پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕمان به سزای گۆڕ ببێ. پرسیار: چۆن سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌و خۆشی ناو گۆڕ بۆ یه‌كێك به جێ دێت كه به سووتان بمرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕه‌كانی هیندستان ئه‌یكه‌ن و مردووه‌كانیان ئه‌سوتێنن تا ببێته خۆڵه مێش و ئه‌وكاته فڕێی ئه‌ده‌نه ناو ده‌ریاوه، یان یه‌كێك نه‌هه‌نگ قوتی ئه‌دات و ئه‌یخوات وه هه‌روه‌ها؟ وه‌ڵام: یه‌كه‌م: ئه‌مه واته باوه‌ڕ به سزای ناو گۆڕ كارێكی په‌نهان و نادیاره، وه هه‌ر شتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ دابێ باوه‌ڕمان پێیه‌تی و به ڕاستی ئه‌زانین، بینیبێتمان یاخود نه‌یبینین، وه ناشڵێین: چۆن ئه‌م كاره ڕوو ئه‌دات، پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئه‌و كارانه‌ی غه‌یب و نادیارن ناڵێین چۆن ئه‌مه ڕوو ئه‌دات و به چ شێوه‌یه‌كه، به‌ڵكو ته‌سلیم ئه‌بین و باوه‌ڕی پێ دێنین. دووه‌م: گۆڕ وشه‌یه‌كه به‌و جێگه‌یه ئه‌وترێت كه له نێوان دنیا‌و دواڕۆژدایه، هه‌ندێ كه‌س وا تێ گه‌شتوون كه گۆڕ ته‌نها ئه‌و چاڵه‌یه كه مردووی تێ ئه‌چێت، به‌ڵام گۆڕ مانای ئه‌و په‌رده‌و سنوره جیاكارایه-البرزخ- كه له نێوان دنیا‌و دوا ڕۆژدایه وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ [المؤمنون:100] مانای واته ئه‌و ماڵ وشوێنه‌ی كه له نێوان ئه‌و دوو جێگه‌دا(دنیا‌و دواڕۆژ) دایه، به‌رزه‌خیش له نێوان دنیا‌و دواڕۆژدایه، جا ئه‌گه‌ر سوتا بێت، یان فڕێ درابێته ناو ده‌ریا، یان له هه‌ر شوێنێكی تردا بێت، ئه‌وه ئه‌وترێت فڵان كه‌س له گۆڕه‌كه‌یدایه، واته: له‌و ماڵ و شوێنه‌یدا كه له نێوان هه‌ردوو ماڵه‌كه‌یدایه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌مرن ئه‌خرێنه گۆڕه‌وه، ئه‌وه ئه‌و چاڵه ناوی گۆڕی لێ ئه‌نرێت به شێوه‌ی زاڵ بوون و ناوزه‌ده بوون. سێیه‌م: خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- نموونه‌ی بۆ هێناوینه‌ته‌وه، كه زۆر زۆرن ئێمه ته‌نها یه‌ك نموونه‌یان باس ده‌كه‌ین ئه‌ویش خه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ [الزمر:42]. جا مردن دوو مردنه: مردنێكی ته‌واوو هه‌میشه‌یی، وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ناومان ناوه مردن، وه مردنێكی تر مردنیكی ناته‌واوو جوزئیه، ئه‌ویش كه: خه‌وه، كه له ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڵگه‌مان له سه‌ر ئه‌وه پێ ئه‌دات. جاری وایه مرۆڤێك ئه‌بینی خه‌وتووه، ئه‌ڵێی: وازی لێ بێنن و به ئاگای مه‌هێنن با ئیسراحه‌ت بكات، به‌ڵام كاتێك به ئاگا هاته‌وه، پێت ئه‌ڵێ: خۆزگه پێش وه‌خت به ئاگات بێنامایه‌ته‌وه، پێی ئه‌ڵێیت: بۆ؟ ئه‌ڵێ: كوره له ناڕه‌حه‌تی و ده‌ردی سه‌ریه‌كدا بووم هه‌ر باس ناكرێت، به نموونه: له خه‌ویدا خه‌ریك بووه بیخه‌نه ده‌ریاوه، له كاتێكا تۆ ئه‌بینیت له لاشه‌یه‌كی بێ ده‌نگه‌و پرخه‌ی ئه‌هات له پێش ده‌متا، به‌ڵام ئه‌و ئه‌یناڵاند به ده‌ست ئه‌و خه‌وه‌وه كه بینیویه‌تی و به ماندووی و په‌شۆكاویه‌وه هه‌ڵئه‌سێ له خه‌و، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ڕاستی له گه‌ڵ ده‌ریاكه‌دا ململانێی كردبێ، سبحان الله! له‌و كاته‌شدا تۆ مه‌به‌ستت بووه كه شوێنكه بێ ده‌نگ و هێمن بێ تاكو به ئاگا نه‌یه‌ته‌وه‌و خه‌وێكی خۆش بخه‌وێت. جا ئامه نموونه‌و په‌ندو ئامۆژگاریه‌كه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه. وه هه‌روه‌ها له گۆڕیشدا هه‌روایه، به لای گۆڕه‌كاندا ده‌ڕۆیت و ئه‌ڵێیت: سه‌لامتان لێ بێ ئه‌ی شوێنی گه‌لی ئیمانداران، به‌ڵام نازانی كه ئه‌و مردووه له چ نیعمه‌ت و خۆشی یان سزا‌و ناخۆشیه‌كدایه، دوای لێبورده‌یی و سه‌لامه‌تی هه‌ر له خوا ئه‌كه‌ین و داواكارین كه هه‌موومان بخاته نیعمه‌ت و خۆشیه‌وه، وه په‌ناش ئه‌گرین به خوا له ئاگرو سزای ناو گۆڕ. جا ئه‌م مردنه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێك بۆ هه‌ر یه‌كه له ئێمه تازه ئه‌بێته‌وه-كه خه‌وه- به مردنی یه‌كه‌می ئه‌ده‌ینه قه‌ڵه‌م، جا ئێمه گۆڕستانه‌كان ئه‌بینین، یان جه‌نازه ئه‌بینین كه به‌لاماندا تێپه‌ڕ ئه‌بن، به‌ڵام ئه‌ویان له‌و په‌ڕی نیعمه‌ت و خۆشیدایه‌و ئه‌وی تریشیان له‌و په‌ڕی سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌دایه-په‌نا به خوا- هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێ له خه‌ڵكی خه‌وی خۆش ئه‌بینن له خه‌ویاندا، ئه‌ڵێت: خۆزگه وازت لێ بێنامایه‌وه به ئاگات نه‌هێنامایه، ئای له چ خه‌وێكی خۆشدا بووم و له چ نازو نیعمه‌تێكا ئه‌ژیام، به‌ڵام ئه‌وی تر ئه‌ڵێت: ئه‌وه بۆ زوو به ئاگات نه‌هێنامه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌تزانی چیم به سه‌رهات و چۆن ڕاویان ئه‌نام یان چیم به دواوه بوو یان خه‌ریك بوو له شوێنێكی به‌رز ئه‌یانخستمه خواره‌وه وه هه‌روه‌ها، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حاڵه‌ته‌كه له به‌ر ده‌می تۆدا یه‌ك دانه‌یه‌و هه‌ردوكیان له لاته‌وه خه‌ویان لێ كه‌وتووه‌و بێ ده‌نگ و هێمنن، نموونه زۆرن به‌ڵام به‌مه كۆتایی پێ دێنین. دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین: مه‌سه‌له‌كه بریتیه له ئیمان وباوه‌ڕ هێنان، وه یه‌كه‌م كارێك خوای گه‌وره وه‌سفی به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی خۆی پێ كردبێ فه‌رموویه‌تی: الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ [البقرة:3] باوه‌ڕمان به غه‌یب و په‌نهان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیرۆهۆش ژیریشمان كه‌موو كووڕ بێت له‌وه‌ی بگاته حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كه‌ی، جا ئه‌و پیاوه‌ی كه:{ قال لأولاده إذا مت فأحرقوني ثم اطحنوني ثم ذروا نصفي في البحر, ونصفي في البر، فوالله لو قدر الله عليَّ ليعذبني عذاباً لا يعذبه أحداً من العالمين، فجمعه الله تعالى بقوله: إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئاً أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ [يس:82]، فقال الله تبارك وتعالى له: يا عبدي! لما فعلت ذلك، قال: خوفك يا رب، فغفر الله له }{ رواه البخاري (3481، 7067)، و مسلم (2756) عن أبي هريرة، ورواه البخاري أيضاً (3478، 6116، 7069) ومسلم (2757) عن أبي سعيد الخدري. به مناڵه‌كانی وت: ئه‌گه‌ر من مردم بمسوتێنن و ئه‌و كات بمهاڕن و پاشان نیوه‌م بخه‌نه ده‌ریاوه‌و نیوه‌كه‌ی تریشم فڕێ بده‌نه وشكانیه‌وه، وه سوێند به خوا ئه‌گه‌ر خوا توانای هه‌بێ به سه‌رمداو زیندووم بكاته‌وه ئه‌وه سزایه‌كم ئه‌دات هیچ كه‌سی به‌و شێوه‌یه سزا نه‌دابێت له جیهاندا، ئه‌وجا خوای گه‌وره لاشه‌كه‌ی كۆ كرده‌وه‌وه پێكی هێنایه‌وه به‌و فه‌رمووده‌ی كه فه‌رمووی: إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئاً أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ [يس:82] ئه‌وجا خوای -تبارك و تعالی- پێی فه‌رموو: ئه‌ی به‌نده‌كه‌م! بۆ ئه‌و كاره‌ت كرد، وتی: له ترسی تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، خواش لێی خۆش بوو } شاهید لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چه‌نده بڵێین: ئه‌وه له ده‌ریادا نوقم بووه‌و، ئه‌وی تر ئاژه‌ڵ خواردویه‌تی، ئه‌وی تر بووه به هه‌زار پارچه‌وه، مه‌سه‌له‌كه به به‌راورد به فه‌رمانی خوا ته‌نها ببه-كن-ێكه‌وه ئه‌بڕێته‌وه، وه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- به توانایه به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).