|
بڕۆ خوا ڕزقت بدات ...!!!
زۆرجار بیر ده‌كه‌مه‌وه (به‌تایبه‌تی كه‌مرۆڤ كه‌سانی سته‌مكار و بێ‌ویژدان وچاوچنۆك و خۆسه‌پێن ده‌بینێت) گه‌ر بێت و ڕزق و ڕۆزی خه‌ڵك به‌ده‌ست ئه‌وانه بێت، ده‌بێت چ كاره‌ساتێك ڕوو بدات!!؟
چ مه‌رگه‌ساتێك به‌سه‌ر مرۆڤه‌كان بهاتبایه!!؟
ئاخر ... هه‌ر له میلله‌تێك زویر ببانه، یاخود شتێكیان به‌دڵ نه‌بایه، ئه‌وه یه‌كسه‌ر (مرسوم جمهوري) و بریار ده‌درا به سه‌پاندنی سزای مردن له برسان و(حصار اقتصاد)یێكی شامیل و كامیل له به‌ڕ و به‌حر و جه‌و به‌سه‌ریان ده‌سه‌پێنرا!!!
یاخود گه‌ر بارانیان به‌ده‌ست بایه، ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه، نه دوعا دادی ده‌دا و نه خێر و سه‌ده‌قه سوودی ده‌بوو نه نوێژه‌بارانه شتێكی به شتێك ده‌كرد، به‌ڵكوو ده‌بوو خه‌ڵك چاوی مۆله‌ق بوه‌ستایه و ده‌می لێك بكردایه‌وه و(ڕه‌جه‌ب)ئاسا چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ئه‌ویان بكردایه، تا كه‌ره‌م بفه‌رموێت!!!
سه‌یره ... ئاخۆ ده‌بێت ئه‌مانه زاده‌ی چ په‌روه‌رده‌یه‌ك بن!!؟
ده‌بێت ئه‌م جۆره كه‌سانه چ ویژدان و هۆشێكیان هه‌بێت!!؟
ئایا ده‌بێت بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه:
* ئه‌وه‌ی دراوه به‌وان كێ پێی داون!!؟
* كێ چاودێری ده‌كردن له‌ناو زگی دایكیان و ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌دان!!؟
* نۆ مانگ و قسوور بمێنییه‌وه له‌ناو ڕه‌حمی دایك و كه‌چی حسابی مرۆڤی بۆ نه‌كه‌ی!!؟
ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی بێویژدانی و سفڵه‌یییه!!!
ئه‌مه‌ی وای كرد ئه‌م چه‌ند وشه‌یه بنووسم، هه‌واڵێك بوو كه له ڕۆژنامه‌ی (ڕوانین) خوێندمه‌وه كه مامۆستایه‌كی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌چێته حه‌ج، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر فه‌سڵ ده‌كرێت. كه ده‌چێته لای ڕاگری په‌یمانگا، ڕاگره‌كه پێی ده‌ڵێت (تا ئێستا ڕزقت لای من بووه، ئیستا ڕزقت ئه‌بڕم، بڕۆ خوا ڕزقت بدات، چونكه تۆ بۆ لای خوا ڕۆیشتووی.)
به‌ڵێ ... تاوانی ڕزقبڕینی له لای ئه‌و ڕاگره ئه‌وه بوو كه مامۆستای به‌سته‌زمان (بۆ لای خوا ڕۆیشتووه)
من دڵنیام گه‌ر ئه‌و مامۆستایه بۆ لای شه‌یتان ڕۆیشتبایه، ئه‌وه ئه‌و ڕاگره بێویژدانه ڕزقه‌كه‌ی بۆ دووبه‌رامبه‌ر ده‌كرد!!!
جا گه‌ر كابرایه‌كی نه‌زان ئه‌و قسه‌یه‌ی بكردابا، ئه‌وه چ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو. به‌ڵام ڕاگری په‌یمانگایه‌ك ئه‌و قسه‌یه بكات، ئه‌وه‌یه كاره‌سات!!
حه‌ق وایه ئه‌وانه‌ی شتێكیان به‌ده‌سته و به‌رپرسن، كورسییه‌كه‌یان بقۆزنه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و ڕزقزیادكردنیان، نه‌ك بۆ ڕزقبڕینی خه‌ڵك. چونكه كورسی مانی بۆ كه‌س نییه، گه‌ر بۆ كه‌س ده‌وامی هه‌با، ئه‌وه نه‌ده‌كه‌وته ده‌ستی ئێمه!!!
به‌ڵام من له‌وه ده‌ترسم، به‌یانی به‌رپرسی ئه‌و ڕاگره هه‌واڵ بداته ئه‌و ڕاگره كه فه‌سل كراوه و (ڕزقی ببڕێت) ئه‌وجا ده‌بێت بچیت شفتی بفرۆشێت، ئه‌مه‌ش دوور نییه چونكه(من دق دق)
یاسین مه‌لاعبدالله چۆمبارۆكی
Chombarok_2006@yahoo.com
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|