پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٥-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٣/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: عه‌قیده‌ و بیروباوه‌ڕ :: باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٣٩ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

قه‌ده‌ری ڕه‌ش پێستی.


پرسیار: من ئه‌زانم كه‌ پێوه‌ری خوای گه‌وره‌-سبحانه‌وتعالی- بۆ ڕێزو نزیكی و چاكێتی بۆ به‌نده‌كانی بریتیه‌ له‌ ته‌قواو خواناسی، وه‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌ ده‌فه‌رموێت: { لا فضل لعربي ولا أعجمي إلا بالتقوى } رواه أحمد (5/411) عن رجل من أصحاب النبي. { هیچ فه‌زڵ و ڕێزێك نیه‌ بۆ عه‌ره‌بێك به‌ سه‌ر عه‌جه‌مێكدا (هه‌موو كه‌سێكی جگه‌ له‌ عه‌ره‌به‌) ته‌نها به‌ ته‌قواو پارێزكاری و خواناسی نه‌بێ } هه‌تا كۆتایی فه‌رموده‌كه‌، وه‌ ئێمه‌ ئه‌زانین كه‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش تاكو ئێسته‌ش هه‌ر چه‌وساوه‌و‌ سته‌م دیده‌ن له‌جیهاندا، وه‌ تۆش ئه‌زانیت كه‌ له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا چۆن خه‌ڵكی كراونه‌ته‌ گه‌وره‌و سه‌ردارو به‌نده‌و بێ چاره‌، وه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: بۆچی خوای گه‌وره‌ ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌و ئازاره‌ی بۆ ڕه‌ش پێسته‌كان بڕیوه‌ته‌وه‌و ته‌قدیری كردووه‌؟ كه‌ ئه‌و زاته‌ -سبحانه‌ وتعالی- خۆی ئه‌فه‌رموێت: لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ [الأنبياء:23] { خوای متعال پرسیاری لێ ناكرێ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌یكات، ئه‌وان به‌نده‌كانن كه‌ ئه‌كه‌ونه‌ به‌ر پرسیارو لێپپچانه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كرێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وه‌ڵام: ئه‌و برایه‌ خوا پاداشتی بداته‌وه‌ به‌ ڕاستی خۆی وه‌ڵاممی خۆی دایه‌وه‌، خوا پرسیاری لێ ناكرێ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌یكات.
خوای گه‌وره‌ -سبحانه‌وتعالی- مرۆڤی له‌ قوڕی سه‌رزه‌وی دروست كردووه‌، وه‌ ئه‌ندازه‌ی هه‌موو كه‌سێكی له‌ به‌شی ئه‌م گڵه‌ گرتووه‌؛ ئیتر خه‌ڵكی بونه‌ چه‌ند كانزایه‌ك له‌ سروشت و هه‌ڵس و كه‌وت ڕ‌ه‌نگ و ڕوویاندا.

ئه‌بینین كه‌ خه‌ڵكی تیایاندایه‌ وه‌ك ئاڵتون به‌ نرخه‌و خاوه‌ن به‌هایه‌كی ئیجگار به‌رزه‌، ئه‌شبینین كه‌ تیانایه‌ وه‌ك به‌ردو خۆڵ وایه‌و هیچ نرخێكی نیه‌، ئه‌بینین كه‌ تیاندا ڕه‌ش و سپی و سوور هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ هه‌ر كه‌سێك و به‌ هه‌ر چۆنێك بیه‌وێت دورستی ئه‌كات.

جا كاتێك خوای گه‌وره‌ ئه‌م پێوه‌رانه‌ی داناوه‌-وه‌ك ئه‌و برایه‌ ئاماژه‌ی پێدا- لێره‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه‌، خه‌ڵكی تاقی ئه‌كرێنه‌وه‌؛ هه‌یه‌ له‌كه‌داری ئه‌كه‌ن به‌ ڕه‌نگی، خه‌ڵكی وایه‌ له‌كه‌داری ئه‌كه‌ن به‌ نه‌سه‌ب و پشتی، هه‌یانه‌ به‌ ڕه‌گه‌زی و هه‌یانه‌ به‌ ئاینی.
وه‌ پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ له‌كه‌داریان ئه‌كردن به‌ ئیمان وباوه‌ڕیان، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ [الأعراف:66] واته‌: ئێمه‌ له‌ گومڕاییدا ئه‌تبینین، تا كۆتایی ئه‌و قسه‌ وقسه‌ڵۆكانه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان پێ له‌كه‌دار ئه‌كرد، كه‌واته‌ بۆ به‌ لامانه‌وه‌ سه‌یر بێت كه‌ خه‌ڵكی به‌ ڕه‌گه‌زی یان شێوه‌ی پێستی یان شوێن و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كه‌دار بكرێت.

جا ئه‌م هه‌لاَنه‌ كاتێ خه‌ڵكی توشیان ئه‌بن و ئه‌كه‌ونه‌ ناویه‌وه‌ كه‌ لایاندان له‌ ئاینی خوای گه‌وره‌ و سه‌رگه‌ردان بوون، وه‌ ئه‌م لادانه‌ش كه‌ خه‌ڵكی تێی ئه‌كه‌ون حیكمه‌ت و دانایی په‌روه‌ردگاری تیایه‌، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌كه‌و ناته‌واوی ئه‌درێته‌ پاڵ-ئه‌گه‌ر له‌كه‌دار كرا له‌ پشتیدا یان یان ڕه‌نگی یان ڕه‌گه‌زی یان پیشه‌ی یان هه‌ر شتێكی تر-و ئارامی گرت ئه‌بێته‌ پاداشتێك بۆی.

كه‌واته‌: ئه‌وه‌ جۆرێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌‌، وه‌ له‌و كارانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌- سبحانه‌ وتعالی- به‌ دانایی و حیكمه‌تی خۆی كردویه‌تیه‌ شوێنێك بۆ گوڕینی بیروهۆش، تاكو خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تا حوكم و فه‌رمان بكات له‌وه‌ی له‌ سه‌ری جیاوازیان تیا كه‌وتووه‌، وه‌ له‌ جیاوازیان له‌م پێوه‌رانه‌دا.

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠