پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی شیر‌و تیر له خۆ دان و بزمار خواردن و شتانی دیكه كه وه‌ك یاری په‌هله‌وانی وان. پرسیار: حوكمی ئه‌و یاریانه چیه كه هه‌ندێ كاری وه‌ك كاری به‌هله‌وانی تیا ئه‌نجام ئه‌درێت، به نموونه وه‌ك شیر له خۆدان، یان له‌وحێك كه هه‌مووی بزماری تیژه‌و ئه‌یهێنن ئه‌یخه‌نه سه‌ر سكی یه‌كێك‌و به‌ردێكی گه‌وره ئه‌خه‌نه سه‌ری‌و هیچیشی لێ نایه‌ت، یان زۆر شتی تری له‌و بابه‌ته. هیوادارین كه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، وه ئایا ئه‌وه به‌شێكه له سیحر‌و جادووگه‌ری یان له توانایی خۆیه‌وه ئه‌و كاره ئه‌كات؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: سوودو قازانج له پێشاندانی ئه‌م كارانه‌دا چیه؟ ئه‌گه‌ر وا پێشان ده‌درێت كه ئه‌مه یه‌كێكه له پیاوچاكانی خوا‌و له به‌نده نزیكه‌كانه‌و كه‌راماتی هه‌یه، ئه‌مه وه‌ڵامی هه‌یه. هیندۆسه‌كان به ئه‌مریكاو ئه‌وروبادا ئه‌گه‌ڕێن‌و بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن بۆ دینه‌كه‌ی خۆیان، وه له ڕاستیشدا هیچ دینێكیشیان نیه خه‌ڵكی بۆبانگ بكه‌ن، هیچ ڕاستی‌وحه‌قیقه‌تێك نیه كه بیده‌ن به خه‌ڵكی، به‌ڵكو ئه‌چن بۆ شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك نیوریوك و كالیفۆڕنیا و واشنتۆن و له‌نده‌ن و ئه‌م كارانه ئه‌كه‌ن تاكو خه‌ڵك بیانبینێت و كاریگه‌ر بێت به ئاینیه‌كه‌یان و باوه‌ڕیان پێ بێنێت، یه‌كێك ئه‌هێنن و كابرایه‌كی سیخ سه‌ری برینار ئه‌كات به چه‌قۆ، یان پارچه ئاسنێك ئه‌هێنن و گه‌رمی ئه‌كه‌ن تا ته‌واو سوور ئه‌بێته‌وه‌ن ئه‌وجا ئه‌یهێنن به‌سه‌ری یه‌كێكدا و هیچی لێ نایه‌ت و ئازاری پێ ناگات، یان به پێخاوسی ئه‌چنه ناو پشكۆوه، وه زۆر شتی تریش، ئه‌مه گومانی تیا نیه كه به‌شێكه له سیحر‌و جادووگه‌ری و یارمه‌تی وه‌رگرتن له جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان له‌م بواره‌دا. له به‌ر ئه‌وه كاتێك شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ كه‌وته مونازه‌ره له گه‌ڵ كۆمه‌ڵی –البطائحية- كه كۆمه‌ڵێكی سۆفی هاوبه‌ش بڕیارده‌ربوون بۆ خواوه ئه‌و كۆمه‌ڵه – البطائحية الرفاعية - كۆمه‌ڵێك شوێن كه‌وته‌ی احمدالرفاعی بوون، ئه‌یانوت: نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له سه‌ر حه‌ق بین یان تۆ له سه‌ر حه‌ق بیت، ئه‌وه‌یه ئاگرێك بكه‌ینه‌وه‌و ئێمه‌ش‌و تۆش بچینه ناوی. شێخی ئیسلام به ڕه‌حمه‌ت بێ زیره‌ك‌وووریا بوو وه‌ك ئێمه نه‌بوو فێلی ڵێ بكه‌ن‌و نه‌زانێ چی بكات، به دادوه‌ره‌كه‌ی وت كه له نێوانیاندا بوو: به‌ڵێ ڕازیم، به‌ڵام به مه‌رجێك هه‌ردوكمان پێستی له‌شمان به نه‌شادر بشۆرین، ئینجا ده‌ستمان بخه‌ینه ئاگره‌كه‌وه، وتیان: چیلكه‌و دار بێنن‌و ئاگریان بده‌ن، وتی:پێویستمان به چیلكه‌وداری زۆر نیه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه ته‌نها ده‌ستمانی تێ بخه‌ین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوكمان ده‌ستمان به نه‌شادربشۆرین، ئیتر كاتێ زانیان كه‌وا شێخی ئیسلام به راستیه‌تی‌و ناترسێ و په‌شیمان نابێته‌وه، پاشگه‌زبونه‌وه‌و كاره‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌دا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ڕوویان هه‌ڵماڵرێت و فرت و فێڵه‌كه‌یان ده‌ركه‌وێت. كه‌واته ئه‌م كارانه فرت و فێڵی شه‌یتانی زۆری تیایه. وه ئه‌م چیرۆكه شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی لێبێ خۆی باسی كردووه، وه ئیبن كثیر و زۆرێكی تریش له مێژونووسان هێناویانه‌وه باسیان كردووه. جا ئه‌وانه ساحیر‌و جادووگه‌رن پێویسته بكوژرێن، هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن نه‌خێر، ئه‌وانه‌ی ئه‌وجۆره كارانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن دوستانی خوان، به‌ڵام نایانه‌وێ له به‌رگی عیباده‌ت و به‌ندایه‌تیدا ده‌ربكه‌ون و له‌م به‌رگی یاری و پاڵه‌وان بازیه‌دا خۆیان ئه‌نوێنن، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌مووی یارمه‌تی وه‌رگرتنه له جنۆكه، هه‌ندێكییش بریتیه له فرت‌و فێڵی هونه‌ری‌و چاوبه‌ستێكه له‌وانه‌ی ئه‌كه‌ن كه سه‌یریان ئه‌كه‌ن، چونكه هه‌ركه‌سێك له هونه‌رێكدا خه‌ریك بوو شاره‌زایی ته‌واوی تیا په‌یدا ئه‌كات. جا یان ئه‌و جۆره كارانه بریتین له جۆره فێڵێك كه ئه‌یكه‌ن، كه ئه‌مه گرفتێكی تیا نیه ته‌نها له‌و ڕووه‌وه نه‌بێت كه خه‌ڵكی وا بزانێت ئه‌م كه‌سه ئه‌توانێت هۆكاره‌كان ببڕێت‌و بێ هۆكار كاره‌كانی ئه‌نجام بدات. هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم كاتێك له جه‌نگدا به شمشێر لێیان بدرایه ئه‌مردن، وه‌كو حه‌مزه –خوالێی‌ڕازیبێ- جا ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن ئێمه نامرین‌و شیروتیر كارمان تێ ناكات باشترن له حه‌مزه یان به‌هیزو به تواناترن؟! جا ئه‌م كاره گومانی تیا نیه كه شڵه‌ژانێك لای خه‌ڵكی دروست ئه‌كات، چونكه خوای گه‌وره مرۆڤی وا لێ كردووه كه كاره‌كان ببه‌ستێت به هۆكاره‌كانیه‌وه، وه ئه‌م جیهانه جیهانی هۆوهۆكاره‌كانه، خۆ ئه‌گه‌ر بینیت په‌رداخێك له سه‌ر مێزێك بێ هیچ پاڵنه‌رێك ئه‌ڕوات ئه‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌بێته جێی سه‌رسوڕمانت! خوای گه‌وره مرۆڤی له سه‌ر ئه‌وه دروست كردووه‌و ڕایهێناوون، ته‌نانه‌ت مناڵ‌یش،ته‌نانه‌ت بێ ئاگا‌و نه‌فامه‌كانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن. جا ئه‌م شێوازه وا ئه‌كات كه ئه‌م بنه‌مایه ( واته بنه‌مای كاروهۆكار) برمێ و شتێكی دیكه بێته كایه‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌بێته هۆی ئاژاوه‌و فه‌سادێكی زۆر له بینش و تێ گه‌یشتنی خه‌ڵكداو خراپه‌و بێ باوه‌ڕی دروست ئه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ نه‌داوین ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه عه‌قڵ‌و ژیری‌و تێگه‌یشتنمان به كار بێنین، وه بۆیه فه‌رمانی پێ داوین كه به ناو زه‌ویدا بڕۆین‌و سوود له خێر‌و چاكه‌و به‌روبومی بكه‌ین‌و هه‌وڵی تیادا بده‌ین، له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك هۆكاری خۆی هه‌یه‌و پێویسته بیگرینه به‌رو پاڵی لێ نه‌ده‌ینه‌وه، جا ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌ما ئه‌وه هه‌موو بنه‌ماكانی دیكه ده‌ڕوخێن، ئیتر باوه‌ڕ به‌شتانێك ئه‌كه‌ین كه جێی باوه‌ڕنیه، وه ئینكاری شتێك ئه‌كه‌ین كه نابێت ئینكار بكرێت وه هه‌روه‌ها. به هه‌ر حاڵ ئه‌و جۆره كارانه پێویسته قه‌ده‌غه بكرێن‌و زه‌ره‌رو زیانیان ڕوون بكرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).