پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م. پرسیار: حوكمی تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ ئافره‌تان چیه له ماڵه‌وه‌و له بازاڕه‌كاندا كه سه‌رو قاچیان ڕووته؟ وه‌ڵام: مه‌سه‌له‌ی خۆڕووتكردنه‌وه‌و تێكه‌ڵاوی و قاچ و سه‌ر ڕووتكردن له بازاڕه‌كاندا، كارێكی ئێجگار گه‌وره‌و ناشه‌رعیه و پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، هه‌روه‌ها له ماڵه‌وه‌و له سه‌ردان و هاتو چۆی نێوان خزم و كه‌س و كاردا كه سه‌روو قاچ و شوێنی تریان به‌رامبه‌ر یه‌كتری ڕووت ئه‌كه‌نه‌وه، وه‌ك كوڕ‌و كچی ئامۆزا‌و پورزای یه‌كتری یان هه‌ر خزمێكی تر كاتێك كه سه‌ردانی ماڵی یه‌كتر ئه‌كه‌ن یان له شوێنانی تردا به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی به یه‌كه‌وه كۆ ئه‌بنه‌وه. كارێكی زۆر گرنگ هه‌یه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی جیابونه‌وه‌ی كوڕان و كچان و حیجاب و سه‌رپۆش و پارێزگاری شه‌ره‌ف و غیره‌تی ئیسلامه‌تیمانه، وه ئه‌مه‌ش له‌و كارانه‌یه كه‌خوای گه‌وره باسی كردوون له قورئانی پیرۆزدا، وه ئه‌مه‌ش له‌و كارانه‌یه كه كۆمه‌ڵگای مسوڵمانی ڕاسته‌قینه‌ی پێ جیا ئه‌كرێته‌وه له ته‌نها بانگه‌شه‌و قسه‌ی بێ ناوه‌ڕۆك، ئه‌گه‌ر چویته هه‌ر وڵاتێك له جیهانی ئیسلامداو بینیت وا ئافره‌تانیان سه‌رپۆش به‌سه‌رو داپۆشراون ئه‌ڵێیت: ئه‌مه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باش و چاكه، پیادا هه‌ڵئه‌ده‌یت، وه ئه‌گه‌ر بینیت كه ئافره‌تانیان ڕووت و به ده‌ره‌وه‌و دانه‌پۆشراوون ئه‌وه ئه‌زانیت كه ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی خراپ و فاسدو بێ كه‌ڵكه، وه ئه‌مه له‌وانه‌یه كه مرۆڤ به فیتره‌و خۆرسكی خۆی هه‌ستی پێ ئه‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نوێژ ناكات حوكم ئه‌دات به سه‌ر خه‌ڵكیدا به گشتی له چوارچێوه‌ی پابه‌ند بوون و پارێزگاری كرد له مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و داوێن، هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگاكانیش له چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردنی داوێن و ئه‌خلاق و ڕ‌ه‌وشتیاندا. وه پێغه‌مبه‌ر كاتێك كه پرسیاری لێ ئه‌كرێت له خزمی مێرد كه ئه‌گه‌ر به ته‌نیا له گه‌ڵ براژنه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه ئه‌فه‌رموێت: {الحمو الموت} البخاری (4934)، مسلم (2172) عن عقبه بن عامر. { برای مێرد مردنه} مردن: ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، ئێمه ئه‌زانین كه كاریگه‌ری چه‌نده ناخۆشه كاتێك كه ئه‌م قسه‌یه به كه‌سێك ئه‌وترێت، ئه‌گه‌ر پێت وترا ڕات چیه به‌رامبه‌ر فڵانه كه‌س ئه‌گه‌ر زۆر لێی بێزار بیت و بته‌وێت هه‌ر باسی نه‌كرێت له خراپیدا ئه‌ڵێت: مردن واته مردن باشتره له‌و حاڵه‌ی كه هه‌یه‌تی. بۆچی و حیكمه‌تی ئه‌مه چیه كه وا له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌و حاڵه‌ته ناونراوه به مردن؟ چونكه مرۆڤی نامۆ‌و نه‌ناسراو له هه‌ر شوێنێكدا بێت به دوره له‌وه‌ی كه له‌خۆوه‌و بێ له ده‌رگادان بچێته ماڵێكه‌وه كه نایناسن كاتێك خاوه‌ن ماڵ له سه‌ر كاره یان له ده‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام خزم و كه‌سانی نزیك به پیاوه‌كه یان براكه‌ی جاری وایه بێ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه له ماڵ بێت له ده‌رگا ئه‌ده‌ن و ئه‌چنه ژوره‌وه‌و دائه‌نیشن، ئیتر شه‌یتان پاڵیان پێوه ئه‌نێت تاكو دانیشن و بمێننه‌وه: { ما خلا رجل بامرأة إلا كان الشيطان ثالثهما } { هیچ پیاوێك نیه كه به ته‌نها له گه‌ڵ ژنێكدا بمێنێته‌وه مه‌گه‌ر شه‌یتان سێیه‌میانه } رواه أحمد 1/26 عن عمر. به یه‌ك گه‌شتنی پریشك له گه‌ڵ باروت یان نه‌وت ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ته‌نهایی و بێ ئاگایی خه‌ڵكی ڕویدا ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه‌ی گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه شوێنێك بسوتێت و به‌رگری و ئاگر كوژێنه‌وه له‌وێ بن، به‌ڵام ئه‌م گرفتانه ئێسته له ماڵه‌كاندا دروست ئه‌بن. به نموونه: ئه‌وه ماڵی من و ماڵی تۆ‌و ماڵی خزمه‌كانمان نزیكن به یه‌كه‌وه، زیناش-په‌نا به خوا-چه‌ند جۆرێكه،حه‌رامیش پله پله‌یه‌و هه‌موو وه‌ك یه‌ك نیه،وه له گه‌وره‌ترین جۆره‌كانی زینا كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ داوه له فه‌رمووده‌ی عبدالله كوڕی مه‌سعود كه ده‌فه‌رموێت: أن تزاني حليلة جارك { ئه‌وه‌یه كه زینا بكه‌یت له گه‌ڵ حه‌لاَڵی دراوسێكه‌تا } البخاری (4207)، مسلم (86) عن عبد الله بن مسعود. هه‌موویان تاوان و خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌ن، به‌ڵام زیناكردن به ژنی دراوسێ گه‌وره‌ترو تاوانی زیاتره له كه‌سێكی تر-په‌نا به خوا-، ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه دراوسێته‌وه نزیكه ماڵی یه‌كترن، وه شتێكی نامۆ نیه كه ئه‌و بچێ بۆ لای ئه‌و یان ئه‌و سه‌ردانی ئه‌و بكات. جا به‌م شێوه‌یه هه‌رچه‌نده نزیك بونه‌وه له شه‌ڕو خراپه زیاتر بێت، ئه‌وه‌نده سنووره شه‌رعیه‌كان به هێزترو پته‌وتر ده‌بن، وه‌ك به‌ربه‌ست وان بۆ ئاو‌و، هه‌رچه‌نده ته‌وژم به هێزتربێت به‌رگری و ڕێگره‌كان به هێزترو پته‌وتر ئه‌بن، وه ئیتر به‌م شێوه‌یه‌یه حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره، كه باشترین و گه‌وره‌ترین حیكمه‌ته. له به‌ر ئه‌وه برای مێردی به مردن چوواندووه، به شێوه‌یه‌ك كه ژن خۆی ده‌ر ئه‌خات قاچی یان سه‌ری یان شوێنێكی تری له لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نزیكین و له‌وانه نین كه دروست بۆی له گه‌ڵیان دانیشێ، له گه‌ڵیاندا قسه ئه‌كات و پێ ئه‌كه‌نێت به ده‌میانه‌وه‌و ئینجا سه‌ردان و تێكه‌ڵاوی و په‌یوه‌ندی دروست ئه‌بێت، ئینجا-په‌نا به خوا-خراپه‌و فاحیشه ڕوو ئه‌دات. جا كاتێك كه ئه‌ڵێین فاحیشه ڕوو ئه‌دات، وا تێ نه‌گه‌ین كه دین یان شه‌رع ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه نه‌كردووه ته‌نها له به‌ر زینا نه‌بێت، وه بڵێت: سوپاس بۆ خوا ئێمه له‌وه پارێزراوین و ماڵی ئێمه له‌و شتانه نزیك نابنه‌وه، وه زۆربه‌ی موسڵمانان گومانیان به‌و شێوه‌یه، به‌ڵام پێویسته بزانین كه زینا پله‌ی هه‌یه: : لعين تزني وزناها النظر، واليد تزني، والفم يزني، والقلب يزني، والفرج يصدق ذلك أو يكذبه البخاري (5889)، مسلم (2657) عن أبي هريرة. { چاو زینا ئه‌كات و زیناكه‌شی سه‌یركردن و نه‌زه‌ره، وه ده‌م زینا ئه‌كات، وه دڵ زینا ئه‌كات، وه دواوێنیش ئه‌وه به ڕاست ئه‌گرێت(واته ئه‌كه‌وێته زینای ته‌واوه‌و) یان به درۆی ئه‌خاته‌وه(لێی دورئه‌كه‌وێته‌وه }. نه‌زه‌رو سه‌یر كردن له جۆره‌كانی زینایه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ناوی ناوه زینا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه دراوسێ یان خزم یان نزیكیش نه‌بێت، پێویسته ئاگامان له‌م حاڵه‌ته بێت و به گرنگی بگرین، زۆرێك له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان كه وێنه‌ی ئافره‌تی به‌ره‌ڵاو خراپه‌كاری پێوه‌یه لێی دور بكه‌وینه‌وه‌و سه‌یریان نه‌كه‌ین. جا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه، سوێند به خوا ته‌مه‌ن دیاری كراو‌و بڕاوه‌یه، هه‌موو كه‌سێك پێویسته بزانێت كه ته‌مه‌نی دیاری كراو‌و بڕاوه‌یه، كاته‌كانی ژیانمان دیاری كراوه، وه هیچ توانایه‌ك نیه گه‌وره‌تر بێت له توانای دڵ و بیركردنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م توانا فیكریه‌ی خۆتت له یادی خوادا به كار هێنا، وه له بیركردنه‌وه له دواڕۆژ، وه بیركردنه‌وه له مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، وه له‌وه‌دا كه سوودی هه‌یه بۆت له دنیادا، ئه‌وه به ڕاستی به خێر‌و چاكه‌وه خه‌ریكت كردووه، ئه‌گه‌ر نا هه‌واو ئاره‌زوو و حه‌رام و به‌رده‌وام به بیر‌و هۆشتا دێن و ده‌ڕۆن، بیری لێ ئه‌كه‌یته‌وه، وه هه‌ر به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕۆیت، ئاواته خوازی بۆت بكرێت و ئاشقی ئه‌بیت، وه ئه‌ته‌ویت كه فلاَنه ئافره‌ت و فلاَنه كه‌س بناسیت و تێكه‌ڵاویتان له گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بێت، ئیتر ته‌مه‌نت هه‌مووی له تاوان و خراپه‌كاریدا ئه‌ڕوات و له ده‌ستت ده‌چێت، خه‌ریك بوونی زمان و‌دڵ و هه‌ست و بیر‌و هۆش به جگه له یادی خواوه، لادان و به فێڕۆدانی گه‌وره‌ترین هێزو توانا‌و تین و گوڕه كه خوا تیامانا دروستی كردووه، گه‌وره‌ترین دۆز‌و مه‌سه‌له ژیان و ته‌مه‌نتا به كار هێنانی ئه‌و توانایانه‌یه كه له كاری باش و چاكه‌دا به كاریان بێنی. ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێت كه كاتی گه‌نج و لاوه‌كانمان به شتی بێ نرخ و بێ ئه‌رزشه‌وه بكوژن، به دوای شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانی خۆیدا بخولێته‌وه، خۆشی و له‌زه‌تی بێ ناوه‌ڕۆك، وه له‌ززه‌ت و خۆشی حه‌رام و ئه‌وكات هه‌موو توانای ژیری و لاشه‌ییت له حه‌رامدا به كار بێنیت و بێ مه‌به‌ست له‌م دنیایه‌دا زنیده‌گی بكه‌یت، كه به ڕاستی گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رو زیانه، وه زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر تۆزێك پاره‌ی لێ ون ببێت زۆر بێ زار ئه‌بێت و ماته‌مینی ئه‌یگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی له ده‌ست بچێت به خه‌یاڵیدا نایه‌ت و هیج بۆی بێ تاقه‌ت نابێت، كه له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یان خوله‌كێك له ژیانت ڕۆشت و یادی خوات تیا نه‌كرد، ئه‌وه ئه‌بێته ئاهو په‌شیمانی له ڕۆژی دواییدا بۆت، جا ئیتر ئه‌بێ چۆن بێت كاتێك كه هه‌موو هۆش و بیرت سه‌رقاڵی ئه‌و وێنه‌و شته حه‌رامانه ئه‌بێت و سه‌یریان ئه‌كه‌یت، جا ئه‌گه‌ر بیر‌و هۆشت به ده‌وریدا ده‌خولایه‌وه‌و غه‌م و په‌ژاره‌ت ئه‌وه بوو، ئه‌وه بزانه كه به ته‌واو ته‌مه‌نت له ده‌ست داوه‌و و ده‌رگات بۆ شه‌یتان كردۆته‌وه كه هیلانه بكات له دڵ و ده‌رون و هه‌ست و بیكردنه‌وه‌تا. ده‌بێ بزانین ئه‌مه تاریكی ئه‌ڕوێنێت له دڵدا، ئه‌تپچڕێنێت له خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی-، وات لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر به نموونه مرۆڤ هات بۆ مزگه‌وتو ئه‌م شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه زاڵ بوو به سه‌ریدا ئه‌وه ته‌شویش ئه‌خاته سه‌ری و ئاگای له نوێژه‌كه‌ی نامێنێ، جا چ جای ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌یه‌ت بۆ مزگه‌وت ئه‌وه زۆر خراپتر‌و وێرانكه‌رتر-داواكارین كه خوای گه‌وره بمانپارێزێت-جا پارێز بكه‌ن له دنیا‌و پارێز بكه‌ن له ئافره‌ت، چونكه فیتنه‌و به‌ڵاو تاقیكردنه‌وه‌ی ئافره‌ت گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه فیتنه‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ی پێ داوه.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).