پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
هه‌ڵنان له سه‌ر فێربوونی قه‌ده‌ر. پرسیار: هه‌ندێ له پێشین گوتویانه:" رأيت أعلم الناس بالقدر أجهلهم به، وأجهل الناس به أعلمهم به" بینومه شاره‌زاترینی كه‌س به قه‌ده‌ر بێ ئاگاترینیان و نه‌فامترینیانه پێی، وه بێ ئاگاترینی كه‌سانێك به قه‌ده‌ر شاره‌زاترینیانه لێی ڕای به‌ڕێزتان ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه چیه؟ ئینجا باسی هه‌ڵوێستی پێشین بكه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر. وه ئایا سوربوون و هه‌ڵنانی كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی شت بۆ نه‌وه‌ی پاش خۆی پاشه‌كه‌وت بكات ئه‌مه‌پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌ره؟ وه ئایا خستنه پێشی مه‌سه‌له‌كانی قه‌ده‌ر له به‌رده‌م خه‌ڵكانی نه‌شاره‌زا پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ قسه‌ی ئیمامی عه‌لی كه ده‌فه‌رموێت: "حدثوا الناس بما يعرفون، أتريدون أن يكذب الله ورسوله" البخاري معلقاً (127) عن علي بن أبي طالب. { قسه له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكه‌ن و بیاندوێنن به‌وه‌ی كه ئه‌یزانن، ئه‌یا ئه‌تانه‌وی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا به درۆ بخرێنه‌وه؟ } ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وه‌ڵام: سه‌ره‌تا به‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین" رأيت أعلم الناس بالقدر أجهلهم به, وأجهل الناس به أعلمهم به" ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گشتی نیه، وه مه‌به‌ستیش له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌و حوكمانه نین كه له كتاب و سوننه‌تدا هه‌واڵمان پێدراوون و پێویسته بیانزانین و ئیمانمان پێیان هه‌بێت، له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان و وته‌ی پێشین، چونكه ئه‌وانه له زیاده‌ی عیلم وزانستن كه مرۆڤ زانیاری و ئیمان و دڵنایی به‌و بنه‌ما گه‌وره‌یه له بنه‌ماكانی ئیمان زیاد ئه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له وره‌كاریه‌كان ئه‌كۆڵێته‌وه‌و له نهێنیه‌كانی قه‌ده‌ر قوڵ ئه‌بێته‌وه؛ هه‌رچه‌ند قوڵ بێته‌وه‌و پێیدا بچێته خوارێ، ئه‌وه هه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌ی یه‌كه‌م، جا ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر بێ ئاگا بوایه لێی و خه‌ریكی نه‌بوایه باشتر بوو بۆی. جا قوڵ بونه‌وه له قه‌ده‌رو ڕۆچوون به ناو نهێنیه‌كانی و پرسیار كردن له هه‌موو شتێكی و سه‌ركردن به هه‌موو ڕویه‌كیدائه‌وه‌یه كه ئه‌هلی كه‌لام و هاوشێوه‌كانیان گرتبویانه به‌ر، وه ده‌سته‌وه‌ژایه‌كی دیكه‌ش له پێشینه‌وه هاتووه ته‌واو له وێنه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه ته‌فسیری و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه وه‌ك أبو يوسف و جگه له‌ویش وتوویانه: "العلم بالكلام هو الجهل، والجهل به هو العلم " { عیلم وشاره‌زایی به كه‌لام جه‌هل و نه‌فامیه، وه بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایش به كه‌لام عیلم و زنیاریه} زانیاری كه‌لامیش بریتیه له: وردبونه‌وه‌و ڕۆچوون وقوڵ بونه‌وه له كاره غه‌یبی و په‌نهانه‌كان ته‌نها به ژیری ڕووت، وه‌ك ورده‌كاری له سیفاتی خوا‌و له قه‌ده‌رو شتانی تر؛ جا ئه‌مه نه‌فامیه، چونكه مرۆڤ خۆی ماندوو ئه‌كات له شتێكا كه ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بیگاتێ و توانای به سه‌ریدا نیه، كه ئه‌مه له دوایدا گومڕایی و لادانی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه خوا بمانپارێزێت. به‌ڵام ئه‌و زانسته‌ی كه كیتاب و سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ی هاوه‌ڵه‌كان و پێشه‌وایانه له‌و بواره‌دا كه په‌یوه‌ندی به قه‌ده‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌وه ناچێته ژێر ئه‌و قسه‌یه‌وه. وه هه‌وڵدان و سووربونی به‌نده بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بۆ نه‌وه‌كانی پاشه‌كه‌وت بكات ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌ر نیه؛ چونكه برسێتی قه‌ده‌ره، جا ئه‌گه‌ر نانت خوارد‌و تێر بویت برسێتیه‌كه‌ت نه‌هێشت ئه‌مه‌ش هه‌ر به قه‌ده‌ره؛ له به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕدار داوای لێكراوه كه قه‌ده‌ر به قه‌ده‌ر لابدات، ئه‌مانه‌ش هه‌موو قه‌ده‌ر یان هۆكارن خوای گه‌وره له‌م بوونه‌دا دایناوون، وه من نازانم به‌وه‌ی لای خوا چی نوسراوه؛ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی داوام لێكراوه ئه‌وه‌یه كه قه‌ده‌ر به قه‌ده‌ر لابده‌م، تاوان و سه‌رپێچی لائه‌ده‌م نایهێڵم به گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی، بێ ئاگایی و خه‌وتووی دڵ لا ئه‌ده‌م به یادی خوا‌و خوێندنی قورئان ویاد كردنه‌وه له مردن و دواڕۆژ، ده‌ردو نه‌خۆشی به ده‌رمان وچاره‌سه‌ركردن لا ئه‌ده‌م، وه هه‌روه‌ها، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وقاصی فه‌رموو: { إنك أن تذر ورثتك أغنياء، خير لك من أن تذرهم عالة يتكففون الناس } { تۆ به ڕاستی ئه‌گه‌ر وه‌چه‌و نه‌وه‌كانت به ده‌وڵه‌مه‌ندی به جێ بێڵیت، ئه‌وه بۆت باشتره له‌وه‌ی كه به هه‌ژاری به جێیان بێڵیت و ده‌ست له خه‌ڵكی ڕاگرن } البخاري (1233)، مسلم (1628) عن سعد بن أبي وقاص. كه ئه‌مه‌ش له گرتنه به‌ری قه‌ده‌رو هۆكاره‌كانه‌و هیچ شتێكی ناشه‌رعی تیا نیه. به‌ڵام هه‌ڵپه‌كردن و سوور بوون به شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌و جڵه‌وگیری له‌وه بكات كه مرۆڤ مافی خوا له ماڵه‌كه‌ی ده‌ربكات، وه بترسێ له‌وه‌ی مناڵه‌كانی بمرن له برسانا، وه بڵێ: چۆن ئه‌ژین و به چ شێوه‌یه‌ك ژیانیان بۆ ئه‌چێته سه‌ر؟ وه كێ هه‌یه دوای من خواردنیان بداتێ و تێریان كات و پۆشاك و ژیانیان بۆ دابین بكات؟ ئیتر بێزار‌و هه‌ڵپه هه‌ڵپ بیگرێ؛ ئه‌وه دروست نیه‌و پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌ره. خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی كه خوا پێی به‌خشیوه شتێك پاشه‌كه‌وت بكات تاكو حاڵی مناڵه‌كانی پێ چاك ببێت دوای خۆی؛ ئه‌وه فه‌رمانی پێ دراوه‌و داوای لێكراوه كه پێی هه‌ڵسێت، وه له به‌ر ئه‌وه دروست نیه كه له سێیه‌ك زیاتر وه‌سیته وڕاسپێری بكات وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌عدا كه ئاماژه‌مان پێدا جێگیر بووه و هاتووه. وه سه‌باره‌ت به پێشخستن و باسكردنی مه‌سه‌له‌كانی قه‌ده‌ر به سه‌ر كه‌سانی نه‌شاره‌زا به دوور‌و درێژی.. ئه‌وه نابێت هه‌موو شتێك بخرێته پێش چاووی كه‌سانی عه‌وام و نه‌خوێنه‌وار به دوور‌و درێژی، به‌ڵام بۆ قوتابیانی عیلم و زانست ئه‌وه ئه‌بێت ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیزانن و ئاگاداری بن؛ تاكو ئه‌گه‌ر كه‌سانی عه‌وام و نه‌خوێنه‌وار پرسیاریان لێ كردن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه. جا هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌یی فێربوونی هه‌یه با فێر ببێت، با ئه‌وانه‌ش نه‌زانێت له سه‌ره‌تادا له پاشاندا فێر ئه‌بێت و شاره‌زا ئه‌بێت، چونكه هیچ كه‌سێك به زانایی وشاره‌زایی له دایك نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وتمان: ئه‌مه هیچ نازانێت و با هیچیشی فێر نه‌كه‌ین له مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ردا، ئه‌وه هه‌ر به نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی ئه‌مێنێته‌وه؟ با شتێك فێر ببێت، وه هه‌ر كه‌سێكیش ئاماده‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فێر ببێت با فێری بكرێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحه‌كه‌دا كه عمرانی كوڕی حصین ویستی أبا الأسود الدؤلي تاقی بكاته‌وه له قه‌ده‌ردا. كه‌واته: ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه خه‌ڵكانێك هه‌ن پێویسته قه‌ده‌ریان فێر بكرێت و شاره‌زا ببن، به‌ڵام نه‌ك هه‌موو كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).