حوکمی ڕووکردنه هه‌نده‌ران وه‌ك چۆن ئیسلام حوكم له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون ئه‌كات و پێ‌ی ده‌گه‌یه‌نێ تا بشێت بۆ ئه‌و ئوممه‌ته‌ی كه خوا داوای پێك هێنانی ئه‌كات بۆ فه‌رمان كردن به چاكه‌و رێ گرتن له خراپه‌كان.. ئاواش هه‌وڵی ساز دان و گونجانی كرده‌وه‌كان ئه‌دات تاكو گره‌وی صالح بوون و به‌ره‌و خوا چوون له پێوه دانگی دڵ و كرده‌وه‌دا هاوتا ده‌گه‌ڵ یه‌ك ساز ببن. چون به‌نده‌كان به هه‌ردووكیان ڕزگاری و ئازادی مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنْ الْمُنْكَرِ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الْمُفْلِحُونَ ( آل عمران 104 ) واته: ده‌با له ئێوه ئوممه‌تێ هه‌ڵكه‌ون كه داوا بۆ چاكه بكه‌ن و فه‌رمان بۆ چاكه‌و به‌رگری له خراپه بكه‌ن ئه‌وه‌ی واش بکات هه‌ر ئه‌وانن سه‌رکه‌وتوو. به هه‌مان جۆر حوكم له‌سه‌ر چۆنی یه‌تی جێ به‌جێ كردنی حوكمه ده‌روونی یه‌كان ئه‌كات له مه‌یدانی كرده‌وه‌یی دا.. یه‌ك له فه‌رمانه ده‌روونی یه‌كانیش بریتی یه له كۆچ كردن ( الهجرة ). كۆچ كردنی ده‌روونیش واته: خۆ گواستن له كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌روون وه‌ك (خۆ به گه‌وره زانین و بوغز‌و غه‌ره‌ز كێشان و گومانی خراپ بردن و هه‌واو ئاره‌زووی چڵكن...هتد) بۆ كرده‌وه پاك و خاوێنه‌كانی ده‌روون، وه‌ك ( ترسان له خوا، یه‌كلابونه‌وه بۆ خوا، خۆشویستنی خوا، نیازه‌كان بۆ خوا..هتد ). له ڕووی مه‌یدانیشه‌وه كه مه‌به‌ستی باسه‌كه‌مانه ئه‌وه‌یه كه هیجره‌ت دێت به مانای: (كۆچ بار‌و بارگه تێك نان له ووڵاتی هاوبه‌ش په‌رستی بۆ ووڵاتی ئیسلام ویستی و به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستی، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت یه‌كه له سروشته‌كانی ئه‌م ئایینه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ر وا ئه‌مێنێ تا هاتنی ڕۆژی په‌سڵان). هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمْ الْمَلاَئِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (النساء: 97) واته: به‌ڕاستی كه‌سانێك كه ( به هۆی كوفر ) زوڵمیان له خۆ كردبوو، فریشته‌كان گیانیان ده‌كێشا، پێ‌یان گوتن: له‌سه‌ر ڕچه‌ی چ تاقمێ بوون؟ ( له وه‌ڵاما ) گوتیان: ئێمه بێچاره‌ی سه‌ر زه‌وی ( كوفر )ین، (ئه‌وانیش) پێ‌یان گوتن: مه‌گه‌ر زه‌وی خوا به‌ر فراوان و ئاوه‌ڵا نه‌بوو كه كۆچی تیا بكه‌ن؟ جا جێگای ئه‌وان ( ئاگر) ی دۆزه‌خه‌و سه‌ره‌نجامێكی به‌د فه‌ڕانه‌شیان بۆ هه‌یه، ( خوا په‌نامان دات ). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: يَاعِبَادِي الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ (العنكبوت 56) واته: ئه‌ی ئه‌و به‌ندانه‌ی كه بڕواتان هێناوه، به‌ڕاستی زه‌وی من پان و به‌رینه ( ده كه‌وا بوو به نێوی دا په‌رته بكه‌ن و ) په‌رستشی منی تیا بكه‌ن . وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( لا تنقطع الهجرة حتى تنقطع التوبة لا تنقطع التوية حتى تطلع الشمس من مغربها) ( رواه احمد وصححه الألباني ) . واته: كۆچ كردن نابڕێته‌وه تا ته‌وبه نه‌بڕێته‌وه، ته‌وبه‌ش نابڕێته‌وه تا خۆر له خۆر ئاواوه هه‌ڵنه‌یه‌ت. كه‌واته: كۆچ كردن به‌رده‌وام ئه‌بێ‌و فه‌رمانی پێ ئه‌كرێ تا ئه‌و ده‌مه‌ی كاره‌ساتی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێ. واته: كۆچ كردن یه‌كه له سرووشتی ئه‌م ئایینه، به‌ڵام به مه‌رجێ خۆ گواستن بێ له خراپ به‌ره‌و چاكه‌و كرده‌وه‌ی پاك. بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی پ‌د‌ف سه‌ردانی ئیره بکه:[www.dangiislam.org]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).