پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی هه‌ندێ له‌و وشانه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌یانڵێن. پرسیار: ئایا له شیرك‌و هاوه‌ڵبڕیاردانه بۆ خوا ئه‌گه‌ر یه‌كێك به براكه‌ی بڵێ: به ڕه‌حمان ئه‌چیته ژوره‌وه، یان یه‌كێكی تریان ئه‌ڵێت: خوا هه‌یه یان بونی هه‌یه (به مه‌به‌ستی ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به چاك یان به خراپ)، یان زۆرێك له‌و وشانه‌ی تر كه ئه‌وترێن له‌م بواره‌دا؟ وه‌لاَم: ئه‌گه‌ر وتی: به ڕه‌حمن ئه‌چمه ژوره‌وه، یان وتی: ڕه‌حمانت له گه‌ڵ بێت، هه‌ندێ له برایان ئینكاری ئه‌وه ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه هیچ شتێكی ناشه‌رعی تیا نیه، وه ڕه‌حمان به سه‌ركه‌وتن‌و پاراستن‌و یارمه‌تی‌و ته‌وفیقی خۆی له گه‌ڵماندایه، وه له‌و مانایانه كه ئه‌م ئایه‌ته ئه‌فه‌رموێت: إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى [طه:46] .{ من به ڕاستی له گه‌ڵتانام‌و ده‌بیسم‌و ده‌بینم }. گه‌ڵ بوونیش دۆجۆر له گه‌ڵبوونه: له گه‌ڵ بوونێكی گشتی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی: وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ [الحديد:4] { له هه‌ر شوێنێكدا بن ئه‌و زاته له گه‌ڵتاندایه‌و پێتان ده‌زانێ } واته به عیلم‌و شاره‌زایی خۆی ئاگای لێتانه. خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- به زانیاری‌و ئاگاداری خۆی له گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیدایه‌و له هه‌ر كۆێیه‌ك بن ئاگای لێێانه، وه‌ك خوای گه‌وره ڕوونی كردۆته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ [المجادلة:7] { سێ كه‌س نیه چپه بكه‌ن به یه‌كه‌و خوا چوارهه‌میان نه‌بێت } وه خوای گه‌وره به زاتی خۆی-تبارك و تعالی- له سه‌ر عه‌رش-ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی- خۆیه‌تی: الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى [طه:5] { خوای میهره‌بان به سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیه‌وه وه‌ستاوه } خوای گه‌وره له حه‌وت ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا باسی له وه‌ستانی خۆی له (ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی -عرش- كردووه، وه له چه‌نده‌ها ئایه‌تی قورئان‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) باس له بانێتی-علو-ی خوای گه‌وره كراوه كه له ژماره نایه‌ن. خوای گه‌وره به زاتی خۆی له سه‌ر عه‌رشه، به‌ڵام به عیلم‌و زانیاری خۆی له گه‌ڵ ئێمه‌یه‌و له گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیشه به گشتی، به‌ڵام ئه‌و زاته به پاراستن‌و سه‌ركه‌وتن‌و یارمه‌تیدانی له گه‌ڵ خواناسان‌و پارێزكه‌رانه: أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ [البقرة:194] { به ڕاستی خوای گه‌وره له گه‌ڵ پارێزكارانه }، مانای ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- به پاراستن‌و یارمه‌تی‌و ته‌ییدكردنی له گه‌ڵیانه، جا ئه‌گه‌ر وتتك خوات له گه‌ڵ بێت، ئه‌وه دوعا‌و داوایه‌كه به‌وه‌ی كه خوا له گه‌ڵت بێ، یان ڕه‌حمانت له گه‌ڵ بێت، ئه‌مه حه‌ق‌و ڕاسته‌و هیچ ناشه‌رعیه‌كی تیا نیه، وه پێویسته كه ناوه‌كان له شوێنی دروستی خۆیدا بیانڵێین و دایان بنێین ان شا‌ء الله. وه خوای گه‌وره له‌م بوونه‌دا بووه‌و كه هیچ شتێكی تر نه‌بووه، به‌وه‌ی كه بڵێ: خوا هه‌یه، یان بڵێ: خۆ خوا هه‌ر هه‌یه له دنیادا، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ [الأنعام:165] { به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا خێرایه } یان إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ [الفجر:14] { به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاماده‌یه كه تۆڵه له سته‌مكاران بسێنێت }، جا ئه‌و قسه‌یه‌ی كه خه‌ڵك ئه‌یڵێت ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه: كه خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی-بێ ئاگا نیه له ئێمه، وه كه‌ڕو بێ ئاگانیه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رێلىالله علیه وسلم بۆ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی ڕوون كردۆته‌وه، به‌ڵكو خوای گه‌وره هه‌میشه له گه‌ڵمانه‌و ئاگاداری حاڵمانه. كه‌واته ئه‌وانه كه ئه‌ڵێن: خوا له بووندا هه‌یه، مانای: له‌وانه‌یه ڕه‌حمو به‌زه‌یی پێمانا بێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان شه‌ڕو خراپه بوو ئه‌ڵێن: خوا له بووندا هه‌یه، به مانای ئه‌گونجێ خوا سزامان بدات‌و تۆڵه‌مان لێ بسه‌نێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكه‌ین، كه‌واته قسه‌كه‌یان-ان شا‌ء الله- ڕاسته‌و دروسته، ئیتر پێویستیش ناكات كه له گه‌ڵ خه‌ڵكی گشتیدا ورد ببینه‌وه‌و هه‌موو شته‌كانیان له گه‌ڵدا لێك بده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویسته ئه‌وه‌یه كه ئه‌و قسه‌و ده‌سته‌واژانه كه ئه‌یڵێن قه‌ده‌غه‌كراو نه‌بن‌و حه‌رام نه‌بن، ئیتر به‌شێوازی ده‌ربڕینه‌كه‌ی ئاساییه ئه‌گه‌ر به هه‌ر له‌هجه‌و شێوازێك بووترێت.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).