پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: ئیعجازی قورئان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٣٥٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٦ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چه‌ند وێنه‌یه‌ك بۆ په‌ندوه‌رگرتن
خوای (متعال) له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَلَـكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا [سورة الإسراء]. { حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌رچییه‌كیش كه‌ تیایاندایه‌ خوا به‌ پاك و دوور ده‌گرن و‌ هیچ شتێكیش نییه‌ له‌م بوونه‌دا مه‌گه‌ر به‌ حه‌مد و سوپاسگوزارییه‌وه‌ ته‌سبیحاتی خوا ده‌كات، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ ته‌سبیحاتی ئه‌وانه‌ ناگه‌ن، به‌ڕاستی خوا به‌نه‌رمونیان و لێبورده‌یه. ‌}

به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ كه‌ هه‌رچی وا له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ مرۆڤ و هه‌موو دروستكراوه‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ به‌نده‌ی خوان و ملكه‌چی خاوه‌نه‌كه‌یانن، ته‌نها مرۆڤه‌ كه‌ به‌شی ئیختیباری و هه‌ڵبژاردنی پێ درابێت و سه‌رپشك كرابێت له‌نێوان باوه‌ڕ و بێباوه‌ڕیدا. ئه‌گینا هه‌موو دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ به‌نده‌یه‌كی بێئیختیاری په‌روه‌ردگارن: و ان كل من السموات و الأَرْضُ الا اتی الرحمن عبدا.

ته‌نها مرۆڤه‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵڕه‌ق و بێباوه‌ڕه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ئایات و به‌ڵگه ‌و نیشانه‌كانی خواش په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رناگرێت و ناگه‌ڕێته‌وه ‌و له ‌سه‌ركه‌شی و بێباوه‌ڕیی خۆی په‌شیمان نابێته‌وه‌: و كاین من ایه فی السموات و الاڕض یمرون علیها و هم عنها معرضون.

أبو العتاهية شاعیری گه‌وره‌ی سه‌رده‌می عه‌بباسی له‌ هۆنراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:
وفي كل شيء له آية تدل على أنه الواحد
له‌ هه‌موو شتێكدا نیشانه‌یه‌ك‌ هه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و زاته‌ تاك و ته‌نها و بێهاوه‌ڵه‌.

خوای گه‌وره‌ جار جار هه‌ندێك له‌و به‌ڵگانه‌ی خۆی به‌ شێوه‌ی به‌رجه‌سته‌ ده‌خاته‌ ڕوو، تا مرۆڤه‌كان ورد بیر بكه‌نه‌وه‌ و چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان له‌یاد بێت. ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترین و ڕۆشنترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) و هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه‌ كه‌ تا ڕۆژی دوایی پرشنگ ده‌داته‌وه‌ و به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و به‌هانه‌بڕ له‌سه‌ر بێباوه‌ڕان ده‌چه‌سپێنێت.

لێره‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو بۆ په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رگرتن و بینینی حیكمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار.



- ماسییه‌ك له‌م ماوه‌ی ڕابوردووا گۆڤاری گاردیانی به‌ریتانی له‌سه‌ر سایتی خۆی له‌ ئینته‌رنێت و له‌ ڕۆژنامه‌كه‌شیدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراوه‌!



- فیرعه‌ونه‌كه‌ی ح. مووسا -سه‌لامی خوای لێ بێت- خوای (متعال) پێی ده‌فه‌رموێت: الیوم ننجیك ببدنك لتكون لمن خلفك ایه‌ ( ئه‌مڕۆ ئێمه لاشه‌كه‌ت ڕزگار ده‌كه‌ین و ده‌تهێڵینه‌وه‌ تاكوو ببیته‌ په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆت.)



- په‌ڵه‌هه‌ورێكه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ (الله)ی له‌سه‌ر نووسراوه‌.



- شانه‌یه‌كی هه‌نگ به‌ مۆمی شانه‌كه‌ ناوی (الله)یان له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندووه‌.



- شه‌پۆلی بوومه‌له‌رزه‌ و گێژاوه‌كه‌ی تسۆنامی كه‌ عه‌زه‌مه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌خاته‌ ڕوو.



- به‌ردێك له‌ دوورگه‌یه‌كدا له‌ وێنه‌ی كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌.



- مناڵێك له‌دایك بووه‌ و له‌سه‌ری نووسراوه‌ (لا اله الا الله).



- وێنه‌ی مزگه‌وتێك له‌ ئه‌ندونیسیا له‌ هه‌رێمی ئاچێ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ شه‌پۆلاوییه‌كه‌ی تسۆنامی لێی دا و نزیكه‌ی (١٠٠٠٠٠) كه‌سی له‌ناو برد. به‌ڵام چاودێریی خوایی ئه‌م مزگه‌وته‌ی پاراست و ئه‌وانه‌ش په‌نایان برده‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ به‌ نزیكه‌ی ١٠٠٠ كه‌س مه‌زنده‌ ده‌كران، هه‌موویان ڕزگاریان بوو له‌ خنكان.



- وێنه‌ی مزگه‌وتێك له‌ توركیا له‌ پاش بوومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌كه‌ی توركیا، كه‌ زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كه‌سی كوشت. له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ئه‌و مزگه‌وته‌ به‌ سه‌لامه‌تی مایه‌وه ‌و نه‌ڕووخا.



- وێنه‌ی میوه‌یه‌ك له‌سه‌ری نووسراوه‌ (آمنوا بالله).



- وێنه‌ی ڕووه‌كێكی بیابانی كه‌ وشه‌ی (لا اله الا الله)ی له‌سه‌ره‌.


چه‌ند به‌ردێكی سروشتی وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزیان له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندراوه‌، ئه‌م به‌ردانه‌ پیشان زانای جیولۆجی (د. زغلول النجار) دراون و ڕاستێتی ئه‌مانه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌.
سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ بۆ بینینی به‌رده‌كان و شێواز و چۆنێتییان:
[55a.net]

ئه‌مانه‌ نموونه‌یه‌كی زۆر كه‌من له‌وانه‌ی خوا (سبحانه‌ وتعالی) له‌م بقونه‌وه‌ره ‌و له‌ ده‌روونی مرۆڤ خۆشیدا پیشانی كافر و بێباوه‌ڕانی ده‌دات، تاكوو بیر بكه‌نه‌وه ‌و بزانن كه‌ خوا هه‌ق و ڕاسته ‌و ده‌بێت به‌تاكوته‌نها بپه‌رسترێت.
سنریهم آیاتنا فی الآفاق و في أنفسمهم حتی یتبین لهم أنه الحق
............
والسلام علیكم ورحمة‌ الله

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٨]
11.11.2008 12:25:29 GMT
سةلام وعليكم جؤننبرايانمنبةكةمىئةمسايتةى جةنابتاندةكةمةوةهيجرةخنةو بيشنيارمنية هيوارىسةركةوتنتانبؤدةخوازم

كارمةند


08.13.2007 21:54:39 GMT
bm baxsha mn zanyary awandam nya ka btwanm nosiny kordi xoman dabgrm Wallahi Wallahi chan gar hawlm dawa balam be sodbwa nagashtomata angam agina gey shanazio sarabarzima ka ba nosini xoman bnosm...bahar hal ...xwai gawra padashtet ba xero hasanat bat wa pshtiwanit bkat bo ama saita banrxa. chonki (dangi aw kasanai ka azar dadren la barzax ladastm cho xwat lagal

salih-62@hotmail.com


04.16.2007 15:01:43 GMT
سوپاست ئه‌كه‌ین برای به‌ڕێز كاك هێن، به‌ڵێ پێخۆشحاڵین ئه‌گه‌ر بینێریت بۆمان و ئه‌گه‌ر پێمان گونجاو بوو بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ناردنی وێنه‌كه‌شت ده‌توانیت له‌ ڕێی ئه‌م ئیمێله‌وه‌ بۆمان بنێریت.
dangiislam@dangiislam.org
سوپاس

ده‌نگی ئیسلام


04.13.2007 18:28:31 GMT
سلاوي خواى كةورةتان ليبيت من ناوم هيمن نزيكى دوو سال لة مةوبةر رةسميكم كرتووة كة لة قةد بالى كرديك لة سةر رىى جونديان كة دةكةويتة رىى كوندى كاولوك بو جونديان نزيك شارى رةواندز كة زياتر لة كوندى كاولوك نزيك ترة كة لة سةر بةرديكى كةورة بةو كردةوة نوسراوة اللة بوية بيم خوشة ئةم رةسمة بنيرم بوتان وة ئةمةش e-mail heminab @ yahoo.com

hemin


09.27.2006 16:09:47 GMT
به‌ڕێز كاك جاف،
به‌ڵێ ئه‌وانه‌ شتی سروشتین، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كێ سروشتی وا ڕاهێناوه‌ كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێمل بێت؟ مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار نییه؟‌!! پاشان ئه‌وانه‌ كه‌ی سروشتین: كه‌ی ناوی (الله) له‌سه‌ر ماسییه‌ك كارێكی ئاسایییه‌؟!! ئه‌وانه ‌و چه‌ندانی دیكه‌ش به‌ڵگه‌ی تاكوته‌نهایی خوای گه‌وره‌ن و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ هه‌ر ئه‌و خوایه‌ بپه‌رسترێت.
سه‌باره‌ت به‌ بڕگه‌ی دووه‌م: به‌ڵێ خوا (سبحانه ‌وتعالی)، خوای هه‌موو مرۆڤه‌كانه‌، خۆی فه‌رموویه‌تی (الحمد لله رب العالمین)؛ خوای باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕه؛ خوای هه‌موو دروستكراوێكه‌ له‌م گه‌ردوونه‌دا، به‌ڵام جیاوازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمانداران ئه‌یناسن و ئه‌یپه‌رستن و به‌ندایه‌تی بۆ ئه‌كه‌ن، به‌ڵام بێباوه‌ڕان ملهوڕن و نایپه‌رستن و له‌ ڕێی خوا لایانداوه‌، بۆیه‌ش پاداشتی ئیمانداران به‌هه‌شته ‌و پاداشتی بێباوه‌ڕانیش دۆزه‌خ.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.

ده‌نگی ئیسلام


09.27.2006 08:08:15 GMT
awana shti sroshtin haqy ba islamawa niya xway kawra hi hamwana hi islam neya ba tanha

jaf


03.19.2006 20:58:02 GMT
خوا پاداشتت بداته‌وه‌ کاك کاروان، ئه‌وه‌ چاك کرا برای به‌ڕێزمان.

ده‌نگی ئیسلام


03.19.2006 20:27:00 GMT
tkaya agar bkret chawek ba ao wenanada bxshennawa chonka ao wenay kolakaya kalasare nosrawa amano bellah ewa nosewtana lasare nosrawa la illah ila allah.
xoda jazae xertan bdatawa.

کاروان


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠