پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ :: هزری و سیاسی
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: یاسین ملاعبدالله جۆمبارۆكی‏ | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٨١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا، وه‌ڵامیك بۆ (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن)


تا سه‌ر بمێنێت، هین عاجیباتی ده‌بینێت!‏


ئاااااااای حه‌مه‌......!!!؟

خه‌ڵك وا خه‌ریكه‌ شار له‌سه‌ر مانگ دروست ده‌كه‌ن، كه‌چی تۆ هه‌ر ده‌گه‌ڕێیه‌وه‌ چاخی به‌ردین!!!‏
خه‌ڵك چه‌ند ساڵه‌ خه‌ریكی ڕێكخستنی ماڵیه‌تی، كه‌چی تۆ هه‌ر جاره ‌و له‌پاڵ یه‌كێك و دژی ئه‌وی تری!!!‏
خه‌ڵك وا به‌ره‌و دێمۆكراسی و سه‌رمایه‌داری هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌چی تۆ هه‌ر خه‌ون به ‌(سۆڤێته‌كه‌ی) جارانت ‏ده‌بینیت!!! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌بڵه‌كه‌ی سووتاوه ‌و چاك ناكرێته‌وه‌!!!‏
هه‌ر جاره‌ و یه‌خه‌ی یه‌كێك ده‌گریت، وه‌كوو شێت نازانی چی بكه‌یت!!!‏
جارێك هێرش ده‌كه‌یته‌ سه‌ر خوا و پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌وجا زانایان. وه‌كو زوحاكێك دڵت دانامركێته‌وه‌!‏
كورد وا خه‌ریكی ڕێكخستنی ماڵی خۆیه‌تی، كه‌چی تۆ تازه‌به‌تازه‌ ده‌ته‌وێت لێكیان بكه‌یته‌وه‌!!!‏
نازانم بۆ زه‌نده‌قت له‌ مه‌لایان (زانایان) چووه!!!‏
‏*كه ‌ده‌ورتان نه‌ماوه‌ زانایان چی بكه‌ن!؟
‏*كه ‌گه‌ردوون پشتی تێكردوون زانایان چی بكه‌ن!؟
كه‌ په‌یڕه‌وتان باوی نه‌ماوه‌ زانایان چی بكه‌ن!؟
به‌ڵام من دڵنیام، گه‌ر (مس)ت له‌سه‌ر (سه‌ر) بتوێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر (مه‌لایه‌ك) ده‌رده‌چێت! چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ ‏دژایه‌تییان ده‌كه‌یت و ڕقت لێیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ ده‌روونت بووه‌ته‌ ترسێك، كه‌ نه‌توانیت پڕ به‌چاوت بخه‌ویت ‏له‌به‌ریان!!!‏
به‌ڵام (فلا نامت أعین الجبناءْ).
ْ
كاكه‌ حه‌مه ‌كه‌ (مه‌لا) خه‌باتی ده‌كرد، جه‌نابت له‌ بابی (فات، یفوت) بوویت!‏
بگره‌ كه‌ باوكت خه‌ریك بوو دایكت ماره‌ بكات، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو (مه‌لا)ی ده‌ست ‏نه‌ده‌كه‌وت، چونكه ‌(مه‌لا)یه‌كان هه‌موویان له‌ چیا بوون، به‌رگرییان له‌م خاكه‌ پیرۆزه‌ ده‌كرد!!‏!
به‌ڵێ، له‌ سه‌نگه‌ر بوون!! له‌ باوه‌شی دوژمن نه‌بوون!!!‏
به‌ڕێزم، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو خه‌ڵك ئه‌م گاڵته‌جاڕییانه‌ی جه‌نابت قبووڵ بكه‌ن و سه‌رت بۆ ‏بله‌قێنن! خه‌ڵك باش ده‌زانن كێیان له‌گه‌ڵه ‌و كێش مشه‌خۆری بن دیوارانه‌!!!‏
باشتر وایه‌ پێش نووسینی ئه‌م بابه‌تانه‌، بیرێك له‌ سه‌رده‌م و كاتوساتی ئێستات بكه‌یته‌وه‌، ئه‌وجا ‏ده‌زانیت (كه‌ر له‌ كوێ تۆپیوه‌ و كونده‌ له‌ كوێ دڕاوه‌‌)‏.

Chombarok_2006@yahoo.com

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

به‌راوردێك له‌نێوان شارستانێتیی ئه‌ورووپایی و ئیسلامیدا

دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*

ڕۆژئاوا چی له‌ جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟!

حاكمانی كوردستان له‌به‌ر چی ئه‌م شینه‌ بۆ (علاوي) ده‌گێڕن؟

زۆر به‌داخه‌وه‌ مامۆستا (عومه‌ر چنگیانی)!

ئاشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام

تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت

نعووم چۆمسكی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق

ئیسلامی سیاسی

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٢]
03.03.2006 12:15:56 GMT
برام ده ستان خۆش بێت بۆ ئه‌و جوابه پڕمانایه.

اخلاس-1


03.01.2006 21:18:06 GMT
ده‌ستت خۆش برای به‌ڕێز. هیوادارم قه‌ڵه‌مت هه‌روا به‌بڕشت و تیژ بێت بۆ دوژمنان و خائینانی دین و وڵات.

سامان عه‌لی


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠