|
سه‌ره‌تا
:: ته‌وه‌ر و گفتوگۆ
:: هزری و سیاسی
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٤٢٦ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٤ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
چه‌مكی ئازادی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ئیسلامدا
هاوژین عومه‌ر: "به بۆچوونی كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌كی پیس كه نه‌ك سنووری شه‌رعی به‌زاندووه، به‌ڵكوو سنووری هه‌موو (قیم) و به‌هایه‌كی به‌زاندووه."
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: "له‌ڕاستیدا ئه‌وان بۆخۆیان پێیان وایه من سووكایه‌تیم به‌ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ران كردووه.، من ئه‌و شتانه‌ی كه نووسیومن له مێژوودا ده‌رمهێناون و ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی ڕاستم بۆ هێناوه‌ته‌وه. پشتم به ته‌فسیری زاناكان به‌ستووه، له (إبن قرطبي)یه‌وه، له ئیبن كه‌سیر من هێناومه و ته‌فسیره‌كه‌م داناوه. من سوكایه‌تیم پێنه‌كردوون".
ئایینی ئیسلام چۆن له ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌ڕوانێت؟ ئه‌و هێڵه سوورانه كامانه‌ن كه له ئایینی ئیسلامدا ناتوانرێت له بواری ڕاده‌ربڕیندا ببه‌زێنرێن؟ ئه‌ی مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك ژن و سێكس له كوێی ئه‌و هێڵه سوورانه‌دا جێیان ده‌بێته‌وه؟ سنووردانان له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌راندا به ناوی ئایینه‌وه فه‌زایه‌ك بۆ پاراستنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست ده‌كات؟ یا ده‌رگاكان به ڕووی ئازادیی فكری و ڕاده‌ربڕیندا داده‌خات؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕۆڵی پاسه‌وانیكردنی ئایین له نه‌وتنی نه‌وتراوه‌كاندا ده‌بیننه‌وه؟ ئه‌ی كێن ئه‌وانه‌ی كه له ووتنی نه‌ووتراوه‌كان جێپێیه‌ك له فه‌زای ئازادی و ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا بۆ خۆیان ده‌بیننه‌وه؟ هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسیارێكی تر له ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێی به‌رنامه‌ی شرۆڤه‌ی ئه‌م ئێواره‌دا وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، كه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا میوانداریی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی)، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، هه‌روه‌ها (هاوژین عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌ی "كۆمه‌ڵ"مان كردووه. پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌م كه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌م دوایییانه كتێبێكی ده‌ركردووه به‌ناوی (سێكس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا)، كه تا ڕاده‌یه‌ك بووه جێی ناڕه‌زاییی ژماره‌یه‌ك له موسوڵمانانی پارێزگاكانی كوردستان و ناڕه‌زایییان دژی ئه‌و كتێبه ده‌ربڕی. سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی كاك هاوژین عومه‌ر ده‌كه‌م كه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵمان له ستۆدیۆ ئاماده‌یه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م باسه‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێ له به‌رنامه‌ی شرۆڤه. به‌ڕێز مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵماندایه.
"سه‌ره‌تا حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌و پرسیاره له كاك هاوژین بكه‌م، ده‌كرێت پێمان بڵێن ئایینی ئیسلام چۆن له ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌ڕوانێت؟"
هاوژین عومه‌ر: بسم الله الرحمن الرحیم، باسكردن له ئازادی له ئایینی ئیسلامدا هه‌ر دانه‌بڕاوه به‌سه‌ر ئازادی بیروڕا. مه‌سه‌له‌كه له‌وانه فراوانتره تۆ ئه‌گه‌ر بێیت سه‌یری كتێبه ئیسلامییه‌كان بكه‌یت، باس له ئازادیی گشتی كراوه. واته له تیۆری سیاسی‌دا سه‌باره‌ت به فه‌رمانڕه‌وایی باس له كۆمه‌ڵێك ئازادی كراوه: ئازادیی بیروباوه‌ڕ، ئازادیی بیروڕا، ئازادیی نیشته‌جێبوون، ئازادیی موڵكداری. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێینه‌سه‌ر باسی ئازایدی بیروڕا، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئه‌م شتانه‌وه كه له‌پێش ئه‌وه‌وه دێن. ئێمه له سه‌رچاوه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین. خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (فمن شا‌ء فالیؤمن ومن شا‌ء فالیكفر) خوای په‌روه‌ردگار باس له‌وه ده‌كات هه‌مووكه‌س ئازاده له‌وه‌ی كه چ بیروباوه‌ڕێك هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌و كه‌سه ئازاده له‌وه‌ی موسڵمان بێت یا كافر بێت، كافره‌كه‌ش تۆ بیگشتێنه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئایینانه‌ی كه ده‌ستكردن یا مه‌سه‌له‌ن ئاسمانین و ئێستا ئیلغا كراونه‌ته‌وه‌و ئیسلام هاتووه ته‌واوكه‌ری ئه‌وانه‌یه. كه‌واته خوای په‌روه‌ردگار به ده‌قی قورئان، به ده‌قی ئایه‌ت فه‌رموویه‌تی هه‌موو كه‌س ئازاده له‌وه‌ی كه چ بیر و باوه‌ڕێكی هه‌بێت.
"ئازاده به‌ڵام هیچ هێڵێكی سوور دانراوه له ئایینی ئیسلامدا؟ "
هاوژین عومه‌ر: خوای په‌روه‌ردگار له قورئاندا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شه‌یتانا كردووه، خوای گه‌وره به‌ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زنی و گه‌وره‌یی و پیرۆزی، شه‌یتانیش به‌ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناپیرۆزی و به‌دبه‌ختییه‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی. هاتووه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێ ئاده‌مم دروست كردووه سوجده‌ی رێزی بۆ به‌ره، مه‌لائیكه‌ته‌كان سوجده‌ی بۆ ده‌به‌ن، شه‌یتان سوجده‌ی بۆ نابات ئه‌ڵێ من له‌و پیرۆزترم. خوای گه‌وره نه‌عله‌تی لێده‌كات و ده‌ری ئه‌كات له ره‌حمه‌تی خۆی، به‌س ئه‌و ئه‌ڵێ خوایه مۆڵه‌تم به تا قیامه‌ت هیچم لێ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چه‌ن له عه‌بده‌كانت دوام ئه‌كه‌ون، ئه‌وسا له قیامه‌تا چی ئه‌بێت با ببێت ئه‌مه له قورئاندا باسكراوه، خوای گه‌وره‌ش مۆڵه‌تی ده‌دات. سه‌یر كه حیوارێك هه‌یه له به‌ینی خوای گه‌وره و شه‌یتاندا، كه‌واته ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕیه‌تی، كه خوای گه‌وره له ئیسلامدا ئیقراری ئه‌وه كرابوو كه هه‌ركه‌سێك بیروباوه‌ڕێكی هه‌بێت كه چه‌نێ به بیروباوه‌ڕی من پێچه‌وانه بێت كه‌واته ئه‌وه فه‌رعییه كه ئیسلام زۆر به تاسه‌وه ئازادی داوه‌تێ بیروڕای خۆی ده‌رببڕێت. ئه‌مه به تایبه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كه‌سێك كه خۆی زۆر به موسڵمان بزانێت شتێك بڵێ یا ئه‌وه‌تا وه‌ك ئه‌زانین غه‌یره موسڵمان هه‌بووه له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا .
ئێمه باسمان له‌و هێڵه سوورانه كرد، به‌ڕێزتان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ مه‌وقیفێكی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌بووه سه‌باره‌ت به‌و كتێبه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئیدانه‌كراوه، ئه‌كرێت هۆی ئه‌و ئیدانه كردنه‌مان پێ بڵێیت؟ ئایا پێتوایه كۆمه‌ڵێك هێڵی سوور دانراوه له ئیسلامدا ئه‌م كتێبه به‌زاندوویه‌تی بۆیه ئیدانه‌تان كردووه یان له‌به‌ر هۆكارێكی‌تره؟
هاوژین عومه‌ر: جا من ئه‌و قسانه‌ی كه ویستم ته‌واوی كه‌م په‌یوه‌ندی به هێڵه سووره‌كانه‌وه هه‌یه. هێڵه سووره‌كان، نه‌هاوژین دایناوه نه كۆمه‌ڵ دایناوه. هێڵه سووره‌كان هه‌موو شوێنێك، هه‌موو وڵاتێك هه‌موو دینێك، هه‌مووو شه‌ریعه‌تێك هێڵی سووری خۆی هه‌یه. بۆ نمونه له ئیسلامدا من یه‌ك دوو بۆچونت پێ بڵیم. وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پسپۆریان هه‌بووه له قانونی ده‌ستوریدا، (ئه‌بو عه‌لای مه‌ودودی) یانی سه‌یری كه خه‌ڵكێك لێره وێنه‌ی ئه‌كات به كه‌سێكی وه‌كو سه‌ید قوتب ئه‌مانه فیكری موته‌شه‌دیدیان هه‌بووه. باس له‌وه ده‌كات هه‌چ مافێك له راده‌ربڕین له په‌خش كردنی بیروڕا له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بۆیان هه‌یه. به‌مه‌رجێك سووكایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی موسڵمان نه‌كه‌ن وه‌ك چۆن موسڵمانان بۆیان نییه سووكایه‌تی به غه‌یری موسڵمانان بكه‌ن. هه‌ر له كتێبێكی‌تریشیدا شه‌هید دكتۆر ئیسماعیل فاروقی كه مامۆستا بووه له زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا باسی له‌و شتانه كردووه. ئه‌مه‌ش شتێك نییه ئیسلام دایهێنابێت. من بابه‌تێكم له‌به‌رده‌ستدایه كه له وڵاتان له فه‌ره‌نسا هێڵی سوور هه‌یه له یاسادا.
"موقه‌ده‌سات وه‌كو چی؟ "
هاوژین عومه‌ر: موقه‌ده‌سات بۆ نمونه تۆ بێیت ئێستا ئه‌و شتانه كه ده‌كرێت، بۆ نمونه له دانیمارك بێڕێزی به پیرۆزترین كه‌سایه‌تی نه‌ك ئیسلام، هه‌موو مرۆڤایه‌تی، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه هات وه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی دانه‌بڕی به‌سه‌ر ئیسلامدا، ئه‌ویش له مێژوودا ده‌ركه‌وت هه‌موو مرۆڤایه‌تی، سودی لێبینی،ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له نووسه‌ران و مێژوونووسانی به ئینساف له جیهانی غه‌یری ئیسلامی‌دا و له ئه‌وروپا دانیان به‌و راستیه‌دا هێناوه.
"پێتوایه له كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌و موقه‌ده‌سانه‌ی دراوه كه تۆ باسی ده‌كه‌ی؟ "
هاوژین عومه‌ر: كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان من قسه‌م هه‌یه له‌سه‌ری . لێره‌دا با به‌تایبه‌ت كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان قووت نه‌كه‌ینه‌وه چونكه كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان به بۆچوونی من دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌كی پیس كه نه‌ك سنوری شه‌رعی به‌زاندووه به‌ڵكو سنوری هه‌موو قیه‌م وبه‌هایه‌كی به‌زاندووه. من لێره به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆ قسه‌كانم كه ئه‌گه‌ر دوایی مه‌جال هه‌بێت بێینه سه‌ر كتێبه‌كه. یانی ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا مه‌ریوان حه‌زی پێ ئه‌كات و داخوازییه‌تی و هیوایه‌تیه‌تی بێته‌دی، ژیانێكی ئاژه‌ڵییه. من ده‌قه‌كانی ئه‌توانم بێنم وه له رووی زانستیشه‌وه باسی بكه‌ین كه نه‌ك له‌رووی ئیسلامییه‌وه هه‌ر له رۆژئاوادا ئه‌و فیكره‌یه كه ئه‌و داوای ئه‌كات، فیكره‌یه‌كه تا راده‌یه‌ك له ژیانی ئاژه‌ڵیه‌و هیچ كۆت‌و به‌ندێك نه‌مێنێت. مرۆڤ سروشتییانه مامه‌ڵه بكات، ئه‌مانه نه‌ك سنوری ئیسلامی تێپه‌ڕاندووه، سنوری هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤی تیایه تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌ش دانه‌بڕاوه به‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی مه‌ریواندا، زنجیره‌یه‌ك كتێبی‌تر هه‌یه لێره، له ده‌ره‌وه كه ئه‌مه بۆخۆی دیارده‌یه‌كی دروست كردووه، دیارده‌كه شایانی قسه‌یه، نه‌ك كتێبێكی بێ ئه‌رزش به‌بۆچونی من كه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ریكردووه، وه‌كو كتێبه‌كانی پێشتر.
"كاك مه‌ریوان دیاره گوێبیستی سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینییانه بووی كه كاك هاوژین عومه‌ر له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین له ئیسلام و به‌تایبه‌تی كتێبه‌كه‌ی به‌ڕێزیشتان خستییه روو. ئه‌گه‌ر كاك مه‌ریوان من ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی تۆ بكه‌م تاچه‌ند پێتوایه ئه‌م كتێبه‌ی تۆ كۆمه‌ڵێك سنوور كه له ئایینی ئیسلامدا دانراوه به‌زاندوویه‌تی یا تۆ به‌و په‌ڕی ئازادی فیكری خۆت وه به‌و په‌ڕی ئه‌وه‌ی كه ئیسلامیش له‌پاڵ ئایینه‌كانی‌تردا توانیویه‌تی بوار بدات به‌تۆ كه ئه‌و كتێبه بنووسیت وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی مێژووییی بۆ چه‌مكه‌كانی سێكس و شه‌رع و ژن بكه‌یت؟ "
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: من به‌داخه‌وه له‌ودواییه‌دا گوێم له قسه‌كانی كاك هاوژین بوو، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌توانم له كۆتایی قسه‌كانته‌وه ده‌ست پێبكه‌م، بۆخۆی نه ئه‌وو نه ئیسلام بواری ئه‌وه‌یان نه‌داوه به من ئه‌و كتێبه بنووسم من بۆخۆم ئازادم كه‌سێكی سه‌ربه‌ستم و خاوه‌نی عه‌قڵ و خاوه‌نی جه‌سته‌و خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و خاوه‌نی بڕیاری خۆمم ئه‌و بۆخۆی كۆمه‌ڵێك قسه‌ی كردووه به‌ڕاستی جۆرێك له جۆره‌كان هه‌مان گوتاری ئه‌و ئیسلامه میانه‌ڕه‌وانه دووباره ئه‌كاته‌وه كه له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی مێژوودا، كاریان تیا كردووه و دواتر ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له ئیسلام و له ناوه‌ڕۆكی ئیسلام و زانسته‌كانی قورئان دا نه‌بێت به هه‌موو قسه‌كانی كاك هاوژین ده‌ڵێ ئامین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆخۆی شاره‌زایی ته‌واوی له زانسته‌كانی قورئاندا هه‌بێت، حه‌تمه‌ن زانستی ناسخ و مه‌نسوخی خوێندووه، هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه قسه له‌سه‌ر برایه‌تی و بیروڕای ئازاد و ئه‌وه‌ی كێ كافره با كافر بێت و كێ موسوڵمانه با موسوڵمان بێت و كۆمه‌ڵێك شتی له‌و بابه‌تانه، ئه‌و ئایه‌تانه زۆر زۆرن، ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی بۆخۆیان مه‌نسوخن واته به زانستی قورئان ئه‌وانه حوكمیان له‌كار كه‌وتووه وه حوكمی دیكه له شوێنیان هاتووه وه هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه سڕاونه‌ته‌وه و ئایه‌تی تری له‌بری دانراون هه‌مووی یه‌كسه‌ر باس له كوشتن و سه‌ربڕین ده‌كات، ته‌نانه‌ت قبوڵ ناكرێت له هیچ كه‌سێكی دنیا له‌هه‌ر سنوورێكدا بێت، گوتارێكی هه‌بێت، هه‌رجۆره ئازادییه‌كی هه‌بێت لێی قبووڵ ناكرێ.
"هاوژین عومه‌ر: یه‌ك پرسیارم له جه‌نابت هه‌یه، حه‌زده‌كه‌م دوو ئایه‌تم پێ بڵێیت كه نسخ كرابێته‌وه له‌وباره‌یه‌وه، له‌هه‌موو مێژووی ئیسلامیشدا، ناوی دوو بیرمه‌ندم پێ بڵێی كه وه‌كو ئه‌وه‌ی له رۆژئاوادا كرا سووتێنرابێ له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی داهێنانێكی مرۆڤایه‌تی كردووه له بواره زانستییه‌كاندا".
-مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: زۆر ئاساییه، من وه‌كو ئێوه ئه‌وه‌نده ئیسلامی نیم و ناوه‌ڕۆكی قورئانم هه‌مووی له‌به‌رنییه، به‌ڵام زۆر ئاساییه كه من ئێستا یه‌ك دوو ئایه‌تت بۆ بخوێنمه‌وه: له صوره‌تی نسا‌و ئایه‌تی شه‌ست و سێ ده‌ڵێ (فأعرض عنهم وعضهم)، ره‌فتاری كافران پشتگوێ مه‌خه‌و ئامۆژگاریان بكه، ئه‌مه ئایه‌تێك بوو له قۆناغی مه‌كه‌دا هاتۆته خوارێ، به‌ڵام كه دواتر پێغه‌مبه‌ر كۆچ ده‌كات بۆ ناو مه‌دینه‌و ده‌سه‌ڵات په‌یدا ده‌كا، ده‌ستكه‌وت و سامانێكی زۆری ده‌بێ و سوپای زۆر پێكه‌وه ده‌نێ ئه‌م ئایه‌ته سه‌رهه‌ڵده‌دا: (فأقتلوا المشركین حیث وجدتموهم خذوهم وأحصروهم وعدوا له‌م كل مرصد ..هتد)، به‌كوردییه‌كه‌ی له‌هه‌ر شوێنێك موشریكان، له‌هه‌ر شوێنێك به‌رده‌ستان كه‌وتن بیانكوژن، به‌دیل بیانگرن، چوار ده‌وریان بته‌نن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و شێوازێك بۆسه‌یان بۆ دابنێن. به‌ڕاستی نه‌ك ئه‌و ئایه‌ته، ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ی (هیبه‌توڵڵا سه‌لامه) بخوێنینه‌وه، ته‌واوی هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به دووسه‌د و چه‌ند حساب كردووه، هه‌رهه‌مووی له كارخراوه.
"مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: من پرسیارێك له كاك هاوژین ده‌كه‌م، په‌یكه‌ری بوزا رووخێنرا له ئه‌فغانستان، بوزا چی كردبوو ئیسلام سوكایه‌تی به‌و ئاینه گه‌وره‌و به‌و هه‌موو مرۆڤه كرد له ئه‌فغانستان كه ئیسلام په‌یكه‌ره‌كه‌ی سووتاند، ته‌قاندییه‌وه به تی ئێن تی، ئه‌مه سوكایه‌تی نه‌بوو به ئاین و به‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، وا ئیسلام خۆی لێ بێ به‌ری ده‌كا؟ "
هاوژین عومه‌ر: كاك مه‌ریوان بۆئه‌وه‌ی تێنه‌په‌ڕین له‌شته‌كان، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی تۆ بده‌مه‌وه: یه‌كه‌م: (فأعرض عنهم ..هتد) ئێوه كێشه‌كه‌تان ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر كه‌وا من كۆمه‌ڵێك خاڵم له‌سه‌ر تۆش و ئاسایی نووسه‌ر له‌نێوان دووكه‌وانه‌دا، چونكه هه‌ریه‌كه‌و پێناسه‌ی خۆی هه‌یه بۆ نووسه‌ر بۆ نموونه ئیدوارد سه‌عید پێناسه‌ی خۆی بۆ هه‌یه‌و له‌ئیسلامدا كۆمه‌ڵێك شتی خۆی هه‌یه، ناتوانم به‌تۆ بڵێم نووسه‌ر، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی باسی ده‌كه‌ی (فأقتلوا المشركین)، ئه‌وه‌ی تۆزێك له زمانی عه‌ره‌بی بزانێت، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه له‌سوره‌تی ته‌وبه‌دا هاتووه باسی موشریك ده‌كا ئه‌وه یه‌ك، دووه‌م باسی موشریك و كافری شه‌ڕكه‌ر ده‌كا، ئه‌ی باشه تۆ بۆ باسی ئه‌وه ناكه‌ی كه ئه‌بوبه‌كر سوپایه‌كی به‌ڕێكرد، كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری پێ وتوون، نه‌دار ببڕن، نه پیرێژن بكوژن، نه‌منداڵ بكوژن، نه ژن بكوژن، هیچ شتێك نه‌كه‌ن. من یه‌ك به‌ڵگه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه: له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیزدا ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، كه زانایان به خه‌لیفه‌ی پێنجه‌می راشدین سه‌یری ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه سه‌مه‌رقه‌ندیان داگیركرد، داگیریش نا به‌ڵكو سوپای موسڵمانان به‌سه‌ركردایه‌تی قوته‌یبه كوڕی موسلم كه وه‌كو فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی وابووه له ئێستادا، كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی سه‌مه‌رقه‌ند هاتن بۆلای خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز پێیان وت: ئێمه رازی نین ئه‌و سوپایه هاتووه‌ته ناوی، هه‌رله‌وێدا به‌نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی گوت قازییه‌ك دیاری بكه‌ن و قازییه‌كه له‌سه‌مه‌رقه‌ند خه‌ڵكی خۆیان چ حوكمێك ده‌دا، قازییه‌كه فه‌رمانی ده‌ركرد كه ئه‌و سوپایه بكشێنه دواوه، ئه‌گه‌ر ویستیان شه‌ڕ بكه‌ن ده‌بێ خۆیان ئاماده بكه‌ن، خه‌ڵكی ئێمه‌ش وه‌كو یاسای رۆژهه‌ڵاتی خۆی ئاماده بكا ئینجا بزانین شه‌ڕه‌كه كێ ده‌یباته‌وه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: من باسی ده‌قی ئه‌سڵت بۆ ده‌كه‌م، باسی سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵت بۆ ده‌كه‌م، تۆ باسی زه‌مه‌نێك له‌دوای ئه‌و ده‌كه‌یت و نه ده‌قی ئه‌سڵه، نه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سه‌نه، من یه‌ك پرسیار له‌به‌ڕێزت ده‌كه‌م: ئه‌م ئایه‌ته من ئێستا ده‌یخوێنمه‌وه: ( فاذا انسلخ الاشهر الحرم فاقتلوا المشركین حیث وجدتموهم، وخذوهم، وأحصروهم، واقعدوا له‌م كل مرصد، فأن تابوا وأقام الصلات واتی الزكات فأخلوا سبیلهم أن الله غفور رحیم) ، جا حه‌زده‌كه‌ی بۆشت ده‌كه‌مه كوردی. ئه‌وناڵێ جه‌نگ، ئه‌و ناڵێ وته‌ی فڵان سه‌حابه، ئه‌و ناڵێ فڵان زانا، ئه‌مه خوا ده‌ڵێ، مرۆڤ قسه ناكات، پێغه‌مبه‌ر قسه‌ناكا، خوا خۆی ده‌ڵێ له‌هه‌ر شوێنێك بینیتانن، ئه‌وان نه‌هاتوون بۆجه‌نگ، ده‌ڵێ له‌هه‌ر شوێنێك بینیتانن ملیان پێ كه‌چ بكه‌ن، زه‌كاتیان پێبده‌ن ئینجا وازیان لێ بهێنن.
"كاك مه‌ریوان بامن پرسیارێك له‌تۆ بكه‌م، با له‌و گفتوگۆیه‌ی ده‌ق و گێڕانه‌وه مێژووییانه بێینه سه‌ر كتێبه‌كه‌ی به‌رێزت، تۆ پێت وانییه به‌ده‌ركردنی كتێبێكی له‌م شێوه‌یه وه‌كو كاك هاوژین وتی له‌كۆمه‌ڵێك موقه‌ده‌ساتت داوه بۆ نموونه له عه‌قیده‌ی موسڵمانان، یان ئاماژه‌ت كردووه به كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه له‌وانه‌یه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئاماژه‌كردنانه‌تدا كۆمه‌ڵێك به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌یته ژێر پرسیاره‌وه وه‌كو سێكس و ژن، ئه‌گه‌ر بكرێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م بده‌یته‌وه. "
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر، یه‌كێك له‌وانه، له‌ڕاستیدا ئه‌وان بۆخۆیان پێیان وایه من سوكایه‌تیم به‌ئاینی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ران كردووه، من ئه‌و شتانه‌ی كه نوسیومن له مێژوودا ده‌رم هێناون‌و ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌ی راستم بۆ هێناوه‌ته‌وه، پشتم به ته‌فسیری زاناكان به‌ستووه، له ابن قرتوبیه‌وه له ئیبن كه‌سیر من هێناومه و ته‌فسیره‌كه‌م داناوه، من سوكایه‌تیم پێنه‌كردوون، ئه‌وانه راستن، سه‌رچاوه‌كه‌ی له مێژوودا هه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵێك كتێبی تر ده‌رچووه، ئه‌و هه‌رایه‌ی نه‌ناوه‌ته‌وه له‌به‌ر دوو هۆ له‌وانه: یه‌كه‌میان: له‌به‌رئه‌وه‌ی من باسی سێكس ده‌كه‌م، بۆخۆی تا ئێستا له كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی و له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان و له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌تا ئێستا قسه‌كردن له‌سه‌ر سێكس بڤه‌یه قسه‌كردن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك شته قووڵه‌كانی ناو شه‌رع قه‌ده‌غه‌یه، تۆ ئه‌گه‌ر ئیسلام نه‌بوویت و مه‌لا نه‌بیت و دوانزه عیلم نه‌بیت ته‌واو شاره‌زایی قورئانت نه‌بێت بۆت نییه ده‌ست به‌ری بۆئه‌و شتانه، بۆت نییه قسه له‌سه‌ر ئه‌و شته بڤانه بكه‌ی، ئه‌مه سێكسه،ئه‌مه حه‌یایه، ئه‌مه حورمه‌ته، ئه‌مه شه‌ره‌فه ، ئه‌مه ناموسه، كۆمه‌ڵێك له‌م شتانه وایكردووه له‌لای ئه‌مانه زه‌ق بێت، ده‌نا ئه‌وه‌ی من زۆر به‌زمانێكی ساده‌یه‌و ئه‌وه‌ی كه من نووسیومه له‌هه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتوخوازی دنیا به‌وشه‌و رسته‌و په‌ره‌گراف ئه‌وانه‌ی زۆر به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرێ، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و گه‌وره‌كردنه، دووه‌میشیان مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه.
"كاك هاوژین وه‌ك كاك مه‌ریوان ئاماژه‌ی پێكرد ده‌ڵێ ئه‌م كتێبه‌ی كه‌من نووسیومه، به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه قسه‌كانم راستن و ئاماژه‌م كردووه به‌كۆمه‌ڵێك چ به‌سه‌رچاوه، چ ده‌قی قورئان بێت، چ فه‌رموده بێت، چ ئه‌و ته‌فسیرانه بێت كه هه‌بوو، تۆ چیت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م قسانه؟ "
هاوژین عومه‌ر: من پێم خۆش‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه قسه بكه‌م، هه‌رچه‌نده وه‌كو خۆم حه‌زناكه‌م به‌تایبه‌تی قسه له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه بكه‌م. من یه‌ك پرسیار له كاك مه‌ریوان ده‌كه‌م، له‌باسی سێكس لای په‌یامبه‌رانی خوا، سێكس بازی لای ئه‌وان، به‌سه‌رهاتی لوت پێغه‌مبه‌ری هێناوه، ئه‌و به‌شه به‌ته‌واوی سه‌رچاوه‌كه‌ی شوجاعه‌دینی شه‌فایه، كه نووسینێكی فارسییه كراوه به‌كوردی و وابزانم له گۆڤاری ریفۆرمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسی زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی كردووه، كۆمه‌ڵێك شتی هێناوه كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، خۆی ته‌ورات ئێمه ده‌زانین منداڵی سێی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی، تائه‌و كاته ده‌زانێت كه مه‌سه‌له‌ی حوكمی ته‌ورات‌و ئینجیل له‌ئیسلامدا چییه، ئه‌م هاتووه مێژووی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی هێناوه سێكسبازی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نوسیوه من ده‌ستم نه‌كه‌وت به‌س ئه‌و ده‌ڵێت ته‌فسیری ئیبن كه‌سیر، من حه‌زده‌كه‌م ئه‌و پرسیاره‌ی لێ بكه‌م، له‌ته‌فسیری ئیبن كه‌سیردا كه‌خۆی به‌موعته‌به‌ر ده‌زانێت باسی لوتی خوێندوه‌ته‌وه؟ جا من حه‌زده‌كه‌م كۆمه‌ڵێك شتت پێ بڵێم بۆ خوێنه‌ران، خوێنه‌ران‌و بیسه‌ران ئه‌و قسانه‌ی تۆ كه ده‌یبیستن پێیان وایه توێژه‌رێكی زۆر گه‌وره دانیشتووه من یه‌ك دزی ئه‌ده‌بی له‌م كتێبه‌دا كه‌شف ده‌كه‌م، كه(180) دزی له‌و كتێبه‌دا گیراوه دزی ئه‌ده‌بی‌و نه‌زانینی عه‌ره‌بی! یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌من بۆت بخوێنمه‌وه كه دزی ئه‌ده‌بییه..
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: تكایه وشه‌ی سوكایه‌تی به‌كارمه‌هێنه...
هاوژین عومه‌ر: یه‌ك فه‌قه‌ره‌ت بۆ ده‌خوێنمه‌وه كه باسی عه‌وره‌ت‌و سێكسبازی ده‌كه‌یت له‌په‌رستگای ئایینه‌كانی تردا، "ئه‌م جۆره په‌رستگایانه‌ش ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌مان بیرده‌خه‌نه‌وه كه‌مزگه‌وته‌كانی ئیسلامیه‌كان پێ ده‌شوبهێنن‌و ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كان به‌وێنه‌ی عه‌وره‌تێك‌و جوتێك گون مناره‌ی مزگه‌وته‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه له‌ملاولای دوو قوبه‌شیان بۆ چه‌قاندوه‌و ده‌نگ‌و بانگی ئه‌ڵاه‌و ئه‌كبه‌ریان لێوه ده‌بیستیت" هه‌تا دێیته خواره‌وه تا كۆتایی دێڕه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ی چییه؟ كتێبی ویعازو سه‌ڵاتینیی عه‌لی وه‌ردییه، من ئه‌و كتێبه‌م هه‌یه له‌لاپه‌ڕه 15-25 كه‌تۆ ئاماژه‌ت پێكردوه، ئه‌و فه‌سڵه‌م به‌ته‌واوه‌تی خوێنده‌وه یه‌ك وشه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تیانییه باسی ئیزدواجیه‌تی شه‌خسی ده‌كات.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: لاپه‌ڕه چه‌نده؟
هاوژین عومه‌ر: لاپه‌ڕه 22ه ، جا كه‌باسی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ش ده‌كه‌یت كام ره‌خنه‌گر؟ كۆمه‌ڵێك شتت داوه به‌یه‌كدا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كت باس كردبێت، ئه‌وه شێوازی توێژینه‌وه‌ی زانستی نییه، دوای ئه‌وه تۆ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ت نوسیوه من حه‌زده‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشت له‌سه‌رچاوه‌كاندا بكه‌م هه‌ندێ تێبینیشم هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ران بزانن تاچه‌ند تۆ ئه‌و كتێبانه‌ت بینیوه كه‌تۆ باس له‌وه ده‌كه‌یت له‌ته‌فسیرو كتێبی ئیسلامییه‌وه وه‌رت گرتوون.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: با من وه‌ڵامی خۆم بده‌مه‌وه به‌س تۆ ئه‌وه‌نده شته‌كانت قورس كرد له‌سه‌رم من ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میانم له‌بیرچووه، ئه‌گه‌ر ئه‌رك نیه دووباره‌ی بكه‌ره‌وه.
هاوژین عومه‌ر: من حه‌زده‌كه‌م له‌وه‌ی ویعازو سه‌ڵاتینه‌وه ده‌ست پێبكه‌یت كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شته له‌لاپه‌ڕه 15ی ئه‌و كتێبه‌دا ئاماژه‌ت پێكردووه تا لاپه‌ڕه 35م خوێنده‌وه وشه‌یه‌كی وای تیا نییه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌وه‌ی لای تۆ چاپی چه‌نده‌میانه؟ چونكه له‌چاپدا ئاڵوگۆڕ له‌لاپه‌ڕه‌دا ده‌كرێت.
هاوژین عومه‌ر: لای من لاپه‌ڕه دووه‌می چاپی یه‌كه‌مه.
-مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: به‌داخه‌وه من چاپی دووه‌مم لایه، با من به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌ت پێ بڵێم قسه‌كانی عه‌لی وه‌ردی ئه‌گه‌ر وتبێتم له‌شوێنی خۆیدا وتومه‌و زۆر راسته وه‌ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌وتومه‌و ره‌خنه‌گرانیش وتویانه ئه‌وه من سه‌رچاوه‌م بۆ دیاری نه‌كردووه، من ئه‌و سه‌رچاوانه دیاری ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو من نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئێوه‌وه.
هاوژین عومه‌ر: باشه كاك مه‌ریوان ئه‌وه وه‌ڵامێكی زانستییه لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی زانستی واده‌ڵێت؟ دوای ئه‌وه من هه‌ردوو چاپه‌كه‌م به‌راورد كردووه هه‌ردوو چاپه‌كه نیو لاپه‌ڕه‌ی به‌ینه.
"با ئه‌م دوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه وه‌ربگرین دواتر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ وه‌لاَمی كاك مه‌ریوان. "
په‌یوێندی ته‌له‌فۆنی.. ئارام شوانی..
چه‌ند تێبینییه‌كم هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ كاك هاوژین له كاك مه‌ریوانی پرسی بۆ سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كه‌ت باس نه‌كردووه، وتی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌كو من نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێوه‌وه من لێره‌وه به‌كاك مه‌ریوان ده‌ڵێم كاتێك كتێبه‌كه‌ی ده‌ستخه‌ت بوو له‌لای خۆی كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كردبوو كه‌سیش نه‌یبینیبوو دوای بڵاوبونه‌وه‌شی به‌سێ مانگ ئنجا ئه‌و شته وروژا له‌نێو خه‌ڵكدا ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ كاك مه‌ریوان كه بۆ سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كانی نه‌نوسیوه، له‌سه‌ر ئازادی بیروڕاش له‌كوردستان كاك مه‌ریوان باس له‌وه‌ده‌كات ده‌ڵێت ئیسلام هیچ مه‌جالێكی نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئازادی بیروڕا با كاك هاوژین وه‌ڵامی بداته‌وه كه‌چه‌ندین به‌ڵگه‌ی قورئانیش هه‌یه كه‌وا ئازادییه‌كی ره‌ها هه‌یه كه‌وا تاسنورێكه‌و دیاری كراوه.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی...فاتح ....له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه:
باس كردن له‌ئازادی‌و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین ئه‌وه زۆری ده‌وێت كاك هاوژینیش چه‌ند قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر كرد به‌ڵام ده‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێكی كورت له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه بخه‌مه‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاك مه‌ریوان كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری چه‌ند ئایدیایه‌ك یان چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاك مه‌ریوان وا ده‌خاته بیری خوێنه‌رانی یاخود وایان پیشانده‌دات كه‌ئه‌م په‌نای بردوه‌ته به‌ر سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیسلام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كاك مه‌ریوان په‌نای بۆ بردووه سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیسلام نییه به‌ڵكو تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه یاخود گه‌ڕاوه له‌ناو سه‌رجه‌م مێژووی ئیسلامی به‌ته‌فسیرو مێژوو حه‌دیس‌و ئه‌وانه گه‌ڕاوه ئینتیقائیانه به‌ئاره‌زووی خۆی چووه ئه‌و شتانه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه‌جێی ئیشكالاتن له‌ڕوانگه‌ی تێگه‌یشتنی ئیسلامیانه‌ی دروسته‌وه تێگه‌یشتنی موفه‌سرین‌و ئه‌وانه‌شه‌وه به‌ئاره‌زووگه‌ڕاوه ئه‌و شتانه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه‌له‌ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه نییه.
"كاك مه‌ریوان ئه‌گه‌ر وه‌لاَمی كاك هاوژین بده‌یته‌وه؟ "
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌و نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه ده‌مه‌وێت هه‌موو گوێگر له‌حه‌قیقه‌تی شێوه بیركردنه‌وه‌ی كاك هاوژین تێبگات وه منیش كه‌چیم نوسیوه وه‌ئه‌مه ئه‌م پرسیاره‌ی ئه‌و كه وتی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌و له‌خواره‌وه شتی وا نییه، ببێته به‌ڵگه بۆ ته‌واوی كتێبه‌كه‌م ئه‌گه‌ر كاك هاوژین راستی كرد ئه‌وا هه‌موو كتێبه‌كه‌م سفر بێنێت، لێی په‌شیمانم وه‌ئه‌گه‌ر راستیشی نه‌كرد ئێستا له‌به‌رده‌می خۆتدا كه‌كتێبه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه داوای لێبوردن بكات چونكه بوختانی بۆ من كرد، من ئه‌و په‌ره‌گرافه‌م نوسیوه له‌دوا دێڕدا نوسیومه " خه‌لیفه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌بووه، به‌ئاره‌زووی خۆیان سودی لێوه‌ربگرن واته له‌چه‌مكه‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه‌چی به‌رامبه‌ر هه‌ژارو كۆیله‌و كه‌نیزه‌ك هه‌مان كتێب له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌ورت بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئه‌تككردن به‌كاردێنن" وتومه په‌راوێز، له‌په‌راوێزه‌كه‌شدا نه‌منوسیوه ئه‌مه عه‌لی وه‌ردی نوسیویه‌تی، نوسیومه له‌باسه‌كه‌ماندا كۆمه‌ڵێ رووداو ده‌نوسین بۆ نمونه "جارێكیان خه‌لیفه سلێمان كوڕی عه‌بدولمه‌لیك له‌ده‌شتێكدا گه‌شت‌و سه‌یرانی ده‌كرد گوێی له‌ده‌نگێكی نه‌رم‌و گۆرانی بێژانه بوو، خه‌لیفه له‌بیستنی ئه‌م ده‌نگه ده‌خرۆشێ‌و توڕه ده‌بێت‌و ئه‌و ده‌نگه له‌سه‌ر پاكداوێنی ژنان وه‌ك هۆیه‌كی له خشته‌بردن به‌مه‌ترسی ده‌زانێت هه‌ر بۆیه فه‌رمان ده‌دات گۆرانی بێژه‌كه بخه‌سێنن ئه‌وه‌بوو گونی ئه‌و هه‌ژاره‌یان ده‌رهێناو خه‌ساندیان)) ئه‌م قسه‌یه من وتومه‌و له‌پاڵیدا نوسیومه د.عه‌لی وه‌ردی له‌كتێبی وعاز سه‌ڵاتین چاپه‌كه‌ی ئه‌وه‌نه‌و له‌چاپخانه‌ی ئه‌وه‌نه‌و له‌ساڵی ئه‌وه‌نه‌و له‌لاپه‌ڕه ئه‌وه‌نه‌دا.
هاوژین عومه‌ر: كاك مه‌ریوان با تێنه‌په‌ڕێت به‌سه‌رمانا، من ده‌ڵێم له‌و 20لاپه‌ڕه‌یه‌دا ئه‌و نمونه‌یه‌ی ئێستا خوێندته‌وه ده‌ڵێیت له‌عه‌لی وه‌ردیدا ده‌رمهێناوه له‌كتێبه‌كه‌ی ئه‌ودا من بۆ ئه‌و نمونه‌یه گه‌ڕام 20لاپه‌ڕه‌م خوێنده‌وه ئه‌و نمونه‌یه‌ی تیانییه، ئه‌وه‌ی پێشوو خۆی بۆخۆی ره‌خنه هه‌ڵده‌گرێت.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: تۆ خۆت خوێنده‌واریت نییه به‌ڕێزه‌كه‌م ئه‌گه‌ر خوێنده‌واریت هه‌بوایه ده‌تدۆزییه‌وه‌و له‌م په‌راوێزه‌ی من تێده‌گه‌یشتی من كه‌ی باسی سه‌ره‌وه‌م كردووه هێناومه‌و وتومه عه‌لی وه‌ردی من ئه‌وه‌ی خواره‌وه وتومه عه‌لی وه‌ردی.
هاوژین عومه‌ر: ئه‌و نمونه‌یه‌ی كه‌ده‌یده‌یته لای عه‌لی وه‌ردی كامه‌یه؟ئه‌وه‌ی خه‌لیفه سلێمانه؟
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: به‌ڵێ.
هاوژین عومه‌ر: ناوی خه‌لیفه سولێمانیش نه‌ك رووداوه‌كه هه‌ر ناوی تیا هاتبێت من نه‌وا ده‌كه‌م به‌حه‌كه‌م كه‌ئه‌وپه‌ڕی ته‌حه‌دات ده‌كه‌م.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: رادیۆ نا رۆژنامه له‌یه‌كێك له‌ڕۆژنامه‌كان هه‌ڵبژێره به‌ڵام بێلایه‌ن بێت‌و نه‌لایه‌نی من نه‌لایه‌نی تۆ، ئیسلامیش نه‌بێت‌و ئه‌و شتانه‌ی تریش نه‌بێت رۆژنامه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره من ره‌سمی لاپه‌ڕه‌كه‌ش ده‌گرم، داشیده‌نێم تۆش ئه‌وكاته ده‌ڵێت چی؟
هاوژین عومه‌ر: من به‌هه‌موو شتێك رازیم.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌وه منیش قبوڵم كرد به‌شایه‌دی خوێنه‌ران ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وه‌ی هاوژین له‌م دانیشتنه‌دا ده‌یكات هیچی راست نییه. رۆژنامه‌یه‌ك دیاری بكه‌و پێم بڵێ تا بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
هاوژین عومه‌ر: وه‌ڵا حه‌زم ده‌كر له‌كه‌ناڵێكی ئاسمانییه‌وه بوایه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: بۆچی بۆئه‌وه‌ی بمكوژن؟
هاوژین: كاك مه‌ریوان گوێبگره ده‌ڵێن قسه قسه دێنێت، من له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ت كه‌هه‌ڵایه‌ك دروست بوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئاماده‌نه‌بووه ناویشت بێنێت تا گه‌وره نه‌بیت، چونكه هه‌ندێ كه‌س عوقده‌ی نه‌قسی هه‌یه، چونكه هه‌ندێك شت ده‌كات بۆئه‌وه‌ی گه‌وره بێت، سه‌باره‌ت به‌كوشتنه‌كه من وه‌كو ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ له‌سه‌رتاپای كۆمه‌ڵدا كه‌س فه‌توای ده‌رنه‌كردووه كاك مه‌ریوان خوێننامه‌ی ده‌ركرد هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی كه‌خوێننامه بڵاو بۆوه ده‌مانزانی كاك مه‌ریوان خوێننامه‌ی به‌ناوی زه‌رده‌شتییه‌وه بڵاو كردۆته‌وه ئه‌وكاته كۆمه‌ڵی ئیسلامی 24هێزی هه‌بوو.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌مه كێ نوسیویه‌تی زانا رۆستایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ئاسۆی راگه‌یاند كه‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی فه‌توای كوشتنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی داوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌پێی شه‌رع، ناڵێ به‌پێی یاسای حكومه‌ت به‌پێی شه‌رع سزای نه‌دات یان ئه‌گه‌ر مه‌ریوان په‌شیمان نه‌بێته‌وه له‌نوسینه‌كه‌ی ده‌بێت بكوژرێت، ئه‌مه ته‌سجیل كراوه به‌ڕێزم.
هاوژین عومه‌ر: من بۆ زانیاری پێت بڵێم له‌گه‌ڵ كاك زانا رۆستایی قسه‌م كردووه، كه‌مافناسه ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌نیازه داوایه‌ك له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ئاسۆ‌و بڵند مسته‌فا تۆمار بكات كه‌ئه‌و قسه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاك زانا نه‌یوتووه، دوای ئه‌وه‌ش دووباره‌ی كردۆته‌وه بڵند مسته‌فا وتویه‌تی من له‌سه‌رچاوه‌وه وه‌رمگرتووه بۆ زانیاریت.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: من ده‌مه‌وێت قسه‌ی كاك عه‌لی باپیر بێنمه‌وه بۆئه‌وه‌ی باسی زانا رۆستایی ده‌ركه‌ین، ئه‌مه له‌ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵدا بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر هی خۆیانه ده‌بێت بڕوای پێبكات ده‌ڵێ "له‌كۆتاییشدا به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه به‌رگریكردنیان له‌كه‌سایه‌تی‌و پایه‌به‌رزی به‌هه‌موو شێوه‌و شێوازێك كه‌بۆیان بگونجێت به‌ڵگه‌ی راستی بوونیانه له‌موسڵمانیه‌تیانداو نیشانه‌ی رێز‌و وه‌فادارییه بۆی بۆیه نابێت هیچ موسوڵمانێك درێغی‌و كه‌مته‌رخه‌می بكات له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت چی له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بدات" ئه‌مه عه‌لی باپیر له‌به‌لاغی ژماره 208 رۆژی شه‌ممه ده‌رچووه.
هاوژین عومه‌ر: با من یه‌ك شتت تێبگه‌یه‌نم یه‌ك عوقده‌ت هه‌یه له‌خیتابی ئیسلامی جوان تێناگه‌یت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی شاره‌زایی ئیسلامیت نییه، كتێبه‌كه‌شت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌زانێت چی ده‌ڵێت؟ ئه‌وه خولاسه‌ی 35ده‌قه‌یه ئه‌وشته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ڵێت مه‌بده‌ئی چییه له‌ڕووی ئیسلامدا؟ هه‌ركه‌س له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه وه‌ك له پێشه‌وه باسم كرد ئه‌و دوو زانا موفه‌كیره، هه‌موو كه‌س ئازاده له‌وه‌ی هه‌رچییه‌كی هه‌یه ده‌ری ببڕێت به‌مه‌رجێك رێز له‌موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵك بگرێت، قورئان ده‌فه‌رموێت: موسوڵمانان جنێو به‌موقه‌ده‌ساتی غه‌یری خۆتان مه‌ده‌ن با ئه‌وانیش جنێو به‌خواتان‌و موقه‌ده‌ساتتان نه‌ده‌ن وه له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و سنورانه ده‌به‌زێنێت.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: كاك هاوژین كه من باسی ئایه‌ت ده‌كه‌م تۆ باسی مه‌نقوله‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌یت، دێمه سه‌ر مه‌نقوله‌ی خه‌ڵك باسی ئایه‌ت ده‌كه‌یت من تائێستا پرسیارم نه‌كردووه با ئه‌م پرسیاره بكه‌م تكایه، بۆ كاك هاوژین‌و هه‌موو ئیسلامییه‌كان بابڵێین ئه‌گه‌ر سوكایه‌تیشم به‌پێغه‌مبه‌ریشه‌وه كردبێت، من سوكایه‌تییه‌كه‌م زیاتره یاخود شێخ زانا‌و تاقمه‌كه‌ی؟ ئه‌و سوكایه‌تی به‌هه‌موو ئاین‌و به‌پێغه‌مبه‌رو به‌خواش كرد!! ئه‌دی بۆ نه‌ماندی مایكی مزگه‌وته‌كان راوه‌شێنن‌و بۆ دوو لافیته‌یان نه‌نوسی؟ بۆ خۆپیشاندانیان نه‌كرد؟ ئه‌م شتانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به‌كاره‌كانی شێخ زانا قایلن ئێوه؟
هاوژین عومه‌ر: من دوو شتت پێده‌ڵێم: زانیمان كه‌زانیاری شه‌رعیت نییه‌و شته‌كانت هه‌مووی دزییه، بۆشت ده‌سه‌لمێنم تۆ زاكیره‌شت ته‌واو نییه، مه‌سه‌له‌ی شێخ زانا تۆ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كانت خوێندبێته‌وه بڕۆ رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ بخوێنه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو، موتابه‌عه‌ی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كگرتووت كردبێت خیتابی ئه‌وان كه‌شێخ زانا ( ئینسان ناكرێت هه‌موو زانیارییه‌كی سیاسی بڵێت ) شێخ زانا كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو؟ تۆ موشكیله‌كه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌ڵێیت من سه‌رچاوه‌ی ئیسلامیم هێناوه من نمونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه تۆ ده‌ڵێیت باسی شه‌خسم بۆ مه‌كه وه‌كو قوته‌یبه‌و عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیزم بۆ مه‌كه كه‌شه‌خسه باسی ئیسلامم بۆ بكه، من باسی شێخ زانت بۆ ده‌كه‌م كه رۆژێك له‌ڕۆژان ئینتیمایه‌كی ئیسلامی نه‌بووه وه‌كو حزبێكی ئیسلامی ئه‌شهه‌دو وه‌ختی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌لا ئه‌مینی جیهاددا بوو، ئه‌ویش ده‌ری كرد حزبێكی سیاسی عه‌لمانی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌مه‌لا ئه‌مین كرد وتی خوێنی ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر ئێوه‌یه.
"دیاره كاك مه‌ریوان پێی وایه كه‌ئه‌ویش موسڵمان بووه!! "
هاوژین عومه‌ر: ئاخر مه‌ریوانیش ده‌ڵێت من موسوڵمانم كه‌من به‌ده‌قی حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئایه‌ت مه‌ریوان له‌دین ده‌ره‌چێت، كه باسی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات كۆمه‌ڵێك شتیان هه‌یه كه‌ئه‌مه وه‌نه‌بێت مه‌ریوان داهێنه‌ری بێت، بێمه‌وه سه‌ر شێخ زانا ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و حزبی ئیسلامی‌و حزبه ئیسلامییه‌كان‌و زانایانی ئاینی هه‌یانبوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی شێخ زانا وای كرد ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه شێخ زانا به‌نده لای، خه‌ریك بوو نێوانیان تێكبچێت له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامییه‌كاندا من حه‌زده‌كه‌م ئه‌و زانیارییه‌ت پێ بڵێم.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: با ئه‌وه‌ی شێخ زانا به‌رینه ئه‌ولاوه، ئه‌نفال روویدا بۆ هیچیان نه‌كرد كیمیاباران بوو عه‌شاماتێكی بێ تاوان تیاچوون بۆ هیچتان نه‌كرد، ئه‌و هه‌مو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌یان به‌چاوی خۆیان بینی بۆ قسه‌تان نه‌كرد؟ نه له‌دژی مه‌لیك نه له‌دژی به‌عس رێپێوانێكیان نه‌كرد قسه‌یه‌ك جوكه‌یه‌كیان لێنه‌هات.
هاوژین عومه‌ر: كێ نه‌یكرد كاك مه‌ریوان؟
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: یه‌ك حزبی ئیسلامی، یه‌ك موسوڵمان نه‌هاته سه‌رجاده.
هاوژین عومه‌ر: وه‌ڵایی من نازانم ئه‌وكاته خۆت چی بوویت‌و له‌كوێ بوویت، ئه‌ی بۆ ده‌ڵێیت ئیسلامی بۆ ناڵێیت یه‌كێتی‌و پارتی ئه‌و كاته نه‌یان كرد، هه‌موو شتێ ئه‌بێ له توانادا بێ ئنجا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
"كاك هاوژین به‌س ئێوه ئیدانه‌ی ئه‌م كتێبه‌تان كردووه، خۆت له چ روویه‌كه‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌یت وه‌كو كه‌سێك كه ئینتیمایه‌كی سیاسیت بۆ حیزبێكی ئیسلامی هه‌یه هه‌م وه‌كو موسوڵمانیش؟ "
هاوژین عومه‌ر: با من له‌سیاسه‌ت بچمه ده‌ره‌وه چونكه من ئه‌گه‌ر وته‌بێژێكی سیاسی بهاتمایه نه‌ده‌هاتم چونكه من زۆر رقم له‌و شته‌یه من كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌م نوسیوه له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌ی مه‌ریوان.
"چونكه مه‌ریوان ده‌ڵێت پشتم به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی به‌ستووه؟ "
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: من قبوڵم نییه هیچ بخوێنێته‌وه، ده‌بێت بڵاوی بكاته‌وه، بیبینم منیش بنوسم‌و بڵاوی بكه‌مه‌وه.
هاوژین عومه‌ر: بۆ خۆ ئێمه بۆ پیاز پاككردن نه‌هاتووین تۆ ئازادی من زه‌وت ده‌كه‌ی كه‌باسیش ده‌كه‌یت ئیسلام ئازادی زه‌وت كردووه!
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: نوسین له‌كتێب‌و رۆژنامه‌و گۆڤاردا بڵاو ده‌بێته‌وه.
هاوژین عومه‌ر: جا من قسه‌كانم ته‌شهیری تیانییه، تۆ له‌و دووره‌وه قسه‌ده‌كه‌یت، من له‌ستۆدیۆیه‌كدا ئازادی من زه‌وت بكه‌یت، كه‌واته ئه‌وه نیشانه‌یه‌كه له‌سه‌ر تۆ.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: كامه ئازادی كاكه، ئێوه كه‌ستان له‌ئازادی گه‌یشتووه؟
هاوژین عومه‌ر: من به‌به‌ڵگه‌وه پێت ده‌ڵێم له‌و كتێبه‌تدا بێحورمه‌تی به‌نوسین كراوه‌و یه‌عنی ئه‌گه‌ر یه‌كێك جوانییه‌كانی نوسین‌و نوسه‌رانی نه‌بینیبێت...
مه‌ریوان هه‌له‌َبجه‌یی: گه‌ر بێحورمه‌تیشمان كردبێت، بۆ قبوڵی ناكه‌یت، ئاده‌ی پێم بڵێ چ ئاینێكی مه‌سیحی چ كه‌سێكی مه‌سیحی هات، په‌لاماری ئیسلامی دا به‌و هه‌موو بێحورمه‌تییانه‌ی به‌مه‌سیحی كرا.
هاوژین عومه‌ر: من پێتده‌ڵێم له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌تدا كۆمه‌ڵێك زانا سوتێنرا، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م‌و داهێنانی هه‌ندێك زانا‌و هه‌رچی كتێبخانه‌یان هه‌یه سوتێنرا، به‌ڵام من له‌سه‌رتاوه پرسیارێكم لێ‌كردیت، سه‌ره‌تای هاتنی پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) تاسه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانیش ناوی دوو زانامان پێ بڵێ كه‌به‌هۆی داهێنانێكی زانستییه‌وه له‌ئیسلام ده‌كرابێت‌و سوتێنرابێت، یان كوژرابێتن، ئه‌مه له‌لایه‌ك،یه‌ك پرسیاری تریش له‌گه‌ڵ یه‌ك زانیاری من هه‌ر بۆ خۆشی حسابی سه‌رچاوه‌كانی كاك مه‌ریوانم كرد له‌وه‌ی كه‌ناوی 107سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی هێناوه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 4سه‌رچاوه‌ی كوردی عه‌ره‌بییه‌كان‌و كوردییه‌كانم هه‌مووی كۆكرده‌وه به‌به‌رگه‌كانیان ئه‌وه‌ی كه‌ناوی نه‌نوسیوه به‌ته‌واوی نه‌مزانی چه‌ند به‌رگه 413به‌رگی ده‌كرد، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆرمان نه‌نوسیوه، باشه 413سه‌رچاوه ئه‌وه له‌كوردستاندا هی وای تیایه دوو ده‌وره‌ی تیانییه زۆر كه‌سایه‌تی ئیسلامی‌و موفه‌كریش هه‌یه له‌كوردستان‌و ئیسلامی هه‌یه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌ستناكه‌وێت ، تۆ هاتوویت ناوی سه‌رچاوه‌كانت ریز كردوه ئه‌مه یه‌ك، دووه‌م ناوی یه‌ك كتێبی تیایه خۆشه بۆ تاقیكردنه‌وه له‌كتێبه‌كاندا جه‌مع ئه‌لجه‌وامع ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر چییه كه‌دوو به‌رگه‌و تۆ له‌وێدا هێناوته؟
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: تۆ خۆت دانیشتویت كۆمه‌ڵێك كتێبت له‌چوارده‌ورو له‌حزبه‌كه‌ت‌و له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا هه‌یه، ته‌نها ئه‌وانه ده‌بینیت، من وه‌كو دیاری له‌لایه‌ن خۆمه‌وه هه‌موو ئه‌و كتێبانه خۆشبه‌ختانه له‌سعودییه‌وه هه‌ر هه‌مووی به‌به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری كراوه به‌سیدیه‌ك، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایه من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌كو دیاری بۆت ده‌نێرم.
هاوژین عومه‌ر: به‌ڵام ئه‌و سیدیه‌م هه‌یه كه‌جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت هه‌ر پێم خۆشه پێشم بگات، تۆ له‌كتێبه‌كاندا ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌ت هێناوه له‌هیچ له‌و سیدییانه‌دا كه‌من به‌رده‌وام موتابه‌عه‌یان ده‌كه‌م هه‌موو كوتوبی حه‌دیسی تیایه هه‌موو موئه‌له‌فاتی ئیبن ته‌یمییه‌و كتێبه موجه‌له‌داتی تیایه ناوی ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌ی تیانییه كه‌واته ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه‌تۆ شته‌كانت نه‌قڵ كردووه له‌ده‌ستی دووه‌م‌و سێهه‌مه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شم بده‌ره‌وه كه تۆ دوو موجه‌له‌ده‌كه‌ی جه‌مع جه‌وامعت هێناوه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی چی ده‌كات چۆن به‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌ته‌وه به‌ستوه‌ته‌وه؟
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌وه كتێبێكه بوخاری ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د بن ئیسماعیل ئه‌بو عه‌بدوڵا بوخاری ئه‌لجه‌عفه‌ریه كتێبه‌كه ناوی جامع ئه‌لسه‌حیحه نه‌ك جه‌مع ئه‌لجه‌وامع وه‌له‌ساڵی 904دا له‌دایك بووه له956دا مردووه وه‌ئه‌وه چاپی دووه‌میه‌تی‌و شه‌ش به‌شه ناوی موحه‌قیقه‌كه‌شی مسته‌فا به‌غایه له‌چاپخانه‌ی ئیبن كه‌سیر چاپ كراوه له‌ساڵی 1987 له‌به‌یروت.
هاوژین عومه‌ر: جه‌مع ئه‌لجه‌وامع له‌م كتێبه‌ی تۆدا هاتووه، به‌ناوی به‌رگه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت كتێبێكی تره.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: باشه گه‌ر ئه‌وه‌نده كه‌سێكی به‌توانایت بفه‌رموو به‌و ئسلوبه‌ی ئه‌خیر كه‌قسه‌ت كرد من ئاماده‌م سه‌د ساڵی تر ئاوا له‌گه‌ڵت دانیشم په‌یمانت ده‌ده‌مێ ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌ینوسیت من له‌سه‌ر حسابی خۆم چاپی بكه‌م، بینووسه براكه‌م.
هاوژین : كاك مه‌ریوان خۆشبه‌ختانه ئێستا دۆزیمه‌وه، با بۆت بخوێنمه‌وه، با من سه‌رچاوه‌ی شانزه‌هه‌مینی كتێبه‌كه‌ی خۆت بڕۆ سه‌یری بكه، 16-ئه‌سیوتی جه‌لاله‌دین محمد بن ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان بن ئه‌بی به‌كر محلی- جمع الجوامع أو الجامع الكبیر- گبعه مجموعه البحوپ الاسلامیه بمصر، حه‌زده‌كه‌م هه‌موو بیسه‌رێك كه ئێستا گوێی له‌م رادیۆ نه‌وایه‌یه، سه‌یری سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی شانزه بكا، پێم بڵێ جمع الجوامع ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی چی ده‌كا؟
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ده‌زانی چی، من ئه‌گه‌ر بێمه ئه‌و ئاسته‌وه، من ده‌شیزانم و باشی ده‌زانم، پێشت ده‌ڵێم چییه.
هاوژین عومه‌ر: من ئێستا به‌ڵگه‌ی ترم هه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانت نه‌بینیوه، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی تۆ من ده‌توانم لێره‌وه ته‌شخیسی بكه‌م، یه‌كێك له‌وانه خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم-ه كه باس له ئه‌زموونی مه‌دینه ده‌كا، لێره‌شدا ئاماژه‌ت پێكردووه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: من بۆ پاكانه نایكه‌م، گرنگ ئه‌وه‌یه رووداوه‌كان روویدا بێت، تۆ ده‌توانی بڵێی ئه‌و رووداوه رووی نه‌داوه؟ ده‌توانی بڵێی ئه‌وانه ئایه‌ت نین له قورئاندا هه‌ن و من نووسیومه.
هاوژین عومه‌ر: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر رووخسه‌تم بده‌ن به‌به‌ڵگه‌وه من بۆت باس ده‌كه‌م، له‌به‌رده‌ستمدایه به‌به‌ڵگه‌وه.
مه‌ریوان: ئه‌ی بۆ ناینووسیت؟ بۆ له‌رادیۆ ده‌یڵێی؟ ئێوه كۆمه‌ڵێكن ده‌توانن قسه بكه‌ن له رادیۆدا، وه‌كو چۆن له مزگه‌وته‌كاندا داده‌نیشن چوار سه‌عات خوتبه ده‌ده‌ن.
هاوژین عومه‌ر: نه‌وا میوانداری نه‌كردووم بۆئه‌وه‌ی پێم بڵێ هه‌ندێك شت بنوسێ و له‌وێوه تۆ پێم بڵێی، نووسین پیشه‌ی خۆمه، من له حه‌ڤده ساڵییه‌وه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی بێ سنوورم له ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیم. مه‌ریوان: یه‌كێتی نووسه‌ران جاری وا هه‌یه له‌سه‌روو هه‌ژده ساڵیشه‌وه قبوڵ ناكا؟!
هاوژین عومه‌ر: من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌وه ده‌نووسم، ئێستاش ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی بڕۆ له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ناوی من بخوێنه‌ره‌وه بزانه چییه له‌رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێ سنوور ناوم هه‌یه‌و تۆمار كراوه، تۆ ناهێڵیت قسه به‌ڵگه‌داره‌كانم له‌سه‌ر تۆ بكه‌م تۆده‌ڵێیت بڕۆ بنوسه كاكه من به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌یه‌كم لێپرسراوی نوسینگه‌یه‌كی ده‌زگایه‌كم خۆ من شتی زۆرم له‌به‌رده‌ستدایه من له‌م رۆژانه‌دا كتێبێكیان بۆ هێناوم كه‌وه‌كو ئه‌ندامی پرۆژه‌ی تیشك به‌سه‌ریا بچمه‌وه له‌سه‌ر تۆ نوسراوه 189 به‌ڵگه‌ی به‌ڵگه‌داری تێدایه.
"كاك مه‌ریوان ده‌ڵێت ئه‌و تێبینییانه‌ی كه‌تۆ هه‌ته‌و ده‌ته‌وێت له‌ڕێگه‌ی مایكی رادیۆی نه‌واوه بیڵێیت ده‌توانیت له‌ڕێی رۆژنامه‌وه بیڵێیت. "هاوژین عومه‌ر: ئه‌وه سه‌ربه‌ستی خۆمه‌و ئه‌و ناتوانێت رێنیشانده‌رم بێت كه‌من چی بكه‌م‌و چی نه‌كه‌م من حه‌زده‌كه‌م یه‌ك شتی مه‌هزه‌له له‌كتێبه‌كه‌تدا بڵێم، جه‌مع ئه‌لجه‌وامع باسی رێزمانی نه‌حوی عه‌ره‌بی ده‌كات كه من ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌م كردی نه‌تزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌ئیسلامدا له‌هیچ ئایین‌و شه‌ریعه‌تێكی تردا مه‌سه‌له‌ی ڕێزمان نابه‌سترێته‌وه به سێكسبازییه‌وه دیاره تۆ نوسینه‌كانت نه‌قڵ كردووه سه‌رچاوه‌كانیشت خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم ، د.كامل نه‌جار كۆمه‌ڵێكی ترن‌و به‌س..
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: سودم لێ وه‌رگرتوون.
هاوژین له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 413به‌رگت چۆن خوێنده‌وه كه‌عه‌ره‌بییه‌كه‌ت عه‌ره‌بی زانیش لێیان تێناگات.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: پێویست ناكات هه‌مووی بخوێنمه‌وه..سودی لێوه‌رده‌گرم به‌ئامانه‌ت‌و به‌ئه‌خلاقه‌وه باسیان ده‌كه‌م.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: ده‌قی ئه‌م گفتۆگۆیه به ته‌واوی و بێ هیچ ده‌سكاریه‌ك له سایتی ڕادوێی نه‌واو (nawa) كه له 26/02/2006 18:18:00 له پێشكه‌شكردنی هاوڕێ جه‌مالی علی له گه‌ڵ هاوژین عمر و مه‌ریوانی هه‌ڵبه‌جه‌یی ساز درابوو وه‌رگیراوه.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
موسڵمانان و ڕۆژئاوا، ئایا ئه‌مه شه‌ڕی ڕۆشنبیرییه؟*
به‌راوردێك له‌نێوان شارستانێتیی ئه‌ورووپایی و ئیسلامی‌دا
دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
ڕۆژئاوا چی له جیهانی ئیسلامی ده‌وێت؟!
حاكمانی كوردستان له‌به‌ر چی ئه‌م شینه بۆ (علاوي) ده‌گێڕن؟
زۆر به‌داخه‌وه مامۆستا (عومه‌ر چنگیانی)!
تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوا بۆ وه‌هابییه‌ت
نعووم چۆمسكی هێرش ده‌كاته سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق
|
|
|
|
|
| لێدوانی خوێنه‌ران |
|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [٤] |
 |
02.20.2007 09:43:58 GMT |
dastan xosh am piwa harjiz sharazai nia la zansta sharhikani islam kachi xoshi ba rozhnamanus dadane
دةروون
|
|
|
|
 |
03.06.2006 16:36:31 GMT |
ده‌ستان خۆش گفتوگۆیه‌كی به سوود بوو
ئازاد
|
|
|
|
 |
03.04.2006 20:03:20 GMT |
به ڕاستی زۆر خۆش بوو ئه‌م باسه،
هیوادارم بتوانن ئه‌وا هه‌میشه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه له نزیکه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئینسانه‌کانمان لێ نه‌بێت به قاره‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له گفتوگۆیه‌کی ئاوه‌ها بتوانین عه‌قڵی به‌رانبه‌ر هه‌ڵسه‌نگێنین.
دیسان ده‌ستان خۆش
ئه‌مینۆ
|
|
|
|
 |
03.04.2006 16:41:32 GMT |
ده‌ستان خۆش به ڕاستی له‌م گفتوگۆیه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مه‌ریوانه چه‌ند بێ سه‌وداو نه‌شاره‌زایه له زانسته ئیسلامیه‌كان و هه‌ر له خۆوه ناوی به‌رگه‌كانی هێناوون، یان بۆیان نوسیوه، گفتوگۆی دور له هه‌ڵچوون ڕاستیه‌كان باشتر دره‌وشاوه ده‌كات و به‌رامبه‌ر ناتوانی له ئاوی لێڵدا مه‌له بكات.
ئارام
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|