پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی ناشتنی منداڵی كافران له گۆڕستانی موسڵمانان. پرسیار: ئه‌گه‌ر منداڵ كه له باوك و دایكێكی گاوره له وڵاتی ئیسلامدا مرد، ئایا له گۆڕستانی موسڵمانان ئه‌نێژرێت له بار ئه‌وه‌ی كه فیتره‌ی پاكه، یان چی لێ ئه‌كرێت، كه ئه‌مه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كاندا ڕویداوه؟ وه‌ڵام: ئه‌مه یه‌كێك له‌و شتانه كه مه‌ترسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خات كه هێنانی بێ باوه‌ڕان بۆ ولاتانی ئیسلام چه‌نده گه‌وره‌یه، به تایبه‌ت نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب، چونكه نابێت دوو ئایین له نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بدا كۆ ببنه‌وه. چونكه تاوان و سه‌ر پێچی كه كرا، ئه‌وه تاوانی تریشی به دوادا دێت، كاتێك كه هێنامانن بۆ وڵاتانی ئیسلام و جێگه‌و ڕێگه‌مان دانێ گرفتی ئه‌وه‌ش دروست ئه‌بێت كه ئه‌گه‌ر خۆیان یان مناڵه‌كانیان مردن له كۆی بیاننێژین. هه‌ندێ كه‌س ئه‌ڵێن: باشترین شت ئه‌وه‌یه كه گۆڕستانێكی تایبه‌تیان بۆ بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌مه له بێ ئاگاییه یان نه‌زانی و شاره‌زا نه‌بوونه، كه ئه‌یانه‌وێت له زه‌وی و خاكی مسوڵمانان وه‌قفێكیان بۆ دابین بكه‌ن و ببێته موڵكی خۆیان و ڕۆژێك له ڕۆژان داوای زه‌ویه‌كه‌ی بكه‌ن. كه ئه‌مه كۆتای بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زاییه، له كاتێكدا كه دروست نه‌بێت بیانهێنین بۆ وڵاته‌كانمان، ئیتر چۆن دروسته كه گۆڕستانیان بۆ بكه‌ینه‌وه؟! سه‌باره‌ت به مناڵه‌وه، مناڵ شوێن باوكی ئه‌كه‌وێت له حوكمدا، له به‌ر ئه‌وه مناڵی نه‌سرانی به نه‌سرانی ئه‌درێته قه‌ڵه‌م، وه مناڵی جووله‌كه به جووله‌كه، ئه‌گه‌ر باوك و دایكیان له ژیاندا بن، به‌ڵام ئه‌م جیاوازه له كاتێكا ئه‌گه‌ر له شارێكدا مسوڵمانیش و كافریشی تیا بێت، یان له گه‌ڕه‌كێكدا مسوڵمانیشی تیا بێت و جووله‌كه‌شی تیا بێت، ئه‌گه‌ر مناڵێك بوو له دایك یان دۆزرایه‌وه باوك و دایكی نه‌بوو ، ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌لكێنرێت به موسڵمانانه‌وه به موسڵمان له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، چونه باوك و دایكی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك و سه‌رپه‌رشتیكارییه‌كیان نیه به سه‌ریه‌وه. به‌ڵام له حاڵه‌تی ئه‌و پرسیاره‌دا ئه‌وه مناڵ به شوێن باوك و دایكی‌دا ده‌بێت و دروست نیه له گۆڕستانی موسڵمانان بنێژرێت.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).