پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: خۆشه‌ويستی پێغه‌مبه‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٧٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٢٦ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

به‌جێهێنانی شایه‌تی و گه‌واهیدان بۆی صلی الله علیه وسلم (تحقيق الشهادة له صلى الله عليه وسلم)

گه‌وره‌ترن پێویستی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌صلىالله علیه وسلم بریتیه‌ له‌ به‌ جێهێنانی شایه‌تی و گه‌واهیدان بۆی به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، ئه‌و شایه‌تیدانه‌ كه‌ ڕوكن و بنه‌مای ته‌وحیدو یه‌كخواناسی په‌روه‌ردگاره‌‌،‌ شایه‌تیدان به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی مانای گوێڕایه‌ڵیه‌تی له‌ هه‌موو كارێكدا كه‌ فه‌رمانی پێ دابێت، هه‌روه‌ها وا‌ز هێنان و دوركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غو جڵه‌وگیری لێ كردووه‌، وه‌ مانای به‌ ڕاستگۆگرتن و باوه‌ڕپێ هێنانیه‌تی له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ هه‌واڵی پێ داوون، وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خوا په‌رستی بكرێت ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم‌ بۆی هێناوین و بۆی ڕوون كردوینه‌ته‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ [آل عمران:31] {ئه‌ی محمد بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواتان خۆش ئه‌وێت، ئه‌وه‌ شوێن من بكه‌ون خواش ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێت و له‌ تاوان و گوناهه‌كانیشتان ئه‌بورێت}، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ [آل عمران:32]. {پێیان بڵێ : فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكه‌ن و پشتی تێبكه‌ن ئه‌وه‌ دڵنیا بن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت}.

كه‌واته‌ هیچ نامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌ شوێن كه‌وتن و فه‌رمانبه‌رداری نه‌بیت بۆی صلىالله علیه وسلم، وه‌ ئه‌م شوێن پێهه‌ڵگرتن و گوێڕایه‌ڵی بوونه‌یه‌‌ كه‌ خۆشه‌ویستی خواو پێغه‌مبه‌ر له‌ دڵی به‌نده‌دا دروست ده‌كات و ئه‌یڕوێنێ، كه‌ ئه‌مه‌ش كۆتای مه‌به‌ستی هه‌موو ئیماندارانه‌ كه‌ ئه‌یانه‌وێت له‌ ژیانیاندا پێی بگه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ندێ له‌ پێشین وتویانه‌: ليست العبرة بأن تُحِبْ، ولكن العبرة بأن تُحَبَّ "عیبره‌ت و په‌ند وه‌رگرتن ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ تۆ (خواو پێغه‌مبه‌رت خۆش بوێت) عیبره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ خۆش بویسترێیت".

چونكه‌ خوا-سبحانه‌وتعالی- هه‌ر كه‌سێكی خۆش ویست ئه‌وه‌ یارمه‌تی ئه‌دات و ڕێنومایی ئه‌كات بۆ گشت ڕێگاكانی خێرو چاكه‌، وه‌ به‌ جێهێنان و دابینكردنی خۆشه‌ویستی ناكرێ و نابێ ته‌نها مه‌گه‌ر به‌وه‌ نه‌بێ كه‌ فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له‌ خۆتا به‌ جێ بێنیت و له‌ سه‌ریان بڕۆی:قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ [آل عمران:31] وه‌ شێونكه‌وتنیش، مانای شوێن كه‌وتنی خواو پێغه‌مبه‌ر كه‌ به‌ په‌یوه‌ست بوون و پابه‌ند بوون ئه‌بێ به‌ شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌ی ئیسلامه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠