به نموونه: ئه‌وه ئه‌ده‌نه پاڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه ئیش و كاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ده‌سته، وه هه‌رچه‌ندێكی مه‌به‌ست بێت له زه‌وی به‌هه‌شت ئه‌توانێ بیبه‌خشێت، وه ئه‌ڵێن: غه‌یب و نادیار ئه‌زانێت و ئاگای له په‌نهانه، وه نهێنی رِۆح و حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆكی رِۆح ئه‌زانێت، وه ئه‌زانێت كه‌ی قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێت، وه ئه‌و پێنج شته ئه‌زانێت كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی لێوه كردوون و تایبه‌تن به عیلم و زانیاری خواوه، ئه‌ڵێن كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئاگای له‌مانه هه‌مووی هه‌یه و شاره‌زایه لێیان، ئه‌وه‌ته شاعیرێكیان ئه‌ڵێت:
"فإن من جودك الدنیا و چرتها و من علومك علم اللوح و القلم" مانای دێرِه شیعره‌كه ئه‌وه‌یه كه: دنیا‌و دوارِۆژ هه‌مووی به‌شێكن له‌جودو رِێزو فراوانی تو، هه‌روه‌ها زانیاری قه‌ڵه‌م و ئه‌وه‌ش له (لوح المحفوظ)دایه به‌شێكن له عیلم و زانیاری تۆ.