانی جیهانی ئیسلامی له بنه‌مای باوه‌ری ئیسلامیه‌وه
چاوگی ده‌گرت.
دوای ئه‌م شکسته ڕێگه‌و ڕێبازی زۆر خرایه به‌ر بۆ ڕاهێنانو ده‌سته‌مۆ کردنی ژیاری ئیسلامی، چونکه ڕۆژئاوا مه‌به‌ستی بوو نزیک ترین دراوسێی که‌جیهانی ئیسلامیه بخه‌ته سه‌رپانتاییڕوبه‌ری خۆی وه سود مه‌ند بن به‌ژیاری ئیسلامی که‌زیندو ترین ژیاری سه‌رده‌مه، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م ژیاره‌ش داماڵن له هه‌رشتێک که‌ده‌بێته جێی مه‌ترسی بۆ ژیاری ڕۆژئاوا ، که‌واته دوو ئامانج هه‌بو له‌م نیاز‌و
پیلانه‌یان:
که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌م جیهانه ی که‌خاوه‌نی ئه‌م ژیاره زیندوه‌یه، زیاد کردنی پانتایی و ده‌سه‌ڵات و ژێرخانی نه‌ته‌وه‌ییان.
داماڵینی دین له‌جیهانی ئیسلامی بووه ئامانجی ڕۆژئاوا بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌کانیان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و شکسته‌ی جاری پێشوو که زه‌خیره‌ی جیهانی ئیسلامی ئاین و بڕواداری بو، بۆ ڕۆژئاوا ڕون بۆوه که کورت ترین ڕێگه بۆ گه‌شتن به‌جیهانی ئیسلامی و گۆڕینی شێوازی ژیاری ئیسلامی داماڵینی ئه‌م جیهانه‌یه له‌ئاین و هه‌موو به‌هایه‌کی به‌رز، واته ئامانجی سه‌ره‌کیان بو به‌عه‌لمانی کردنی ئه‌م
جیهانه، به‌تایبه‌ت دوای سه‌رکه‌وتنی کوده‌تاکه‌یان له‌ڕۆژئاواو دورخستنه‌وه‌ی ئاین له‌کاریڕۆژانه‌یان.
ئه‌مه تێڕوانینی ڕۆژئاوا بوو، به‌تایبه‌ت دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتناسان بۆ جیهانی ئیسلامی. به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که‌ڕۆژئاوا دوورترین ڕێگه و گرانترین ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌مه.
چونکه پێوانه‌کردنی ئایین له ڕۆژئاوا که له هه‌موو به‌هایه‌کی ئایین داماڵدرابوو به ئایینی موسوڵمانان که چاوگی به‌هاکانی ڕۆژهه‌ڵاته، کارێکی هه‌ڵه‌یه. له‌کاتێکدا ئایین له ڕۆژئاوا له قۆناغی گیانه‌ڵا و به‌خاکسپاردندا بوو و زه‌مینه خۆش ببوو بۆ ئه‌و عه‌لمانییه‌ته، به‌ڵام ئایین له جیهانی ئیسلامی کارخانه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌هاکان و داڕشتنی بنه‌ماکانی زیندووترین ژیار له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له وڵاتی دانیمارك ده‌کرێت، هه‌نگاو و ڕێخۆشکردنێکه بۆ بێ‌ڕێز و به‌که‌مگرتنی ئایین و به‌ها به‌رزه‌کان له جیهاندا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له جیهانی ئیسلامی؛ ده‌یانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌ك دروست بکه‌ن بۆ ئه‌و کوده‌تایه‌ی که کرا له ڕۆژئاوا به زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ ماڵئاوایی‌کردن له ئایین و به‌ها به‌رزه‌کان. ئه‌مه‌ش کاتێك ده‌بێت که هێز بدرێت به خه‌ڵکی و ڕابهێنرێت له‌سه‌ر شێوازی سنوورشکێنی به‌رامبه‌ر به ئایین و پێغه‌مبه‌ران و هه‌موو به‌هایه‌کی به‌رز.
ئه‌مه ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕا نییه که ده‌کرێت. ئه‌مه قوتابخانه و فێرگه‌یه بۆ سنوورشکێنی و بێباکبوون له ئایین و به‌ها به‌رزه‌کان. جیهانێك گه‌ر ئایین و پێغه‌مبه‌ران و به‌هاکانی ئه‌وه‌نده بێڕێزی پێ بکرێت، هیچ پێگه‌یه‌ك نامێنێت بۆ ئایین له کاری ڕۆژانه‌دا. ئه‌وسا ماڵئاوایی له دین ده‌کرێت و عه‌لمانییه‌تیش به‌خێر بێیت. ئه‌مه خه‌ونی موریدانی عه‌لمانییه‌ته له ڕۆژئاوا بۆ ده‌روێشانی عه‌لمانییه‌تی جیهانی ئیسلامی. که‌واته جیهانی ئیسلامی له دووڕیانی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی ڕۆژئاوادایه و به بوون و نه‌بوون داوای هه‌ڵوێستی لێ ده‌کرێت یان قبووڵبوون به‌م بێڕێزییه و چوونه سه‌ر ڕێگه‌ی به‌عه‌لمانیبوون یان به‌رپه‌رچدانه‌وه و سووربوون له‌سه‌ر ئیسلامێتیی خۆی.
٢- ململانێی شارستانییه‌ته‌کان
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا توانی له چوارچێوه‌ی عه‌لمانییه‌تدا خۆی کۆ بکاته‌وه دوور له ئایین جیهانی ئیسلامی خاوه‌ن بوونی خۆی بوو. به شارستانییه‌تێکی توندوتۆڵ و نموونه‌یی له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌که‌وه به‌هێز بوو. ئایینێکی ئاسمانیی پاك و ده‌ستکارینه‌کراو، زانستی سه‌لمێنراو و بنه‌مایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌هێز و خاوه‌ن ژێرخانێکی ئابووریی بێ‌سنوور، ئه‌مه کارێکی وای کرد جیهانی ئیسلامی ببێته خه‌ونی هه‌مووده‌می ڕۆژئاوا. سه‌ره‌تا هه‌وڵ درا له ڕێگه‌ی جه‌نگی خاچپه‌رستییه‌وه ئه‌م ململانێیه یه‌کلایی بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی تێکشکانی خاچپه‌رستان بوو و پاشانیش پاشه‌کشێی یه‌کله‌دواییه‌کی له‌شکره‌کانیان له جیهانی ئیسلامی. ئه‌مڕۆش له درێژه‌ی ئه‌م ململانێیه‌دان. هه‌موو شێوازێك ده‌گرنه به‌ر بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی مه‌به‌ستیان، له کاتێکدا جیهانی ئیسلامی سه‌رقاڵی ڕێکخستن و داڕشتنی بنه‌مایه‌که بۆ دایه‌لۆگ دانووستان (حوار الحضارات)، تا ئێستا ئه‌م بانگه‌شه‌یه لای هه‌ندێك له‌بیریاره‌کانیان په‌سنده و زۆری تریشیان بێباکن لێی. له‌ولاشه‌وه له ئاستی زلهێزه‌کانیان چاوه‌ڕێی نزیکترین فرسه‌تن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی مه‌رامه‌کانیان و هه‌رده‌م له پیلانگێڕی ونه‌خشه‌کێشیش نه‌وه‌ستاون.
لای زۆرێك له بیریارانی جیهانی ئیسلامی شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م دواییه‌دا کرانه سه‌ر وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، به‌شێکی تره له زنجیره‌شه‌ڕی خاچپه‌رستی و ڕای هه‌ڵگرتنی ناوناونیشانی ئازادی و ڕزگاری بۆ جیهانی ئیسلامی. کاتێك به‌وردی ده‌ڕوانیته شێوازی کاریان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهانی ئیسلامی، به‌ئاشکرا ڕوواڵه‌تی شه‌ڕی خاچپه‌رستی پێوه دیاره.
کاتێك سه‌یری کاره‌کانیان ده‌که‌یت، سووتاندنی مزگه‌وته‌کان، کێشانی وێنه‌ی خاچ له‌سه‌ر به‌رگی قورئان و له‌سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌کان، بریندار کردنی هه‌ستی دیل و گیراوه کان به داماڵینی جلوبه‌رگیان و جوێندان به خوای گه‌وره و هه‌موو پیرۆزییه‌کی موسڵمانان، ئه‌مانه هه‌مووی دووباره‌کراوه‌ی هه‌مان شێوه‌ی کۆنه؛ به‌ڵام دوینێ به شه‌ڕی خاچپه‌رستی و ئه‌مڕۆ جه‌نگی ڕزگاری و ئازادی. دوو کار گه‌ر هه‌مان شێواز و ئاکامی هه‌بێت، دیاره هه‌مان ئامانجیشی له‌پشته‌وه‌یه. که‌واته ئه‌و بێڕێزییه‌ی که ده‌کرێت له دانیمارك شیوازێکه له‌و شه‌ڕه له به‌رگی ئازادیی بیروڕادا؛ کوردوته‌نی: "شه‌ڕ به کۆنه‌قین ده‌کرێت."
٣- ئیسلام وه‌ك تاکه‌هێزی ئاینده له ڕۆژهه‌ڵاتدا
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که ڕۆژئاوا ده‌یویست بیکات له جیهانی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی چۆنێکه ئاراسته‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه ڕوو له‌ڕۆژئاوا بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی هاندانی پیاوه‌کانیان له جاش عه‌لمانی و تازه لیبڕاڵه کان، که پیاوه‌کانیان یه‌ک له دوای یه‌ک ها‌نه‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژئاوا گه‌ر فریامان نه‌که‌ون ئاینده بۆ ئیسلامی سیاسی و تیرۆرستانه و هیچ شوێن پێیه‌ک بۆ ئێمه‌و ئیوه‌ش نامێنێ، که پیاوه‌کانیان به‌ڵینیان دابوو به‌س هه‌لوو مه‌رجمان بۆ له بار که‌ن ئیسلام و ئیسلامیه‌کانمان بۆ گۆشه‌گیر بکه‌ن ئاینده بۆ ئێمه‌یه میلله‌تیش هه‌موو له‌گه‌ڵمانه.
بۆیه جه‌نگی دژه‌تیرۆر و دژی هێزی شه‌ڕو کۆنه‌په‌رستی وهتد... (ناوه‌کان زۆرن) ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌فسانه‌ی دێمۆکراسی هاته کایه‌وه. به‌ڵام کاتێك دێمۆکراسی ژانی گرت ئیسلامی لێ بوو؛ له فه‌له‌ستین، میسر،عێراق، کووه‌یت وهتد... ئاکام هه‌ر ئیسلام بوو (له‌گه‌ل بوونی هه‌ندێك سه‌رنج له‌سه‌ر
ئه‌م وڵاتانه) و وڵاتانی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ن.
هاواریان لێ هه‌ڵسا و وتیان چۆن ده‌بێت دێمۆکراسی که کوڕی عه‌لمانییته ئیسلامی لێ بکه‌وێته‌وه؟! بۆیه هه‌زارویه‌ك نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسوڕمانیان خسته به‌رده‌م ئیسلام و موسڵمانان؛ وه‌ك کورد ده‌ڵێت: "لێیان که‌وتنه ته‌قه."، ناچار زمانیان خسته گه‌ڕ بۆ شێواندنی شێوه‌ی ئیسلام به ناوی جه‌نگی دژه‌تیرۆر سامانێکی زۆریان خسته به‌رده‌م میدیا. ئه‌وانیش "شه‌لم کوێرم ناپارێزم" له‌به‌ر شاباشه‌که‌ی خۆیان هه‌رشتێك ناوی ئیسلام و موسڵمان بوو، وشه‌ی تیرۆریان خسته به‌رده‌م. ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه ئاشیان ده‌گه‌ڕێت؛ که‌واته به سه‌یری مه‌زانه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یاندنی دانیمارکی ده‌یبینیت! ئه‌مه مشتێك بێت له‌و خه‌رواره، ئه‌مه ئه‌و ڕقه‌یه به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامانی ده‌ڕێژن. ده‌یانه‌وێت به‌رگی تیرۆر بکه‌ن به‌به‌ر ئه‌و که‌سه‌ی مه‌به‌ستی هاتنی ڕه‌حمه‌ته بۆ عاله‌م. ئێستا ڕوونه که باڵاده‌ستبوونی ئیسلام و موسڵمانان چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه له‌سه‌ریان.
ڕق و قین چاویان کوێر ده‌کات و ئه‌م ڕه‌حمه‌ته بۆ مرۆڤایه‌تی (پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)) وه‌ک تیرۆریستێك به خه‌ڵکی ده‌ناسێنن. بۆ به‌جێگه‌یاندنی مه‌رامه‌کانیان، تا بتوانرێت ئیسلام ناشیرین بکرێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش گۆڕه‌پان چۆڵ بێت بۆ جاش-عه‌لمانییه‌کان.
٤- بازرگانیکردن به تیرۆره‌وه
کاتێك جه‌نگی دژه‌تیرۆر ده‌ستی پێ‌کرد که خۆی له خۆیدا جه‌نگێکه مه‌رامی بازرگانی هه‌ڵی ده‌سوڕێنێت، بۆیه ئه‌م بازرگانیه‌ش ته‌شه‌نه‌ی کردناچار بوون بازاڕی بۆ بکه‌نه‌وه‌و تیرۆری تیدا سه‌وداو مامه‌ڵه بکه‌ن، له سه‌ده‌ی جیهانگیریدا ئه‌م بازرگانیه‌ش له جاران بێ سنور تر بو وه هیچ
سانسۆرێک ڕێی لێناگرێت، بازرگان‌یش گه‌ر ترسی خوای نه‌بوو یاری نه ئاگر ده‌کات و ده‌ست به‌قورگی شێردا ده‌کات، بازرگانانی شه‌ڕ بۆ دزنی پتڕۆڵ وفرۆشتنی چه‌ک هه‌رده‌م خه‌ریکی گه‌رم کردنی شه‌ڕن، له ڕێگه‌ی متمانه پێدراوه‌کانانه‌و ه(وکیل) ئاگری ئه‌م شه‌ڕه گه‌رم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌وان درێژ نه‌کرێت.
ئه‌مڕۆ له جیهاندا به‌ناوی جه‌نگی دژه تیرۆر، کۆمه‌ڵێ ده‌وڵت، ڕۆژنامه‌و میدیا، کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراو، کۆمه‌ڵێک گروپ و مافیاکه‌جاران پێیان ده‌وترا تیرۆرست، که‌وتونه‌ته‌بازرگانی کردن به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه به ناوی جه‌نگی دژه تیرۆر، له ترسی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر له گه‌ڵدا نه‌بوون واته دژن،
بێباکانه وڵاته کانیان کردۆته زیندانێکی گه‌وره بۆ موسڵمانان، ڕۆژنامه‌کانیان کردۆته سه‌نگه‌رێک دژی ئیسلام کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌کانیان کردۆته جه‌یشی شه‌عبی بۆ دژایه‌تی ئیسلام گروپ‌و مافیاکانی جارانیش بۆ دۆلار‌و ڕازیکردنی ئه‌م و ئه‌و به‌سه‌ر خوێنی موسڵمانانه‌وه بونه‌ته ڕێکخراوی
مافی مرۆڤ، ئه‌مانه‌ش هه موو له‌یه‌ک ڕیزدان و به‌نده‌ی موخڵیسن بۆ گه‌رم بوونی بازاڕیان و دابارینی لێزمه بارانی دۆلار.
له دنیای ئه‌مڕۆشدا دیاره ئه‌و میدیایه‌ی سه‌رمایه‌ی زیاتره‌و پسوڵه‌ی دژه تیرۆری پێدراوه خامه‌کانیان بۆ ده‌کرێت به ئاڵتون وپه‌ڕاوه‌کانیشیان به‌ئاوی ئاڵتون ده‌نوسرێت و کام ڕه‌نگ جوانه وکام پێگه گرانه بۆ ئه‌وانه، که‌واته دروست کردنی چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاریکاتێری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌رماڵه‌ی چه‌ند ساڵێکی گۆڤاره‌که‌تی پێ مسۆگه‌ر که‌یت، که‌واته به بۆچونی ئه‌وان بازرگانی جه‌نگی دژه تیرۆر بازرگانیه‌کی براوه‌و بێ سه‌ر ئێشه‌یه، ده بینین ڕۆژێک ئه‌م خه‌وه‌ش هه‌ڵ ده‌بزڕکێت، که‌واته ڕه‌واج دان به‌تیرۆرو ڕه‌نگ و بۆیه کردنی و دۆزینه‌وه‌ی شێوازی تازه بۆ ئه‌م بازرگانیه بۆته هه‌وڵی ناحه‌زانی ئیسلام تاگه‌شته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی سوکایه‌تی ته‌نانه‌ت به ئیسلاموو پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکرێت، به‌ڕاستی بازرگانیه‌کی خوا نه‌ناسانه‌و پڕ له‌شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤایه‌تی.
٥- کێشکردنی جیهانی ئیسلامی بۆ شه‌ڕی لاوه‌کی
دوای بینینی جیهانی ئیسلامی به ئارامیووڕه‌چاوکردنی ئه‌و گۆڕانکاریه دروستانه‌ی له‌م جیهانه‌داڕوو ده‌دات، هه‌وڵ ده‌درێت جیهانی ئیسلامی دور خرێته‌وه له‌م ڕاسته‌ڕێیه، به‌دژوار کردنی ئه‌م ڕاسته ڕێیه بۆ کورت کردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کان و هێواش کردنه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وه‌ی کاروانی بانگه‌واز، ده‌روون سافی و ئارامی مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر گه‌وره‌ترین بنه‌مای هه‌موو بڕیار‌و هه‌نگاوێکی دروسته.
کاتێک سوکایه‌تی به پێشه‌وای ئه‌م بانگه‌وازه ده‌کرێت یان هه‌ر ڕوداوێکی تر له‌م شێوه‌یه کارێکه ده‌چێته بازنه‌ی دژوار کردنی جیهانی ئیسلامی، چونکه به‌م کاره ده‌توانن هه‌ندێ کار‌و به‌رنامه‌ی مسوڵمانان تێک بده‌ن یان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ییوه‌ستێنن، له‌جێی ئه‌م کارانه
هه‌ندێ کار‌و دژه کار دێته پێش که مه‌رج نیه هه‌موی به به‌رنامه‌بێت، زۆرێک له‌و کارانه‌ی به‌رنامه ڕێژی بۆ نه‌کراوه هیوای سه‌رکه‌وتن تێیدا لاوازه یان دور نیه ئه‌نجامی خراپی لێنه‌که‌وێته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێت موسڵمانان جارێکی تر به‌ره‌و سه‌نگه‌رگیری و پیکدادان به‌رنه‌وه له‌کاتیکادا که خۆیان
بۆ ئاماده نه‌کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی توانا‌و که‌م کردنه‌وه‌ی گوڕ‌و تینی، له‌هه‌مان کاتدا ده‌سته ڕه‌شه‌کانیش به‌ناوی موسڵمانان‌و له‌ڕیزی ئه‌وانه‌وه زیاتر کاره‌کان تیکه‌ڵ بکه‌ن تاموسڵمانان وا لێبکه‌ن سه‌رو بنی کاره‌کان جودا نه‌که‌نه‌وه، بۆیه به ئیهانه‌کردنی موقدساتی موسڵمانان سه‌ره‌تا وه‌ک پێوانه‌کردنی ئاستی ئیمان و بڕواداریان پاشان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی عزه‌تو جۆش‌و خرۆشیان به‌رامبه‌ر به پێشێل کاریه‌کی وه‌ها گه‌وره ئه‌نجام دراوه.
ناحه‌زانی ئیسلام پێیان وایه له‌م سنور کێشیو سوکایه‌تیه‌دا له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌که‌وه تێیدا براوه‌ن، یان لاوازی موسڵمانان ده‌ر ده‌خات و له‌م کاته‌دا هێرش سه‌ختترو گه‌وره‌تر ده‌که‌ن بۆ سه‌ر موسڵمانان،
یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی موسڵمانان و گرژ بونی جیهانی ئیسلامی و سود وه‌رگرتن له هه‌موو کارێکی تاکه که‌سی و ده‌ست تێخستنی تابتوانرێت جیهانی ئیسلامی تو‌شی کێشه‌ی لاوه‌کی بکرێت، یان سوک کردنی موسڵمانان لای نه‌یاره‌کانیان، وه بکرێن به بابه‌تی سه‌رده‌م وزیاتر هانی خه‌ڵکی بده‌ن بۆ سوکایه‌تی پێکردنی، یان ئه‌م کاره ده‌بێته دووا گولله‌ی ڕه‌حمه‌ت و ده‌یده‌ن له ناو چه‌وانی موسڵمانان ،ئیسلام بۆ دوا جارله گۆڕ ده‌نێن.
دیاره ئه‌م ئه‌گه‌رانه خه‌یاڵی نه‌یارانی ئه‌م ئیسلامه یه.
به‌لام سوپاس بۆ خوا تا ئه‌مڕۆ موسڵمانان به سوود وه‌رگرتن له‌ڕابردوو، زۆر ژیرانه توانیویانه به‌رپه‌رچی ڕوداوه‌کان بده‌نه‌وه، وه‌ک ده‌ڵین بگره کوێت دێشێت په‌نجه‌یان خسته سه‌ر زامه‌کانیان، به ڕاگرتنی ئارامی جیهانی ئیسلامی و گه‌وره کردنی کێشه که له ناوماڵی نه‌یارانی و ده‌ر خستنی
سیمایه‌کی گه‌شاوه و پڕشنگدار بۆ ئیسلام، توانرا ئیسلام به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی پێشکه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی بکرێت و وێنه‌ی جوانتر بکرێت.
تێبینی: سوکایه‌تی کردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام کارێکی لاوه‌کی نیه تاشه‌ڕکردن له‌و پێناوه‌دا به‌شه‌ڕێکی لاوه‌کی بزانرێت ،به‌ڵام ئه‌مه تێڕوانینی ڕۆژ ئاوایه بۆ ئه‌م ڕوداوه.
وته‌ی کۆتایی:
به چوار خاڵ کۆتایی به‌م باسه‌م دێنم:
١- ڕۆژئاوا زۆر بێشه‌رمانه نایه‌کسانی ده‌کات له‌و ئازادیه‌ی که خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت، گه‌ر ئازادی ڕه‌ها هه‌یه‌له ڕۆژ ئاوا بۆ به‌هه‌مان پێوانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامانه ناکه‌ن که به‌رامنه‌ر ئاینی یه‌هود و مه‌سیح ده‌دوێن، به‌تایبه‌ت مه‌نجه‌نیقی نازیه‌کان بۆ یه‌هود که‌ناسراوه به
(هۆلۆکۆس)، که بازنه‌ی سوری له‌ده‌وره‌و نابێ دزه‌ی بۆ بکرێت، له‌م پێناوه‌شدا کۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه‌نوسو ڕۆشنبیر تو‌شی سزا هاتوون له وانه‌ڕۆجێ گارودی که ڕ‌ۆشنبیرێکی فه‌ره‌نسیه به هۆی ده‌ڕبڕینی گومانی خۆی سه‌باره‌ت به ڕوداوی هۆلۆکۆس له‌کار دور خرایه‌وه‌و سزای مادیش درا، پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر سه‌رۆکی ئێران به‌هۆی ده‌ربڕینی هه‌مان گومان بۆ هۆلۆکۆس ڕۆژئاوا لێی سور بونه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ریتانیا نمایشی شانۆگه‌رییه‌ک وه‌ستا چونکه له‌بازنه‌ی هۆلۆکۆس نزیک بوه‌وه، یان بانگێش کردنی ڕۆژنامه‌ی -دلی مره‌ر- له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به هۆی ده‌رخستنی نهێنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵاته‌که که‌هه‌وڵی پیلانێکی داوه بۆ لێدانی که‌ناڵێکی ئاسمانی که لێدوانه‌کانی به‌دڵی به‌ریتانیا نیه، به‌ڵی ئه‌مه دوو ڕویی ڕۆژ ئاوا ده‌رده‌خات.
٢- ئه‌وه‌ی جێی داخه که زۆر که‌سوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به م بێڕیزیه به پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) بێ هه‌ڵوێست وه‌ستاون، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که ئه‌م شاڵاوی ناڕه‌زاییه دروست کراوی هه‌ندێ ده‌وڵه‌ته بۆ مه‌رامێکی سیاسی تایبه‌ت، ئه‌مه‌ش ڕاست نیه له دوو لایه‌نه‌وه:
یه‌که‌م: هه‌ستان به‌پارێزگاری له‌که‌سایه‌تی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو که‌سێکه که‌س له‌بری که‌س ناکه‌وێت، بۆیه مه‌رامه‌کانی خه‌ڵکی نیه‌تی پاکی تۆ پوچه‌ڵ ناکاته‌وه,
دووه‌م: ئه‌وه‌ی ڕاسته که‌زۆر ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی جیهانی ئیسلامی ژێر به‌ژێری وه‌ک پیشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی دۆڕاوانه هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر مێزی سیاسه‌ت دۆڕاندوه به‌رامبه‌ر به‌م کێشه‌یه، که‌واته ئه‌م ڕوداوه گه‌ر هه‌ستی ئێمه نه‌جوڵێنێ ده‌بێت بونی ئێمه بۆ چی چاک بێت.
٣- هه‌ندێك که‌س پێیان وایه گه‌ر باوه‌ڕت وابێ له‌پشت ئه‌م ڕوداوه‌وه پیلانوو نه‌خشه کێشی هه‌یه، ئه‌وکات تۆ که‌سێکی دۆڕاویت و دوای (بیردۆزه‌ی موئامه‌ره که‌وتویت)، که ئه‌و وه‌همه‌ت هه‌یه هه‌موو شتێک داوو ته‌ڵه‌یه، له‌کاتێکدا گه‌ر به وردی سه‌یری ئه‌م کاره بکه‌یت به ئاشکرا
ده‌وری ده‌رهێنه‌رو کاره‌کته‌ری ئه‌م شانۆگه‌ریه ده‌بینیت وه به‌ئاسانی له چیرۆکی شانۆگه‌ریه‌که‌ش تێده‌گه‌یت، به‌بێ گوێدانه قسه‌ی خه‌ڵکی، به‌ڵێ کاری بێڕێزی به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان (صلى الله عليه وسلم) کارێکه سه‌روبنی پیلان و موئامه‌ره‌یه.
٤- زۆر گرنگه وه‌ك ئه‌م کاره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئوممه‌تی ئیسلامی ئه‌وانیش له‌و ئاسته‌دا بن که پڕبه‌پێستی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که بن و زیاتریش. هه‌م له‌ڕوانگه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه، هه‌م له ئاستی خۆگریی و له‌ده‌ستنه‌چوونی هیچ سه‌ره گوریسێکی ڕووداوه‌که و هه‌م له قۆستنه‌وه‌ی
هه‌ل بۆ خزمه‌تی ئه‌م بانگه‌وازه؛ هه‌میش قه‌تیسکردنی ده‌ستی ناحه‌زان تا ڕووداوی سه‌لبی دروست نه‌که‌ن.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
زۆر به‌داخه‌وه مامۆستا (عومه‌ر چنگیانی)!
ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
|
|
|
|
|
|
|
|
|