|
حوكمی هه‌ندێك له‌و دوعا و پاڕانه‌وانه‌ی له كاتی ته‌عزێ و جه‌نازه‌دا ده‌وترێن
پرسیار: حوكمی هه‌ندێك له‌و نزا و پاڕانه‌وانه چییه كه هه‌ندێك له خه‌ڵكی ده‌یڵێن له كاتی سه‌ره‌خۆشی و ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ مردوودا؟
وه‌ڵام: زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌ندێك قسه و دوعا ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه له سه‌ره‌خوشین یان مردووه‌كه ده‌به‌ن به‌ره‌و گۆڕستان یان سووره‌تی (الفاتحة) ده‌خوێنن له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی مردووه‌كه یان چه‌ند شێتكی تر كه شه‌رعی نین. ئه‌مانه هه‌مووی بیدعه و داهێنراون. به‌ڵكوو سوننه‌ت له‌م كاتانه‌دا ئه‌وه‌یه كه دوعا و نزا بۆ مردووه‌كه بكه‌یت. هه‌ركه‌سێك داوای لێبوردن و لێخوش‌بوون و به‌زه‌یی بۆ مردوو بكات و ڕۆژی دوایی و مردنی خۆی بیر بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه خێرێكی ئێجگار گه‌وره‌ی ده‌ستگیر ده‌بێت.
به‌ڵام دوعا و پاڕانه‌وه بۆ مردوو دوای شاردنه‌وه و خسته ناوگۆڕی، ئه‌وه دوعای جێگیربوون و به‌رده‌وامییه. چونكه له‌و ساته‌دا پرسیاری لێ ده‌كرێت و به هه‌ر جۆرێك له دوعا و پاڕانه‌وه بۆ مردووه‌كه بكرێت كارێكی باشه و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره بێت. دوعا و نزای بۆ بكه‌یت كه خوا جێگیری پێ ببه‌خشێت و ئیمانی سه‌لامه‌ت بێت.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|