پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
شوێن و پله‌ی دۆستایه‌تی و به‌ری بوون (الولا‌ء والبراء) له یه‌كتاپه‌رستیدا. پرسیار: ئایا ڕاسته ته‌وحید هه‌ر ئه‌و سێ به‌شه‌ی هه‌یه و به‌س: په‌روه‌ردگارێتی، خوایه‌تی، ناو‌و سیفاته‌كان، یان به‌شی تریش هه‌ن، وه ئایا دۆستایه‌تی و به‌ری بوون-به نموونه-له یه‌كتاپه‌رستیه‌و ئه‌چێته ناو ئه‌و سێ جۆره‌ی یه‌كتاپه‌رستیه‌وه؟ وه‌ڵام: دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی ئیمانداران و دوژمنایه‌تی و به‌ری بوون له كافرو بێ باوه‌ڕان، گه‌وره‌ترین كارێكه كه خو-سبحانه‌وتعالی- فه‌رمانی داوه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلى الله عليه وسلم) كه به جێی بێنێ، وه ئیسلامیش چه‌ختی له سه‌ر كردۆته‌وه، دوای هه‌ردوو شایه‌تمان، له كۆی بیروباوه‌ڕی ئیسلامه، وه به‌شێكه له‌و ئه‌حكام و فه‌رمانه كرده‌وه‌ییانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه، وه به‌شێكیشن له شایه‌تمان. بناغه‌ی دووه‌م بریتیه له نوێژ، به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه كه مافه عه‌قیده‌ییه‌كانی لا اله الا الله ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به دڵه‌وه هه‌یه زۆرن، ئه‌وه له گه‌وره‌ترینیان و پێویسترینیان دوژمنایه‌تی كافرو بێ باوه‌ڕانه. وه كاتێك كه كه‌سێك ئه‌ڵێت: لا اله الا الله، ئه‌و وشه گه‌وره‌و پیرۆزه دوو ڕوكن و بناغه‌ی هه‌یه: نه‌ری و نه‌فی له گه‌ڵ ئه‌رێ وجیگیر بوون و چه‌سپاندن. نه‌رێ (نفی): هه‌موو خوایه‌كی تره جگه له الله، كه نه‌رێی خوایه‌تی و ئولوهیه‌ته له هه‌ر شتێك و كه‌سێك جگه له خوا -سبحانه‌وتعالی-، وه به‌ری بوونه له هاوه‌به‌ش بڕیار ده‌ران و هاوبه‌ش بڕیاردان ئه‌چنه ژێر ئه‌و نه‌رێیه‌وه، ناكرێ و ناچێته عه‌قڵ و ژیریه‌وه یه‌كێك بڵێ: من به‌ریم له شیرك و هاوه‌ڵگیری، به‌ڵام ئه‌بینیت هاوه‌ڵگیرانی خۆش بوێت، ئه‌مه دوو پێچه‌وانه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له دڵێكدا جێی نابێته‌وه، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: لا تَجِدُ قَوْماً یُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْێوْمِ الْآخِڕ یُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُوڵهُ [ المجادلة:22 ] يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ [الممتحنة:1] [ الممتحنة:1 ] يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ [المائدة:51] يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقاً مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ [ آل عمران:100 ] يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا الَّذِينَ كَفَرُوا يَرُدُّوكُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ [آل عمران:149] وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ئایه‌تی تریش له‌م باره‌یه‌وه. جا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر خۆی نه‌كرێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له به‌شه‌كانی ته‌وحید ئه‌وا ئه‌چێته ژێر ته‌وحیدو یه‌كتخواناسی ئولوهیه‌ته‌وه‌و بنه‌ماو ڕوكنێكی سه‌ره‌كیه تیایدا.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).