پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
حه‌قیقه‌تی دروشمه‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسه. پرسیار: ئایا ئه‌گونجێت باسی دروشمه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه بكه‌ین كاتێك كه له دروستبونی شۆڕشه‌كه‌دا به‌رزیان كردبۆوه، تاكو درۆ‌و بێ ئاگایی ڕۆژنامه‌كانی پێ بخه‌ینه ڕوو، كاتێك كه وه‌سفی ئه‌و شۆرشه ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئازادی بۆ مرۆڤ هێناوه؟ وه‌ڵام: شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه كاتێك كه هه‌ڵسا بانگه‌شه‌ی بۆ سێ دروشم ئه‌كرد: ئازادی، برایه‌تی، یه‌كسانی. وه له ڕاستیدا ئێمه سته‌م ناكه‌ین له شۆڕشی فه‌ره‌نسه، ئێمه‌ی موسڵمان سته‌م له كه‌س ناكه‌ین و مافی كه‌س به ناهه‌ق ناخۆین، نه هیچ گه‌لێك وه نه هیچ كۆمه‌ڵ و تایه‌فه‌یه‌ك! شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه سه‌باره‌ت به ئه‌وروپا ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی پێ به‌خشین؛ چونكه ئه‌وان پێش ئه‌و شۆرشه ته‌نها له ژێر نیرو فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ره‌به‌گه‌كاندا ئه‌ژیان، زه‌ویه‌كه‌و ئه‌وه‌شی تیایدا بوو موڵك و سامانی ده‌ره‌به‌گ بووكه‌سی تر نه‌یئه‌توانی هیچ بڵێ، به ئاره‌زووی خۆی فه‌رمانی ئه‌دا به سه‌ر خه‌ڵكی خوادا بێ هیچ سایاو لێ پرسینه‌وه‌یه‌ك، وه پیاوانی ئاینیش-زانا‌و گۆشه‌گیره‌كانیان-ئه‌وانه‌ی كه خوا له قورئاندا باسی كردوون كه ماڵ و سامانی خه‌ڵكی به ناهه‌ق ئه‌خۆن: إِنَّ كَثِيراً مِنَ الْأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ [التوبة:34] گشت زه‌وی و زاره‌كانیان له گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گه‌كان به یه‌كه‌وه له ده‌ستا بوو، به ئاره‌زوی خۆیان فه‌رمانیان ئه‌دا به سه‌ر خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕوت و بێ چاره‌دا، زوڵم و سته‌مێكی ئێجگار زۆر‌و بێ سنوور هه‌بوو پێش هاتنی شۆڕشه‌كه. به‌ڵام ئه‌و پاشایانه‌ی كه شۆڕشه‌كه‌یان به سه‌ردا كرا و له سه‌ر ملی ئه‌وان ئاگری شۆڕش خۆش كرا، وا بانگه‌شه‌یان ئه‌كردو له خه‌ڵكیان تێ گه‌یاندبوو كه خوا له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و حوكم و فه‌رمانڕه‌واییه‌ی پێ داوون و كردونیه جێگری خۆی تاكو چۆنیان پێ خۆش بوو فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن له نێوان خه‌ڵكید، وه ئه‌مایان ناو ئه‌برێت به مافی خوا بۆ پاشا‌كان به سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (الحق الإلهی للملوك). ئینجا له به‌رده‌م ئه‌مه‌دا شۆرشی فه‌ڕه‌نسی هاته بوون و خه‌ڵكی لێیان ڕاپه‌ڕی تاكو به ڕویاندا بڵێ: نه‌خێر، هاولاتیان هه‌موو یه‌كسانن له ماف و ئه‌ركه‌كانیاندا، ئیتر ئه‌وروپا به‌مه دڵخۆش بوو كه ئه‌مه شتێكی باش و ڕێك و پێك بوو. یه‌كه‌م كه‌سێك كه خه‌ڵكی ئه‌ورپای بانگ كردبێت بۆ ئازادی و یه‌كسانی و برایه‌تی له ئه‌وروپیه‌كان خۆیان شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه بوو، كه له‌وه‌و پێش پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم)، نێرراوی هیدایه‌ت و نورو ڕۆشنایی پێی دان به‌ڵام وه‌ریان نه‌گرت، هه‌زار ساڵ پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم) بانگی كردن بۆ ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی به‌ڵام پشتیان تێ كرد‌و وه‌ریان نه‌گرت، نامه‌ی نارد بۆ هیره‌قل ی پاشایان و تیایدا بۆی نوسی: { من محمد رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إلى هرقل عظيم الروم, السلام على من اتبع الهدى, أما بعد: فأسلم تسلم، وإن لم تسلم فإنما عليك إثم الآريسيين } رواه البخاري (2941)، و مسلم (1773) عن ابن عباس. { له محمد پێغه‌مبه‌ری خواوه بۆ گه‌وره‌ی ڕۆم هیره‌قل، سه‌لام و ئاشتی له سه‌ر ئه‌وه بێ كه شوێن هیدایه‌ت و ڕێنمایی ئه‌كه‌وێت، به‌ڵام له پاشاندا: موسڵمان ببه سه‌لامه‌ت ئه‌بیت، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بیت ئه‌وه تاوانی ئاریسیه‌كانیش ئه‌نیشێته ملت و له ئه‌ستۆی تۆیه } مه‌به‌ستیش له ئاریسیین وتراوه جوتیاروو خه‌ڵكی ره‌شو ڕوتی ژێر ده‌سه‌لاَتی هیره‌قل بووه، یان كۆمه‌ڵی آریوس بوون. شاهیدو مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نامه‌ی نوسی بۆ ئه‌و پاشایه كه هه‌م پاشا بوو وه هه‌م له پیاوانی ئاینی نه‌سرانی بوو، وه ده‌ره‌به‌گه‌كانیش هه‌موویان له ژێر فه‌رمانیدا بوون، جا ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بوو ئه‌وه تاوانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، چونكه چه‌وساوه‌بوون -وه‌ك ئه‌وترێ چینی چه‌وساوه- چونكه ئه‌و چینه توانای هیچ شتێكیان نیه، ئازاد نین له بیروباوه‌ڕیاندا، هیچ هه‌ق وراستیه‌ك نازانن مه‌گه‌ر له ڕێی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتدارو ئه‌حبارو گۆشه نشینه‌كانیانه‌وه نه‌بێت. وه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- له قورئانی پیرۆزدا خستیه پێش چاویان، ئیسلام گه‌شته ئه‌نده‌لوس و خوارووی ئیتالیا و خوارووی فه‌ره‌نسه ، به‌ڵام ئاینی خوایان په‌رچ دایه‌وه‌و ئاماده نه‌بوون وه‌ری گرن، برایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، وه ئازادی و یه‌كسانی ڕاسته‌قینه‌یان په‌رچ دایه‌وه، كه به ته‌واوی خوای گه‌وره له قورئاندا ڕوونی كردۆته‌وه، له لادان و نه‌هێشتنی زوڵم و سته‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، هیچێك له مانای ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانیان نه‌ئه‌زانی تاكو شوڕشه‌كه‌یان هه‌ڵگیرساو ئه‌و كات چاویان به دنیا هه‌ڵهێنا. وه له ڕاستیدا ئه‌وانه به زوڵم و سته‌مێكی تر هاتن، به‌ڵێ شوڕشی فه‌ڕه‌نسی سته‌م و زوڵم و داپڵۆسینی ده‌ره‌به‌گ و پیاوانی ئاینی كه‌نیسه‌ی نه‌هێشت، به‌ڵام هات و سته‌مێكی گه‌وره‌تری سه‌پاند ئه‌ویش سته‌می سه‌رمایه‌داری و ڕژێمی سه‌رمایه‌داری بوو، سته‌می پاشاكانیان لاداو نه‌ما، به‌ڵام سته‌م و زوڵمی هاوشێوه‌كانی هاته پێش، زوڵم و سته‌می نابليون هاته پێش، وه ئیتر به‌م شێوه‌یه مرۆڤ ناتوانێت به ته‌نهاو به بێ به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌كسانی بێنێت بۆ مۆرڤ.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).