|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٩٨ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٢٨ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
هاوه‌ڵگیران به چه‌نده‌ها شێوه به‌ره‌نگاری بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوونه‌وه. چه‌نده‌ها شێوازیان گرته به‌ر بۆ به‌ربه‌رستكردن و ڕێگرتن له ڕێی خودا، بۆ شێواندنی درووشمه‌كانی دین، جا كاتێك ئه‌م شێواز‌و هۆكارانه گشتیان توشی فه‌شه‌ل و نسكۆی ته‌واوو هاتن و بێ ئاكام بوون، په‌نایان برده به‌ر شێوازێكی تر كه خراپتر‌و توند‌وتیژتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوو، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه بوو له سه‌ر قوڵایی بواری ئه‌و داڕمان و بێ هیواییه‌ی له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بانه‌گه‌وازه‌دا توشیان هاتبوو، قۆڵی زوڵم و سته‌میان لێ هه‌ڵماڵی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران و هه‌وڵی لادان و له ئاین و بیروباوه‌ڕیان.
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خوا هه‌یبه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كه‌سایه‌تیی به‌هێزی پێ به‌خشیبوو، له پارێزی ئه‌بووطالبی مامیدا بوو كه خاوه‌ن پله و جێگه‌یه‌كی به‌رز بوو له ناو قوره‌یشدا. زۆر گران و قورس بوو له‌سه‌ریان كه بتوانن ده‌ستی بۆ به‌رن و ئازاری بده‌ن. به‌ڵام كاتێك سه‌رنه‌كه‌وتن له دانوستانیان له‌گه‌ڵ ئه‌بوطالبداله‌مه‌ڕ پێغه‌مبه‌ر و نه‌یانتوانی كه وازی پێ لێ بێنن له به‌كه‌مگرتنی خواكانیان، به‌سووك سه‌یركردنیان و وازهێنانیان له ئایینی زێد و باب و باپیرانیان، پاش مردنی ئه‌بووتالیب، هه‌موو ڕێگه‌كان به‌ڕووی قوره‌یشدا داخران ته‌نها یه‌ك ڕێگه مایه‌وه كه چه‌ند ده‌یه‌ویست خۆی لێ نه‌دات و دوورپه‌رێز بێت له ترسی ده‌ره‌نجامه‌كانی داهاتووی؛ ئه‌ویش ڕێگه‌ی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو. ئیتر زمانی تاوانباران كه‌وته قسه‌پێوتن و گاڵته‌پێكردن. ده‌ستی تاوانیان درێژ كرد بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له گه‌وج و بێنرخه‌كانی قوره‌یش ئه‌وه‌ی چه‌شت له ئازار و ئه‌شكه‌نجه كه چه‌شتی.
ئه‌بووله‌هه‌بی مامی له پێشه‌وه‌ی ئه‌و بێ به‌ختانه بوو كه ئه‌م ڕۆڵه پیس و بۆگه‌نه‌یان ده‌بینی، ئه‌بو له‌هه‌ب یه‌كێك بوو له سه‌رانی نه‌وه‌ی هاشم، نه‌ئه‌ترسا له‌وه‌ی كه كه‌سانی دیكه لێی ئه‌ترسان ئاخۆ شتێكی به سه‌ر بێ یان كه‌سێ ده‌ستی بگرێ، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه له خراپترین شێوه‌یدا دوژمنایه‌تی بۆ ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام به ده‌ركه‌وت تا گه‌شته ڕادده‌یه‌ك كه له بازاڕ‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌كاندا شوێن پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌كه‌وت، هه‌روه‌ها له وه‌رزی حه‌جدا، شوێنی ده‌كه‌وت و هه‌ر كاتێ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم قسه‌ی بكردایه، ئه‌م هه‌ڵده‌ستاو ده‌یوت كه ئه‌مه درۆ ده‌كات و به‌ردی تێ ده‌گرت تا قاچه‌كانی خوێنیان لێ ده‌هات، ئه‌بو له‌هه‌ب پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ بێ هه‌ردوو كچانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ڕوقیه‌و ئوم كه‌لثوم‌ی بۆ هه‌ردوو كوڕه‌كانی خۆی عوتبه‌و عوته‌یبه‌ی خواستبوو، به‌ڵام كاتێك كه په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی هات و ئاینی نۆی ئاشكرا بوو، فه‌رمانی دا به جیابونه‌وه‌و ته‌ڵاقدانی هه‌ردو كوڕه‌كه‌ی له كچه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، وه كاتێكیش عبدالله كوڕی دووه‌می پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم وه‌فاتی كرد، ئه‌بووله‌هه‌ب زۆری پێ خۆش بوو چوو بۆ لای هاوه‌ڵه‌كانی و مژده‌ی دانێ كه محمد بێ وه‌جاخ ماوه‌ته‌وه‌و كوڕه‌كه‌ی مردووه.
ئوم جه‌میل ی خێزانیش ژنێكی به ده‌سه‌ڵاتی زمان به ئازار بوو، هه‌میشه زمانی له كاردا بوو له قسه وتن و ئازاردانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صلىالله علیه وسلم، ئاگری ئاژاوه‌ی خۆش ئه‌كرد، كوێرانه شه‌ڕی ئه‌نایه‌وه تاكو خراپه‌و فه‌ساد له نێوان ئه‌وو خه‌ڵكیدا دروست بكات، چقڵی له سه‌ر ڕێگه‌ی دائه‌ناو پیسایی له به‌رده‌می ماڵی ئه‌ڕشت.
له شێواز‌و وێنه‌ی ئه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی توشی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌هات، ئه‌وه‌یه كه جگیر بووه له عبدالله كوڕی مه‌سعود خوا لێی ڕازیبێ ده‌ڵێت: {بينما رسول الله - صلى الله عليه وسلم- قائم يصلي عند الكعبة ، وجمع من قريش في مجالسهم ، إذ قال قائل منهم: ألا تنظرون إلى هذا المرائي؟ أيكم يقوم إلى جزور آل فلان ، فيعمد إلى فرثها ودمها وسلاها ، فيجيء به ، ثم يمهله ، حتى إذا سجد وضعه بين كتفيه ؟ فانبعث أشقاهم – وهو عقبة بن أبي معيط - فلما سجد رسول الله - صلى الله عليه وسلم - وضعه بين كتفيه ، وثبت النبي - صلى الله عليه وسلم- ساجدًا ، فضحكوا حتى مال بعضهم إلى بعض من الضحك ، فانطلق منطلق إلى فاطمة - وهي جويرية -، فأقبلت تسعى ، والنبي - صلى الله عليه وسلم- ساجدٌ ، حتى ألقته عنه ، وأقبلت عليهم تسبهم ، فلما قضى رسول الله - صلى الله عليه وسلم- صلاته ، قال : ( اللهم عليك بقريش ، اللهم عليك بقريش ، اللهم عليك بقريش ، ثم سمى : اللهم عليك بعمرو بن هشام ، وعتبة بن ربيعة ، وشيبة بن ربيعة ، والوليد بن عتبة ، وأمية بن خلف ، وعقبة بن أبي معيط ، وعمارة بن الوليد ) ، يقول ابن مسعود : " فوالله لقد رأيتهم صرعى يوم بدر ، ثم سحبوا إلى القليب ، قليب بدر " }رواه البخاري . {له كاتێكا پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه سلم نوێژی ئه‌كرد له كن كه‌عبه، وه قوڕه‌یشیش له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی خۆیاندا بوون له‌وێ، له‌وێدا یه‌كێكیان وتی: ئایا سه‌یری ئه‌و ڕیا بازه ناكه‌ن؟ كێتان ئه‌چێ جه‌زور (ناو سكی وشتر)ی ماڵی فڵان ده‌هێنێ، خوێن و پیسایی و ڕێخوڵه‌و شته‌كانی دێنێ، پاشان ڕائه‌وه‌ستێ تا ئه‌كه‌وێته كڕونوشه‌وه‌و ئه‌وكات ئه‌یخاته سه‌ر شانی؟ ئیتر نه‌گبه‌ت ترینیان –كه عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی معیط بوو- ڕۆشت، جا كاتێ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم چووه كڕنوشه‌وه، خستیه سه‌ر هه‌ردوو شانه‌كانی، وه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم مایه‌وه‌و جێگیر بوو له كڕنوش بردنیدا، ئیتر ده‌ستیان كرده پێكه‌نین پێی تاكو هه‌نێكیان كه‌وتن به سه‌ر یه‌كدا له پێكه‌نیندا، جا یه‌كێك چووه بۆ لای فاطمه -كه جوه‌یریه بوو- به خێرایی هات و پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم هه‌ر له كڕنوشدا بوو تا له سه‌ری لابرد، وه ڕوی تێكردن و كه‌وته قسه پێ وتنیان، جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له نوێژه‌كه‌ی بۆوه، فه‌رمووی: (خوایه له سه‌رته به قوڕه‌یش، خوایه له‌سه‌رته به قوڕه‌یش، خوایه له سه‌رته به قوڕه‌یش، پاشان ناوی هێنان: خوایه له سه‌رته به عه‌مری كوری هشام، وه عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه، وه شه‌یبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه، وه وه‌لیدی كوڕی عوتبه، وه ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف، وه عه‌مماره‌ی كوڕی وه‌لید) ئیبن مه‌سعود ئه‌فه‌رموێت: "ده‌ی سوێند به خوا بینیمن تیاچوو بوون و كوژرابوون له ڕۆژی به‌دردا، پاشان ڕاكێشرانه ناو چاڵه‌كه‌وه، چاڵه‌كه‌ی به‌در" بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه.
وه له‌وانه كه ڕێزدارانی قوره‌یش رۆژێك له حیجر (جیجری ئیسماعیل له كه‌عبه) كۆ بونه‌وه، باسی پێغه‌مبه‌ریان كرد‌و وتیان: ئێمه كه‌سمان نه‌دیوه به وێنه‌ی ئه‌م خۆڕاگری و ئارامیه‌ی ئێمه كردومانه له سه‌ر ئه‌م پیاوه، گاڵته به ئاواته‌كانمان ده‌كات و خواكانمان به سووك ده‌گرێ، وه به ڕاستی ئێمه له سه‌ر كارێكی گه‌وره ئاراممان له سه‌ری گرتووه، جا له كاتێكا ئه‌وان به‌و شێوه بوون پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم لێیان ده‌ركه‌وت، ئیتر هه‌موو به یه‌كه‌وه هه‌ڵمه‌تیان بۆ هێنا، وه گه‌مارۆیان دا‌و ده‌یانگوت: تۆی ئه‌وه‌ی وا ده‌ڵێیت و وا ده‌ڵێیت، ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: (به‌ڵێ منم كه وا ده‌ڵێم).پاشان یه‌كێكیان به هه‌موو جل و به‌رگه‌كه‌یه‌وه ڕایكێشا، ئیتر ئه‌بو به‌كر خوا ڵێی ڕازیبێ هه‌ڵسا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ وای پێ بكه‌ن و گریاو وتی: "ئه‌وه ئێوه پیاوێك ده‌كوژن كه ده‌ڵێ (الله) په‌روه‌ردگارمه" وه له ڕیوایه‌تی بوخاری له عور‌وه‌ی كوڕی زوبێره‌وه خوا لێی ڕازیبێ وتی: پرسیارم كرد له عبدالله كوڕی عه‌مر: هه‌واڵم پێ بده له توند ترین شتێك كه هاوه‌ڵگیران به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كردبێتیان، وتی: له كاتێكا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له حیجری كه‌عبه‌دا نوێژی ده‌كرد، له‌و كاته‌دا عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعیط به‌ره‌و ڕووی هات، جل و به‌رگه‌كه‌ی له ملی باداو توندی كرد، ئیتر ئه‌بو به‌كر به‌ره‌و ڕووی هات و هه‌ردو قاچی گرت، وه لایدا له پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم، وه وتی: پیاوێك ئه‌كوژن كه ده‌ڵێ (الله) په‌روه‌ردگارمه؟.
خۆ ئه‌گه‌ر به شوێن ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا بڕۆین كه قوڕه‌یش به گوفتارو كردار خراپه‌كاری و بێ ڕێزیان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم نواندووه زۆریان ده‌وێ، ته‌نانه‌ت گه‌شتنه ڕادده‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی كوشتنی بده‌ن وه‌ك له كۆتایی قوناغی بانگه‌وازی مه‌ككیدا ویستیان بیكوژن، دوای مردنی ئه‌بو طالبی مامی ئیتر ئازار‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌و به‌رهه‌ڵستیان زیاتر بوو بۆی، ئه‌بوطالب تا مابوو ئه‌یپاراست و له خۆ گرتبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مرد قوڕه‌یش ئه‌وه‌ی له‌وه‌و پێش پێی هه‌ڵنه‌سابوون و له به‌ر ئه‌بوطالب نه‌یانئه‌توانی كردیان و كه‌وتنه به‌رهه‌ڵستی توندی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم باس له‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه ئه‌كات كه له قوڕه‌یشه‌و پێی ئه‌گه‌شت و ئه‌فه‌رموێ: (لقد أخفت في الله عز وجل وما يخاف أحد ، ولقد أوذيت في الله وما يؤذى أحد) ترمذی و جگه له‌ویش ڕیوایه‌تیان كردووه. (به ڕاستی من له به‌ر خاتری خوای عزوجل ئه‌ترسێنرام له كاتێك كه‌س نه‌ئه‌ترسێنرا، وه له به‌ر خوا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ئه‌درام كه‌س ئه‌شكه‌نجه نه‌ئه‌درا)
ئه‌و كۆمه‌ڵه ئێمانداره‌ش كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم په‌روه‌رده‌ی كردبوون به‌رگه‌ی جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان ئه‌گرت كه شاخ و كێوه‌كان بۆیان هه‌ڵنه‌ده‌گیرا، وه دڵه‌كان ئه‌پچڕان له بیستنی، پێست چرچ ده‌بوو مووه‌كانی به‌رز دبونه‌وه له بیستنی، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پله‌و پایه بوون و كه‌سێك هه‌بوو بیانپارێزێ ئه‌وه گه‌ل و هۆزه‌كانیان پشگیریان لێ ده‌كردن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر بێ به‌ش نه‌بوون له ئازار‌و تاقیكردنه‌وه وه‌ك له گه‌ڵ ئه‌بو به‌كردا كردیان به شێوه‌یه‌ك كه گڵ و خۆڵیان كرده سه‌ری، وه له ناوی مزگه‌وتی حه‌رامدا به نه‌عل ئه‌وه‌نده‌یان لێ دا تاكو ده‌م و چاوو لوتی لێك جیا نه‌ده‌كرایه‌وه، وه له نێوان مردن و ژیاندا له ناو جله‌كانی خۆیدا هه‌ڵیانگرت بۆ ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رامبه‌ر به عوسمانی كوڕی عه‌فان كرا، مامی ئه‌یپێچایه حه‌سیرو لولی ئه‌كردو پاشان له ژێره‌وه دوكه‌ڵی ئه‌دا، وه هه‌روه‌ك دایكی مصعبی كوڕی عومه‌یر كردی كاتێ زانی كوڕه‌كه‌ی موسڵمان بووه نان و ئاوی نه‌داێی و له ماڵ ده‌ری كرد، كه له خۆشنود ترین كه‌سانی مه‌ككه بوو له‌وه‌و پێش و له‌وپه‌ڕی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ژیاندا بوو.
به‌ڵام موسڵمانه چه‌وساوه‌كان –به تایبه‌ت كۆیله‌و كه‌نیزه‌كه‌كان- كه‌س نه‌بوو له سه‌ریان توڕه ببێ و به‌رگریان لێ بكات، به‌ڵكو گه‌وره‌و سه‌رۆكه‌كان خۆیان هه‌ڵده‌سان به ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، كاڵفام و هیچ و پوچه‌كانیان هان ده‌دا تاكو ئازاریان بده‌ن، تاكو زرێی ئاسنینیان له به‌ر ده‌كردن و ده‌یانخستنه به‌ر خۆره‌تاوی گه‌رم تا بتوێنه‌وه، وه منداڵانیان تێ به‌رده‌دان تاكو به ده‌وریاندا بچن و قسه‌یان پێ بڵێن و له شیوو دۆڵه‌كانی چوارده‌وری مه‌ككه‌دا گاڵته‌یان پێ بكه‌ن.
صوهه‌یبی كوڕی سینان خوا لێی ڕازیبێ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌درا تاكو له هۆش خۆی ده‌چوو وای لێ ده‌هات نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێ، وه ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف په‌تی ئه‌خسته ملی بلال خوالێی ڕازیبێ، پاشان ئه‌یدایه ده‌ستی مناڵ و هه‌رزه‌كان و ئه‌وانیش به شاخ و شیوه‌كانی مه‌ككه‌دا ڕایان ئه‌كێشا تا په‌ته‌كه ملی ئازار ده‌دا، وه له نیوه‌ڕۆدا ئه‌یهێنایه ده‌ره‌وه‌و له‌و ده‌شته لمباویه گه‌رمه‌دا به له‌شی ڕوتی ڕایئه‌كێشاو به‌ردی ئه‌خسته سه‌ر گه‌ردنی، ئه‌وجا پێی ده‌وت: نه‌خێر سوێند به خوا هه‌روا ده‌مێنیته‌وه تاكو بێ باوه‌ڕ نه‌بی به محمد‌و لات و عوززا نه‌په‌رستی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌شدا هه‌ر ده‌یوت: تاك و ته‌نهایه، تاك و ته‌نهایه، خوا تاك و ته‌نهایه، وه ئه‌یوت: ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كم بزانیایه زیاتر ڕقی ئێوه‌ی دابێنایه له‌وه زیاتر ده‌موت.
عه‌مماری كوڕی یاسر جارێك له گه‌رمادا ئه‌شكه‌نجه ده‌درا، جارێكی دیكه‌ش به‌رد ئه‌خرایه سه‌ر سینه‌ی، وه ئه‌یانخسته ئاوه‌وه تاكو هۆشی له ده‌ست ئه‌داو ئه‌وجا پێیان ئه‌وت: وازت لێ ناهێنن تا جوێن به محمد نه‌ده‌ی و لات و عوززا به باشه باس نه‌كه‌ی، ئیتر له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا له به زۆر ملی و نا به دڵی به قسه‌ی كردن و به‌ریان دا، ئیتر به گریانه‌وه هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم تاكو پاساو بۆ كاره‌كه‌ی بێنێته‌وه كه به زۆر‌و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا وتویه‌تی و له ئیمان و باوه‌ڕه‌وه نه‌بووه، خوای متعال ئه‌م فه‌رمووده‌ی هێنایه خوارێ: من كفر بالله من بعد إيمانه إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان ( النحل 106) وه باوكیشی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مرد، دایكی ئه‌وه ئه‌بو حه‌هل ڕمێكی له سه‌ر دڵی دا‌و ئه‌ویش مرد خوا له هه‌موویان ڕازیبێ.
خه‌بابی كوڕی ئه‌ره‌ت به ئاگر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار درا، گه‌وره‌كه‌ی كه (ئوم ئه‌نمار) بوو مقاشی سوره‌وه‌بووی ئه‌هێنا به سه‌رو مل و پشتیدا، تاكو بێ باوه‌ڕ بێ به محمد صلىالله علیه وسلم، وه هاوه‌ڵگیره‌كانیش ملیان با ده‌داو قژیان ڕاده‌كێشا، فڕێیان دایه ناو ئاگره‌وه‌و ڕایان كێشا‌و ئاگره‌كه‌یان نه‌كوژانده‌وه تا چه‌وریه‌كه‌ی پشتی كوژاندیه‌وه، هه‌تا كۆتایی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و سزا دورو درێژه به سوێیانه.
سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر ده‌ڵێ: به عبدالله ی كوڕی عه‌باسم وت:" أكان المشركون يبلغون من أصحاب رسول الله من العذاب ما يعذرون به في ترك دينهم ؟ قال نعم والله إن كانوا ليضربون أحدهم ويجيعونه ويعطشونه حتى ما يقدر أن يستوي جالسا من شدة الضر الذي به ، حتى يعطيهم ما سألوه من الفتنة ، حتى يقولوا له : اللات والعزى إلهاك من دون الله ؟ فيقول : نعم ، افتداء منهم لما يبلغون من جه‌ده" ئایا هاوه‌ڵگیران ئه‌وه‌نده سزا‌و ئازاری هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ریان ده‌دا تاكو ببێته پاساوێك بۆ واز هنانیان له ئاینه‌كه‌یان؟ وتی: به‌ڵێ سوێند به خوا ئه‌وان لێیان ئه‌دان و برسی و تینویان ئه‌كردن تاكو ئی وایان هه‌بوو نه‌یئه‌توانی به ده‌نیشتنانه‌وه بێ له به‌ر توندی ئێش و ئازاری كه توشی ببوو، تاكو ئه‌وه‌ی داوای لێ ئه‌كه‌ن بیانداتێ له فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه، تا وایان لێ ئه‌كرد پێیان ده‌وت: لات و عوززا خواتن جگه له خوا؟ ئه‌یوت: به‌ڵێ، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕزگاریان ببێ لێیان له‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌ی توشیان ده‌هات
وه پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم له هه‌موو ئه‌مانه‌دا نه‌یئه‌توانی شتێكیان له‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه ی تیایدان له سه‌ر لابدات، به‌ڵام بیری ئه‌هێنانه‌وه به گه‌وره‌یی ئه‌و پاداشته‌ی كه چاوه‌ڕوانی ئه‌كه‌ن له سه‌ر ئه‌و خۆڕاگری و به ئارامیه‌یان، وه فێری ئه‌وه‌ی ئه‌كردن كه چۆن ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی پێش ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها شێوه‌و جۆری ئازار ئه‌شكه‌نجه دراوون، وه مژده‌ی داهاتوی پێ ئه‌دان كه خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- په‌یمانی داوه به ئه‌هلی ئه‌م ئاینه، وه ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌ك دێته پێشه‌وه‌و ته‌واو ده‌بێ تاكو سوار له حه‌ضره‌مه‌وته‌وه تاكو صنعا‌ء بڕوات له خوا نه‌بێ له هیچ شتێكی دیكه نه‌ترسێ، وه گورگ له سه‌ر مه‌ڕی خۆی، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیمانداره‌وه، ئیمان و باوه‌ڕیان زیتر جێگیر ده‌بوو دڵنیاتر ده‌بوون به واده‌و فه‌رمانی خوا، گوڕ‌و تین و هیواوی زیاتریان پێ ده‌درا بۆ بڕینی ڕێگه‌ی ئیمان و به‌ره‌و خوا چوون، خۆڕاگر‌و به‌رده‌وامی، ئه‌وه بوو ئیتر له پاشاندا واده‌ی خوا هاته دی، دوای ته‌نگه‌شه‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی ده‌رگای لێ كردنه‌وه‌و ڕزگاری كردن، عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزی پێدان و سه‌ری خستن به سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا، ئاینه‌كه‌ی بۆ ته‌واو كردن و نیعمه‌ت و خۆشی خۆی ڕشت به سه‌ریاندا.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
٢٣- ئه‌وانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه هاتن
٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره و هۆزه‌كان
٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری
٢٠- ساڵی ماته‌م
١٩- گه‌مارۆی ئابووری
١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت-
١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ
١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
|
|
|
فه‌توای پێوه‌ندیدار
کێ بوو په‌ڕه‌ی ده‌نگدابڕینه‌وه‌ی دڕاند؟
کێ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌بووجه‌هلی کرد له ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر؟
|