پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
هۆی حاڵه‌تی زه‌لیلی و بێئه‌رزشی له‌م ئوممه‌ته‌دا پرسیار: بابه‌تی دۆستایه‌تی و به‌ری بوون و دوژمنایه‌تی الموالاة والمعادا، وه كه حوكم و فه‌رمانی ئیسلام له گه‌ڵ كافرو بێ باوه‌ڕاندا، ئیسلام یان جزیه یان شه‌ڕه، به‌ڵام واقعی ژیانمان شتێكی تره، جا ئایا ئه‌مه بریتیه له ڕێكه‌وتنێك تا ڕۆژی دوایی؟ وه‌ڵام: ئه‌وه سوڵح و ڕێكه‌وتن نیه، وه ڕێكه‌وتنیش به‌رده‌وام نابێت تا ڕۆژی قیامه‌ت، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی زه‌لیلیه، زه‌لیلی و هه‌ژاری و بێ ئه‌رزش دراوه به سه‌رماندا-په‌نا به خوا. چونكه ئه‌وه‌ی به سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسڕائیلدا هات به سه‌ر ئێمه‌شدا هاتووه‌و ئێسته به واقعی تێیدا ئه‌ژین، پشتیان هه‌ڵكرد و پشتمان هه‌ڵكرد، ئینكاریان كرد‌و باوه‌ڕیان نه‌هێنا و ئینكارمان كرد-سوپاس بۆ خوا كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو الطائفة المنصورة هه‌ر هه‌یه‌و به‌رده‌وامه له‌م ئوممه‌ته‌دا، به‌ڵام ئێمه قسه له گشتی ئه‌م ئوممه‌ته ئه‌كه‌ین- چونكه نه‌وه‌ی ئیسڕائیل هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رلێشێواو بوون و لایاندا ته‌نها پاشماوه‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت، وه خواناس و شاره‌زایانیشیان تیا نه‌مابوو تاكو قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ن و نه‌هێڵێن لا بده‌ن و گومڕا ببن. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كاتێك ئێمه‌ش به‌شی باشی خۆمان له شوێن كه‌وتنی جووله‌كه‌و گاوره‌كان وه‌رگرت، به‌شێكی زۆر له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه خوای گه‌وره به‌رامبه‌ر جووله‌كه‌و گاوره‌كانی كردبوو به‌رمان كه‌وت و گرتینیه‌وه، وه هیچ ناچێته ژیری و بیر‌و هۆشی هیچ كه‌سێك كه خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- سزای جووله‌كه بدات له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوود(ربا) ئه‌خۆن و مامه‌ڵه‌ی پێ ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه سوود بخۆین خوا پیرۆزمان كات و سه‌ربه‌رزمان كات و سه‌رمان خات، به ڕاستی له نێوان خوا‌و هیچ له دروستكراوه‌كانیدا پشت و نه‌سه‌ب نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ته ئیبڕاهیم سه‌لامی خوای لێبێ خوای گه‌وره له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: إِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَاماً قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ البقرة:124 ئیبراهیم ووتی: وَمِنْ ذُرِّيَّتِي وه حه‌ق و مافی مرۆڤ خۆیه‌تی كه خێر‌و چاكه‌ی بۆ خۆی و نه‌وه‌كانیشی بوێت، په‌روه‌ردگاری پێی فه‌رموو: لا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ [/Quran][البقرة:124] هیچ موجامه‌له‌یه‌ك نیه، هه‌چ كه‌س له نه‌وه‌كه‌ت سته‌می كرد ئه‌وه مامه‌ڵه‌ی سته‌مكارانی له گه‌ڵ ده‌كرێت، مامه‌ڵه‌ی نه‌مروود یان فیرعه‌ون، ده‌ی ئێمه ئێسته ئوممه‌تی محمدین(صلى الله عليه وسلم) و كار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌كه‌ین، ئه‌شڵێین: كوا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه خوای گه‌وره واده‌ی پێ داوه به موسڵمانان؟ جا حاڵی خۆمان ئه‌مڕۆ هۆی زه‌لیلی و بێ ئه‌رزشیمانه، وه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌م زه‌لیلیه، ده‌وڵه‌تۆكه‌ی جووله‌كایه‌تی هیچمان لێ نه‌ئه‌زانی له‌وه‌و پێش ته‌نها چه‌ند كۆمه‌ڵ و تاقم تاقمێك له‌ملاولاوه نه‌بێت، به‌ڵام ئێسته له‌وه ده‌رچووه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی ته‌واوه‌و سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان و هه‌ڕه‌شه له هه‌موو وڵاته ئیسلامیه‌كان ئه‌كات، ترسی خۆی زاڵ كردووه به سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی كه‌من، ئه‌وترێت كه سێ یان چوار ملێونن، وه چیان پێ ئه‌كرێت ئه‌گه‌ر گه‌شتنه ده ملێونیش به‌رامبه‌ر به هه‌زار ملێۆن مسوڵمان؟! مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی ژماره نیه، تاكو بزانین كه ئێمه توشی ئه‌م زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی و كه‌میه نه‌بوین ته‌نها له به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوامان كرد. ئیتر ئه‌و تاوانبارانه ئێسته دێن و ده‌چن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو به یه‌ك جار به ته‌واوی هه‌ڵساین بۆ خوا‌و له به‌ر خاتری خوا، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه خوا سه‌رمان ئه‌خات به سه‌ر دوژمنه‌كانیدا، له به‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه لای ئێمه وای لێ هاتووه وه‌ك پرسیاره‌كه به‌و شێوه‌یه كرا وه‌ك ئه‌وه وایه ڕێكه‌وتنێكی به‌رده‌وام بێت له گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا، ڕازیان ئه‌كه‌ین و خۆمانیان لێ ده‌به‌ینه پێش، وه ئه‌وپه‌ڕی ئینكاریمان به‌رامبه‌ریان ئه‌وه‌یه كه به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژیه‌كانیان ناڕه‌زایی ده‌رئه‌بڕین.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).