|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٣١ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٢ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به دوو قۆناغی سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕ بوو. قۆناغی بانگه‌وازی نهێنی، كه سێ ساڵی خایاند و له مه‌ككه‌دا بوو، وه قۆناغی بانگه‌وازی ئاشكرا كه له‌دوای ئه‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
سروشتی قۆناغی یه‌كه‌م پێویستی ده‌كرد كه به‌نهێنی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات. بارودۆخی گونجاو ئاماده بكات بۆ بڵاو بوونه‌وه و ئاشكرابوونی. شوێنی گونجاویش بۆ بارودۆخی بانگه‌واز له‌و قۆناغه‌دا ماڵی ئه‌رقه‌م بوو.
ئه‌م ماڵه -ماڵی ئه‌رقه‌م- له‌سه‌ر كێوی صفا بوو. ئه‌و كێوه‌ش لاپه‌ڕ و گۆشه‌گیر بوو له چوارده‌وری خۆی و شتانێك كه له مه‌ككه ڕوو ده‌ده‌ن. كه‌واته ئه‌م شوێنه له پێشچاوی دوژمنان به دوور بوو و هیچ گومانێكیان نه‌ده‌چووه سه‌ری. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماڵی ئه‌رقه‌می كوڕ‌ی ئه‌بی ئه‌رقه‌می كوڕ‌ی ئه‌سه‌د كوڕ‌ی عبدالله‌ی مه‌خزومی بوو، و ناویشی عبدمناف بوو، له ده‌سته‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه بوو كه باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هێنا و به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه هاتن. ماڵ و سامان و خۆشی دنیایان له‌پێناو دواڕۆژدا فرۆشت، خۆڕاگری و ئه‌شكه‌نجه و ئازار و مه‌ینه‌تیان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ژیانی شیرك و هاوه‌ڵگیری و زوڵم و سته‌مدا.
ئه‌م ماڵه چه‌ند سیفات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له‌خۆ گرتبوو كه وای كرد هه‌ڵبژێرێت و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه و نهێنیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی لێره‌وه ده‌ست پێبكات.
ئه‌وه‌ش وای كرد كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌م ماڵه هه‌ڵبژێرێت و بیكاته بنكه‌ی یه‌كه‌می بانگه‌واز چه‌ند خاڵێك بوون له‌وانه:
١- خاوه‌نی ئه‌م ماڵه كه ئه‌رقه‌مه ئیسلامه‌تییه‌كه‌ی نه‌زانراو و شاراوه بوو لای خه‌ڵكی، به بیر و خه‌یاڵی هیچكام له موشریكان و هاوه‌ڵگیراندا نه‌ده‌هات كه پێغه‌مبه‌ر و یارانی له‌م ماڵه‌دا كۆ ببنه‌وه.
٢- ئه‌رقه‌می كوڕ‌ی ئه‌بی ئه‌رقه‌م گه‌نجێكی تازه‌پێگه‌یشتوو بوو. قوره‌یش بیریان له‌وه نه‌كردبۆوه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ماڵی ئه‌م گه‌نجه كۆبوونه‌وه‌كانی گرێ بدات، به‌ڵكوو زۆربه‌ی تێڕوانین و بیروهۆشیان لای ئه‌وه بوو كه له ماڵی یه‌كێك له گه‌وره‌هاوه‌ڵه‌كان كۆ ببنه‌وه.
٣- ئه‌م ماڵه نزیك بوو له كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه.
له‌م ماڵه پیرۆزه‌دا، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی ده‌گه‌یشت خوا لێیان ڕازی بێت، ته‌عالیمه‌كانی ئیسلام و فه‌رمووده پیرۆزه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرت. لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایه‌ت و فه‌رمایشتی په‌روه‌ردگاری بۆ ده‌خوێندنه‌وه، هه‌رچییه‌كی تازه له وه‌حی ده‌هاته خواره‌وه ئاگاداری ده‌كردنه‌وه، كاروباری ئایینه‌كه‌یانی فێر ده‌كردن، قسه و باسیان له‌سه‌ر شێواز و چۆنێتیی بانگه‌واز ده‌گۆڕیه‌وه، به چ ئاستێك گه‌یشتووه و چ بكه‌ن باشه؟ هه‌ڵوێستی به‌رهه‌ڵستكاران و ڕقه‌به‌رانی بانگه‌وازیان باس ده‌كرد و شی ده‌كرده‌وه.
گوێی له سكاڵا و دادوبێدادی هاوه‌ڵانی ده‌گرت كه چی‌یان به‌سه‌ر دێت به‌ده‌ست ملهوڕان و سته‌مكارانی مه‌ككه‌وه. له‌گه‌ڵ ئازار و ئه‌شكه‌نجه، هیوا و ئاواتیان هه‌بوو، دڵنه‌وایی ده‌دانه‌وه و داوای لێ ده‌كردن كه خۆڕاگر و به‌ئارام بن له به‌رامبه‌ر فرتوفێڵ و ئه‌شكه‌نجه‌ی قوره‌یشدا. مژ‌ده‌ی پێ ده‌دان كه پاشه‌ڕۆژ بۆ پارێزكارانه، سه‌ركه‌وتن به‌شی بڕوادارانه و دۆستانی خوا نه ترسیان هه‌یه و نه بێزار و بێتاقه‌تن.
به‌ڕاستی چاودێری و یارمه‌تی خوایی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیمانداره ڕوون و ئاشكرا دیار بوو به هیچ جۆرێك لێیان جیا نه‌ده‌بۆوه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه به‌سوێیه‌ی كه له هاوه‌ڵگیران و بێباوه‌ڕانه‌وه پێیان ده‌گه‌یشت، هه‌ر سه‌قامگیری و خۆڕاگری و ئیمان و دڵنیایییان زیاتر ده‌بوو. له حیكمه‌ت و داناییش بوو كه له سه‌ره‌تای بانگه‌وازدا ئه‌م كۆمه‌ڵه ئیمانداره دوور بخرێته‌وه -به‌پێی توانا- له هه‌ر كارێك كه ده‌بێته هۆی زه‌ره‌رمه‌ندی و له‌باربردنی، به‌ڕاستی حیكمه‌ت و داناییی خوای گه‌وره وای كرد كه ئه‌م بانگه‌وازه له بازنه‌ی نهێنی خۆیدا مایه‌وه و كه‌س به شوێن و جێگه‌ی نه‌زانی تا خوای گه‌وره هۆكاره‌كانی بۆ ئاماده كردن كه بوونه هۆی ئاشكراكردنی په‌یامه‌كه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی والله غالب على أمره ولكن أكثر الناس لا يعلمون [يوسف: ٢١]. خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر كار و فه‌رمانه‌كانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌مه نازانن.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
٢٠- ساڵی ماته‌م
١٩- گه‌مارۆی ئابووری
١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت-
١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ
١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز
٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی (حراء)
|
|
|
فه‌توای پێوه‌ندیدار
له‌به‌رچی ماڵی ئه‌رقه‌م هه‌ڵبژێرا بۆ بانگه‌واز؟
درێژه‌باسی ماڵی ئه‌رقه‌م.
|