پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: خۆشه‌ويستی پێغه‌مبه‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٥٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٢٦ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئازارپێنه‌گه‌یاندنی صلی الله علیه وسلم (عدم أذيته صلى الله عليه وسلم)
یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بزانرێت له‌ بواری خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ردا ئازار نه‌دانیه‌تی، به‌وه‌ی كه‌ گاڵته‌ به‌ خۆی یان به‌ به‌رنامه‌كه‌ی یان به‌ فه‌رمووده‌كانی بكرێت، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ -سبحانه‌ تعالی- ڕوونی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر(به‌ قسه‌و توانج و پلار) له‌ كاری دوڕووه‌كانه‌ و ئه‌فه‌رموێت: وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ [التوبة:61]. {هه‌ندێكی تر (له‌ دوڕووه‌كان) ئه‌وه‌نده‌ نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌ده‌ن، به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو كه‌س ئه‌گرێت}.

جا هه‌ر قسه‌یه‌ك جۆرێك له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی یان بێ ڕێزی تیا بێت به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌، یان ئازاردانی خۆی یان سوننه‌ت و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ له‌ كرده‌وه‌ی دوڕووه‌كانه‌وه‌ نیفاق و دوڕوویی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌-خوا بمانپارێزێ- ئیمان و باوه‌ڕ نه‌چۆته‌ هیچ دڵێكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕقی بێ له‌ پێغه‌مبه‌رو خۆشی نه‌وێت و كینه‌و بوغزی به‌رامبه‌ری پێغه‌مبه‌ر هه‌بێت صلىالله علیه وسلم، دڵێكی به‌و شێوه‌یه‌ خاوه‌نی تۆزقاڵێك ئیمان و باوه‌ڕ نیه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ ڕیزی موسڵمانان نیه‌.

به‌ڵی خه‌ڵكی پله‌ پله‌و جۆراو جۆرن له‌خۆشه‌ویستیاندا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، به‌ڵام ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دڵی خاڵی نیه‌ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌، با كه‌میش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵێك ڕق و كینه‌ چه‌كه‌ره‌ی كردبوو به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا په‌نا به‌ خوا ده‌بێته‌ هۆی بێ باوه‌ڕبون و له‌ ڕێ ده‌رچوونی، ڕق لێبونه‌وه‌و باوه‌ڕپێهێنانی به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆ نابنه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، جا له‌ نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئازارپێنه‌گه‌یاندنیه‌تی له‌ خێزانه‌كانیدا، وه‌ ئازا پێ نه‌گه‌یاندنیه‌تی له‌ هاوه‌ڵه‌كانیدا به‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕێزو پایه‌یان بێنیته‌ خواره‌وه‌.

جا ئه‌وه‌ی ئازاری خێزانه‌كانی بدات یان له‌ هاوه‌ڵه‌كانیدا ئازاری پێ بگه‌یه‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئازای پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) دابێ، هه‌ر كه‌سێك بێت ئه‌گه‌ر ئازاری خێزانه‌كه‌ی یان هاوڕێ و براده‌ره‌كه‌ی یان خۆشه‌ویسته‌كه‌یت دا ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ئێش و ئازارت به‌ خۆی گه‌یاندبێت، ده‌ی‌ ئه‌بێ چۆن بێ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئازار ئه‌دات و خێزانه‌كانی یان هاوه‌ڵه‌ به‌رزه‌كانی له‌كه‌دار ئه‌كات؟! ئه‌مه‌ لای زۆربه‌ی موسڵمانان ڕوونه‌ سوپاس بۆ خوا، ویستمان ته‌نها ئاگاداریه‌ك بێت و بزانیت كه‌ نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئازارنه‌دانیه‌تی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠