پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
پایه‌ی دووم: ترس (الخوف). هه‌روه‌ها پێشین وتوویانه: " و من عبداللة بالخوف وحده فهو حروري" واته: "هه‌ركه‌سێ به ته‌نها به ترس خوا په‌رستی بكات ئه‌وه حه‌روریه "واته له ده‌رچووه‌كانه له دین، چونكه ده‌رچووه‌كان الخوارج له شارێك بوون له سه‌ره‌تا ناوی حه‌روراء بوو ئیتر به‌و ناوه‌وه ناویان ده‌ركردو كۆمه‌ڵێك بوون كه له ئیمامی عه‌لی خوا لێی ڕازیبێ ده‌رچوون و شه‌رِیان له گه‌ڵ كرد، ئه‌مانه له ئاینی ئیسلام ده‌رچوون وه‌ك چۆن تیر له كه‌وان ده‌رئه‌چێت، واته بونه كۆمه‌ڵێكی گومڕاو سه‌ر لێ شێواو، كاتێ پرسیار له عائشة ئه‌كریت خوالێی‌رازیبێ: "لِم تقضي الحائض الصيام ولا تقضي الصلاة: قالت أحرورية أنت؟"البخاري (135)، مسلم (335) عن معاذة عن عائشة. [quote ئه‌وه بۆ ئافره‌تی حه‌یزدار ئه‌بێت رۆژووه‌كانی بگێرِێته‌وه به‌ڵام نوێژ نا؟ به پرسیاركه‌ره‌كه ئه‌ڵێت: باشه تۆ حه‌روریت؟ "مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو: ئایا ئه‌ته‌وێت به ژیری خۆت شته‌كان بپێویت و بڵێیت له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕۆژوو ئه‌بێت بگێڕدرێته‌وه، كه‌واته نوێژیش به‌و شێوه‌یه! جا به‌م شێوه‌یه بوو په‌یڕه‌وی ده‌رچووه‌كان، داهێنان له دین و لادان لێی، ئه‌مه دینه‌كه‌مانه، دینیش پرسیار‌و موجاده‌له‌و كێشمه كێشمی تیا نیه، جا ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها به ترس و خواپه‌رستیان ئه‌كرد ده‌رچووكان-الخوارج- بوون، به شه‌وو شه‌ونوێژیان ئه‌كردو به ڕۆژیش به‌ڕۆژو ئه‌بوون، وه به‌رده‌وام قورئانیشیان ئه‌خوێند، به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستی و ترسیان له خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- به شێوه‌یه‌ك بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ڕوو ئه‌كاته هاوه‌ڵه‌كانی و ئه‌فه‌رموێت: { تحقرون صلاتكم الى صلاتهم، و قراءتكم الى قراءتهم } رواه مسلم (1064) عن أبي سعيد الخدري. واته:{ نوێژه‌كانتان كه‌مه له چاو نوێژه‌كانی ئه‌وانداو قورئان خوێندنتان له چاوقورئان خوێندنی ئه‌واندا كه‌مه} جا ئه‌وانه ته‌نها ترسیان هه‌بوو، ته‌نها به ترس خوا په‌رستیان ئه‌كرد، وازیان له خوشه‌ویستی و ئومێد هێنابوو، جا ئه‌و هه‌موو ترس و خواپه‌رستیه له خوای گه‌وره هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن، به‌ڵكو گومڕا بوون و بونه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك له مێژووی ئیسلامدا كه گومڕاو سه‌رلێ شێواو بوون، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رموێت: { يمرقون من الدين كما يمرق السهم من الرمية } البخاری (3166، 3414، 4094، 4771، 581)، مسلم (1064) بعدة روايات عن أبي سعيد الخدري. واته { له دین ده‌رئه‌چن وه‌ك چۆن تیر له كه‌وانه‌كه‌ی ده‌ر ئه‌چێت } كه‌واته : هه‌رچه‌نده له خوا بترسیت و به‌ندایه‌تی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دروست و شه‌رعی نه‌بێت، هیچ سوودێكت پێ ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی گومڕابونیشت، به‌ندایه‌تی ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت كه ڕونكراوه‌ته‌وه‌و بۆمان هاتووه، نه زیادی بكه‌ین وه نه كه‌م.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).