|
حوكمی داواكردنی شه‌فاعه‌ت له پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم.
پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌س چیه كه ئه‌ڵێ: ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) شه‌فاعه‌تم بۆ بكه؟
وه‌ڵام: ئه‌وه هاواركردنه له جگه له خوا‌و له شیرك و هاوه‌ڵگیری گه‌وره‌یه، به‌ڵام پرسیار ئه‌كه‌ین له خوا‌و ئه‌ڵێین: خوایه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت بكه‌ره تكاكار بۆمان، داوی شه‌فاعه‌ت له خوا ئه‌كه‌ین نه‌ك له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌پاڕێینه‌وه‌و داوای لێ ئه‌كه‌ین كه خوا بیكاته تكاكارو شه‌فیعمان له ڕۆژی دواییدا.
كه‌واته: هاوار ناكه‌ینه پێغه‌مبه‌رو لێی ناپاڕێینه‌وه ناڵێین: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تكامان بۆ بكه‌و ببته شه‌فیعمان، چونكه ئه‌وه له هاواركردنه جگه له خوا‌و شیركی گه‌وره‌یه، به‌ڵكو هاوار له خوای متعال ده‌كه‌ین و لێی داپاڕێینه‌وه‌و ده‌ڵێین: خوا به‌ر تكاو شفاعه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تمان بخه یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت بكه تكاكارو شه‌فیعمان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیار: هه‌ندێ كه‌س هاوار ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: شه‌فاعه‌ت و تكا ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، یان ئه‌ی عه‌لی! كه له‌م جۆره قسانه له ناو خه‌ڵكی گشتیدا زۆره‌و به‌ربڵاوه،حوكمی ئه‌وه چیه؟
وه‌ڵام: شه‌فاعه‌ت و تكاكردن له كه‌س داوا ناكرێت له خوای گه‌وره نه‌بێت -سبحانه‌وتعالی-: - مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ [البقرة:255] وه تكاكارانیش خوای گه‌وره پێیان ئه‌فه‌رموێت: وَلا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى [ الأنبياء:28 ] بۆ شه‌فاعه‌ت پێویسته خوا فه‌رمان بدا به‌و كه‌سه كه تكاكه ئه‌كات و هه‌روه‌ها ڕازیش بێت له‌و كه‌سه كه تكاكه‌ی بۆ ئه‌كرێت، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له دروستكراوه‌كان داوای ناكه‌ین و ته‌نها په‌یوه‌سته به خوای گه‌وره‌وه.
له به‌ر ئه‌وه له فه‌رمووده شه‌فاعه‌تا هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خۆی له ژێر ته‌ختی فه‌رمانڕ‌ه‌وایی خوادا (عه‌رش) كڕنوش ده‌بات، سوپاسی خوا ئه‌كات -سبحانه‌وتعالی- و پیایا هه‌ڵئه‌دات به چه‌ند سوپاسگوزاریه‌كه كه خوا ئه‌یخاته دڵیه‌وه‌و له‌وێدا ئه‌یڵێت، تاكو له پاشاندا خوای متعال پێی ئه‌فه‌رموێت:{ ارفع رأسك, وسل تعط, واشفع تشفع } رواه البخاري (7510)، و مسلم (193) عن أنس.
كه‌واته پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) داوا ئه‌كات هه‌تا ڕێی پێ بدرێت، ده‌ی ئیتر چۆن هاواری لێ ئه‌كرێت و چۆن داوای ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت؟! جا ئه‌مه له شیرك و هاوه‌ڵگیریه‌و پێویسته لێی دور بكه‌وینه‌وه.
|