پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
خاوان تاوانی گه‌وره‌و خاوه‌ن بیدعه‌و داهێنراوه‌كان له دیندا ئایا له گه‌ڵ هاوه‌ڵانی لای ڕاستن یان لای چه‌پ؟ پرسیار: زیناكه‌رو پیاو كوژو ئه‌وه‌ی ماڵی هه‌تیوی به ناڕه‌وا خواردووه، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان نه‌كردو په‌شیمان نه‌بوونه‌وه، ئایا نامه‌ی كرده‌وه‌كانیان به ده‌ستی ڕاست وه‌ر ئه‌گرن یان چه‌پ؟ ئه‌و كه‌سه‌ش بیدعه ئه‌كات و له دنیدا شت دادێنێ و زیاده‌ی پێوه ده‌نێ، ئایا نامه‌ی كرده‌وه‌كانی به ده‌ستی ڕاست وه‌ر ئه‌گرێت یان چه‌پ؟ وه پله‌ی ڕاستی ئه‌م فه‌رموده‌یه چیه كه ئه‌فه‌رموێت: { إن الله حجب التوبة عن كل صاحب بدعة حتى يدعها} الطبراني في الأوسط (4/281) عن أنس { خوا په‌رده‌ی داوه به سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن بیدعه‌یه‌كدا تاكو وازی لێ ئه‌هێنێت }؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وه‌ڵام: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گرفت‌و ئیشكالی تیایه، چونكه ئێمه وتمان كه: خاوه‌ن تاوانه گه‌وره‌كان -الكبائر- له ئه‌هلی هه‌ڕه‌شه‌ن‌و -أهل الوعيد- ئه‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ی خواوه، جا لێره‌وه ئیشكال‌و گرفت لای هه‌ندێ كه‌س دروست ئه‌بێت، ئه‌ڵێت: كاتێك كه مرۆڤ ئه‌مرێت و فریشته‌كان دێن بۆ لای، یان فریشته‌ی به‌زه‌یی دێ بۆ لای، كه ئه‌مه گرفت ئیشكالمان لێره‌دا نیه، ئه‌گه‌ر به‌و ئیعتیباره هاتبێت بۆ لای كه ئه‌م كه‌سه نزیكه‌كان-المقربین- یان له هاوه‌ڵانی لای ڕاسته، ئه‌مه ڕوونه‌و ئاشكرایه‌وهیچ گرفتی تیا نیه. وه به‌شی چواره‌میش له سوره‌ی فاطر دا، ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێ باوه‌ڕن‌و له هاوه‌ڵانی لای چه‌پن، چاره‌نوسیان دیار‌و ئاشكرایه. به‌ڵام گرفت‌و ئیشكال له به‌شی سێیه‌مدایه له سوره‌ی فاطر ئه‌ویش كه: ئه‌وانه كه سته‌مكاری ده‌روونی خۆیانن-الظالم لنفسه-. بۆ نموونه: خاوه‌ن تاوانی گه‌وره ئایا ئه‌مرێت‌و وه‌فات ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سه له هاوه‌لانی لای ڕاست-أصحاب اليمين-ه، یان له هاوه‌ڵانی لای چه‌پ-أصحاب الشمال- ه؟ زیناكه‌رو مه‌ی خۆر‌و ئه‌وه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌مه له نوێژی به كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی دایك‌و باوكی ئه‌كات‌و ئازاریان پێ ئه‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی كه ئیش‌و كار به سو و-ربا- ئه‌كات، ئه‌مانه ئێمه كۆین‌و ڕێكین له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له نزیكه‌كان‌و له پێشه‌كان-المقربین و السابقین- نین. جا یان ئه‌وه‌ته له هاوه‌ڵانی لای ڕاستن، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌و گرفتی تیایه، چونكه چۆن له گه‌ڵ ئه‌وانه دائه‌نرێت‌و حسابی بۆ ئه‌كرێت له كاتێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه له ئه‌هلی ئاگره. وه ئه‌گه‌ر وتیشمان: له گه‌ڵ كافروبێ باوه‌ڕه‌كاندایه، ئه‌وانه كافرو بێ باوه‌ڕن به‌ڵام خۆ ئه‌م كافرنیه‌و له دین ده‌رنه‌چووه به ته‌واوی. كه‌واته ئه‌ڵێین: شیكردنه‌وه‌و لابردنی ئه‌م كێشه‌و گرفته له دو ڕووه‌وه‌یه: ڕووی یه‌كه‌م: خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- له قورئانی پیرۆزدا گرنگترینی كاره‌كان ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و ته‌عبیری ئه‌كات بۆمان مه‌به‌سته‌كه‌یمان بۆ شی ئه‌كاته‌وه، واته: كاتێك قسه له ئیمانداران ئه‌كات، ئه‌وه كۆتایی‌و ته‌واوی پله‌ی ئیمان باس ئه‌كات، وه كاتێك كه قسه ئه‌كات له سه‌ر شیرك‌و كوفره، ئه‌وه كۆتایی‌و ته‌واوی شیرك‌و كوفر‌و حه‌قیقه‌ت‌و ڕاستیه‌كه‌یمان ئه‌خاته پێش چاوو، وه ئیتر ئه‌وه‌ی له خواری ئه‌وانه‌وه‌یه خوای گه‌وره-سبحانه وتعالی- وه‌كو ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌مانه ڕوونی ناكاته‌وه. ئه‌م قورئانه جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان ئیمانداران‌و كافرو بێ باوه‌ڕ‌ه‌كاندا، دوو هێڵی ڕوونی لێك جیان، به‌ڵام بوونی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ ڕوو، یان نامه‌ی سپی هه‌ندێكیا ڕوناكترو سپی‌ترن له هه‌ندێكی تر، وه بوونی ئه‌م دڵانه كه هه‌ندێكیان ئیمان‌و باوه‌ڕی زیاتره له هه‌ندێكی تر، ئه‌مه شتێكی تره جگه له مه‌سه‌له‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مو ئه‌و. ئیمانداره‌كان كه خاوه‌نی پله‌ی به‌رزی ئیمانن خوای متعالی باسی ئه‌وانمان بۆ ده‌كات و بۆمان ڕوون ئه‌كاته‌وه، وه كاتێك باسی كافرو بێ باوه‌ڕان ئه‌كات ئه‌وا وێنه‌یه‌كی ڕه‌هامان ئه‌داتێ ده‌رباره‌ی كوفر، كه ئه‌وانه‌ن كه ئینكاری ئه‌كه‌ن‌و خوای گه‌وره ناناسن‌و باوه‌ڕیان پێی نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر كه له خواری ئه‌مانه‌وه‌یه ئه‌وه ته‌فسیلات‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی به دورو درێژی وازی لێ هێنراوه، وه به‌و شێوه‌یه نیه كه له قورئاندا زۆربه‌ی باسی ئه‌م بكات، به‌ڵام سوننه‌ت زۆرتر ڕوونی كردۆته‌وه‌و بۆی باس كردووین. ڕووی دووه‌م: ئه‌مانه كۆمه‌ڵه قۆناغ‌و كۆسپێكی زۆرن له ڕێگه‌دا، به ته‌نها له ڕوانگه‌ی وه‌رگرتنی نامه‌ی كرده‌وه‌كانه‌وه لێی ناڕوانین، یان فریشته‌ی سزا كه‌دێت، به‌ڵكو ئه‌ڵێین: مرۆڤ كۆتاییه‌كه‌ی –به كۆی كاره چاكه‌كانیه‌وه یان كۆی كاره خراپه‌كانی- جا ئه‌م تاوانباره وا گریمان ماڵی هه‌تیوێكی خواردووه به ناڕه‌وا، یان زینای كردووه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر كۆی كرده‌وه‌كانی،- كه خوای گه‌وره خۆی زانا‌و ئاگاداره به‌وه‌ی كه چی كردووه: لا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ [الحاقة:18] { هیچ شتێك له نهێنیه‌كانتان شاراوه نیه } هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ [الأنبياء:47] { ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ك (كه زۆر بچوك‌و ورده، كارێكی چاك یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه‌وه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه كه ئاوا به وردی حیساب‌و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین } هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئاً [يونس:44] { به ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێك ناكات له خه‌ڵكی-ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت- } وه ده‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ [النساء:40] { به ڕاستی خوا به ئه‌ندازه‌ی تۆزقاڵێك سته‌م (له ئاده‌میزاد) ناكات } خوای گه‌وره هیچ شتێك له كاره‌كانی تۆ ون ناكات-. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه به كۆمه‌ڵی كرده‌وه چاكه‌كانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یان داپۆشی، ئه‌وه مردن‌و حه‌شروكۆكردنه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاوه‌ڵانی لای ڕاست ئه‌بێت‌و فریشته‌ی ڕه‌حمه‌ت‌و به‌زه‌یی دێنه لای‌و له گه‌ڵ ئه‌وان حه‌شر ئه‌كرێت‌و له‌وان ئه‌ژمێردرێت، ئه‌مه له گه‌ڵ بوونی گوناهی گه‌وره‌شدا، چونكه چاكه‌كانی ئه‌وه‌نده زۆرن كه خراپه‌كانی داپۆشیوه، ئه‌م ڕوویه‌كه‌و گریمانێكه. گریمانێكی تر: هه‌ر له دنیادا سزا‌و ئازار‌و ناڕ‌ه‌حه‌تی توش ئه‌بێت‌و ئه‌یچه‌ژێت له‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره تۆڵه‌ی پێ له خاوه‌ن تاوانه‌كان ئه‌كاته‌وه، ئینجا له ته‌نگانه‌و ئازاره‌كانی مردنیشدا-سكرات الموت- سزا ئه‌درێت، جا له‌وانه‌یه ئه‌م ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی دنیا‌و كاتی سه‌ره‌مه‌رگ، به‌س نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تاوانانه‌ی بسڕدرێته‌وه، ئه‌وكاته له گۆڕدا سزا ئه‌درێت تاكو پاك بێته‌وه‌و –داواكارین خوا سه‌لامه‌تمان بكات- چونكه گۆڕ یان باخێكه له باخه‌كانی به‌هه‌شت، یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ. وه هه‌ندێ له خاوه‌ن تاوانه گه‌وره‌كان، سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی دنیا‌و ئازاری كاتی سه‌ره‌مه‌رگ‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری ناوگۆڕیش تاوانه‌كانیان ناسڕێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وه له قیامه‌تا له كاتێكا كه هه‌موو كه‌سێك پیشان ئه‌درێت‌و ئه‌وه‌سێنرێت، له‌و كاته‌دا ئه‌شكه‌نجه‌و سزا ئه‌درێت، له‌وێدا باوه‌ڕداره‌كان له ژێر سێبه‌ری ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خوای گه‌وره‌دان، كه ڕۆژێكه هیچ سێبه‌رێك نیه ته‌نها سێبه‌ری خوا نه‌بێت -سبحانه‌وتعالی- كه ئه‌ویش سێبه‌ری عه‌رشه- جا له‌و ڕۆژه‌دا ئیمانداران: لا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلائِكَةُ هَذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ [الانبياء:103] { لێقه‌ومانی گه‌وره‌و ته‌نگانه‌ی بێ سنووری (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری‌و په‌ژاره‌یان ناكات، وه فریشته‌كان (به ڕووی خۆشیه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن‌و) ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه كاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا (ئێوه ئیتر رزگارتان بوو له ته‌نگانه‌و ناخۆشی دنیا، بۆ هه‌میشه كه‌وتونه خۆشیه‌وه) }، ئیتر له‌وێدا زۆر دڵخۆش‌و دڵ ئارام‌و بێ وه‌یین، به‌ڵام ئه‌و(خاوه‌ن تاوانی گه‌وره) ئه‌وه ئه‌ترسێ‌و دڵی ترپه ترپ ئه‌كات‌و سزا ئه‌چێژێ: له سزای ڕِاوه‌ستان‌و گرمه‌و ناڕ‌ه‌حه‌تی ئه‌و كاته، وه له سه‌ختی‌و قۆرته‌كانی قیامه‌ت، كه چه‌ند زۆر‌و گه‌وره‌و ناڕه‌حه‌تن-خوا په‌نامان بدات-. به‌ڵام كاتێك كه نامه‌كان هاتن‌و پێوه‌ره‌كان دانران‌و خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- ده‌ركه‌وت بۆ جیاكردنه‌وه‌و دادگایی كردن، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده‌یان به‌س بێ كه سزا‌و ترس‌و بیمیان چه‌شتووه له دنیا‌و له كاتی مردن‌و ناوگۆڕو ڕاوه‌ستانی قیامه‌تا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ڕوویه‌كه. وه پله‌یه‌كی تریش هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش به‌س نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌شی بچێته سه‌ر كه خوای گه‌وره لێ پرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكات‌و، ئه‌و كات سزا بدرێت‌و دان بنێ به تاوانه‌كانیدا، وه ئه‌ندامه‌كانی شایه‌تی بده‌ن له سه‌ر هه‌ندێ له تاوانه‌كانی، ده‌ست‌و قاچی شایه‌تی ئه‌و كارانه بده‌ن كه پێی كردوون، ئینجا بێت‌و نامه‌كه‌ی به ده‌ستی چه‌پی وه‌ربگرێت، وه بێت بۆ په‌ڕینه‌وه به سه‌ر پردا: وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْماً مَقْضِيّاً [مريم:71] { كه‌سێك نیه له ئێوه تێپه‌ڕ نه‌كات به سه‌ر دۆزه‌خدا (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت‌و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، بێ باوه‌ڕانیش بۆ ئه‌وه بكه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته شتێكی بڕیار دراوه‌و هه‌ر جێ به جێ ده‌كرێت } .جا ئه‌یه‌وێت به سه‌ر پرده‌كه‌دا تێپه‌ڕێه‌و بچێته ئه‌وبه‌ر، به‌لام سه‌گه‌كانی ناو دۆزه‌خ په‌لاماری ئه‌ده‌ن و ئه‌یفڕێننه ناو دۆزه‌خه‌وه-داوای ئه‌كه‌ین خوا سه‌لامه‌تمان بكات- ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی كه تاوان‌و گوناهه گه‌وره‌كانی هێنده زۆرن به‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی پێشوو پاك نه‌بۆته‌وه‌و موسته‌حه‌قی چونه ناو ئاگر بووه-خوا بمانپارێزێ-. ئینجا ئه‌وانه‌ی كه دێنه ده‌رێ له ئاگر-ئێمه له سه‌ر ئه‌وه پێك هاتووین كه مرۆڤی یه‌كتاپه‌رست به به‌رده‌وامی له ئاگردا نامێنێته‌وه، وه‌ك كافرو بێ باوه‌ڕه‌كان نیه هه‌تا هه‌تا له‌وێدا بمێنێته‌وه، ئه‌وانه له‌وێدا ئه‌مێننه‌وه بێ كۆتایی كه ئه‌هلی ئاگر بن وه‌ك كافرو بێ باوه‌ڕو هاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌كان له‌وانه‌ش نوێژ نه‌كه‌ر وه‌ك ڕونمان كرده‌وه- هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش پله پله‌ن، چونكه سزا له ئاگردا شوێن شوێن‌و پله پله‌یه‌و وه‌ك یه‌ك نیه، هه‌روه‌ها ڕزگار بوون له ئاگرو هاتنه ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك یه‌ك نیه، ئه‌وه‌ی له دڵیدا كه‌متر له تۆزقاڵێك ئیمان هه‌بێت زووتر دێته ده‌رێ له‌وه‌ی كه كه‌متری كه‌متر له تۆزقاڵێك ئیمان هه‌بێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌میش له پێش ئه‌وه‌دا دێته ده‌رێ كه كه‌متری كه‌متری كه‌متری تۆزقاڵێك ئیمان هه‌بێت له دڵیدا، هه‌روه‌ك گۆێ بیستی ئه‌و فه‌رمووده ڕاسته بوین كه ئه‌نه‌س بۆمانی گێڕایه‌وه-خوالێی‌ڕازی‌بێ-. كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌گۆڕێ‌و پله پله‌یه كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی زۆری تیایه، هه‌موویان كۆسپن له به‌رده‌م سه‌رپێچیكه‌ردا. پێویسته له سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌م تاوانانه سه‌رپێچی و بێ فه‌رمانی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن -سبحانه‌وتعالی-، كه پێشبینی ئه‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه بكات، وه بزانێت كه ئه‌و ته‌نگه‌شه‌و گه‌رده‌لووله‌ی قیامه‌ت له پێشیه‌وه‌یه‌تی، وه پێویسته كه ده‌سپێشكه‌ری بكات‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكات، چونكه ته‌وبه‌كردن ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌سڕێته‌وه، ئیسلامیش پێش خۆی ئه‌سڕێته‌وه، تۆبه‌كه‌ر له تاوان‌و كوناه وه‌ك ئه‌وه وایه كه تاوانی نه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر به ته‌وبه‌كردن‌و په‌شیان بونه‌وه‌وه گه‌یشت به خوای گه‌وره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته گیانه‌ڵاو سه‌ره‌مه‌رگ -سه‌یری گه‌وره‌یی‌و فراوانی ڕ‌ه‌حمی خوای گه‌وره بكه‌ین، ئیتر چۆن ئێمه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه گیانه‌ڵاپه‌شیمان نابینه‌وه- هه‌ركه‌سێك پێش گیانه‌ڵاو سه‌ره‌مه‌رگ پێش ئه‌وه‌ی گیان بگاته گه‌روی ته‌وبه بكات‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا، خوای گه‌وره لێی خۆش ئه‌بێت‌و ته‌وبه‌كه‌ی لێ وه‌ر ئه‌گرێت، خوا-سبحانه‌وتعالی- ده‌ستی به شه‌و ڕائه‌خات تاكو خراپه‌كارانی ڕۆژ ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، وه به ڕۆژ ده‌ستی ڕائه‌خات تاكو خراپه‌كارانی شه‌و ته‌وبه بكه‌ن‌وبگه‌ڕێنه‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی پێویسته له سه‌رمان كه ده‌ستپێشكه‌ر بین له ته‌وبه‌و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكمان له ده‌ست بچێت‌و كار له كار بترازێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له دیندا شت دائه‌هێنن و بانگه‌شه‌ی بیدعه ده‌كه‌ن، ئه‌وه هه‌روه‌ك باسمان كرد وه‌ك خاوه‌ن تاوانه گه‌وره‌كان وایه، وه ئه‌مه ئه‌گه‌ر بیدعه‌یه‌ك بێت كه له میلله‌تی ئیسلامی ده‌رنه‌كات وه‌ك باسمان كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیدعه‌و داهێنراوه‌كان له‌و بیدعانه بوو كه كافرو بێ باوه‌ڕی ئه‌كات‌و له دین ده‌ری ئه‌كات، ئه‌وه له چینی سێیه‌می سوره‌ی الواقعة یه‌و چینی چواره‌می سوره‌ی فاطر ه. وه فه‌رموده‌ی: { إن الله حجب التوبة عن كل صاحب بدعة حتى يدعها } فه‌رمووده‌یكی سه‌حیح‌و دروسته، وه له‌وانه‌ی به ڕێگه‌ی خۆیه‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه پێشه‌وا ابن أبي عاصم له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی السنة لابن أبي عاصم وه له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا به وشه‌ی حجب هاتووه‌و له هه‌ندێكی دیكه‌شدا به ووشه‌ی حجز، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ترسناكی بیدعه‌و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌شه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیدعه له تاوانه‌كانی دیكه گه‌وره‌تره‌و ئاكامی خراپتره.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).