كه‌واته: وه‌ڵامه‌كه ته‌واو بوو: { فحج آدم موسى } وه له ڕیوایه‌تێكی تردا: { ألم تقرأ في التوراة أن الله تعالى كتب أنه سوف ينـزلني إلى الأرض وأنه سيجعلني خليفة في الأرض } . أصل الحديث في البخاري، وهذه رواية الشعبي، انظر فتح الباري: 11 /505.
كه‌واته هیچ بوارێك نیه كه به‌ڵگه‌ی تاوان وسهرپێچیكردن له سه‌ر قه‌ده‌ر بێنیته‌وه‌و بیكه‌یته پاساوی تاوانه‌كانت؛ به‌ڵام پاساو ئه‌هێنینه‌وه به قه‌ده‌ر له سه‌ر موسیبه‌ت ونههامهتیهكانمان، وه‌ك خوا-سبحانه‌وتعالی-ئه‌فه‌رموێت: مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ[الحديد:22] { هیچ به‌ڵاو ڕووداوێك له زهویداـ بۆتان پێش نه‌هاتووه كه له - له‌وحی پاڕێزراو- دا نه‌نوسرابێ و تۆمار نه‌كرابێ } وه ئه‌مه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمانی پێ داوین كه بڵێین: { قل قدر الله وما شا‌ء فعل } مسلم (2664) عن أبي هريرة. { بڵێ ئه‌وه خوا ئه‌ندازه‌گیری كردووه‌و ئه‌وی ویستویه‌تی كردویه‌تی }.
جا ئه‌گه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ڕویدا‌و شتێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت ڕویدا؛ ئه‌وه ئه‌وكاته ئیتر قه‌ده‌ر ئه‌كه‌یته به‌ڵگه‌و ئه‌ڵێیت: خوا ته‌قدیری كردووه هه‌رچی ویستی له سه‌ر بوبێت كردویه‌تی، هه‌موومان لای خواوه هاتوین و بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌رێینه‌وه، هه‌رچی ئه‌وه‌ی بردویه‌تیه‌وه هی خوایه‌و ئه‌ویش به‌خشیویه‌تی هه‌ر هی خوایه، ئامانه قه‌ده‌ری خوان عزوجل؛ قه‌ده‌ر ئه‌كرێته به‌ڵگه‌و ئیحتیجاجی پێ ئه‌كرێت له سه‌ر موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی، وه ئیحتیجاجی پێ ناكرێت له سه‌ر له‌كه‌و تاوان و سه‌رپێچی كردن.