|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٩٦ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٢١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
له‌و كاته‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بانگه‌وازی ئاشكرا كرد، بێ په‌رده ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌ی گه‌له‌كه‌ی بۆوه كه له باب و باپیرانیانه‌وه به میراتیان وه‌رگرتبوو. مه‌ككه ئیتر هه‌ستی تووڕه‌یی و ڕق و كین دایگرت به‌رامبه‌ر به شوێنكه‌وتووانی ئه‌م ئایینه تازه‌یه. بۆ ماوه‌ی ده ساڵ موسڵمانانی وه‌ك هه‌ڵگه‌ڕاوه به‌رامبه‌ر ئایینی باب و باپیرانیان له‌قه‌ڵه‌م دا. قوڕه‌یش بینی كه هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئه‌م بانگه‌وازه تازه‌یه ببێته‌وه و سه‌رانی له‌ناو به‌رێت، چۆن ئه‌وانه به‌و كه‌می و لاوازییه‌وه قسه به خواكانیان ده‌ڵێن و به هیچیان نازانن و به سووك سه‌یریان ده‌كه‌ن؟ ئیتر بڕیاریان دا كه هه‌رچی هه‌وڵ و كۆششیان هه‌یه بیخه‌نه كار له دوژمنایه‌تیكردنی ئیسلام و ئه‌شكه‌نجه‌دانی شوێنكه‌وتووانی. سنورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی دابنێن. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌نده شێوه و شێوازی جۆراوجۆریان گرته به‌ر له‌وانه:
گاڵته‌پێكردن و به‌سووك سه‌یركردن و قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و په‌یامه‌كه‌ی، فڕێدانی چه‌ندین تۆمه‌ت و وه‌سفی ناشیرین، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێی و سه‌رشۆڕكردنی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هێناوه و لاوازكردنی هێزو بازوویان، جا جارێك تۆمه‌تی شێتیان ده‌خسته پاڵی وقالوا يا أَيها الذي نزل عليه الذكر إنك لمجنون (الحجر: ٦). { (بێباوه‌ڕان به‌گاڵته و ته‌وسه‌وه ڕوو به پێغه‌مبه‌ر) ده‌یانگوت: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه قورئانت دابه‌زرێنراوه‌ته سه‌ر، بێ گومان تۆ شێتی } جارێكی تر وه‌سفی جادووگه‌ری و درۆزنییان ده‌دایه پاڵی وعجبوا أن جاءهُم منذر منهم وقال الكَافرون هذَا ساحِر كَذاب (ص: ٤). { بێباوه‌ڕه‌كان سه‌ریان سوڕ ما له‌وه‌ی كه بێداركه‌ره‌وه‌یه‌ك له خۆیان هاتووه بۆیان، وتیان: ئا ئه‌مه جادووگه‌رێكی زۆر درۆزن } جارێكی دیكه‌ش هۆنراوه و فاڵچێتییان ده‌دایه پاڵی و جارێكی تریش گاڵته‌یان به خۆی و شوێنكه‌وتووانی ده‌كرد كه به چوارده‌وریه‌وه‌ن له لاواز و بێده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌یانكردنه جێگه‌ی گاڵته و یاریپێكردن و پێكه‌نین و قسه و نوكته باسكردنیان و ده‌یانگوت: أهؤلاء منَّ الله عليهم من بيننا (الأنعام: ٥٣). { ئایا ئه‌وانه خوا ڕێزی لێ ناون له‌ناوماندا؟! }
هه‌روه‌ها له‌و شێوازانه "جه‌نگی ڕاگه‌یاندن "كه له شێواندن و ناشیرینكردنی ته‌عالیمه‌كانی ئیسلامدا خۆی گرتبۆوه، ده‌رخستن و باسكردنی گومان و دوو دڵی به‌رامبه‌ری، تاكو بوار بۆ هیچ كه‌سێك نه‌مێنێت بیر له بانگه‌واز بكاته‌وه، نه‌خوازه‌ڵا وه‌رگرتن و موسڵمان بوونی، سه‌باره‌ت به قورئان ده‌یانگووت: إن هذا إلا إفك افتراه وأعانه عليه قوم آخرون { ئه‌م قورئانه درۆیه‌ك نه‌بێ كه محمد صلىالله علیه وسلم خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێكی تر نیه، كه‌سانی تریش یارمه‌تیان داوا } (الفرقان 4 ) وقالوا أساطير الأولين اكتتبها فهي تملى عليه بكرَة وأصيلا { وتویانه كه ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌كانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یان كردووه، به‌یانیان و ئێواران به سه‌ریدا ده‌یخوێننه‌وه } (الفرقان:5) هه‌روه‌ها ده‌یانگووت: إنما يعلمه بشر { ئه‌م قورئانه ته‌نها كه‌سێك فێری ده‌كات } ( النحل 103).
هه‌روه‌ها له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "ئیمان و زیندوو بونه‌وه‌ی "دوای مردن كۆمه‌ڵێ گومان و دوو دڵیان بڵاو ده‌كرده‌وه و ده‌یانگووت: أئذا متنا وكنا ترابا وعظاما أئنا لمبعوثون * أوآباؤنا الأولون { هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا كاتێك مردین و بوینه خاك و ئێسك، ئایا ئێمه زیندوو ده‌كرێینه‌وه؟! * ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌كرێنه‌وه؟! (الصافات 16-17) وه له سه‌ر شێوه‌ی گاڵته پێكردن به سووك زانین و به دوور گرتنی ڕوودانی ئه‌و كاره ده‌یانگووت: هل ندلكم على رجل ينبئكم إذا مزقتم كل ممزق إنكم لفي خلق جديد { بێ بڕواكان (به گاڵته پێكردنه‌وه) ده‌یانوت: ئایا پێاوێكتان پێ بناسێنین كه هه‌واڵتان بداتێ، كه كاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاكدا، ئێوه بێگومان دووباره سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌كرێنه‌وه؟! } ( سبأ 7) .
هه‌روه‌ها "گومانیان ده‌نایه‌وه له سه‌ر په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، "ئه‌ویش وا گومانیان ده‌برد كه پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترو به ڕێزتره له‌وه‌ی كه بدرێ به مرۆڤ و مرۆڤ شایه‌نی ئه‌وه‌ی نیه بكرێ به پێغه‌مبه‌ر: وقالوا مال هذَا الرسول يأكل الطعَام ويمشي في الأسواق { (بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چیه‌تی، خواردن ده‌خوات و به بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت } ( الفرقان 7) ، و قالوا ما أنزل الله على بشر من شي‌ء { وتیان: خوا هیچ كتێبێكی بۆ هیچ كه‌س دانه‌به‌زاندووه } ( الأنعام 91) تا كۆتایی ئه‌و گومان و شوبوهاتانه‌ی كه قورئانی پیرۆز باسی كردوون و وه‌ڵامی بڕه‌ری یه‌ك به یه‌كیان داوه‌ته‌وه، كه هه‌موو خاوه‌ن ژیریه‌ك ده‌یسه‌لمێنێ و قه‌ناعه‌تی پێ ده‌كات، وه لغاوی هه‌موو ملنه‌ده‌رو ملباده‌رێك ئه‌كات.
وه له‌و شێواز‌و ڕێگایانه‌ی گرتبویانه به‌ر له دوژمنایه‌تیكردنی بانگه‌وازدا" دانانی ڕێگرو به به‌رست بوو له نێوان خه‌ڵكی و گوێ گرتن له قورئان، "وه به‌رهه‌ڵستكردنی به چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی پێشینان، ئیتر به هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك به شوێن خه‌ڵكیه‌وه ئه‌چوون تا كه‌س گوێ له قورئان نه‌گرێت، له هه‌موو ڕێگه‌یه‌كه‌وه به‌ر به‌ستیان دانابوو، وه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم بیویستایه قورئان بخوێنێته‌وه و بیدات به گۆێی خه‌ڵكیدا ده‌ستیان ئه‌كرده غه‌ڵبه غه‌ڵب و بۆڵه بۆڵ و هاوار هاوار تا كه‌س گۆێبیستی نه‌بێت و سه‌رنجی ڕانه‌كێشێ وقال الذين كفروا لا تسمعوا لهذا القرآ‌ن والغوا فيه لعلكم تغلبون { بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: گوێ مه‌گرن بۆ ئه‌م قورئانه‌و بیكه‌ن به گاڵه‌و هه‌راو هوریا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه زاڵ بن و بیبه‌نه‌وه } (فصلت 26) .
ژیاننامه نوسان باس ده‌كه‌ن كه نه‌ضری كوڕی حارث جارێك به قوڕه‌یشی گوتووه: ئه‌ی گروهی قوڕه‌یش سوێند به خوا كارێكی زۆر گه‌وره هاتۆته سه‌رتان هیچ فرت و فێڵێكتان نیه ئیتر، به ڕاستی محمد له ناوتان‌دا لاوێكی تازه پێگه‌یشتوو بوو هه‌مووتان لێی ڕازی بوون، ڕاستگۆترینتان بوو له قسه‌دا، گه‌وره‌ترینتان بوو له پاراستنی ئه‌مانه‌تدا، تا پیریتان له ملاولایه‌وه بینی (صدغيه)و ئه‌وه‌ی كه پێی هات بۆتانی هێنا، وتتان: جادووگه‌ره... ئینجا هه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی دیكه‌ی بۆ ژماردن كه پێیان ده‌گوت و قسه‌كانی په‌رچ دانه‌وه‌و گوتی: ئه‌وه نه شێته‌و نه هۆنه‌رو شاعیریشه.
ئینجا له پاشاندا چوو بۆ حیره و له‌وێ خۆی فێری قسه‌و سه‌رگوزشته‌ی پاشاكانی فارس و ئه‌وانی دیكه‌ش كرد و گه‌ڕایه‌وه مه‌ككه، جا ئیتر هه‌ر كاتێ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له كۆڕێكدا دابنیشتایه‌و یادی خوای بیر ئه‌و خه‌ڵكه بێنایه‌ته‌وه، نه‌ضر ئه‌هات و پێی ئه‌گوتن: "سوێند به خوا محمد قسه‌كانی له من باشتر نین، ئیتر ده‌ستی ئه‌كرد به قسه كردن له سه‌ر پاشاكانی فارس و ئه‌فسانه‌كانی ڕۆسته‌م و ئه‌سفه‌ندیار، "وه ئه‌یوت:" بۆچی ئیتر محمد قسه‌كانی له من باشترن؟".
وه هه‌روه‌ها له‌و شێوازانه "شێوازی موجاده‌له‌و بگره‌و بێنه، "وه محاوه‌له‌كردن به‌وه‌ی كه ده‌سته‌وسانی بكه‌ن و داوای كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كی لێ بكه‌ن كه نه‌توانێ بیانهێنێ، پاش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و پرشنگداری له سه‌ر ڕاستی بانگه‌وازه‌كه‌ی خسته ڕوو –كه ناتوانن وه‌لای نێن و باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن- ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه داوای چه‌ند شتێكی لێ بكه‌ن كه مه‌به‌ستیان پێی به ڕاستگرتن و باوه‌ڕ پێكردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی نیه، به‌ڵكو ته‌نها ملنه‌دانه‌و ئه‌یانویست كه بێ توانایی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌رخه‌ن، وه‌ك ئه‌م داواكاریانه‌ی كه ده‌یانگوت: وقالوا لن نؤمن لك حتى تفجر لنا من الأرض ينبوعا * أو تكون لك جنة من نخيل وعنب فتفجر الأنهار خلالها تفجيراً * أو تسقط السما‌ء كما زعمت علينا كسفا أو تأتي بالله والملائكة قبيلا * أو يكون لك بيت من زخرف أو ترقى في السما‌ء ولن نؤمن لرقيك حتى تنزل علينا كتابا نقرؤه ( الإسرا‌ء 90- 93) { وه وتیان: هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناكه‌ین تا كانی و سه‌رچاوه‌یه‌كمان له زه‌وی بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنی * یاخودا ده‌بێ خاوه‌نی باخێك بیت كه پر بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له ناویدا هه‌ڵبقوڵێت و به خوڕو ڕه‌وان به ژێریاندا بڕوات * یاخود ئاسمان پارچه پارچه به سه‌رماندا، هه‌روه‌ك خۆت پڕ‌و پاگه‌نده ده‌كه‌یت دابارێنه، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌كانی بهێنه‌وه به‌ره‌و ڕوومان بكه!! * یاخود كۆشك و ته‌لارو ماڵێكت ببێ كه به (ئاڵتون زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه كرابێت، یان (ببینین) كه به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناكه‌ین تاكو كتێبێك دانه‌به‌زێنیت بیخوێنینه‌وه }
جا به ڕاستی حیكمه‌ت و كاردروستی خوای په‌روه‌ردگار وای خواست كه ئه‌وه‌ی داوایان ئه‌كرد بۆیان نه‌ێته جێ و ڕوو نه‌دات، چونكه له سوننه‌ت و یاسای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه هه‌ر گه‌لێك داوای ئایات و به‌ڵگه‌و نیشانه‌یان كرد، پاشانیش باوه‌ڕیان نه‌هێنا، ئه‌وه خوای گه‌وره سزای ڕیشه‌كێشیان بۆ ده‌نێرێ و بنه بڕیان ئه‌كات، هه‌روه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر عادو ثه‌مودو گه‌لی فیرعه‌ون و گه‌لانی دیكه‌ش كرا، ئیمامی ئه‌حمه‌د له ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازیبێ ڕیوایه‌تی كردووه كه قوڕه‌یش به پێغه‌مبه‌ریان صلىالله علیه وسلم گوت: { ادعُ لنا ربك أن يجعل لنا الصفا ذهبًا ونؤمن بك ، قال: وتفعلون؟ قالوا: نعم ، قال فدعاه : فأتاه جبريل فقال: إن ربك عز وجل يقرأ عليك السلام ويقول : إن شئت أصبح له‌م الصفا ذهبًا ، فمن كفر بعد ذلك منهم عذبته عذابًا لا أعذبه أحدًا من العالمين ، وإن شئت فتحت له‌م أبواب التوبة والرحمة ، فقال : بل باب التوبة والرحمة} ، فأنزل الله تعالى : وما منعنا أن نرسل بالآيات إلا أن كذب بها الأولون وآتينا ثمود الناقة مبصرة فظلموا بها وما نرسل بالآيات إلا تخويفا ( الإسرا‌ء 59) .{ داوا بكه له په‌روه‌ردگارت كه كێوی (صفا)مان بۆ بكات به ئاڵتون باوه‌ڕت پێ دێنین، فه‌رمووی: جا ئه‌یكه‌ن؟ وتیان: به‌ڵێ، ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم داوای كرد، ئیتر جوبڕه‌ئیل هات و وتی: په‌روه‌ردگارت عز وجل سه‌لامت لێ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئه‌وه (صفا)یان بۆ ئه‌كه‌م به‌ئاڵتون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه بێ باوه‌ڕ بوون ئه‌وه سزایه‌كیان ئه‌ده‌م هیچ كه‌سێكم وا سزا نه‌دابێ، وه ئه‌گه‌ر حه‌زیش ده‌كه‌یت ئه‌وه ده‌رگای ته‌وبه‌و په‌شیمانی و به‌زه‌ییان بۆ ده‌كه‌مه‌وه، فه‌رمووی: به‌ڵكو ده‌رگای ته‌وبه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆت، ئه‌وجا خوای تعالی ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێنایه خوارێ: وما منعنا أن نرسل بالآيات إلا أن كذب بها الأولون وآتينا ثمود الناقة مبصرة فظلموا بها وما نرسل بالآيات إلا تخويفا ( الإسرا‌ء 59). { هیچ شتێك نه‌بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه موعجیزه به‌رپا بكه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی كه ئه‌وان داوایان كردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه (جۆره‌ها موعجیزه‌مان پیشانی پێشینان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌كرد؛ حوشتره تایبه‌تیه‌كه‌شمان به ئاشكرا‌و ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، كه‌چی سته‌میان لێكرد‌و (سه‌ریان بڕی)، به ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌كاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین }
وه خوای متعال ده‌فه‌رموێت: وقالوا لولا أنزل عليه ملك ولو أنزلنا ملكا لقضي الأمر ثم لا ينظرون (الأنعام 8) { هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ك بۆ لای (محمد صلىالله علیه وسلم) دابه‌زیایه‌و به بچاوی خۆمان بمانبینیایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه كۆتایی به هه‌موو شتێك ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بكه‌ن } مانای ئه‌گه‌ر خوا داواكاریه‌كانی وه‌رگرتنایه‌وه فریشته‌ی بهێنایه‌ته خوارێ، ئه‌وه ئیتر هه‌موو كاره‌كه كۆتایی ده‌هات، جا ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ش هه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێنایه‌و ملیان نه‌دایه ب هه‌ق، ئه‌وه ئیتر به هیچ شێوه‌یك مۆڵه‌تی دیكه‌یان پێ نه‌ئه‌دراو سزا‌و تۆڵه‌ی خوا دوا نه‌ئه‌خرا له سه‌ریان.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خوای متعال ئه‌یزانی كه ئه‌گه‌ر دواكاریه‌كانیشیان به جێ بهاتایه‌وه به گۆپشیان بكرایه باوه‌ڕیان هه‌ر نه‌ده‌هێنا، له سه‌ره‌نگۆیی و زوڵم و سنور كێشی خۆیاندا به‌رده‌وام ده‌بوون، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: وأقسموا بالله جهد أيمانهم لئن جاءتهم آية ليؤمنن بها قل إنما الآيات عند الله وما يشعركم أنها إذا جاءت لا يؤمنون * ونقلب أفئدتهم وأبصارهم كما لم يؤمنوا به أول مرة ونذرهم في طغيانهم يعمهون * ولو أننا نزلنا إليهم الملائكة وكلمهم الموتى وحشرنا عليهم كل شي‌ء قبلا ما كانوا ليؤمنوا إلا أن يشا‌ء الله ولكن أكثرهم يجهلون (الأنعام 109-111) { موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به خوا ده‌خوارد: كه سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌كیان بۆ بێت ئه‌وه بێ گومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌كان ته‌نها لای خوایه‌و به ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه‌و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنن هه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن * ئه‌و كات دڵ و چاوه‌كانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له نێوان جۆره‌ها لێكدانه‌وه‌و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو، ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌ركه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن * خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی هاوه‌ڵگه‌رانمان جێبه‌جێ بكردایه) و به ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندایه بۆ لایان و مردووه‌كان قسه‌یان له گه‌ڵدا بكردنایه، هه‌موو شتێكیشمان له به‌رده‌میاندا كۆ بكردایه‌ته‌وه، نه ده‌بوون به باوه‌ڕدارو بڕوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌فامن و نازانن }
هه‌روه‌ها له كۆی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه ئه‌یاندا بۆ بێ تواناكردنی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، په‌یوه‌ندی كردنیان به خاوه‌نانی كتێبه‌وه اهل الكتاب بۆ زانینی هه‌ندێ پرسیار‌و مه‌سه‌له كه بۆ به جێهنانی مه‌به‌سته‌كه‌یان سوودیان پێ بگه‌یه‌نێت، تاكو وا پیشان بده‌ن كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم بێ توانایه له وه‌ڵامدنه‌وه‌یان، وه له‌وانه‌یه كه هۆی هاتنه خواره‌وه سوره‌تی (الكهف) و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره ويسألونك عن الروح ... زۆر به ڕۆشنی ئه‌وه ڕوون بكاته‌وه.
وه هه‌روه‌ها له‌و شێوازانه "شێوازی دانوسان و موساوه‌مه كردن، "شاند له دوای شاند ئه‌یاننارد بۆ لای پێغه‌مبه‌رو شتی زۆر هه‌ڵنه‌رو ئیغراكه‌ریان ئه‌خسته پێشی به‌ڵكو نه‌رم ببێ یان بێته خوارێ و واز بێنێ، ئه‌وه‌ته عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه یان نارده لای و پێی گوت: { إن كنت إنما تريد بما جئت به من هذا الأمر مالاً جمعنا لك من أموالنا حتى تكون أكثرنا ما‌لا ، وإن كنت تريد به شرفا سودناك علينا حتى لا نقطع أمرا دونك ، وان كنت تريد به ملكاً ملكناك علينا ، وإن كان إنما بك - الباه - فاختر أي نسا‌ء قريش شئت فلنزوجك عشراً ، وان كان هذا الذي يأتيك رئيا تراه لا تستطيع رده عن نفسك طلبنا لك الطب ، وبذلنا فيه أموالنا حتى نبرئك منه ، فانه ربما غلب التابع على الرجل حتى يتداوى منه }.{ تۆ ئه‌گه‌ر به‌مه‌ی پێی هاتوی مه‌به‌ست پاره‌یه ئه‌وه له ماڵ و سامانی خۆمان بۆت كۆ ئه‌كه‌ینه‌وه تاكو له هه‌موومان سامانت زیاتر بێ، وه ئه‌گه‌ر شه‌ره‌ف و پله‌و گه‌وره‌ییت ئه‌وێ ئه‌وه ئه‌تكه‌ینه گه‌وره‌ی خۆمان و هیچ كارێك به بێ تۆ بڕیار ناده‌ین، وه ئه‌گه‌ر پاشایه‌تیت ئه‌وێ ئه‌تكه‌ینه پاشای خۆمان، وه ئه‌گه‌ر خێزان و ژنت ئه‌وێ له كام ئافره‌تی قوڕه‌یش ئاره‌زووته هه‌ڵبژێره‌و ده ژنت بۆ دێنین، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی بۆت دێت ڕاو بۆچونێكه‌و ناتوانی له ده‌روونی خۆت ڕه‌تی كه‌یته‌وه، ئه‌وه پزیشكت بۆ داوا ئه‌كه‌ین بێته سه‌رت، وه هه‌رچی ماڵ و سامانمان هه‌یه ئه‌یبه‌خشین تاكو چاك بیته‌وه }
به‌ڵام ئه‌م خستنه پێش و ئیغرا كرنه هیچی دیكه‌ی زیاد نه‌ئه‌كرت ته‌نها خۆڕاگری و باوه‌ڕو متمانه‌ی به بانگه‌وازه‌كه‌ی و دڵنیایی نه‌بێ، بێ هیچ پێچ و په‌ناو موداهه‌نه‌یه‌ك پێی ئه‌گوتن: { ما بي ما تقولون ما جئتكم بما جئتكم به أطلب أموالكم ، ولا الشرف فيكم، ولا الملك عليكم ، ولكن الله بعثني إليكم رسولاً ، وأنزل عليّ كتاباً وأمرني أن أكون لكم بشيراً ونذيراً ، فبلغتكم رسالة ربي ونصحت لكم ، فإن تقبلوا مني ماجئتكم به فهو حظكم من الدنيا والآخرة ، وإن تردوا عليّ اصبر لأمر الله حتى يحكم الله بيني وبينكم }. { من ئه‌وه‌م نیه كه ئێوه ده‌ڵێن نه‌هاتووم به‌وه‌ی كه پێی هاتووم داوای ماڵ و سامانتان لێ بكه‌م، یان شه‌ره‌ف ڕێزداری له ناوتانا، یان ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی لێتان، به‌ڵكو خوا به پێغه‌مبه‌ر ناردوومی بۆ ئێوه، وه كتێبێكی ناردۆته سه‌رم و فه‌رمانی پێ داووم كه مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر بم بۆتان، په‌یامی په‌روه‌ردگارتان پێ بگه‌یه‌نم و ئامۆژگاریتان بكه‌م، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێی هاتووم وه‌رتان گرت ئه‌وه به‌شی خۆتانه له دنیا‌و دوا ڕۆژدا، وه ئه‌گه‌ر په‌رچیشتان دایه‌وه‌و وه‌رتان نه‌گرت ئه‌وه خۆڕاگر‌و به ئارام ئه‌بم بۆ فه‌رمانی خوا تا خوا فه‌رمان له نێوان من و ئێوه‌دا ئه‌كات }.
جا كاتێك هاوه‌ڵگیران بینیان كه‌وا له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ڕه‌ق و سووره‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته خوارێ، به‌رزتره له هه‌موو ته‌ماع و هه‌ڵنانێكی دنیایی و به هێزتره له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی كاتی كاری تێ بكات و لایدات، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان گرته به‌ر به‌ڵكو ئاواتیان بێته دی كه ئه‌میش ته‌نها له كاڵفامی و كه‌م ئه‌زومنی خۆیانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر به ئاینی نۆێ، ئه‌ویش هه‌وڵدانیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ڵكو ئیسلام و نه‌فامی له نیوه‌ی ڕێگه‌دا به یه‌ك بگه‌ن و پێگه‌وه هه‌ڵكه‌ن، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم هه‌ندێ له‌و هه‌قه‌ی پێیه‌تی وازی لێ بێنێ و لێی بێته خوارێ، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مانیش له هه‌ندێ له‌و ناڕه‌واوو به‌تاڵه‌ی خۆیان له سه‌رینی دێنه خوارێ و وازی لێ دێنن، وتیان: ئه‌ی محمد، وه‌ره با ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یپه‌رستی ئێمه‌ش بیپه‌رستین و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئێمه ئه‌یپه‌رستنی تۆش بیپه‌رسته‌و به‌و شێوه‌ش ئیتر ئه‌بینه هاوبه‌شی یه‌كتری، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یپه‌رستی باشتر بوو له‌وه‌ی ئێمه، ئه‌وه ئه‌و كاته ئێمه‌ش به‌شی خۆمان لێی ده‌ستكه‌وتووه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش باشتر بوو له‌وه‌ی تۆ ئه‌وه تۆش به‌شی خۆتت ده‌ست كه‌وتووه، ئیتر خوای گه‌وره سوره‌تێكی ته‌واوێ له سه‌ر هێنانه خواری كه سوره‌تی الكافرون ه، كه به ڕۆشنی ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ڕێگه‌ی هه‌ق و ڕاستی ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌یه‌و هیچ پێچ و په‌نایه‌كی تیا نیه، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنێك نیه بۆ موداهه‌نه‌وه هاتنه خوارو نیو چاره‌سه‌ر، خۆ مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌یه‌كی تاكه كه‌سی نیه، به‌ڵكو بانگه‌وازی خواییه‌و شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاره‌و هیچ موساوه‌مه‌و دابه‌زینێكی تیا نیه هه‌رچه‌ند پاساوو پاڵنه‌رو هۆكاره‌كان زۆر و به هێز بن.
جا كاتێك هه‌موو ئه‌و شێواز‌و ڕێگانه نه‌یانتوانی ڕێ له بانگه‌وازی خوا بگرن و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، نه‌یانتوانی مه‌شخه‌ڵه‌كانی بانگه‌واز بشێوێنن، قوڕه‌یش ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان گرته به‌ر كه ئه‌ویش هه‌روه‌ها به‌ڵگه بوو له سه‌ر نسكۆ هێنان و ڕوخانیان، ئیتر كه‌وتنه ڕشتنی جامی خه‌شم و توڕه‌ییان به سه‌ر ئیماندارانداو كه‌وتنه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردانیان به هه‌موو شیوازێك، به مه‌به‌ستی لادانیان له ئاینه‌كه‌یان پاشكه‌ز بونه‌وه‌یان، به‌ڵام خوای گه‌وره زاڵه به سه‌ر كار‌و فه‌رمانه‌كانی خۆیدا به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی نازانن.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز
٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی (حراء)
٦- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌ككه‌دا
٥- گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٤- به‌ڵگه و پێشه‌كییه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٣- پشت و نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ر (صلی له علیه وسلم)
٢- ڕووداوی فیل یان ساڵی فیل
١- له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
|
|
|
فه‌توای پێوه‌ندیدار
کێ بوو په‌ڕه‌ی ده‌نگدابڕینه‌وه‌ی دڕاند؟
کێ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌بووجه‌هلی کرد له ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر؟
|