|
سه‌ره‌تا
:: ته‌وه‌ر و گفتوگۆ
:: هزری و سیاسی
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : شێركۆ جمال |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٢٩٩ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
موسڵمانان و ڕۆژئاوا، ئایا ئه‌مه شه‌ڕی ڕۆشنبیرییه؟*
ئه‌م وێنه کارێکاتۆرانه‌ی ئه‌م دواییه هه‌ندێ پاشکۆی ترسناکی لێکه‌وته‌وه له‌ئاستی جیهاندا، له‌مه‌ودایه‌کی دوورونزیکدا ئه‌م وێنانه‌ی دانیمارک که‌پاشان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا بڵاوکرایه‌وه که که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی گرته‌وه، به‌لکاندنی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به توند‌و تیژیوو ترساندنوو
تۆقاندنه‌وه، که‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی گرته‌وه، له‌کاتێکدا پاساوی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌نده بو که‌ئه‌م وێنانه ته‌نها ده‌لاله‌ت له‌ئازادی بیروڕاده‌ربڕین ده‌کات.
له‌هه‌مان کاتدا ڕۆژنامه‌ی (فرنس سوار) ی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت "مافی خۆمه گه‌ر ته‌نانه‌ت خواش به‌شێوه‌یه‌کی کاریکاتێری بنوێنم" وه ڕۆژنامه‌ی (دی ڤێلت)
ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت "مافی خۆمه که سنور دانێم بۆ پیرۆزییه‌کان، "
ئه‌م هه‌ڵوێستانه ڕۆژئاوا به‌ره‌و کوی ده‌بات؟
ڕۆژئاوا له‌نێوان ئیسلامفۆبیا و ئیکسۆنۆفۆبیا
له‌و پرسیاره سه‌ره‌تاییانه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی و لاتینی ده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه‌ی ئێستا، ئه‌وه‌یه كه ئایا ئیسلام دژی به‌هاکانی ڕۆژئاوایه؟
به‌مانایه‌کی تر ئایه ئێمه له قۆناغی جه‌نگێكی ڕۆشنبیریداین؟ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویست ده‌کات که‌کۆمه‌ڵی پرسیاری تر بکه‌ین بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی پرسیاری گشتی، ئه‌و پرسیارانه‌ش:
ئه‌و به‌ها ڕۆژئاواییانه چین که‌مه‌به‌ستمانه‌و باسی لێوه‌ده‌که‌ین؟ ئایه ئه‌و به‌ها ڕۆژئاواییه عه‌لمانیه‌یه که پۆڵین و پاکتاوی دینێک ناکات به‌تایبه‌ت له پێناوڕێگه خۆش کردن بۆ هه‌موو دینه‌کان، له‌پێناو پاراستنی باوه‌ڕداروو بێباوه‌ڕ وه‌ک یه‌ک؟
یان ته‌نها ئه‌و به‌ها ڕۆژئاواییه عه‌لمانییه‌یه که دژه دینه‌و به‌به‌رده‌وامی زد ده‌کات و هێرشی چڕه و بره‌و ده‌کات به‌تایبه‌ت دوای ڕوداوی ئه‌یلول؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌های دیموکراسی ڕۆژئاواوه نیه، ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوائه‌مڕۆ بۆته ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک كه توشی ئیسلامۆفۆبیابووه (دژایه‌تیه‌کی ناژیرانه‌ی هه‌رشتێک له ئیسلامه‌وه بێت)، له‌هه‌مان کاتدا ئیکسۆنۆفۆبیاش (دژایه‌تیه کی ناژیرانه‌ی هه‌موو بێگانه‌یه‌ک به‌وڵاته‌که‌یان)، ئه‌م وێنانه‌ی دوایش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئاره‌زوی گاڵته‌جاڕی و بزواندنی ده‌رونی مسوڵمانان، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بێڕێزی به بن لادن یان ئه‌بو مصعب زه‌رقاوی
ناکات به‌ڵکو بێڕێزی به‌گه‌وره‌ترین و به‌رزترین پیرۆزی ده‌کات له‌ژیانی موسڵمانان، له‌ڕۆژئاواش ئه‌م هه‌موو بێڕێزیه ڕووئه‌دات له ژێرسایه‌ی ئازادی بیروڕا!!
بێگومان ئه‌م وێنانه داهاتێکی باشی کۆکرده‌وه و گیرفانی ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی پڕ تر کرد، مانشێته ئاگری و زه‌قه‌کانی سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و دوو باره بڵاو کردنه‌وه‌ی و چاپ کردنه‌وه‌ی، گه‌روی خوێنه‌رانی ڕۆژئاوای زیاتر ته‌ڕده‌کرد، وه‌هیچ ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌وروپی ئه‌م هه‌له ئاڵتونیه‌ی له‌کیس خۆی نه‌دا، ئه‌وانیش یه‌ک له دوای یه‌ک ئه‌م هه‌وه‌سه ڕاگه‌یاندنیه‌یان دوو باره‌کرده‌وه، کاڵای ناوداریان دانا‌و به‌رگی هه‌رزه‌یی و سه‌رزاره‌کی و ساده‌ییه‌ن پۆشی.
به‌ڵام چ شتێک کاردانه‌وه‌ی موسڵمانان ده‌جوڵێنێت؟ له‌سه‌ره‌تادا هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ند پرسیاره زانراوه‌که‌یان ده‌که‌ن، بۆچی ڕقیان لێمانه؟ به وه‌ڵامێکی کلاسیکی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وان ڕقیان له‌سه‌رکه‌وتنمانه، ڕقیان له دیموکراسی، ئازادی.....هتد، چه‌ند وه‌ڵامێکی ئاسان و خۆشه! ،به‌ڵام چه‌بدوه‌ڵامێکی هه‌ڵه‌یه!! ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌ڵامه ده‌داته‌وه نازانێت و دان نانێت به‌نه‌زانی خۆیدا که چه‌مکی ئه‌م شه‌ڕه ڕۆشنبیریه که ئێستا ئاگری ده‌گه‌ڕێت، سه‌ره‌تاو کۆتا خۆی ده‌نوێنێت له‌به‌رگی باوه‌ڕو ئیمان و ڕۆڵی سه‌ره‌کی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ئیسلامدا و ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ی که بۆخۆی به‌رهه‌م هێناوه له‌ناو دڵی شوێنکه‌وتوانیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نمونه‌ی باڵا‌و چاکترین پێشه‌نگه له‌سه‌ر زار‌و ده‌رونی مسوڵمانان، ئه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ڵامی بێت بۆ کاردانه‌وه‌ی موسڵمانان له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان ئه‌وسا هه‌ست به‌ڕۆڵی سه‌ره‌کی ناسنامه ده‌کات له‌و شه‌ڕه‌ی که ئێستا ده‌گه‌ڕێت، وه ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی که گه‌و ره‌ترین بێڕێزی پێکرا و گه‌وره‌ترین بێباکی له‌ئاستدا کرا، ئایه ڕۆژنامه‌کانی ڕۆژئاوا به‌گشتی بوێری ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌مان وێنه‌ی کاریکاتێری بۆ یه‌هود و هۆلۆکۆس بکه‌ن؟!
گه‌وره‌ترێن قه‌شيه‌ی فه‌ڕه‌نسی (جۆزیف سیترۆک)ڕایگه‌یاند ئێمه هیچ وه‌ده‌ست ناهێنین له بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئاینه‌کان،جگه له له‌ده‌ست دانی ڕاستگۆیی وڕێز هه‌روه‌ها وتی ڕاست نیه ئازادی بیروڕا بێ سنور نیه(ئف.بی. 3 شوبات).
له دوایین ڕیفراندۆم که دامه‌زراوه‌ی (جالوب وورلد بول) پێی هه‌ستا، هه‌ستا به کۆکردنه‌وه‌ی تێڕوانینی ملوێنه‌ها مسوڵمان له ڕۆژئاواوه تا ئه‌نده‌نوسیا ،سه‌باره‌ت به‌ڕۆژئاوا که ئه‌م تێڕوانینه چوار چێوه‌یه‌کی سوود مه‌ندی دروست کرد به تێگه‌شتن له‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینی مسوڵمانانی جیهان.
كاتێك پرسیار له‌موسڵمانان کرا سه‌باره‌ت به فه‌رمان و ئه‌رکی ڕۆژئاوا له‌ئاست باشكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی عاره‌بی و ئیسلامی وه‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌بوو (47%له ئێران ،46%له‌سعودیه،43%له‌میصر،41%له تورکیا) باوه‌ڕیان وابوو که کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوا ده‌بێت بڕێکی زیاتر له تێگه‌شتن و زیاتر پایه بۆ ئیسلام دا‌نێت، له‌هه‌مان کاتدا هه‌وڵ بدات بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌مارگیری و لوت به‌رزی و به‌که‌م نه‌گرتنی ئیسلاموو مسولمانان.
له‌هه‌مان کاتدا پرسیاریان لێ‌کرا ئایه ئامه‌ده‌ییان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا له هه‌ڵوێسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی ڕۆژانه‌یان گه‌ر له ئاینده‌دا
بکرێته به‌ندێک له ده‌ستوری وڵاته‌کانیان، وه‌ڕێژه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌بو و(94% له میصر،97% به‌نگلادش،98% له لوبنان ...هتد) ئه‌مه‌ش نیشنی ده‌دات که جیهانی ئیسلامی دژی ئازادی نین وه‌ک ناوه‌رۆک.
ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا و شێوازی سوودمه‌ندی
ئه‌م وێنه کاریکاتێریانه‌ی که له‌م دواییه‌دا باری ژیانی جیهانی ئاسته‌نگ کرد ،که بێڕێزیو که‌م گیری ده‌کات به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رو ئیسلام ، هه‌ستی توڕه‌یی موسڵمانان ده‌وروژێنێت و پاڵ به هه‌سته‌کانه‌وه ده‌نێت بۆ هه‌ست کردن به‌رق لێبونه‌وه‌و وه‌لاخستنی ڕۆڵی موسڵمانان له مێژووی مرۆڤایه‌تی، بێگومان ئه‌مه کارێکه دیواری جوداکاری دروست ده‌کات له نێوان ڕۆژئاوا‌و موسڵمانانی خاوه‌ن بیریره‌سه‌نیراسته ڕۆیی و میانره‌وی، که تێگه‌شتن و دانوستان و بانگێش کردن بۆ لێک تێگه‌شتن دروشمیانه.
به دروستبوونی ئه‌م جودایی و دابڕانه زیاتر به‌ره‌ی توندڕه‌وی به‌هێز ده‌کات. له‌هه‌مان کاتدا به‌م کاره ئاسته‌مو بێڕێزیه هانی ڕژێمه دکتاتۆریه‌کان ده‌دات که‌دژی ئازادی بوه‌ستنه‌وه‌و به‌هانه بده‌نه ده‌ست بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانوو درێژه‌دان به‌حوکمی تاک ڕه‌ویان، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئازادی و دیموکراسی دژی به‌هاکانن.
ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ جڵه‌و گیرکردنی ڕۆژئاوا بۆژێر باڵی خۆی و خستنه ناو چوارچێوه‌ی پیلانه‌کانی بۆ باڵاده‌ست بون به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وروپا له‌ئه‌وپه‌ری ئاماده‌ییدابێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ده‌وره‌و نمایش کردنی ده‌وری خۆی به‌پێی ویستی ئه‌مه‌ریکا، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م گرێدانی سودمه‌ندیه‌یی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا، ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌له زۆر به چاکی ده‌قۆزێته‌وه بۆ به‌هێز کردن و چه‌سپاندنی ئه‌و بیردۆزه‌یه‌ی که‌ده‌ڵێت پێکدانه‌ی ژیاره‌کان هه‌یه، وه‌شه‌ڕێکی خاچ په‌رستی هه‌یه دژی ئیسلام، به‌هاوکاریڕۆژئاواو سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌و ڕوداوانه‌ی دوایی په‌یوه‌ست به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به قورئان به‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌دورگه‌ی گوانتانامۆ، پاشان یه‌و زنجیر پاڵپشتیه‌یڕۆژئاوا بۆ وڵاتی دانیمارک تایبه‌ت به‌و وێنه کارتکاتێریانه به‌ڵگه‌ی ڕون‌و زیاتره له‌سه‌ر بونی جه‌نگێک له‌نێوان ئه‌م دوو ژیاره که‌ئه‌مه‌ریکا گه‌رمی ده‌کاتو پشتوانی لێده‌کات.
بۆ پشتیوانی ئه‌م قسه‌یه‌ش ئه‌و وته‌و ڕاگه‌یاندنه ڕۆژنامه‌ییانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا (ڕامسفێڵد) ه له‌کۆنگره‌ی میونخ له ئه‌ڵمانیا، که‌وه‌سفی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا نه‌ک ته‌نها وه‌ک دوو شه‌ریکی خاوه‌ن یه‌ک سوودمه‌ندی ستراتیژین، بگره به‌وه ه‌وسفی کرد که جیهانێکی پێشکه‌وتو وه کۆمه‌ڵگایه‌ک سوود مه‌ند به یه‌ک مێژووی هاوبه‌ش وخاوه‌ن یه‌ک که‌لتورو به‌هاو بڕوایه‌کی قوڵ به‌دیموکراسی، وه‌ئه‌م جیهانه خاوه‌ن شارستانیه له‌ڕوانگه‌ی ڕامسفێڵده‌وه هه‌ڵده‌ستێ به شه‌ڕی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌رامبه‌ر به‌جیهانی ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی له‌گۆڕنانی ئیمبراتۆریه‌تی ئیسلامی توند ڕه‌وی جیهانی.
وه ئه‌و شێوازه سوو‌دمه‌ندیه پڕ له فێڵه‌ی که ڕامسفێڵد به‌کاری هێنا بۆ پێناسه‌ی ئه‌م ململانێیه هیج بوارێک ناهێڵته‌وه بۆ ئاراسته کردنیره‌خنه به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا، ئه‌م وتاره له کۆنگره‌ی میونخ هیچ هه‌وڵێکی له خۆ نه‌گرت بۆ جوداکردنه‌وه‌ی ئامانجی کۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌کان، وه هیچ دان پێدادانێکی تێدا نه‌بو بۆ سه‌رنه‌که‌وتویی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، بگره ته‌نها یه‌ک ڕسته‌ش دان پێدادانی تێدانه‌بوو به‌و ڕۆڵه مێژوویه‌ی که ڕۆژئاوا کردویه‌تی له‌تڕه کردنیڕقی پیرۆزی موسڵمانان به سنوور کێشی بۆ سه‌ر هیڵه سووره‌کان له‌ئیسلامدا، به‌ڵام وتاره‌که‌ی زیاتر پێکدادانی قوڵ ده‌کرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی خه‌تابارکردنی موسلمانان و جیهانی ئیسلامی به‌ته‌نها، له‌کاتێکدا ئه‌م جیهانه له‌هه‌وڵی بێشوماردایه بۆبه‌ده‌ست هێنان و گه‌شتن به‌و ئازادیه‌ی که‌ڕۆژئاوا سه‌ودمه‌نده پێی.
هیچ نكوڵییه‌ك ناكرێت له به‌هاكاندا
نکوڵیکردن نییه له بڕوا و به‌ها بنه‌ڕه‌تیه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا ناکرێت نکوڵی له بڕوا‌و پله‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین بکرێت، چونکه ئازادیه‌کان له بۆشایدا نایه‌نه‌دی، به‌ومانایه‌ی ئازادی له‌ژینگه‌یه‌کی بێ‌سنووردا نایه‌ته‌دی، له‌زۆر ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕین ته‌نها به‌شێوازی ڕقلێبونه‌وه وه‌ک هۆلۆکۆس یان ڕقلێبونه‌وه‌ی چینایه‌تی و ڕیشه کێش کردنی ڕه‌گه‌زی به‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت یاسا سزای ده‌دات، دیموکراسیه‌تی عه‌لمانیرۆژئاوا ته‌نهاڕه‌چاوی ئازادی ڕا ده‌ربڕین ناکات به‌ڵکو ڕه‌چاوی ئازادی باوه‌ڕیش ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕ وه‌ک یه‌ک پێویستیان به پارێزگاری لێکردنه، نه‌ک ئه‌م مافه ته‌نها به بێباوه‌ڕان بدرێت.
ئازادی باوه‌ڕ له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت به‌و مانایه بێت که هه‌ندێک پیرۆزی هه‌یه ده‌بێت وه‌ک پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت وه شیاو بێت به ئاستی ئه‌و پایه به‌رزیه‌ی، وه‌دیارده‌ی ئیسلامفۆبیا که له ته‌شه‌نه‌دایه له ڕۆژئاوا وه‌ک سه‌ره‌تانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ بنه‌ماکانی ژیانێکی ئازاد، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركه له‌سه‌رمان به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌ر وه‌ک چۆن بزوتنه‌وه‌ی دژه سامیه‌ت قه‌ڵاچۆ ده‌کرێت ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه ئیسلامفۆبیای ڕۆژئاواش قه‌ڵاچۆ کرێت.
له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م بنه‌مایه پێویسته له‌سه‌ر گشت ده‌سه‌ڵاتدارێکی سیاسی و ئاینی وه‌تایبه‌تمه‌ندو بیریار‌و ژیریاره‌کان له‌هه‌مان کاتیش‌دا هۆکانی ڕاگه‌یاندن هه‌ستن به ئه‌رکی مێژووی خۆیان به ڕاگرتنی پله وپایه‌ی به‌هاکان، به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌و به‌هایه شتێکی نکوڵی لینه‌کراو بیت لای خاوه‌نه‌که‌ی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئه‌م بابه‌ته ده‌قی لێدوانێکی تایبه‌ته بۆ پێگه‌ی (ئیسلام ئۆنلاین.نێت) له‌گه‌ڵ جون (ال.اسبوزیتوجون ال). اسبوزیتو: مامۆستای ئاین و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و دیراساتی ئیسلامی له زانکوی (جۆرج تاون) له ئه‌مه‌ریکا، به‌ێوه‌به‌ری بنکه‌ی (تێگه‌شتنی مسولمان و مه‌سیحی)ه، وه‌ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی خارجی ئه‌مه‌ریکایه‌و خاوه‌نی کۆمه‌ڵی کتێبه له‌وانه:
1_ ماالذی یحتاجه کل منا لمعرفه الاسلام.
2- الحرب غیر المقدسه.
3- الارهاب باسم الاسلام.
4- کتێنی تازه‌ی (ماذا یحاول بلیون مسلم قوله لنا)؟
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
به‌راوردێك له‌نێوان شارستانێتیی ئه‌ورووپایی و ئیسلامی‌دا
دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
ڕۆژئاوا چی له جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟!
حاكمانی كوردستان له‌به‌ر چی ئه‌م شینه بۆ (علاوي) ده‌گێڕن؟
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
|
|
|
|
|
|
|
|
|