پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حه‌ڤده بنچینه له (إنصاف) و دادگه‌ری ئایین و به‌رنامه‌ی خوا چون ئایینێكی خواییه، یه‌ك له ئه‌رك و پێویستییه‌كانی بریتییه له دادگه‌ری و نواندنی (إنصاف) له‌نێوان هه‌موو كه‌سێكدا به بێ جیاوازی. مه‌رجی ڕاستگوتن له ده‌رهه‌ق كه‌سێكدا ئه‌وه له به‌رچاو ناگیرێت داخوا مسوڵمانه یا خود نا. هه‌ر چه‌ند ئیسلام و مسوڵمانێتی لای خودا تاكه مه‌تڵه‌ب و داخوازییه، وه‌لێ دادگه‌ری و ڕاستبێژی و به‌ئه‌مه‌كبوون شتێكه بۆ به‌رپاكردنی له‌نێوان هه‌موو چینوتوێژێكی خه‌ڵكیدا. كه ده‌شڵێین مسوڵمانان لای خوا پیرۆزن، به‌ڵام ئه‌و پیرۆزییه ده‌ستی ئه‌وه ناگرێ كه ناهه‌قێكیان تێدا به‌دی كرا و بێده‌نگ بین له ئاستیاندا و هه‌قه‌كانیان پێ نیشان نه‌درێت، هه‌روه‌ك كه كوفر و بێباوه‌ڕانیش هێنده لای خوا قێزه‌ون و بێ‌نرخ و قه‌ڵبن، دیسان گه‌ر هه‌قێكیان لێ به‌دی كرا، خراپیی ئه‌وان وا ناكات كه له ئیسلامدا هه‌قه‌كانیان به هه‌ق نه‌گیرێن. هه‌تا شه‌یتانیش به شه‌یتانی خۆیه‌وه له لای خوا گه‌ر شتێكی چاكی بگوتایه یان بكردایه، خوا باسی چاكه‌كه‌ی ده‌كرد به له‌به‌رچاوگرتنی خراپه و شه‌ڕانگێزیه‌كانیشی. ئه‌وانه‌ی كه ئێمه‌ش ئه‌یڵێین بریتی یه له بابه‌تێك كه پێ‌ی ئه‌گوترێ [ الإنصاف ] واته: دادگه‌ری و به ئه‌مه‌كی له به‌رده‌م ڕاستی یه‌كاندا. هه‌ڵبه‌ت له قوڕئان و له سوننه‌ته به پێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و گوته زێرینه‌كان و ژیانی خواناسانیشدا ئه‌م سیفه‌ته زۆر چاك له به‌ر چاوو و ڕۆشن و ئاشكرا بوو، بۆ نموونه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (1) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى المائده: 8 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی خوا ببن، وه شایه‌تی دادوه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن، وه دوژمنایه‌تی هیچ كه‌س و هیچ لایه‌ك واتان لێ نه‌كات كه له داد په‌روه‌ری لا بده‌ن، بێگومان داد په‌روه‌ری نزیك تره له ته‌قواو خواناسی یه‌وه. (2) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ إِنْ يَكُنْ غَنِيّاً أَوْ فَقِيراً فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا فَلا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا [ النساء: 135 ] . واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه داد په‌روه‌ر بن و شایه‌تی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تی یه‌كه‌شتان زیانی بۆ خۆتان و دایك و باوكتان یا خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یا هه‌ژار بێت ڕه‌زامه‌نی خوا له‌وان له پێشتره، نه‌كه‌ن به هۆی ئاره‌زوواتی نه‌فسه‌وه له داد په‌روه‌ری لا بده‌ن. (3) وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى الأ‌نعام: 152. واته: هه‌ر كاتێك قسه‌تان كرد دادگه‌رانه بدوێن و ( لایه‌نی ناهه‌ق مه‌گرن ) ئه‌گه‌ر خزمیش بێت. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ڕابه‌ڕو پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (1) ( اعدلوا بین أولادكم فی العطیة ) رواه البخاری. واته: له ڕووی خه‌رجی یه‌كانه‌وه دادگه‌ری بنوێنن له نێوان ڕۆڵه‌كانتانه‌وه. (2) [ لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِه ] متفق علیه عن أنس رضي الله عنه. واته:باوه‌ڕی نیه كه‌سێ له ئێوه تاكو چۆنی بۆخۆی پێخۆشه واش بۆ براكه‌ی خۆی پێ خۆش نه‌بێت. (3) [ ثلاثة من كن فيه فقد استكمل الإيمان.. إنصاف الناس من نفسك وإفشاء السلام والإنصاف في الأقطار ] [ رواه البخاري عن عمار بن ياسر ] رضي الله عنه. واته: عه‌ممار رضي الله عنه ده‌فه‌رموێ: سێ خه‌سڵه‌ت هه‌ن هه‌ر كه‌سێ له خۆی دا كۆ بكاته‌وه، ئه‌وه باوه‌ڕی له خۆی دا ده‌سته‌مۆ كردووه، كه بریتین له : جێگیر كردنی ئینصاف و دادگه‌ری له ده‌روونی خۆتدا، سه‌لام كردن له هه‌موو كه‌س، وه به ئه‌مه‌ك بوون له نێوان هه‌موو چین و توێژێكه‌وه. بنچینه‌كانی إنصاف هه‌ڵبه‌ت له سۆنگه‌ی ئه‌مه‌وه كه ئیسلام ئایین و به‌رنامه‌ی خوایه و خێر‌و خۆشی خه‌ڵكه له دونیا.. بۆیه به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی تیكڕای چین و توێژه‌كان داخوا ڕه‌شن یان سپی، دارانه یا نه‌دارن، بێ باوه‌ڕن یا بڕوادار ڕۆمن عه‌جه‌من، پیاون یا ژنن، سه‌رو كارن یان بێ كارن.. تێكڕای ئینسانه‌كان له دیدی قوڕئان و سوننه دا وه‌ك یه‌كن و كه‌س ئیمتیازی به‌سه‌ر كه‌سی ترا نیه، بگره ته‌نهاو ته‌نها ئه‌و كه‌س لای خوا حسێبی بۆ هه‌یه كه خواناسترو له خوا ترسترو بڕوادارتره.. بۆیه ئێمه لێره‌وه چه‌ند بنچینه‌یه‌كی گرنگ ئه‌كه‌ین به ئاوێنه‌ی كه‌سه‌كان تاكو بزانن و هه‌وڵده‌ن كه چۆن ئه‌كرێ مافی ئینصاف و دادگه‌ری بپارێزن و له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌رو به‌ر بكه‌ن: بنچینه‌ی یه‌كه‌م: جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا له نێوان هه‌موو خه‌ڵك به یه‌كسانی: وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: [ ثلاثة من كن فيه فقد استكمل الإيمان.. إنصاف الناس من نفسك وإفشاء السلام والإنصاف في الأقطار ] [ رواه البخاري عن عمار بن ياسررضي الله عنه ] ( له پێشدا لێكمانداوه‌ته‌وه ). كه‌وا بوو ئینصاف و دادگه‌ری له ڕێڕه‌وی ژیانی مسوڵماناندا ئه‌بێ شتێكی به‌رچاوو و ئاشكرا بێت و وه‌ك كه ئیسلام پاكه‌و له ڕووی دادگه‌ری یه‌وه ته‌وفیر له نێوان كه‌سدا ناكات.. بابای بڕواداریش ئه‌بێ هه‌روا بێت.. كه‌سانێك كه به‌ڕاست له ئیسلام و ئایین و به‌رنامه‌كه‌ی خوا حاڵی نه‌بوو بێت، هیچ پێوه‌رێك له مێشكی دا جێ‌ی خۆی ناگرێ ئه‌وه نه‌بێ كه خۆی ئه‌یه‌وێ‌و خۆی حه‌زی لێ یه‌تی..!! بۆیه ئه‌بینین كه هێندێ له خه‌ڵكی بێ ئاگا.. ته‌نها ئه‌وه‌یان لا گه‌ڕه‌كه و لا مه‌به‌سته كه هاوتایه له‌گه‌ڵ ڕێڕه‌وو مه‌زه‌بی خۆی!! جا با هه‌قیش به‌و نه‌بێ ئه‌وه هه‌رگیز گرفتێك نیه لای ئه‌و. بۆ نموونه: مه‌زه‌بی یه‌كان یان حیزبی یه‌كان ته‌نها له مه‌زه‌ب یان له حیزبی خۆیانا ئه‌بینن و به‌س.. هه‌ر ئه‌مه‌ش زۆر جار ئه‌بێته هۆی دابڕ دابڕ بوونی مسوڵمانان و لێك ترازان و لێكدابڕان، وه ئه‌بێته نێو نیشان و ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی.!! زۆر جار ئه‌بینی هێنده‌ی كه بابای بڕوادار له ده‌ست دوژمنان و ناحه‌زانی بێ جێگایه سه‌د هێنده به‌ده‌ست مسوڵمانی نا دادگه‌ر ناڵه ناڵیه‌تی و وا وه‌یلاو گرفتاریه‌تی..!! بنچینه‌ی دووه‌م: به‌ڵگه له هه‌ر شتێكاو له هه‌ر كه‌سێكا بینرا ئه‌وه هه‌قه: جا مه‌رج نیه كه ئه‌و كه‌سه ناحه‌زته یان نا، هه‌ر چه‌ند بوونی به‌ڵگه له ده‌ست كه‌سێكا نابێته شایه‌تی هه‌ق بۆ ئه‌و كه‌سه.. وه‌ك ئه‌بینین كه شه‌یتان ئایه‌تی كورسی فێری [ ابو هريرة] كرد، كه‌چی، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: [صدقك وهو كذوب] واته: ڕاستی فێر كردی، كه‌چی هه‌ر درۆزنه. بۆیه دژوارترین و خراترین شت كه بنچینه‌كانی [إنصاف] تێك ئه‌دات ده‌مارگیری حیزبی یان ده‌مارگیری مه‌زه‌بی یه!! چونكه ده‌مارگیری بكه‌وێته مێشكی هه‌ر كه‌سێكا ئه‌قڵی له مێشكا ناهێڵێ‌و ده‌به‌نگ و گه‌مژه‌و كه‌ری ئه‌كا!! چونكه لای ئه‌م كه‌سانه ته‌نها ئه‌وانه له سه‌ر هه‌قن كه له سه‌ر رێچكه‌و ڕێڕه‌وه‌ی ئه‌وانن و به‌س.!! خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ژیانی پێغه‌مبه‌ر r بده‌ین ئه‌بینین كه هه‌میشه ئه‌و پێشه‌وا نازداره كه پێشه‌نگ و ڕابه‌ڕی هه‌موو ئینسانه، ئینصاف و دادگه‌ر بووه هه‌تا به‌ارمبه‌ر شه‌یتانیش وه‌ك له پێشه‌وا ئاماژه‌مان پێ دا.. بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی پ‌د‌ف سه‌ردانی ئیره بکه: [www.dangiislam.org] تێبینی: بۆ ئه‌م باسه سوودم له وتارێکی شێخ عدنان ال عرعر وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).