پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حوكمی گاڵته‌كردن به ئایه‌ت و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كانی پرسیار: ئایا كه‌سێك ئه‌گه‌ر گاڵته‌ی به یه‌كێك به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كرد، ئایا حوكمی زاهیرو ڕووكه‌شی ئیسلامی به سه‌ردا به جێ دێ و پێی ده‌گوترێ موسڵمان؟ وه‌ڵام: كه‌متریش له‌مه دوڕووه‌كان له شه‌ڕی تبوك گاڵته‌یان به درۆشمێكیش له دروشمه‌كانی دین، یان سوننه‌تێك له سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم نه‌كرد، به‌ڵكو ته‌نها گاڵته‌یان به‌و هاوه‌ڵانه كرد كه خۆێنه‌رو له به‌ركه‌ری قورئان بوون و هه‌ڵگرانی ئه‌م دینه بوون نه‌ك به دینه‌كه خۆین وتیان: ئێمه له‌مانه ورگ زلترمان نه‌دیوه، جا ئه‌و دوڕووانه هیچ قسه‌یه‌كیان به دین نه‌وت ته‌نها قسه‌و گاڵته‌یان به هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان كرد، ئایا خوای گه‌وره چی ده‌رباره‌یان فه‌رموو؟ فه‌رمووی: وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ [ التوبة:65-66 ] { كاتێك كه لێێان ده‌پرسیت(ئه‌وه خه‌ریكی چین؟!) ئه‌وه بێ گومان ده‌ڵێن: ئێمه به ڕاستی ده‌مه‌ته‌قێ و گه‌مه‌و گاڵته‌مان ده‌كرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خوا‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی گاڵته‌تان ده‌كرد؟! (ئیتر بێ سووده) پاكانه مه‌كه‌ن، چونكه به ڕاستی ئێوه بێ باوه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تا ئیمانتان هێنابوو } وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه: ئه‌وه‌ی گاڵته به هه‌چ درۆشمێك له دروشمه‌كانی ئیسلام ئه‌كات له جل و به‌رگ و ڕیش، یان گه‌وره‌تریش له‌وه كه نوێژه، ئه‌و كافرو بێ دینه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی به ئیسلامه‌وه نیه، هه‌روه‌ك چۆن خوا ئه‌و دوڕووانه‌ی كافر كرد له سه‌ر ئه‌و كاره‌یان، وه پاكانه‌و پاساویشیان وه‌رناگیریت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن: بۆ خۆشی بووه یان ئێمه هه‌ر مه‌به‌ستمان گاڵته‌و گه‌مه‌و ده‌مه‌ته‌قێ بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لافی ئه‌وه‌شی لێداو وتی: من به‌مه مه‌به‌ستم كوفر‌و بێ باوه‌ڕی نیه، چونكه دوڕووه‌كان وتیان: ئێمه مه‌به‌ستمان كوفر نه‌بوو، ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان گاڵته‌و پێكه‌نین بوو تاكو ڕێگه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكه‌ین، خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- نه‌یفه‌رموو: ئێوه پاكانه‌كه‌تان وه‌رئه‌گیرێت چونكه مه‌به‌ستان گاڵته‌و پێكه‌نین بووه پێیان و بۆ خۆشی ئه‌و قسانه‌تان پێ وتوون، به‌ڵكو: بڕیاری دا كه ئه‌وان به‌ڵێ به‌و گاڵته‌پێكردنه‌یان به‌وانه مه‌به‌ستیان خۆشی هاتن به ده‌روونی خۆیان بووه، به‌ڵام ده‌ربڕینی گاڵته‌و گه‌پ و خۆشی به گاڵته‌جاری به دین و دروشمه‌كانی دین ڕه‌وا نیه‌و هه‌ر كه‌س به‌و شێوه‌یه بكات و وه‌ك دوڕووه‌كانه‌و هه‌مان فه‌رمانی به سه‌ردا به جێ دێت و بێ باوه‌ڕ ئه‌بێت-په‌نا به خوا- وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ { پاكانه مه‌كه‌ن، چونكه به ڕاستی ئێوه بێ باوه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تا ئیمانتان هێنابوو } [ التوبة:66 ] داواكارین له خوای گه‌وره كه ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بپارێزێت له بێ باوه‌ڕی و گومڕایی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گاڵته‌چی ته‌نها مه‌به‌ستی كه‌سی بانگه‌وازه بێ و به‌س، ئه‌وه ئه‌بێته یه‌كێك له تاوانه گه‌وره‌كان، واته گاڵته به خودی ئه‌و كه‌سه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به گاڵته‌جاڕیه‌كه‌ی ئه‌و ئاین و به‌رنامه‌یه‌یه كه هه‌ڵیگرتووه‌و خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات، ئه‌وه ئه‌چێته ڕیزی گاڵته به خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌حكام و فه‌رمانه‌كانیان، با ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ریش نه‌بات و هه‌ر ناوی ئه‌و بانگخوازه بێنێ، چونكه ئه‌و گاڵته‌ی به فه‌رمانی خوا كردووه.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).