|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٣٨١ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٣/٩ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
هه‌ر كه په‌یامی ئیسلام سه‌ریهه‌ڵدا و ئاشكرا بوو، هاوه‌ڵگه‌ران دژی وه‌ستان و به‌ره‌و ڕووی بوونه‌وه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ش له سه‌ره‌تادا سنووردار بوو، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ و مانگ له‌دوای مانگ ئاراسته‌ی توند‌وتیژتر و به‌هێزتر ده‌بوو، تا ئیتر قوره‌یش په‌تی له بینه‌قاقای موسڵمانان توند كرد و كه‌وته ئه‌شكه‌نجه‌دانیان و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خستنییه ژێر تیری ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه. ئیتر مه‌ككه به‌و فراوانیی خۆیه‌وه ته‌سك بۆوه له‌سه‌ریان، ژیان له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م به‌ره‌نگاری و ئازار و بێدادییه‌دا ببووه دۆزه‌خێكی ڕاسته‌قینه و قبووڵ نه‌ده‌كرا. له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا موسڵمانه‌كان ئه‌گه‌ڕان بۆ شوێنێك داڵده‌یان بدات و په‌نای بۆ ببه‌ن. له ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ی قوره‌یش ده‌ربازیان و ڕزگاریان بێت.
له ژێر سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا كه موسڵمانان ئه‌یانناڵاندا پێیه‌وه، سوره‌تی ئه‌شكه‌وت (الكهف) هاته خواره‌وه، ئه‌و سوره‌ته‌ی كه باسی چیرۆكی ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نج و لاوه ئیمانداره ئه‌كات كه به ئاینه‌كه‌یانه‌وه له زوڵم و سته‌می پاشاكه‌یان ڕایان كرد، پاڵیان دایه ئه‌شكه‌وت تا پارێزراو بن له ده‌ست داپڵۆسین و سته‌می ده‌سه‌ڵاتداری بتپه‌رستی ئه‌و كاته، ئه‌م چیرۆكه بووه دڵخۆشی و دڵنه‌وایی ئیمانداران، وه ئیڕشادو ڕێنیشانده‌ریشیان بوو بۆ ڕێگه‌یه‌ك كه بیگرنه به‌ر و له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی قوڕه‌یش ئه‌وانیش ڕزگاریان بێ، به ڕاستی چیرۆكی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت نموونه‌یه‌كی به هێزو زیندووی ئیمان و باوه‌ڕی پیشاندا له دڵ و ده‌روونی دڵسۆزاندا، ئه‌و كومه‌ڵه لاوه بونه سه‌رمه‌شقی كاروانی ڕزگاری و به خۆیان و ئاینه‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵاتن و له ده‌ستی پاشاكه‌یان ڕوویان كرده ئه‌شكه‌وت، چۆن ئه‌وانه دڵنیابوون به وه‌عدو په‌یمانی خوا له گه‌ڵیان، ژیانی دواڕۆژوو به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌ییان هه‌ڵبژارد به سه‌ر ژیانی به ڕواڵه‌ت ڕازاوه‌ی پوچی ئه‌م دنیایه، هه‌موو جوانی و خۆشی دنیایان له پێناو به‌رز ڕاگرتنی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌یان واز لێ هێنا، وه چۆن خوا ئه‌م ده‌روونه پڕ ئیمانانه چاودێری ئه‌كات و له فیتنه‌و ئاژاوه ئه‌یانپارێزێت، به ڕه‌حم و به‌زه‌یی و سۆز‌و میهره‌بانی خۆی ئه‌یانگرێته‌وه: وإذ اعتزلتموهم وما يعبدون إلا الله فأووا إلى الكهف ينشر لكم ربكم من رحمته ويهيئ لكم من أمركم مرفقا (الكهف:16). { جا ئێسته كه ئێوه بڕیارتان داوه خۆتان دوره په‌رێز بگرن له‌م خه‌ڵكه‌و له‌و شتانه كه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خوا په‌رستی بكه‌ن، ده په‌نا به‌رنه به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه، ئه‌و كاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به سه‌ردا په‌خش ده‌كاته‌وه‌و هۆكاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌كات }.
به ڕاستی ئه‌م چیرۆكه ڕێگه‌ی ڕاستی و هه‌ق و به‌تاڵ و ناهه‌قی بۆ ئیمانداران ڕوون كرده‌وه، به ته‌واوی ڕۆشنی كرده‌وه كه هیچ ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێك گه‌یشتن له نێوان ئه‌و دوانه‌دا نیه، به‌ڵكو جیابوونه‌وه ڕاكردن و ده‌رباز بوونه به عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕو ئیمانه‌وه، جا له ڕوانگه‌ی تێروانین بۆ ئه‌م چیرۆكه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمانی دا به موسڵمانه چه‌وساوه‌كان كه كۆچ به‌ره‌و حه‌به‌شه بكه‌ن، به ئاین و بیر‌و باوه‌ڕو عه‌قیده‌ی خۆیان ڕاكه‌ن له كوفر‌و بێ باوه‌ڕی سه‌رانی مه‌ككه، أم سلمة ی دایكی ئیمانداران ئه‌م ڕووداوه‌مان بۆ ئه‌گێرێته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: { لما ضاقت علينا مكة، وأوذي أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم وفتنوا، ورأوا ما يصيبهم من البلاء، والفتنة في دينهم، وأن رسول الله صلى الله عليه وسلم لا يستطيع دفع ذلك عنهم، وكان رسول الله صلى الله عليه وسلم في منعة من قومه وعمه، لا يصل إليه شي‌ء مما يكره مما ينال أصحابه، فقال له‌م رسول الله عليه وسلم إن بأرض الحبشة ملكاً لا يظلم عنده أحد، فالحقوا ببلاده حتى يجعل الله لكم فرجاً ومخرجاً مما أنتم فيه، فخرجنا إليها أرسالاً - أي جماعات - حتى اجتمعنا بها ، فنزلنا بخير دار إلى خير جار، أمِنَّا على ديننا ولم نخش منه ظلماً } رواه البيهقي بسند حسن . { كاتێك مه‌ككه له سه‌رمان ته‌سك بۆوه، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئه‌شكه‌نجه دران و توشی تاقیكردنه‌وه هاتن، وه بینیان كه چی به‌ڵاو ناسۆر دابه‌زیوه‌ته سه‌ریان، توشی تاقیكردنه‌وه بوون له ئاینه‌كه‌یاندا، وه پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم ناتوانێ له سه‌ریان لابات و به‌رگریان لێ بكات، وه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه سلم گه‌ل و تیره‌كه‌ی و مامی ببونه به‌ربه‌ست له‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕان بتوانن ڕاسته‌وخۆ ئازاری بده‌ن، هیچ شتێكی له‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه پێ نه‌ئه‌گه‌شت كه هاوه‌ڵانی ئه‌یانچه‌شت، ئیتر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێی فه‌رموون: به ڕاستی له حه‌به‌شه پاشایه‌كی لێیه هیچ كه‌سێك لای ئه‌و سته‌می لێ ناكرێ، خۆتان بگه‌یه‌ننه وڵاته‌كه‌ی تا خوا ده‌روویه‌كتان لێ ئه‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئێوه تیایدان، ئیتر ده‌سته ده‌سته ڕۆشتین و ده‌رچوین له مه‌ككه، تا (له حه‌به‌شه) كۆ بوینه‌وه، ئیتر له باشترین شوێن و ماڵێك و باشترین دراوسێیه‌ك دابه‌زین، ئه‌مین بوین له سه‌ر ئاینه‌كه‌مان و له كه‌سیش نه‌ئه‌ترساین زوڵم و سته‌ممان لێ بكات }
خوای متعال ده‌فه‌رموێت: والذين هاجروا في الله من بعد ما ظلموا لنبوئنهم في الدنيا حسنة ولأجر الآخرة أكبر لو كانوا يعلمون ( النحل:41) { ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ر خوا‌و بۆ خوا كۆچیان كرد (بۆ پاراستنی ئاینه‌كه‌یان) دوای ئه‌وه‌ی كه سته‌میان لێكرابوو، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا به چاكی و ڕێزه‌وه نیشته‌جێیان ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌و جیهان گه‌وره‌ترو فراوانتره بۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی } قتادة ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: "المراد أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم، ظلمهم المشركون بمكة وأخرجوهم حتى لحق طائفة منهم بالحبشة، ثم بوأهم الله تعالى دار الهجرة، وجعل له‌م أنصاراً من المؤمنين" { مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، هاوه‌ڵگیران له مه‌ككه سته‌میان لێ كردن و ده‌ریان كردن تاكو كۆمه‌ڵێكیان خۆیان گه‌یانده حه‌به‌شه، پاشان خوای گه‌وره ڕووی كردنه وڵاتی كۆچ (مه‌دینه‌ی ڕۆشن) وه پشتیوانانی له ئیمانداران بۆ دابین كردن }.
ئه‌وه‌ش كه پاڵی به هاوه‌ڵانه‌وه نا بۆ ئه‌م كۆچ كردنه چه‌ند هۆكارێك بوو: له‌وانه توند‌و تیژی ئه‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی له بێ باوه‌ڕانه‌وه پێیان ئه‌گه‌یشت، به شێوه‌یك هاوه‌ڵگیران چه‌نده‌ها جۆری ئه‌شكه‌نجه‌یان به كار ده‌هێنا تا موسڵمانه‌كان توشی فیتنه بكه‌ن و له ئاینه‌كه‌یان پاشگه‌زیان بكه‌نه‌وه، وه بووه شوێنێكی بانگه‌وازیش له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆز، وه دروستكردن و پێكه‌وه‌نانی بنكه‌یه‌ك بۆ پاراستنی بانگه‌واز هۆیه‌كی سه‌ره‌كی تر بوو له كۆچ كردنیان بۆ حه‌به‌شه.
به‌م شێوه‌یه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵ له هاوه‌ڵه‌كان له ساڵی پێنجه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا به‌ره‌و حه‌به‌شه كۆچیان كرد، وه ئه‌م كۆمه‌ڵه پێك هاتبوون له دوازده پیاوو چوار ژن، له پێشه‌وه‌یاندا عوسمانی كوڕی عه‌ففان بوو خوا لێی ڕازیبێ و خێزانه‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) كچی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلىالله علیه وسلم، وه كۆچ كردنه‌كه‌شیان به خۆ دزینه‌وه بوو له تاریكای شه‌ودا بوو تاكو هیچ كه‌سێك له قوڕه‌یش هه‌ستیان پێ نه‌كات، له ڕێی جدة وه به‌ره‌و ده‌ریا كه‌وتنه ڕێ، له‌وێ به دوو كه‌شتی بازرگانی به‌ره‌و حه‌به‌شه به ڕێ كه‌وتن و گه‌شتنه ئه‌وێ، جا كاتێك قوڕه‌یش به هه‌واڵی زانین دوایان كه‌وتن و كه‌وتنه شوێنیان تاكو بیانگێڕنه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌وان كه‌شتنه سه‌ر ده‌ریاكه ئه‌مان ڕۆشتبوون و ده‌ربازیان ببوو، ئیتر هێمنی و ئاسایش ڕووی تێكردن و له لایه‌ن پاشای ئه‌وێ نه‌جاشی كه كه‌س سته‌می لێ نه‌ئه‌كرا لای به گه‌رمی به خێر هاتن كران و جێگه‌و ڕێگه‌یان بۆ دابین كرا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵی پێدابوون كه پاشایه‌كی لێیه هیچ كه‌سێك زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ له لای.
وه ئه‌م سوودانه‌ی له‌م ڕووداوی كۆچ كردن بۆ حه‌به‌شه‌یه وه‌ر ده‌گیرێن:
1. ئارامی و خۆڕاگری له سه‌ر توندوتیژی و به هێزی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و له پێناوی خوادا، چونكه به ڕاستی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كانی له مه‌ككه‌دا به ده‌ستی هاوه‌ڵگیرانه‌وه چه‌شتیان، ئه‌سته‌مه كه‌سانی دیكه‌ی جگه له‌وانه خۆی ڕابگرێ و له ژێریدا نه‌ڕوخێ.
2. جێگیری و به‌رده‌وامی ئیمانداران له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕو ئاینه پیرۆزه‌كه‌یان، بێ هیچ ملكه‌چی و سه‌رشۆڕكردنێك بۆ پاڵه په‌ستۆو ته‌وژمی دوژمنان.
3. به‌زه‌یی و دڵنه‌رمی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له سه‌ر هاوه‌ڵه‌كانی به ڕه‌حمی بۆیان، كاتێك ئاماژه‌ی بۆ كردن به كۆچ كردنیان بۆ حه‌به‌شه تاكو له‌و سزا‌و ئازاردانه ڕزگاریان بێ كه تیایدا بوون.
ئیتر به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) بۆ به‌نده چه‌وساوه و زۆرلێكراوه‌كانی خۆی جێگه‌یه‌كی ئه‌مین و ئارامی بۆ ئاماده‌كردن، پاراستنی له زوڵمی قوڕه‌یش و ئه‌مینی كردنه‌وه له سه‌ر خۆیان و ئاینه‌كه‌شیان، وه له‌م كۆچه‌دا خێر‌و خۆشی تیا بوو بۆ موسڵمانان، چوكه -سه‌ره‌ڕای پاراستی خۆیان و ئاینیان- توانیان كه بانگه‌وازه‌كه‌شیان بڵاو بكه‌نه‌وه بیده‌ن به گوێی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌دا، زه‌وی و شوێنێكی تازه‌یه‌شیان به ده‌ست كه‌وت كه ببێته هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م بانگه‌وازه، جا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوادا بێت، بێ گومان خواش له گه‌ڵیدایه و هه‌میشه ده‌یپارێزێت.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
٢٣- ئه‌وانه‌ی كه جگه له خه‌ڵكی مه‌ككه به‌پیری بانگه‌وازی ئیسلامه‌وه هاتن
٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره و هۆزه‌كان
٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری
٢٠- ساڵی ماته‌م
١٩- گه‌مارۆی ئابووری
١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت-
١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه
١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه
١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا
١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز
١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز
٩- پچڕانی نیگا (الوحي) له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی
|
|
|
فه‌توای پێوه‌ندیدار
ژماره‌ی كۆچكه‌رانی یه‌كه‌می حه‌به‌شه چه‌ند بوو؟
|