پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێانه‌ی كه نه‌سرانیه‌كان مه‌به‌ستیانه‌وه ئه‌ڵێن سێیه‌می سێیه‌مان (ثالث ثلاثة). پرسیار: تكا ئه‌كه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه كه ئه‌و سیانه كێن كه نه‌سرانیه‌كان ئه‌ڵێن سێه‌می سێیه‌مان (ثالث ثلاثة)؟ وه‌ڵام: نه‌سرانیه‌كان له شیرك و هاوه‌ڵگیری خۆیانه‌وه نوێژه‌كانیان له كه‌نیسه‌كانیان به‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن كه ئه‌ڵێن: "باسم الأب والابن وروح القدس": به ناوی باوك و كوڕ‌و ڕۆحی پیرۆزه‌وه، جا ئه‌و سیانه ئه‌مانه‌ن: باوك، كوڕ، ڕۆحی قودوس، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئیبن قه‌یم ڕ‌ه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێت: " لو اجتمع من النصارى عشرة نفر لتفرقوا في عقيدتهم على أحد عشر قولاً " "ئه‌گه‌ر ده كه‌س له نه‌سرانیه‌كان كۆ بونه‌وه ئه‌وه ئه‌بنه یازده ڕاو بۆچونی جیاواز له بیروباوه‌ڕه‌كه‌یاندا "هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌له‌فزێونێك یان ڕادوێه‌ك-مه‌به‌ستم هه‌ر كه‌سێكه نه‌ك ته‌نها یه‌كێك به تایبه‌ت- له‌و كه‌نالانه‌ی ڕاگه‌یاندنی نه‌سرانیه‌كان-به نموونه وه‌ك مونتیكارلۆ كه ماوه‌یه‌كیان هه‌یه پێی ئه‌ڵێن سه‌عاتی چاكسازی كه له بنچینه‌دا سه‌عاتی فه‌سادو تێكدانه‌و له سه‌ر ئاینی نه‌سرانی ئه‌دوێ-یان هه‌ر كه‌ناڵێكی تر بێت، ئه‌بینێت كه كابرای قسه كه‌رو پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه ناتوانێت به ته‌واوی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕٍه‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه‌و باسی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌حدیدی كرد ئیتر جیاوازیان تێ ئه‌كه‌وێ، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی كورت و لێڵ باس له ناوه‌ڕۆكی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ‌ه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن، چونكه بۆ خۆشیان به ته‌واوی نازانن و سه‌ریان لێ تێك چووه‌و گومڕا بوون، ئه‌بینین ئه‌ڵێن: ئه‌وه مه‌سیحه، ڕزگار كه‌ره، ده‌رباز كه‌ره، ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، وه هه‌رسێكیان یه‌كێكن ویه‌كێكیان هه‌رسێكیانن، به‌ڵام له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م سیانه‌دا ئه‌ڵێن: ئه‌وه نهێنیه‌كه‌و پێویسته ئیمانمان پێی هه‌بێت و بیری لێ نه‌كه‌ینه‌وه، چۆن ئیمان ئه‌هێنیت به‌و گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌و بیری لێ ناكه‌یته‌وه؟! كه‌واته سوپاس بۆ خوا كه ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی تایبه‌تمه‌ند كردووه‌و جیای كردوینه‌وه به ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رسیتی، له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا خه‌ڵكانێك ئه‌بینیت له عه‌بقه‌ری وشاره‌زایان له زانست و زانیاری دنیایدا، له زانیاری ئه‌ستێره‌ناسی یان گه‌ردوونناسی یان ئه‌تۆم، یان زانیاری سروشتی و ته‌جریبی، ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كردن ده‌رباره‌ی ئاینه‌كه‌ی شه‌رم ئه‌كات-سوێند به خوا هه‌ندێكیان شه‌رم ئه‌كه‌ن-كه بڵێن ئێمه مه‌سیحین، یان هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: واز له ئاین بێنه‌وه بیخه ئه‌ولاوه، نامه‌وێت قسه‌ی لێ بكه‌م، وه ئه‌گه‌ر بینی مه‌سه‌له‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه كه قسه‌ی تیا بكات و مه‌جالی تیا نیه به خۆی ئه‌ڵێ: من هه‌ر ئایندارنیم و باوه‌ڕم به ئاین نیه، چونكه هیچ شتێكی نیه كه به‌رگری لێ بكات و نازانێ ئاینه‌كه‌ی له سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك دامه‌زراوه. وه زۆربه‌ی بیریاری ڕۆژئاوایی ده‌روونی خۆی به‌وه مورتاح ئه‌كات به‌وه‌ی كه پێت ئه‌ڵێ: بابه‌تی ئاینی نه ئه‌یكه‌مه‌وه‌و قسه‌ی لێ ئه‌كه‌م وه نه به لاشمه‌وه گرنگ و جێی بایه‌خه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك تیانا ده‌مارگیر بوو، له‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵك بكه‌نه گاوور -كه ئه‌مانه مه‌ترسیان زۆر گه‌وره‌یه- ئه‌وه ئه‌ڵێت: نه‌خێر، ئه‌مه عه‌قیده‌یه‌كی ئیجگار گرنگه و ئه‌وه نهێنیه‌كه، جا ئه‌گه‌ر گوێت له قسه‌و فه‌لسه‌فه‌كانی بوو، ئه‌وجا چویته لای یه‌كێكی دیكه‌ش و گوێت له‌ویش گرت ئه‌وه ئه‌بینی كه قسه‌كانیان جیاوازن و هه‌ر یه‌ك له ئاوازێك ئه‌خوێنێ، وه سێه‌میش به شێوه‌یه‌كی تر باسی مه‌سیحیه‌ت ئه‌كات.. وه هه‌روه‌ها. وه هه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك بۆ خۆی مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی هه‌یه، بروتستانت ڕایه‌كی خۆیان هه‌یه، كاثۆلیكیش ڕای خۆیان هه‌یه، وه هه‌ریه‌ك بۆ خۆی ڕایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، وه هه‌ر كه‌سێك به پێی هه‌واو ئاره‌زووی خۆی و چۆنی پێ باش بوو به‌وشێوه‌یه شه‌رح و ڕاڤه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئه‌كات، چیرۆك و ڕوداوی واقعیش له‌م بواره‌دا زۆرن. برایه‌ك له‌وانه‌ی كه له‌وه‌و پێش نه‌سرانی بوون و خوا هیدایه‌تی دان و مسوڵمان بوون، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه سوپاس بۆ خوا زۆر شاره‌زاو لێ هاتووه، پرسیارم لێ كرد ده‌رباره‌ی ئاینی نه‌سرانی، پێی وتم: من مه‌سه‌له‌كه‌ت له یه‌كه وشه‌دا بۆ كورت ئه‌كه‌مه‌وه: ئیسلام ئاینێكه بێ پیاوو، به‌ڵام نه‌سرانیه‌ت پیاوه به بێ ئاین. ئیسلام ئاینێكی هه‌ق و ڕاست و به هێزه، به‌لام كێ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات و بلاوی ئه‌كاته‌وه‌و جێ به جێی ئه‌كات، وه كێ سنوره‌كانی ئه‌پارێزێت و ڕایئه‌گرێت تاكو خه‌ڵكی بیبینێت و له به‌ر چاو بێت؟ ئێمه ئه‌گه‌ر به وته‌و قسه‌كانمان خه‌ڵكمان بانگ كرد بۆ ئیسلام، كرده‌وه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانمان ئه‌ڵێن باوه‌ڕ به قسه‌كانیان مه‌كه‌ن، ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر دان به هه‌قدا نه‌نێین هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كمان تیا نیه، پێویسته دان به هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كانمان بنێین. ئه‌م ڕۆژئاوه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گومڕایی و تاریكی و نه‌فامیه‌ی كه تیایه‌تی، وه‌ك كه‌سێك وایه كه له تاریكی‌دا بێت، به‌ڵام چه‌نده‌ها نیشانه‌و عه‌موودیان بۆ داناوه‌و ئه‌توانێت پێیان هه‌نگاو بنێت و ده‌رباز بێت، ئه‌وانه هیچیان له ئیمان و خۆشی ئیمان نه‌دیوه، له تاریكی‌دا ئه‌ژین، نه‌چوونه به هه‌شتی ئیمانه‌وه، نورو ڕۆشناییان نه‌دیوه، به‌ڵام له ئه‌نجامی ده‌ست گرتنیان به‌و نیشانانه‌و په‌یوه‌ست بونیان پێیانه‌وه، هه‌ستانه‌وه له دنیاداوه ئاوه‌دانیان كرده‌وه، بیر‌و شارستانی و ڕۆشنبیریان سه‌پاند به سه‌ر جیهاندا له كاتێكدا بچوكترین كیشوه‌ری ئه‌م دنیایه‌ن، له هه‌موو كه‌س زیاتر داكۆكیان له‌وه كردووه كه نه‌هێڵن پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان زوڵم و سته‌م بكه‌ن، وه به به‌زه‌ییترینی خه‌ڵكی بوون به‌رامبه‌ر لاواز‌و هه‌ژاره‌كان، هه‌روه‌ك عه‌مری كوڕی عاص خوالێی ڕازیبێ ئه‌فه‌رموێت، وه ئه‌مه‌ش له ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا به دی ئه‌كرێت، مرۆڤ له‌وێ خاوه‌نی ئاین و بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی، ئه‌توانێ داوای مافی خۆی بكات، ده‌ستورو یاسا زاڵه به سه‌ر ژیانیاندا، ئیتر واسیته‌و ڕیشوه‌ت و ئه‌ملاولا نیه. به‌ڵام ئێمه له نورو ڕوناكیدا ئه‌ژین، كه سوپاس بۆ خوا وه‌ك ڕۆژی ڕوناك وایه له نیوه‌ڕۆدا، به‌ڵام ئه‌ڕۆین و هه‌ندێكمان خۆ ئه‌ده‌ین به هه‌ندێكی ترماندا، هه‌ندێكمان له هه‌ندێكمان ئه‌ده‌ین، مافی یه‌كتر ئه‌خۆین و زه‌وتی ئه‌كه‌ین، ناتوانین له سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست و ڕۆشن بڕۆین، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئێمه واین له ڕوناكیدا، ئه‌مه‌یه جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئه‌وان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وانه له تاریكاییدان به‌ڵام خۆیان گرتووه به ده‌ستورو یاسا‌و دادپه‌روه‌ری و شتانێك كه ژیانی داگرتوون، له سه‌ر هه‌ر شتێك قسه‌یان له گه‌ڵ ئه‌كه‌ین ئاماده‌ن و دێنه پێشه‌وه ته‌نها ئاینه‌كه‌یان نه‌بێت چونكه شه‌رم ئه‌كه‌ن باسی بكه‌ن و لێی ئه‌سڵه‌منه‌وه، به‌ڵام موسڵمانه‌كان-خوا یارمه‌تیمان بدات- به ڕاستی خاوه‌نی دینن به‌ڵام كوان پیاوانێك كه هه‌ڵیگرن و جێ به جێی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).