پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی ته‌وبه كردن له تاوان‌و گه‌ڕانه‌وه سه‌ری. پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه تاوان ئه‌كات‌و په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كات، ئینجا دوباره تێ هه‌ڵئه‌چێته‌وه‌و دوای ئه‌وه ته‌وبه ئه‌كاته‌وه، ئیتر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامه؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وه‌ڵام: جیاوازی هه‌یه له نێوان یه‌كێكا تاوان‌و گوناه ئه‌كات‌و ته‌وبه ئه‌كات، ئینجا ده‌ست پێ ئه‌كاته‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كاته‌وه، ئیتر له سه‌ر ئه‌م حاڵه به‌رده‌وامه‌و هیچ گوێ به ته‌وبه‌كه‌ی نادا‌و گاڵته‌ی پێ ئه‌كات، ئه‌ڵێت: خوایه په‌شیمانم‌و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ، ئینجا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان تاوان یان تاوانی تر. وه یه‌كێكیش ته‌وبه‌یه‌كی نه‌سوحی ڕاستگۆیا‌نه‌ی كردووه‌و له ناخی دڵیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، به‌ڵام نه‌فس‌و شه‌یتان زاڵ بووه به سه‌ریداو كه‌وتۆته گوناهو تاوانێكه‌وه، ئه‌مه هه‌ركاتێك تاوانێكی تازه‌ی لێ ڕوودا پێویسته ته‌وبه‌كه‌ی تازه بكاته‌وه، چونكه ئه‌م هه‌ژارو داماوه، به‌رده‌وام له شه‌ڕو جه‌نگدایه له گه‌ڵ شه‌یتان‌و ده‌روونی خۆیدا، نه به ته‌واوی سه‌ركه‌وتووه به سه‌ریانداو هه‌ڵساوه‌ته‌وه، وه نه ژێریش كه‌وتووه‌و خۆی داوه به ده‌سته‌وه، جارێك سه‌ر ئه‌كه‌وێت‌و جارێكیش ژێر ئه‌كه‌وێت، كاری پێویست و واجب له سه‌ری له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌وه‌یه كه خۆی به هێز بكات‌و ئیمانی زیاد بكات، چونكه دوژمنه‌كانی- شه‌یتان، نه‌فس،هه‌واو ئاره‌زوو شه‌هه‌وات– هه‌موویان كۆ ئه‌بنه‌وه له‌سه‌ری، جا له سه‌ریه‌تی كه داوای یارمه‌تی بكات له خوای گه‌وره، وه ئبماان‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌هێز بكات، چونكه نازانێت كێ ئه‌ڵێ له‌و كاته‌دا ئه‌و خۆی داوه به ده‌ستی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیه‌وه‌و لاوازه‌و كاری فاحیشه‌و خراپ ئه‌نجام ئه‌دات مردن یه‌خه‌ی پێ ناگرێت و له سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ناچێته ئه‌و دنیا -خوابمانپارێزێ و سه‌لامه‌تمان بكات-. له به‌ر ئه‌وه زۆر ده‌بێت ترسی له‌وه هه‌بێت كه كۆتایی ژیانی به خراپه ته‌واو بێت‌و توشی –سوء الخاتمة- ببێت، وه پێشینه چاكه‌كانمان به ڕاستی ئاگاداریان هه‌بوو له‌و حاڵه‌ته بۆیه هه‌میشه خۆیان پاراستووه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیان به‌رده‌وام كردووه، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { إن أحدكم ليعمل بعمل أهل الجنة حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع فيسبق عليه الكتاب فيعمل بعمل أهل النار فيدخلها} رواه البخاري (3208) و(3332) ومسلم (2643) عن ابن مسعود. { بێ گومان هه‌یه له ئێوه كه كار به كاری ئه‌هلی به‌هه‌شت ئه‌كات هه‌تا له نێوان ئه‌وو به‌هه‌شتا ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی باڵێك ئه‌مێنێته‌وه تاكو ببێته ئه‌هلی به‌هه‌شت، ئیتر نوسینه‌كه‌ی (قه‌ده‌ره‌كه‌ی) پێشی ئه‌كه‌وێت‌و كار ئه‌كات به كاری ئه‌هلی دۆزه‌خ‌و ئه‌چێته دۆزه‌خه‌وه } وه مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه وا نیه كه هه‌ندێك وای لێ تێ ئه‌گه‌ن كه: كار ئه‌كات به كاری ئه‌هلی به‌هه‌شت له ڕوكه‌ش‌و ده‌ره‌وه‌یداو به‌ڵام له ناوه‌وه‌دا موشیرك‌وهاوبه‌ش بڕیارده‌ره‌و گاڵته به فه‌رمانه‌كانی خوا ئه‌كات‌و گۆێیان پێ نادا، جا كاتێك كه مردن یه‌خه‌ی پێ گرت‌و كاتی مردنی هات ئیتر كاری ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كات، واته: كاری ئه‌هلی ئاگر ئه‌كات‌و ده‌ری ئه‌خات، ئه‌مه مانای سه‌حیح‌و دروستی فه‌رمووده‌كه نیه. به‌ڵكو مانای دروست‌و سه‌حیحی فه‌رمووده‌كه ئه‌وه‌یه كه: ئیمان زیادو كه‌م ئه‌كات: وه مرۆڤ هه‌وڵ‌و تێكۆشان ئه‌كات، كار ئه‌كات به كاری ئه‌هلی به‌هه‌شت، به‌لام به‌رده‌وام لاوازی توشی ئه‌بێت‌و ڕووی تێ ئه‌كات، وه ده‌روونی مرۆڤ لاواز ئه‌بێت، جا هه‌ر كه‌سێك له كۆتایی ژیانیدا به‌ره‌و خراپه‌و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره ڕۆشت و توشی–سوء الخاتمة- هات، ئه‌وه ئیتر به‌ره‌و دۆزه‌خ ئه‌ڕوات -خوا په‌نامان بدات- ئه‌وه‌یه به ڕاستی ئه‌بێ كه لێی بترسین هه‌موومان-ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك كاتی مردنی دێته‌و پێشه‌وه‌و له چاڵی تاوان‌و خراپه‌دا نوقم بووه‌و لاواز بووه و ده‌ر نایه‌ته‌وه. ئی وامان هه‌یه نوێژی به‌یانی به ڕێك‌و پێكی‌و گه‌ردن كه‌چی‌و جه‌ماعه‌ت ئه‌كات، به‌لام كه نوێژی نیوه‌ڕۆ هات وه‌ك ئه‌وه وایه كه به زۆر بینێرن بۆ نوێژ، ئه‌مه شتێكی هه‌ست پێ كراوه، جا وریابه‌و ئاگات له خۆت بێت كه به خوا بگه‌یت‌و تۆ له حاڵه‌تی لاوازی ئیمانه‌كه‌تا بیت، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده كه له حاڵه‌تی به‌هێزی ئیمانه‌كه‌تا بیت‌و ئه‌و هۆكارانه بگره به‌ر كه ئیمانت زیاد ئه‌كه‌نه‌و چالاك و چاپۆكت ئه‌كه‌ن و له سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره به‌رده‌وامت ئه‌كه‌ن، هه‌موو ده‌رونێك لاوازی توش ئه‌بێت‌و لاواز ئه‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت كه به‌ره‌و پله‌كانی ته‌واوكاری ئیمان بڕۆیت‌و خۆت نه‌ده‌یت به ده‌ست هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی ده‌رونته‌وه‌و به‌رده‌وام تێبكۆشی له گه‌ڵیدا تاكو كاتێك به خوای گه‌وره ئه‌گه‌یت‌و مردن یه‌خه‌ت پێ ئه‌گرێ، ئیمانه‌كه‌ت به هێز بێت‌و دڵخۆش بیت نه‌ك به ئیمان لاوازی‌و كه‌وتنه چاڵی تاوان‌وخراپه‌و به - سوء الخاتمة-وه دنیا به جێ بێڵیت. جا كاتێك ئه‌جه‌ل‌و مردن هاتو ئه‌م كه‌سه له سه‌ر به‌ندایه‌تی‌و گوێڕایه‌ڵی ته‌واو نه‌بووه، با هۆشی بێته‌وه‌و هه‌وڵی بۆ بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه ژیان نه‌باته سه‌رو بێ ئاگا نه‌بێت‌و به ته‌واو نه‌ڕۆخێت، وه‌كو یه‌كێك كه نوێژخوێنه به‌ڵام له‌و كاته‌ی كه مردن دێ به هۆی ته‌ممه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لیه‌وه له‌و كاته‌دا نوێژێكی نه‌كردووه‌و مردووه، ئیتر مردو نوێژكه‌ی نه‌كرد، ئه‌و له‌و كه‌سانه‌یه كه ژیانی به خراپ كۆتایی هاتووه‌و ئه‌كه‌وێته به‌ر - سوء الخاتمة-. هه‌روه‌ها كه‌سێك -به نموونه- به‌رده‌وام نه‌بووه له سه‌ر خراپه‌و كاری فاحشه‌و زیناكه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام یه‌ك جار زینای كردووه‌و مردووه -خوا بمانپارێزێ- یان عه‌ره‌قی خوارده‌وه‌و به له كاتی سه‌رخۆشیدا مردووه، به‌ڵام له‌وه‌و پێش ئه‌مه پیشه‌ی نه‌بووه ته‌نها یه‌ك جار خواردویه‌تیه‌وه كه ئه‌م جاره‌یه‌و له سه‌ری مردووه، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌كه‌ونه ئه‌وانه‌ی كه ژیانیان له سه‌ر خراپه كۆتایی پێ دێت. ئه‌مه‌یه كه پێویسته ئاگامان لێی بێت‌و وریای بین له بواری ته‌وبه‌كردن‌و مۆركی خراپی ژیان، هه‌ركاتێك تاوانمان كرد یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمان بونه‌وه تازه بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ڕێینه‌وه‌و بۆ لای خوا، وه پێویسته بزانین كه ئه‌م دووژمنه-شه‌یتان‌و نه‌فس‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانمان- وازمان لێ ناهێنن، پێویسته داوای یارمه‌تی له خوا بكه‌ین بۆ زاڵ بوون به سه‌ریاندا، پێویسته به‌رده‌وام بڵێین خوایه هه‌رتۆ ده‌په‌رستین‌و داوای یارمه‌تی هه‌ر له تۆ ئه‌كه‌ین- إياك نعبد وإياك نستعين - داوای یارمه‌تی كردن له خوای گه‌وره له گه‌وره‌ترین كاره‌كانی دڵه‌و پێویسته له یادی نه‌كه‌ین له هه‌موو كاره‌كانماندا هه‌ر داوای یارمه‌تی و كۆمه‌ك له په‌روه‌ردگار بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).