پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی له گه‌ڵ بون (آيات المعية) ته‌ئویل ئه‌كات. پرسیار: خوای گه‌وره -سبحانه و تعالی- ئه‌فه‌رموێت: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلا أَدْنَى مِنْ ذَلِكَ وَلا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ [المجادلة:7] جا كاتێك یه‌كێك پرسیارێكمان لێ ئه‌كات كه خوا له كۆێیه؟ پێی ئه‌ڵێینلرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى [طه:5] وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) { سأل الجارية: أين الله؟ قالت: في السما‌ء}رواه مسلم (537)، وأبو داود (930)، وأحمد (5 /447، 448)، والنسائي في الكبرى (1/ 198) عن معاوية بن الحكم السلمي. { پرسیای له كه‌نیزه‌كه‌كه كرد: خوا له كۆێیه؟ وتی: له ئاسمانه} ئه‌ویش ئه‌ڵێت: به‌ڵكو خوای گه‌وره له گه‌ڵمانه له هه‌موو شوێنێكدا، وه ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه، جا چۆن هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین له نێوان ئه‌و دوو ئایه‌ته‌دا؟ وه‌ڵام: خوای گه‌وره- سبحانه وتعالی- به عیلم و زانیاری خۆی له هه‌موو شوێنێكدا له گه‌ڵمانه، وه ئه‌م ئایه‌ته: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ [المجادلة:7] له كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمٌ َ كه‌واته خوای گه‌وره له هه‌موو كات‌و ساتێك‌دا به عیلمی خۆی ئاگای لێمانه‌وه له گه‌ڵمانه، به‌ڵام زاتی خوای گه‌وره له سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕ‌ه‌وایی خۆیه‌تی كه ئه‌فه‌رموێت: { الرحمن على العرش استوى } [طه:5] كه‌واته هیچ گرفت و ئیشكالێك لێره‌دا نیه سوپاس بۆ خوا. وه له ئایه‌تێكی دیكه‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَهُوَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ إِلَهٌ وَفِي الْأَرْضِ إِلَهٌ [الزخرف:84] الزخرف:84. هه‌ندێ له ئه‌هلی بیدعه ئه‌ڵێن: كه‌واته ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوا له ئاسمانیشه‌و له زه‌ویشه، ئه‌ڵێین: مانا كردنی ئایه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه ڕاست نیه، به‌ڵكو مانای ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه‌كه خوای گه‌وره له سه‌رزه‌ویدا خوایه‌كی په‌رستراوه‌و هه‌روه‌ها له ئاسمانیشدا په‌رستراوه، وه هه‌ر ئه‌و زاته حه‌ق و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بپه‌رسترێ و به‌ندایه‌تی بۆ بكرێ.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).