پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی داواكردنی دوعا‌و نزا له ئه‌هلی خێر‌و چاكه. پرسیار: حوكمی داواكردنی دوعای خێر چیه له كه‌سانێك كه گومانت پێیان وایه كه ئه‌هلی خێر‌و چاكه‌ن‌و له پیاوچاكانن وه‌ك زانایان؟ وه ئایا داوالێكردنیان به‌وه دوعای خێرت بۆ بكه‌ن له یارمه‌تیدان و كۆمه‌كی یه‌كتره له سه‌ر هه‌ق؟ وه‌ڵام: شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌ڵێ: هیچی تیانیه( واته دروسته) وه به‌ڵگه دێنێته‌وه به‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلىالله علیه وسلم به عومه‌ری فه‌رموو: { لا تنسنا يا أخي من دعائك } { ئه‌ی برام له دوعا‌و نزای خێرت له یادمان مه‌كه }. داواكردنی دوعا‌و نزا بۆ كردن له پێاوچاكان هیچی تیا نیه‌و دروسته ان شا‌ء الله به‌ڵام ئه‌بێ بزانین كه جیاوازی هه‌یه له نێوان دروست-جائز-و داوابۆكراوو داواكراووو په‌سه‌ندو مه‌شروع. ئه‌وه‌ی كه واجبه‌و پێویسته‌و مه‌شروعه له دوعادا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ داوا له خوای گه‌وره بكات، وه داواكردنی به‌نده له خوای گه‌وره جاری وایه ئه‌بێت به واجب، وه جاری واشه په‌سه‌نده-مستحب-، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه داوا بكات له جگه له خۆی كه دوعای بۆ بكات‌و بۆی بپاڕێته‌وه، واته: برایه‌كی له به‌رخوا كه كه‌سێكی چاك بێت یان یه‌كێك له زانایان، ئه‌وه جائزه‌و ڕێی پێ دراوه، به‌ڵام ئایا كامیان باشتره، جائزو ڕێپێدراو یان مه‌شروع‌و مه‌ندوب؟ ئه‌وه‌ی كه مه‌شروعه باشتر‌و چاكتره، با ئه‌و كاره وا لێ نه‌كات كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پشتی لێ باته‌وه‌و خوی داوا له خوا نه‌كات و لێی نه‌پاڕێته‌وه‌و پشت به پیاوچاكان و خواناسان ببه‌ستێ و به‌رده‌وام بڕوا‌و سه‌ردانی پیاوچاكان بكات‌و داوایان لێ بكات كه دوعای خێری بۆ بكه‌ن‌و خۆی هیچ دوعا بۆ خۆی نه‌كات‌و له خوا نه‌پاڕێته‌وه، به‌ڵكو ڕاستر ئه‌وه‌یه كه خۆی ڕاسته‌وخۆ دوعا بۆ خۆی بكات و بپاڕێته‌وه، جا دوای ئه‌وه كارێكی نابه‌جێ نیه‌و دروسته ئه‌گه‌ر به یه‌كێك له برایانی باوه‌ڕی یان پێاوچاكان‌وزانایان بڵێت‌و داوایان لێ بكات كه دوعای خێری بۆ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).