پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خوا‌و فڵان كه‌س نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر خوا‌و فڵان زانا یان فلاَن شێخ نه‌بووایه. پرسیار: ا ئه‌و قسه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌یڵێن: ئه‌گه‌ر خوا‌و فلان كه‌س نه‌بووایه، یان ئه‌گه‌ر فلاَن زانا‌و شاره‌زا نه‌بووایه، ئایا ئه‌مه له ته‌وسولی حه‌رامه؟ وه‌ڵام: ئه‌مه‌له‌و وته شیرك‌و هاوه‌ڵبڕیارده‌رانه‌یه، وه له هاوبه‌ش په‌یداكردنی وته -شرك الألفاظ-ه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بوترێت: ئه‌گه‌ر خوا‌و تۆ نه‌تانویستایه، پیاوێك به پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم ی فه‌رموو: { ئه‌گه‌ر خوا‌و تۆ ویستتان له سه‌ری نه‌بووایه { "ما شا‌ء الله و شئت" }، ڵێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێی فه‌رموو: { اجعلتنی لله ندا ؟! قل ما شا‌ء الله وحده } رواه النسائي في عمل اليوم والليلة (988)، والبخاري في الأدب (738)، وابن ماجة (117) من حديث ابن عباس . { ئایا كردمت به هاوشێوه‌ی خوا، ته‌نها بڵێ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بوو }، وه سوێند خواردن بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی گه‌وره‌كردنی سوێندپێخوراوه‌كه نه‌بێت وه‌ك چۆن خوا به گه‌وره ئه‌زانێت ئه‌ویش وا به گه‌وره بزانێت، یان ئه‌گه‌ر بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا‌و فڵان كه‌س نه‌بووایه، ئه‌م جۆره له جۆره‌كان هاوبه‌ش بڕیاردانی وته‌ن- شرك الألفاظ-، له جۆری هاوبه‌ش بڕیاردانی بچووكه، به‌ڵام ڕێگه‌و پاساوێكه بۆ هاوه‌به‌ش بڕیاردانی گه‌وره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێند خواردووكه باوه‌ڕی وابوو كه ئه‌و كه‌سه‌ی سوێندی پێ خواردووه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێی وتووه: ئه‌گه‌ر خوا‌و فڵان كه‌س نه‌بووایه، سه‌ربه‌خۆ كار ئه‌كه‌ن‌و كاریگه‌ری سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، وه سوێند پێخوراو خاوه‌نی كار‌و جێ به جێكردنه‌و هاوبه‌شه له‌و كاره‌دا له‌گه‌ڵ خوادا، ئه‌وه ئه‌بێته شیرك‌و هاوه‌ڵبڕیاردانی گه‌وره‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له دین ئه‌باته ده‌ره‌وه. وه زۆرێك له شیعه ڕافزیه‌كانه‌و سۆفیه‌كان-په‌نا به‌خوا- باوه‌ڕیان وایه كه خوای گه‌وره كاره‌كانی خۆی داوه‌ته ده‌ستی دۆسته‌كانی و له ڕێی ئه‌وانه‌وه هه‌ندێ یان زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه كه خوای گه‌وره كلیلی حه‌وت هه‌رێمه‌كه‌ی داوه به عبدالقادری گه‌یلانی، یان هه‌ر دۆستێك له دۆسته‌كانی خۆی كلیلی یه‌كێك له هه‌رێمه‌كان‌و كاره‌كانی خۆی پێ داوه‌و فه‌رمانه‌كان جێ به جێ ئه‌كات، وه ئه‌و ئه‌توانێت كاروبار ڕێك بخات، یان خه‌ڵك بمرێنێت، یان ڕزق‌و ڕۆزی بدات به خه‌ڵك، كه ئه‌مه جۆرێكه له شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردانی گه‌وره بۆ خوای گه‌وره-خواپه‌نامان بدات-. كه‌واته: ئه‌گه‌ر وتی: ئه‌گه‌ر شێخ عبدالقادری گه‌یلانی نه‌بووایه، مه‌به‌ستی له‌و قسه‌یه ئه‌وه بێ كه ئه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه‌و ئیسته ده‌توانێت كارێك بكات، ئه‌وه ئه‌بێته شیركی گه‌وره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وتی ئه‌گه‌ر فڵان كه‌س نه‌بووایه ئه‌و كاره نه‌ده‌كرا، ئه‌وه وته‌كه وته‌یه‌كی شیركی‌و هاوه‌ڵبڕیارده‌ره، وه ده‌چێته ده‌رگای شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردانی بچوكه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كاره‌ش ئه‌بێته ده‌رگاو ڕێخۆشكه‌ر بۆ شیركی گه‌وره، جا ده‌بێت مرۆڤ وشه‌یه‌كی شه‌رعی به كار بێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بڵێت: ئه‌گه‌ر خوا نه‌بووایه پاشان فڵان كه‌س، واته وشه‌ی ئینجا یان پاشان- ثم -بخاته نێوانیانه‌وه وه‌ك بڵێ: ("لولا الله ثم فلان")، ئه‌وه له‌و گه‌مانه ڕزگاری ئه‌بێت‌و وته‌یه‌كی شه‌رعیشی به‌كارهێناوه.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).