جا كارێك خوا نوسبێتی هه‌ر ئه‌بێ ڕوو بدات و ببێت؛ وه دروست نیه ڕه‌خنه گرتن و به هانه هێنانه‌وه به وشه‌ی ئه‌گه‌ر (لو)؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا فه‌رمووی: { استعن بالله واحرص على ما ينفعك ولا تعجز، وإن أصابك أمر فلا تقل: لو أني فعلت كذا وكذا، ولكن قل قدر الله وما شا‌ء فعل، فإن لو تفتح عمل الشيطان } مسلم (2664) عن أبي هريرة. { داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كت له خوا بێ و سوور به له سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نێ و بێ توانا‌و ده‌سه‌وسان مه‌به، وه ئه‌گه‌ر كارێكێشت تووش هات مه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌و ئه‌وه‌م بكردایه، به‌ڵكو خوا ئه‌ندازه‌گیری كردووه‌و ئه‌وه‌ش ویست و مه‌شیئه‌تی له سه‌ری بێ كردویه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر (لو) كرده‌وه‌ی شه‌یتان ده‌كاته‌وه } جا ئیماندار وشه‌ی ئه‌گه‌ر به كار ناهێنی بۆ قه‌ده‌رو مه‌سه‌له‌كانی قه‌ده‌ر.