٣- ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌وی له پێغه‌مبه‌ردا و به‌شه‌كانی خه‌ڵكی له‌وه‌دا (الغلو في النبي صلى الله عليه وسلم وأقسام الناس فيه)
باسكردن و خستنهرِوی ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوی پێویستی به بوارێكی فراوان و كاتێكی زۆر هه‌یه، ئه‌ویش ئهگهرِێتهوه بۆ ئه‌و لێڵی و سه‌رلێشێواویه كه له‌م ڕووه‌وه خه‌ڵكی توشی هاتوون، داواكارین له خوا كه سه‌لامه‌تمان بكات.
ئه‌مانه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) له سنوری خۆی تێ نه‌په‌ڕاندووه، وه له نرخ و پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغهمبهرهشیان كه‌م نه‌كردۆته‌وه، به نمونه ئه‌و فه‌رموده صحیحهی كه عوباده‌ی كوڕی الصامت خوا لێی رِازیبێ ئهیگێرِێتهوه كه ئه‌فه‌رموێت: {من شهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً عبده ورسوله، وأن عيسى عبد الله ورسوله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، وأن الجنة حق والنار حق أدخله الله الجنة على ما كان من العمل} رواه البخاري (3435)، ومسلم (28) عن عبادة بن الصامت. {هه‌ركه‌سێ شایه‌تی گه‌واهی بدات به‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك شایه‌نی خوایه‌تی نیه الله نه‌بێت، وه محمدیش به‌نده‌و نێرراوی خوایه، وه عیساش به‌نده‌و نێرراوی خوایه‌و وشه‌ی خوایه (كن فیكون)و هاویشتویهتیه ناو مهریهمهوهو هه‌روه‌ها رِوحی خوایه، وه به‌هه‌شت حه‌ق و ڕاسته، وه ئاگریش حه‌ق و ڕاسته، خوای گه‌وره ئه‌یخاته به‌هه‌شته‌وه له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ش كه هه‌یه‌تی}.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به ته‌واوی كار به حه‌قیقه‌ت و ناوهرِۆكهكهی ئه‌كه‌ن و هه‌ڵئه‌سن به مافی مانای فهرموودهكهو كه‌م كوڕی و زیاده ڕه‌وی تیا ناكه‌ن، چونكه فه‌رمووده‌كه ده‌قی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه شایه‌تی بدرێت له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه محمد (صلى الله عليه وسلم)به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه.
مانای به‌ندایه‌تی ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه: هه‌رچه‌نده پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)به‌رزو بڵند بێت، هه‌ر له بازنه‌ی به‌ندایه‌تی دایه‌و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رزبكرێته‌وه بۆ پله‌ی خوایه‌تی و سیفاتی خوای بدرێتێ، هیچ گومانێك نیه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خاوه‌ن بانترین و بڵندترین پله‌یه لای خوای په‌روه‌ردگارو هیچ كه‌سێكی تر ناگاتهو ئه‌و پله‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پله‌ی خوایه‌تی پێ بدرێت و له پله‌ی به‌ندایه‌تی خۆی زیاتر به‌رزبكرێته‌وه، وه كه‌ماڵ و ته‌واوكاری پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له ته‌واوی به‌ندایه‌تی و ملكهچیدایهتی بۆ خوای گه‌وره، كه‌واته ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌نده‌ی كامڵ و ته‌واوی خوایه‌و هیچ كه‌م و كوڵای نیه له به جێهێنانی وه‌زیفه‌ی به‌ندایه‌تیدا.