|
چاوچنۆكیی مرۆڤ
ئه‌بووهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: پیاوێك له به‌هه‌شتدا داوا له خوا ده‌كات ڕێی پێ بدات كشتوكاڵ بكات. ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ئه‌وه نییه چ شتێكت بوێت بۆت ئاماده‌یه؟ پیاوه‌كه‌ش عه‌رزی ده‌كات به‌ڵێ، وایه به‌ڵاَم من حه‌ز له كشتوكاڵ ده‌كه‌م ئینجا تۆ‌و ده‌كات له ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا سه‌وز بوو و به‌رز بۆوه و كاتی دروێنه هات و به قه‌ده‌ر چیایه‌ك به‌رز ببووه‌وه. خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ته كۆی بكه‌ره‌وه، چونكه مرۆڤ به‌هیچ شتێك تێر نابێت.
[حديث صحيح رواه البخاري والامام أحمد]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|