پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
جۆره‌كانی نووسین. پرسیار: ئایا نووسینی بونه‌وه‌ری (الكتابة الكونية ) نوسینی چۆنیه‌تی ( الكتابة النوعية)یشی تیا نیه؟ وه ئایا نووسینی چۆنیه‌تی نووسینی وه‌رزی (الكتابة الحولية) تیا نیه؟ وه ئایا نوسینی وه‌رزی نوسینی ته‌مه‌نی (الكتابة العمرية)یشی تیا نیه؟ وه سوودی ئه‌م جۆرانه له نووسین چیه ئه‌گه‌ر هه‌موویان یه‌ك نووسینیان له خۆ گرتبێت؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وه‌ڵام: ئه‌وه له ڕاستیدا ته‌قدیره له دوای ته‌قدیر، نووسینی بونه‌وه‌ری كه له له‌وحی پارێزراودایه(اللوح المحفوظ ) به پێی علیم و زانیاری خوا-سبحانه‌وتعالی- نوسراوه، وه ئه‌گونجێ كه هه‌ردوو له زانیاری و نوسین بكه‌ینه یه‌ك پله، به‌ڵام نووسینی چۆنیه‌تی و نووسینی ته‌مه‌نی و نووسینی وه‌رزی و ئه‌ندازه‌گیری ڕۆژانه، ئه‌مه ته‌قدیره له دوای ته‌قدیر، وه نووسینه له دوای نووسین، وه خوای گه‌وره‌ش له‌مه‌دا حیكمه‌ت و دانایی هه‌یه، كاتێ كه مرۆڤی دروستكرد، قه‌ده‌رێكی تایبه‌تی بۆ بڕیارداوه كه موافقی قه‌ده‌ری یه‌كه‌مه، وه له كاتێك هه‌ر یه‌ك له خودی ئێمه‌ی دروستكرد-هه‌روه‌ها- قه‌ده‌ره‌كه‌شی نووسیوه، جا ئه‌وه له هه‌مان قه‌ده‌ری یه‌كه‌مه، وه هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك، وه هه‌موو ڕۆژێك خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- ئه‌وه‌ی بیه‌وێت و مه‌به‌ستی بێت ئه‌یكات، ئه‌مه خوا هه‌واڵی پێ داوین، تاكو باوه‌ڕوو دڵنیاییمان زیاد بكات، وه بزانین كه بونه‌وه‌ر هه‌مووی به ئه‌ندازه و قه‌ده‌ر دروستكراوه‌و ئه‌ڕوات به‌ڕێوه، ڕه‌گه‌زی مرۆڤ هه‌مووی قه‌ده‌ره، ته‌مه‌نت هه‌مووی قه‌ده‌ره، ساڵه‌كانت به قه‌ده‌ره، ڕۆژیشت به قه‌ده‌ره. كه‌واته هه‌موو شتێك به‌م ڕێك و پێكیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یه كه ناكرێ و ناگونجێت بزانرێت و په‌ی پێ ببرێت ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه نه‌بێت، جا ئایا گومان ئه‌به‌ن و ئه‌ندێشه ئه‌كه‌ن كه ژیری به ته‌نهاو بێ پاڵپشت به وه‌حی جۆره‌كانی قه‌ده‌ر بزانێت و شاره‌زایان بێت؟ شتی وا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت؛ ئه‌مه‌ش كه سوودێكی گه‌وره‌ی تیایه تاكو باوه‌ڕمان به غه‌یب و په‌نهان ببێت، وه تاكو نرخ و به‌های وه‌حی بزانین، وه تاكو دڵنیاییمان به قه‌ده‌ره‌كانی خوا زیاد بكات، ئه‌نا هه‌مووی له ناواخنی قه‌ده‌ری یه‌كه‌مه‌و نوسراوه تیایدا كه چاوگی نوسراوه‌كه (أم الكتاب) یه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانگاری به سه‌ردا نایه‌ت.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).