پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
پایه‌ی سێیه‌م: ئومێد (الرجاء). هه‌روه‌ها پێشین وتوویانه: "و من عبدالله بالرجاء وحده فهو مرجیء" واته:" وه هه‌ر كه‌سێك ته‌نها به ئومێد‌و ڕه‌جا خواپه‌رستی بكات ئه‌وه موڕجیئه‌یه "كه به ڕاستی ئه‌مه حاڵی زۆربه‌ی خه‌ڵكیه، هه‌رچه‌نده ناشزانێ ئیڕجاء چیه‌و كۆمه‌ڵی موڕجیئه كێن، به‌ڵام حاڵ و هه‌ڵس و كه‌وتی گه‌واهی ئه‌وه ئه‌دات، ئه‌بینیت كه ئه‌ڵێت: خوا لێبوردهیه‌و به به‌زه‌ییه، وه ئێمه له ئوممه‌تی محمدین، هه‌ركاتێك كه ئامۆژگاریه‌كی ئه‌كه‌یت و ئه‌یترسێنی به سزای خوا یه‌كسه‌ر له ده‌رگای ئومێده‌وه بۆت دێته ژوره‌وه، به‌ڵام ترس –خوا تۆڵه‌سێنی به هێزه-ئه‌وه‌یان ناوێت و نایانه‌وێ هه‌رگیز گوێبیستی بن، باسی ئاگرو دۆزه‌خ نایانه‌وێ بیبیستن، هه‌ر باسی به‌هه‌شتیان ده‌وێ، ئه‌ڵێن: ئێمه موسڵمانین، ئیسلام به‌رنامه‌و پڕۆگراممانه.. پابه‌ندین به ئیسلامه‌وه، هیچمان كه‌م نیه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هیچ شتێكمان له سه‌رده‌می هاوه‌ڵه‌كان كه‌متر نه‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌وان پێغه‌بمه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) دیوه‌و ئێمه نه‌ماندیوه، كاره‌كانمان هه‌مووی شه‌رعیه، پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه توندوتیژ بن، دین به ئاسانی وه‌ربگرن، ئه‌وه نیه هه‌ندێ له زانایان ده‌فه‌رموون: دین ئاسانه‌و قورسی مه‌كه‌ن له سه‌ر خۆتان. جا ئه‌مانه ته‌نها به ئومێد خواپه‌رستی ئه‌كه‌ن، خۆشه‌ویستی خوایان له بیركردووه، چونكه ئه‌گه‌ر خوایان خۆش بویستایه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانیان نه‌ئه‌كردو لێی ئه‌ترسان، وه ئه‌گه‌ر خوایان خۆش بویستایه شه‌رمیان لێ ئه‌كرد، چونكه به ڕاستی "شه‌رم شه‌رمی خۆشه‌ویستانه "هه‌روه‌ك ئیبن قه‌یم ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌فه‌رموێت، جا ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكت خۆش ویست ئه‌وه حه‌ز ناكه‌ی كه به یسه‌ر كارێكه‌وه بتبێنێ كه پێی ناخۆشه‌و لای ناشیرینه، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر خوایان خۆش بویستایه ئه‌وه شه‌رمیان لێ ئه‌كردو به ئاشكرا تاوانیان نه‌ئه‌كردو نه‌یانئه‌وت خوا به ڕه‌حمه. كه‌واته- به یارمه‌تی خوا- ئه‌وه‌ی كه له‌م ئایه‌ته‌دا گومانی هاوه‌ڵگیرانمان نه‌هێشتن و په‌چه‌ڵمان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و شایه‌تی به لا اله الله، وه جۆره‌كانی به هۆكاركردن –التوسل-، وه هه‌ر سێ پایه‌كانی به‌ندایه‌تی كه ئایه‌ته‌كه گرتبویه خۆی، كه به ڕاستی ئایه‌تێكی ئیجگار گه‌وره‌و پڕ مانا‌و په‌ندو ئامۆژگارییه، كه هه‌موو ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره پڕماناو ئامۆژگارین و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كه ئایه‌ت به ئایه‌ت باسیان بكه‌ین و لێیان بكۆڵینه‌وه ئه‌وه كاتێكی زۆری پێویسته. له به‌ر ئه‌وه داوا له خۆم و براو خوشكانی ئیمانداریش ئه‌كه‌م، كه هه‌میشه له پێشدا بۆ وه‌رگرتنی ئامۆژگاریه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئانی پیرۆز نه‌ك بۆ حیكمه‌ت و نموونه‌و شته‌كانی دیكه هه‌رچه‌نده سوودیشیان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا له قورئانه‌وه ئه‌وجا ئه‌وانه بكرێته پاشكۆیه‌ك و ته‌واوكارو جوانكاری مانای ئایه‌ته‌كان بن، گه‌ڕانه‌وه‌مان له بواری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕماندا پێویسته بۆ لای كتێبی خوا‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)بێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌شمان له بواری ئه‌حكام و فه‌رمانه‌كاندا هه‌ر ئه‌بێت بۆ لای كتێبی خوا‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت(صلى الله عليه وسلم).
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).