پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
به‌هۆكارگرتنی شیركیی هاوه‌ڵگیری (التوسل الشركي) جۆری دووه‌م له جۆره‌كانی بههۆكارگرتن، بههۆكارگرتن و وه‌سیله‌ی شیركی و هاوه‌ڵگیریه. ته‌وه‌سول و به‌هۆكارگرتنی شیركی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی پێی ئه‌بێته هاوه‌ڵگیرو موشریك به خوای گه‌وره، ئه‌ویش كه یه‌كێك- به گومانی خۆی- هاوار بكاته یه‌كێك له دروستكراوه‌كانی خوا‌و بیكاته هۆكارو وه‌سیله‌و جۆرێك له په‌رستشی بۆ ئه‌نجام بدا وه‌ك ئه‌وه‌ی لێی بپاڕێته‌وه‌و هاواری لێ بكات، هه‌روه‌ك نه‌فامه‌كان له ڕابوردودا ئه‌یانكرد، خوای گه‌وره له سه‌ر زمانی ئه‌وانه‌ی كاتێك پێیان ئه‌وترا ئه‌رێ ئه‌وه بۆ ئێوه هاوار له‌و بت و شتانه‌ی تر ئه‌كه‌ن جگه له خوا، ئه‌یانووت: مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى الزمر: 3 . { ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه له خوا نزیكمان بكه‌نه‌وه } واته: نایان په‌رستین و هاواریان لێ ناكه‌ین ته‌نها له به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه ببنه تكاكار بۆمان و لای خوا بۆمان بپاڕێنه‌وه‌و پله‌و پایه‌مان لای خوا به‌رزتر ببێته‌وه. . جا ئه‌وان هاواریان ئه‌كرده بت و كه‌سانێكی دیكه‌یان جگه له خوای تاك و ته‌نها ئه‌په‌رست، به بۆ ئه‌یانپه‌رستن؟ چوكه به گومانی خۆیان ئه‌مانه له خوا نزیكیان ئه‌كه‌نه‌وه، موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان كه حه‌جیان ئه‌كرد ئه‌یانووت: { لبيك لا شريك لك، الا شريكا هو لك، تملكه و ما ملك} { خوایه به ده‌م بانگهكهتهوه هاتین كه هیچ هاوبه‌ش و شهریكێكت نیه، ته‌نها شه‌ریكێك نه‌بێت كه ئه‌ویش موڵكی تۆیه، وه هه‌رچی ئه‌و هه‌یه‌تی و دهسهلاَتی هه‌یه به سه‌ردا گشتی هی تۆیه‌و خۆشی و دهسهلاتهكهشتی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تۆدایه}. موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان بڕوایان وا نه‌بوو كه ئه‌و بت و شتانه‌ی تریش كه ئه‌یانپه‌رستن و هاواریان لێ ئه‌كه‌ن، بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ شتێكیان له ده‌سته‌و هیچێكیان پێ ئه‌كرێت، یان ئه‌توانن شت دروست بكه‌ن یان ڕۆزی بده‌ن، نه‌خێر، به‌ڵكو باوه‌ڕیان وابوو ئه‌م مردن و ژیان و دروستكردن و ڕۆزی و شتانی دیكه‌ش هه‌مووی له ده‌ستی خوادایهوه ئه‌مانه ته‌نها واسیته‌و نێوه‌ندن له نێوان ئه‌مان و خواداو هیچی تر، خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- له وه‌سفی ئه‌و هاوهڵگیرانهد ئه‌فه‌رموێت: وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ الزخرف: 87 . { ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكه‌یت كێ دروستی كردوون و هێناونیه بوون، به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێن خوا} هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ لقمان: 25 { ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكه‌یت (له‌و هاوبه‌ش بڕیارده‌رانه) كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێن: خوا} وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ الزخرف: 9 . { ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكه‌یت كه كێ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێن كه زاتێكی به ده‌سه‌ڵات و زانا دروستی كردوون} ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو كه دروسكهرهو ڕۆزیدهرو زیندوكهرو مرێنه‌رو ئه‌وه‌ی كه باران ئه‌بارێنێت هه‌مووی خوایی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌م په‌رستش و هاوار لێكردنه ته‌نها بۆ نزیك بونه‌وه‌یه تا ئه‌وانه تكایان بۆ بكه‌ن لای خوا، وه خوا هیچ هاوبه‌ش و شه‌ریكێكی نیه ته‌نها هاوبه‌شێك نه‌بێت كه ئه‌ویش موڵكی خۆیه‌تی و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیایه‌تی. باشه ئه‌گه‌ر خۆی و ئه‌وه‌ش كه هه‌یه‌تی و هه‌مووی موڵكی خوایه بۆچی ڕاسته‌وخۆی داوا له خوا ناكه‌یت و لائه‌ده‌یت بۆ هاواركردن له كه‌سانی تر كه ئه‌وانش ئاتاجی خوان و هیچێكیان له ده‌ست نایه‌ت؟! لێره‌وه شه‌یتان له ڕێگه‌ی گومانه‌وه هاتۆته دڵیانه‌وه، كه هه‌ر هه‌مان گومانه كه گۆڕپهرستهكانی ئه‌مڕۆش ئه‌یڵێن و ئه‌یڵێنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: ئێمه لاواز‌و تاوانبار‌و ڕووڕه‌شین، چۆن ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانین كه هاوار له زاتی خوا بكه‌ین و لێی بپاڕێینه‌وه؟! كه‌واته پێویسته له ڕێی یه‌كێك له‌و پیاوچاك و دۆستانه‌ی خواوه هاواری لێ بكه‌یت، هاوار له‌وان بكه‌یت و ئه‌وانیش هاوارهكهت ئه‌گه‌یه‌نن به خوای گه‌وره؛ چونكه ئه‌وان جاهو پله‌و پایه‌ی به‌رزیان هه‌یه لای خوای گه‌وره، به‌ڵام تۆ هیچ پله‌یه‌كت نیه‌و تاوانبار‌و ڕووڕهشیت، ده‌ی چۆن به‌و حاڵه‌وه ئه‌توانیت ڕاسته‌وخۆ له خوا بپاڕێیتهوهو هاواری لێ بكه‌یت، كه‌واته هه‌ر ئه‌بێ له ڕێی یه‌كێك له‌و پیاوچاكانه‌وه له خوا نزیك بیته‌وه، به‌وه‌ی كه هاوار له‌وان بكه‌یت تا ئه‌وانیش هاوارت بۆ بكه‌ن لای خوا‌و دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و هاوارهكهت به خوا بگات!! به‌ڵام هیچ كام له‌مانه خوا ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه‌و له شه‌رعی خوای گه‌وره‌دا نیه شتی وا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ غافر: 60 . { ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی؛ ئێوه هاناو هاوار بۆ من بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ئه‌كه‌م} هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ النمل : 62 . { ئایا كێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار كه بێت به هاناو هاواری لێقه‌وماوو بێ ده‌ره‌تان بێ داڵده‌وه، كاتێك نزا ده‌كات و لێی ده‌پاڕێته‌وه}، خوای گه‌وره نه‌یفه‌رمووه كه دێ به هانا ئیماندارانه‌وه كاتێ نزای ئه‌كه‌نه لاو لێی ئه‌پاڕێنه‌وه، به‌ڵی گه‌وره‌ترین به هاناوه هاتن بۆ ئیماندارانه، به‌ڵام ورد بینه‌وه له ئایه‌ته‌كه ئه‌فه‌رموێ: أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ واته هه‌ر كه‌سێك كه زۆر بۆ هاتوو بێ ده‌ره‌تان بێت، ئیماندار بێ یان بێ ئیمان، ئایا هه‌ر خوای گه‌وره نیه-سبحانه‌وتعالی- كه دێ به داڵده‌و هاواری كافرو بێ باوه‌ڕانه‌وه كاتێك كه له ده‌ریادا لێیان ئهقهوێت و شه‌پۆل ئه‌یانگرێت ئه‌و كات كه هیچ هیواو ئاواتێكیان نه‌ما ئیتر به دڵسۆزانه هاوار ئه‌كه‌نه خوای گه‌وره، به‌ڵام له پاشاندا: فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ العنكبوت: (65). { وه كاتێك كه ڕزگاری كردن و خستنیه وشكانی ئیتر هاوه‌ڵگیری بۆ بریار ئه‌ده‌ن}. كه‌واته خوای گه‌وره دێت به هاناو داڵده‌ی لێ قه‌وماوه‌و هاواركهرهوه ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕیش بێت، هه‌ندێ كه‌س ئه‌م ڕاستیه لایان شاراوه‌یه‌و ئه‌ڵێن: چۆن خوا دێ به هانای بێ باوه‌ڕه‌وه؟ به‌ڵام به هاوارهاتنهوهكه بونی هه‌یه‌و گومانی تیا نیه، زۆرێك له بێ باوه‌ڕان باسیان كردووه كه كاتێك كه توشی ڕووداوێكی ترسناك ومه‌رگ هێن هاتوون وه‌ك ڕووداوی فڕۆكه یان شه‌پۆلی ده‌ریا، ئه‌ڵێت: هاوارم كرده خوای گه‌وره‌و به هانامه‌وه هات و ده‌ربازی كردم، كه ئه‌مه له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه. خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- هه‌ر ئه‌وه كه داڵده‌ی ئه‌داو ده‌ربازی ئه‌كا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوا ده‌ربازی نه‌كات ئه‌ی كێ ده‌ربازی ئه‌كات، خۆ هیچ كه‌س ناتوانێت كه‌سێكی تر ڕزگار بكات و بگاته فریای، جا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا كه ئیتر هیچ هیوایه‌كی تری نامێنی هاوار بكا ئه‌وا خوا دێ به هانایه‌وه‌و فریای ئه‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر كافرو بێ باوه‌ڕیش بێت، به‌ڵام گرفته‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه هه‌ر ده‌ربازی بوو له‌و تهنگهشهیهو كه‌وته خۆشیه‌وه ئیتر یه‌كسه‌ر خوای له بیر ئهچێتهوهو ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاین و بیروباوه‌ڕه پێشووه‌كه‌ی. كه‌واته بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌و سته‌م لێكراو ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕیش بێت خوا دێ به هانایه‌وه، چونكه جگه له‌و زاته كه‌س هیچێكی له توانادا نیه، وه كه‌س ناێت به داڵده‌ی هاوار لێكهران و لێ قهوماوانهوه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ێت به هانایانه‌وه ئه‌بێ ژیان چۆن بێت، وه كی سه‌رپه‌رشتی ژیان و زینده‌گیان بكات؟ باشه ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی كافرو بێ باوه‌ڕ هاوار له خوای گه‌وره بكات و بێ به ده‌میه‌وه، ئیتر ئه‌بێ چۆن نهێێ هانای ئیمانداری یه‌كتاپه‌رست و خواناسه‌وه؟! ده‌ی باشتیرین كارێك كه تاوانباران و كه‌مته‌رخه‌مان و سه‌رپێچیكه‌ران بیكه‌ن ئه‌وه‌یه بده‌ن له ده‌رگای په‌روه‌ردگاریان و لێی بپاڕێنه‌وه‌و به كوڵ هاواری لێ بكه‌ن، چونكه خوای گه‌وره به ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانی به‌نده‌كانی وه‌رئه‌گرێت: وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَعْفُو عَنِ السَّيِّئَاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ الشوری: (25) . { هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان له به‌نده‌كانی خۆی وه‌رئه‌گرێت و له تاوان و سهرپێچیهكانیشیان ئه‌بورێت، وه ئه‌و زانا‌و ئاگاداره به‌وه‌ی كه ئه‌یكه‌ن}، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: غَافِرِ الذَّنبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ شَدِيدِ الْعِقَابِ ذِي الطَّوْلِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ غافر: (3) . { خوای گه‌وره هه‌میشه لێبورده‌ی گوناهو تاوانه‌كانه، وه وه‌رگری ته‌وبه‌و په‌شیمانیه له به‌نده گوناهكارهكانی، تۆڵه سێنی به سه‌خته له تاوانباران و یاخی بووان، ده‌سه‌ڵاتدارو به‌خشنده‌ی نازو نیعمه‌ته‌كانه، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و وه سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه}، ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێت له به‌نده‌كانی، ئه‌یه‌وێت هه‌میشه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای و ته‌وبه بكه‌ن و په‌شیمان ببنه‌وه: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا التحریم : 8 . { ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه ئیمانتان هێناوه: ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا به تهوبهكردنێكی ته‌واوو كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر تاوان ئیتر} هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه ئه‌فه‌رموێت: {يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار، و يطلب يده بالنهار ليتوب مسيء الليل} مسلم (2759) عن أبي موسى. { خوای گه‌وره ده‌ستی ڕائه‌خا به شه‌و تاكو خراپكارانی ڕۆژ ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، وه ده‌ستی ڕائه‌خا به ڕۆژ تاكو خراپكاری شهر ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه} خوای گه‌وره داوا له تاوانباران و گوناهكاران و خراپكاران ئه‌كات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای و ته‌وبه بكه‌ن تاكو لێیان ببورێت، هاواری لێ بكه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه تا بێت با هانایانه‌وه، تاكو ڕووی تێ بكه‌ن و به‌ره‌و خوا بڕۆن تا خوا ڕوویان تێ بكات و به‌زه‌یی پێیانا بێته‌وه، به ڕاستی خوای گه‌وره به به‌هانه‌یه له به‌نده‌كانی تاكو ته‌وبه بكه‌ن و په‌شیمان ببنه‌وه. ئیتر ئه‌م موشریك و هاوه‌ڵگه‌رانه هاتن تاكو بێ به‌شمان بكه‌ن له‌م مانایه‌ی تهوحیدهو ده‌رگای یه‌كخواناسی دابخه‌ن، وه‌سیله‌یان كورت كرده‌وه‌و كردیانه شیرك و هاوهڵگریهك كه خوای گه‌وره وه‌ری ناگرێت و لێی ڕازی نیه، به‌ڵكو ئه‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یداو لێی وه‌رناگیرێ. ئه‌وه تهوهسولهی كه خوای گه‌وره- تبارك وتعالی- كردویه‌تیه ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌روازه‌كانی خێروچاكه، ته‌واو ته‌نگیان كردۆته‌وه‌و وایان لێ كردووه كه ته‌نها له یه‌ك خاڵدا بێت و به یه‌ك شت بكرێت، ئه‌وه‌ش كه ئهگهرشیرك هاوه‌ڵگیری نه‌بێت ئه‌وه بیدعه‌و داهێنراوه له دیندا، ئه‌ویش ته‌وه‌سول كردنه به زاتی پێغه‌مبه‌ران وزاتی پیاوچاكان، له به‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێین ئه‌مه گومانێكی پوچه‌ڵه، ماده‌م ئه‌و هاوارلێكراوو به‌ندانه‌ی خوا هاوار له خوا ئه‌كه‌ن و له‌و ئه‌پاڕێنه‌وه كه‌واته ئێمه‌ش هه‌ر هاوار له‌و زاته ئه‌كه‌ین ولێ‌ی ئه‌پاڕێینه‌وه، ئیتر هه‌رچی تاوان و گوناهیش هه‌یه تیامانا بێت، به‌ڵام داوالێكراو هه‌ر ته‌نها ئه‌بێ خوای گه‌وره بێت و به‌س -سبحانه‌وتعالی- ، لێی ئهپاڕێینهوهو هاواری لێ ئه‌كه‌ین، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه ڕه‌ت ناكاته‌وه كه نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی ڕوولهو ئه‌كات، ئه‌وه بێ به‌ش ناكات كه پرسیاری لێ ئه‌كات و داوای لێ ئه‌كات. ئینجا دوعا‌و پاڕانه‌وه كارێكی ئێجگار گه‌وره‌و پیرۆزه، به‌سمانه ئه‌وه‌نده بزانین و بڵێین كه: دوعا‌و پاڕانه‌وه له جگه له خوا شیرك وهاوبه‌ش بڕیاردانی گه‌وره‌یه، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: یا به‌ده‌وی! یان یا حوسێن! یان یا عباس! یان هه‌ر كه‌سێكی تر؛ ئه‌مه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی وا بوو كه وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌و ئاگای لێیه‌تی، به‌م كاره‌ی بۆته هاوبه‌ش بڕیارده‌ری گه‌وره و شیرك و تاوانێكی ئێجگار گه‌وره‌ی كردووه، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وتی: من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ڕاسته‌وخۆ له‌و بپاڕێمه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به هۆی ئه‌وانه‌وه نزیك ببمه‌وه له خوا‌و ئیتر پاڕانه‌وه‌كه‌م گیرا ببێت، ئه‌مه هه‌ر هه‌مان ئه‌و قسهسهیه كه موشریكه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به پێغه‌مبه‌ریان ئه‌وت: مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى الزمر: 3. {ئێمه ( ئه‌و بت و شتانه‌ی تر) ناپه‌رستین و هاواریان لێ ناكه‌ین، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه پله‌یه‌ك له خوامان نزیك بكه‌نه‌وه}، جا ئه‌مه گومانی هاوه‌ڵگیرانی یه‌كه‌مین بوو كه بۆیه هاواریان له بت و پیاوچاكان و شتانی تر ئه‌كرد ، ئه‌یانووت ئێمه تاوانبارین و ڕاسته‌وخۆ ده‌نگمان به خوا ناگات و لێمان وه‌رناگرێت، هاوار له‌مانه ئه‌كه‌ین و ئه‌یانكه‌ینه واسیته‌و میانه له نێوان خۆمان و خواداو ئه‌وانیش لای خوا بۆمان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و ئیتر نزاكانمان وه‌ر ئه‌گیرێن و خوا لێمان ئه‌بورێت. ئێمه ته‌نها هاوار له خوا ئه‌كه‌ین و له‌و ئهپاڕێینهوهو به‌س، وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هاوار له جگه له خوا ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری حاڵی ئه‌وانه بكه‌ن كه هاواریان لێ ئه‌كه‌ن، ئه‌وه بۆیان ڕۆشن ئه‌بێته‌وه كه ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان هاوارو دوعا‌و نزای ئه‌مان ئه‌كه‌ن و به‌نده‌و دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن و ئه‌و گومانه‌ی كه هه‌یانه ئهڕوێتهوهو پوچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).