پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی به سه‌ربردن و به فێڕۆدانی كات له‌و شتان كه خوا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی كردوون. پرسیار: زۆربه‌ی گه‌نج و لاوه‌كانی ناوچه‌كه‌مان شه‌وان ناخه‌ون تا پێش نوێژی به‌یانی، ئینجا ئه‌خه‌ون تا نوێژی عه‌سر، وه كه‌سانێكیان لێ ئه‌ناسین كه نوێژ ناكه‌ن، ڕای ئێوه چیه؟ وه‌ڵام: ئه‌و ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێیان خراپ و بێ كه‌ڵكن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: { يحشر المر‌ء مع من أحب } رواه البخاري (3485، 5815، 5819)، مسلم (2639)، أحمد (3/110، 168، 172، 173، 192، 198، 202، 208) عن أنس بن مالك. { مرۆڤ(له قیامه‌تا) له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا حه‌شر ئه‌كرێت و گرد ئه‌كرێته‌وه كه خوشی ئه‌وێت } جا ئه‌وانه له ڕۆژی دواییدا له گه‌ڵ جگه‌ره‌و حه‌شیش كێشان و ته‌ماشاكه‌ر فلیم و مادده بێ هۆش كه‌ره‌كان و كار به فێڕۆبه‌رو بێ نرخه‌كاندا حه‌شر ئه‌كرێن. ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر هیچ خراپه‌یه‌كیشی نه‌بێت به فیڕۆدانی كات نه‌بێت، ئه‌وه نه‌گبه‌تی و تیاچوونه، چونكه كات به فیڕۆدان له شتێك‌دا كه سوودی نه‌بێت زه‌ره‌رمه‌ندی و وێرانكاریه‌كی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤ، جا ئه‌بێ چ زه‌ره‌رو له ناوبه‌رێك بێت ئه‌گه‌ر له كاری حه‌رام و نابه‌جێشدا به فێڕۆی بده‌یت، وه له‌وه‌ش گه‌وره‌ترو تاوانتر ئه‌گه‌ر ببێته هۆی له ده‌ست دانی نوێژی به‌یانی و نیوه‌ڕۆش. جا ئه‌و كه‌سی تا به‌یانی به خه‌به‌ره‌و ناخه‌وێت، ئه‌وه‌ی كه له گه‌ڵ بانگ ئیتر ئه‌خه‌وێت و نوێژه‌كه‌ی ناكات، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا دڵی ڕاچڵه‌كی و وه‌ستا و له خه‌ودا مرد، هه‌روه‌ك له هه‌ندێ كه‌س ڕووی داوه‌و مردووه، له سه‌ر چ میلله‌ت و ئاینێك ئه‌مرێت، ئایا له سه‌ر میلله‌تی ئیسلام ئه‌مرێت!! -دواكارین خوا سه‌لامه‌تمان بكات و لێمان ببورێت-. چ سه‌رشۆڕییه‌ك له‌و سه‌رشۆڕیه گه‌وره‌ترو ناله‌بار تره؟! وه چی موسیبه‌ت و به‌ڵایه‌ك هه‌یه بكرێ كه توشی مرۆڤ بێت و گه‌مارۆی بدات له‌وه گه‌وره‌تر؟! ئه‌مه ئه‌گه‌ر ماڵ و سامان و كه‌سی و كاری له ده‌ست بدات، وه ئه‌گه‌ر دوژمن بێت و ماڵه‌كه‌ی ڕاماڵێ، خێزان و مناڵه‌كانی به‌رێت و بیانكوژێت، ئه‌وه ئاسانترو هێواشتره یان یه‌كسانه به‌وه‌ی كه نوێژ واز لێ بێنیت و بڕوات، جا ئه‌مه نموونه‌یه‌كه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ دنیاویستو ئه‌هلی دنیا هێناویه‌تیه‌وه، بۆ یه‌كێك كه كاتێك له كاته‌كانی نوێژی لێ ئه‌ڕوات یان فه‌رزێكی له ده‌ست ئه‌چێت، ده‌ی چۆنه ئه‌گه‌ر خۆی هه‌ڵیبژێرێت و به ئاره‌زوی خۆی نه‌یه‌ت بۆ نوێژ‌و واجبه‌كه‌ی به جێ نه‌هێنێ و له خۆوه شه‌و نه‌خه‌وێت تا كاتی نوێژ‌و ئه‌و كات بنوێت و نوێژه‌كه‌ی نه‌كات و بشزانێت كه نایكات و به ئاره‌زوو ئاگاداری خۆی بێت -خوا بمانپارێزێت و بمانبورێت- ؟!
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).