پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: فتح المجید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٥١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٢٤ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

16. ده‌روازه‌ی لێكدانه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی‌و شایه‌تی دان به‌ لا اله‌ الا الله (باب تفسير التوحيد وشهادة أن لا إله إلا الله).


له‌ بابه‌ته‌كانی ڕابوردودا باسی فه‌زڵ و ڕێزی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیمان كرد كه‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌و چی تاوانێك هه‌ڵئه‌گرێت و لای ئه‌بات، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ده‌روازه‌ی بانگه‌شه‌ كردن بۆ لا اله‌ الا الله ش دواین و قسه‌مان له‌ سه‌ر كرد، سوپاس بۆ خوا گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و شایه‌تی و گه‌واهیه‌مان زانی و تێی گه‌یشتین.

ئینجا مامۆستای پێشه‌وا محمد بن عبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، ده‌روازه‌یه‌ك و بابه‌تێكی تایبه‌تی تری كردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانی: ده‌روازه‌ی لێكدانه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و شایه‌تی دان به‌ لا اله‌ الا الله مه‌به‌ستیش له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێمان بگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و بانگه‌واز ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه‌و له‌ سه‌ری بووه‌، بریتیه‌ له‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قورئانی پیرۆزدا هه‌یه‌و بڕیاری له‌ سه‌ر دراوه‌ له‌ ڕونكردنه‌وه‌و كرۆك و بنچینه‌ی ته‌وحیدو هه‌روه‌ها ڕونكردنه‌وه‌ی دژه‌كه‌شی كه‌ شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردانه‌ بۆ خوای گه‌وره‌.

مانای لا اله‌ الا الله و مانای ته‌وحید بریتیه‌ له‌و ئاینه‌ی كه‌ وه‌رمان گرتووه‌ له‌ كتابی خواو سوننه‌ت و ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، به‌مه‌ش ئه‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ مه‌فهومو چه‌مكی ته‌وحیدیان گۆڕیوه‌و له‌ مانای ڕاسته‌قینه‌ی لا اله‌ الا الله‌ تێ نه‌گه‌شتوون، هه‌روه‌ها له‌ ماناو شیرك و مه‌ترسی شیرك و هاوه‌ڵگیری تێ نه‌گه‌شتوون سه‌ریان لێ تێك چووه‌، وایان له‌ خه‌ڵكی كردووه‌ كه‌ بكه‌وێته‌ هاوه‌ڵگیری گه‌وره‌وه‌و له‌ پاشانیشدا پێی ئه‌ڵێن: ئێوه‌ یه‌كتاپه‌رستن، كارێكی واتان نه‌كردووه‌ كه‌ ته‌وحیده‌كه‌تان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، وه‌ شیرك و هاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره‌ حاڵه‌تێك دیكه‌یه‌و به‌و كارانه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌!!

پێشه‌وارحمه‌الله باسی چوار ئایه‌تی كردووه‌ له‌ قورئانی پیرۆزداو و ته‌فسیری كردوون، كه‌ مانای لا اله‌ الا الله‌ رِوون ئه‌كه‌نه‌وه‌ و حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیمان پێ ئه‌ڵێن .

پێشه‌وا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: ده‌روازه‌ی ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی ته‌وحیدو شایه‌تیدان به‌ لا اله‌ الا الله‌، وه‌ فه‌رمووده‌ی خوا كه‌ ده‌فه‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا الاسراء: 57. { ئا ئه‌وانه‌ كه‌ ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌كه‌ن، كامیان له‌ خوا نزیكتره‌؟! له‌ كاتێكا ئه‌وان خۆیان هاوار له‌ خوا ده‌كه‌ن و داوای نزیكبونه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌رِوانی ڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن، له‌ سزاو تۆڵه‌ی ده‌ترسن، به‌ ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێكراوه‌‌ } هه‌روه‌ها كه‌ ده‌فه‌رموێت: وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاء مِّمَّا تَعْبُدُونَ* إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ * وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ الزخزف: 26 -28. { ئه‌و كاته‌ بهێنه‌وه‌ یاد كه‌ ئیبرِاهیم به‌ باوكی و هۆزه‌كه‌ی وت: به‌ ڕاستی من به‌ری و دووره‌ په‌رێزم له‌و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ده‌یانپه‌رستن * جگه‌ له‌و زاته‌ی كه‌ له‌ سه‌ر فیتره‌ دروستی كردووم و هه‌ر ئه‌ویش ڕێنمونیم ده‌كات و ده‌مخاته‌ سه‌ر رێگه‌ی ڕاست و دروست * ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌كخواناسیه‌ی هێشته‌وه‌ بۆ گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و بیرو باوه‌ڕه‌ راسته‌} هه‌روه‌ها كه‌ ده‌فه‌رموێت: اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ التوبه‌: 31. { ( گاورو جووه‌كان) حاخام و قه‌شه‌كانی خۆیان كردۆته‌ په‌روه‌ردگاری خۆیان له‌ خواری خواوه‌ (ئه‌ویش به‌وه‌ی ملكه‌چیانن و ئه‌وانیش به‌ ئاره‌زوی خۆیان حه‌لاڵیان له‌ سه‌ر حه‌رام ئه‌كه‌ن و حه‌رامیان بۆ حه‌لاَڵ ئه‌كه‌ن) } هه‌روه‌ها كه‌ ده‌فه‌رموێت: وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ البقره‌: 165 . { له‌ خه‌ڵكی هه‌یه‌ له‌ له‌ خواری خواوه‌ شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و ئه‌یانكاته‌ هاو وێنه‌ی خوای گه‌وره‌و خۆشیانی ده‌وێت وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی ئیماندارن زۆر زیاتر خوایان خۆش ئه‌وێت}.












لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠